٥\١\٢٠١٤
ئیخوان موسلمین
له یه‌که‌م ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تیرۆریست.

شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
هه‌شتا و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دووباره جیهان که‌وته‌وه به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی
تر، مه‌ترسییه‌ک، جیاوازتر له جه‌نگی زلهێزه‌کان که تازه به‌رۆکی
کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به‌ردابوو، هاوکات ئینسانه‌کانیش خه‌ریکی ساڕێژکردنه‌وه‌ی
برینه‌کانیان بوون، سه‌ره‌تای جه‌نگێکی تر ئاماژه‌کانی ده‌رکه‌وتن، به‌ڵام
ئه‌مجاره‌یان جه‌نگی چه‌کداری نه‌بوو که‌وا به‌هۆیه‌وه ده‌نگی تۆپه
دوورهاوێژه‌کان به‌ر گوێی خه‌ڵکی بکه‌وێت و به‌لێشاو سه‌رباز له‌به‌ره‌کانی
جه‌نگه‌دا بکوژرێن یاخود چه‌که‌کانیان راده‌ستی دوژمن بکه‌ن و خه‌ڵکی
ئاواره‌ببن، به‌ڵکو جه‌نگی بڵاوکردنه‌وه‌ی فیکری کۆنه‌په‌رستی بوو، له
یه‌که‌م ده‌یه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا "حه‌سه‌ن به‌ننا" کۆمه‌ڵه‌ی
ئیخوان موسلمینی ڕاگه‌یاند، ره‌نگه ئه‌وکات راگه‌یاندنی ئه‌و کۆمه‌ڵه
فێنده‌مێنتاله هێنده کاریگه‌ری نه‌بووبێت، یاخود به‌ته‌واوی بیر له
مه‌ترسییه‌کانی نه‌کرابێته‌وه، به‌ڵام سروشتی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه وابووه
سه‌ره‌تا له‌رێگه‌ی شۆرینه‌وه مێشکی خه‌ڵکانی ساده‌ی موسڵمانانه‌وه
چووه نێو ناخی کۆمه‌ڵگه‌ی میسری و موژده‌ی ژیانێکی خۆشترو پاراستنی
ئیسلامی کردبووه سه‌رمه‌شقی بانگه‌شه‌کردنی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌سه‌ندن،
ئیدی هێنده‌ی نه‌برد زوومی بانگه‌شه‌کانی له‌میسره‌وه بۆ جیهان گواسته‌وه‌و
کاره‌کته‌ره فێنده‌مێنتاله‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانیان به‌سه‌ر دوو
لایه‌ندا دابه‌ش کرد، حه‌رام و حه‌ڵال، واته پیس و پاک، هه‌ڵبه‌ت پیسه‌که
ئه‌و وڵات و خه‌ڵکانه‌ی ده‌گرته‌وه که پابه‌ندی ئیسلام نه‌بوون،
یاخود هه‌ر له‌ئه‌سڵدا سه‌ر به‌ئایینی تربوون، دابه‌شکردنی جیهان له‌سه‌ر
بنه‌مای ئایینی و له‌گۆشه‌نیگای ئیخوانه‌کانه‌وه ئه‌مه زه‌نگێکی تری
سته‌مکاری بوو پاش ده‌وڵه‌ته شکستخواردوو و فاشیسته عه‌ره‌بی و
ئایینی و ئیسلامیه‌که‌ی خه‌لافه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی تر جیهانی خسته ناو
گۆمی لێلی کۆنه‌په‌رستییه‌وه.
جیهان دره‌نگ به ئاگاهات.
کاتێک جیهان به‌ئاگاهاته‌وه ئیدی ئیخوان به‌ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندبوو،
جیهان د‌رکی به‌وه کرد ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه بێ شه‌رم کردن ئایدۆلۆژیای
ئیسلامی کردبۆیه ئامرازی سه‌ره‌کی پلانه نهێنی و ئاشکرای ستراتیژییه‌کانی
بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌وکات زانرا مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رده‌مێکدایه
که مه‌ترسیدارترین کۆمه‌ڵه‌ی کۆنه‌په‌رست چاوی بڕیوه‌ته سه‌ر
بیرکردنه‌وه‌و ئازادی ئینسانه‌کان، جیهان زانی ئیشی سه‌ره‌کی ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌یه سه‌ره‌تا به به‌رنامه ناخی مرۆڤه‌کان ده‌شواته‌وه‌و
کاره‌کته‌ری ترسناک به‌رهه‌م ده‌هێنێت که‌وا جگه له‌مرۆڤی ئیخوانی
که‌سی تری قه‌بوڵ نییه. تازه دره‌نگ بوو، چه‌واشه‌کارییه‌کانی ئیخوان
پوچ بکرێته‌وه، چونکه په‌لی هاویشتبووه ناخی وڵاتانی ئیسلامی و
لێره‌وله‌وێ هه‌وڵی تیرۆرکردنی سه‌رکرده میسرییه‌کانیان ده‌داو حکومه‌تیش
که‌وتبۆیه ژێر فشاری ئیخوانه‌کان و خه‌ڵکانی تره‌وه، چونکه ئیخوان
مرۆڤگه‌لی وای دروستکردبوو بڕوایان وابوو ئیخوان تاکه هێزی پاراستنی
ئایینی ئیسلامه، ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه نه‌بێت ئیسلام کۆتایی دێت،
هه‌ڵبه‌ت ئیخوانییه‌کان به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئیسلام
له مه‌ترسیدایه! ئه‌مه‌ش باشترین ده‌روازه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یان بوو
به‌ناو کۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌کاندا.
جیهان باجی تێنه‌گه‌یشتن ده‌دا.
ئه‌و کاته‌ی ئیخوانه‌کان پێگه‌ی خۆیان له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی‌دا به‌هێز
ده‌که‌ن ئیدی جیهان و میسرییه نوێخوازه‌کان ناتوانن به‌ره‌نگاری ببنه‌وه
له‌رووی پوچه‌لکردنه‌وه‌ی فیکرییه‌وه، چونکه سه‌ره‌تا له‌مه‌ترسییه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌یه‌کی وه‌ک ئیخوان به‌باشی تێنه‌گه‌یشتبوون و به‌ساده‌یی ته‌ماشایان
ده‌کردن، باجی هه‌ڵه‌کانی ئه‌وکاتی جیهان مرۆڤه‌کانی ئێستاکه ده‌یده‌ن
که‌وا رێگه به په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی مه‌ترسیداری فێنده‌مێنتال
درا خۆی بکاته خاوه‌نی هه‌ستیارترین ئایینی وڵاتگه‌لێکی غیاب له‌بیرکردنه‌وه‌ی
عه‌قڵانی و تێڕامانه فیکری و فه‌لسه‌فییه‌کان، بۆیه باس له غیابی
عه‌قڵانیه‌ت و فه‌لسه‌فی له وڵاتانی ئیسلامی ده‌که‌ین، چونکه غیابی
هه‌ر یه‌ک له‌م دوو چه‌مکه به‌ئاسانی کۆمه‌ڵگه دووچاری قه‌یرانی
دواکه‌وتوویی ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌تا ئیخوان به سوود وه‌رگرتن له‌غیابی
عه‌قڵانییه‌ت و تێڕامانی فه‌لسه‌فی له‌ناو خه‌ڵکانی موسڵماندا چۆن
توانیوێتی کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانه‌کان بخاته بازنه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆیه‌وه‌و
رۆژ دوای رۆژیش به‌هۆی سیاسه‌ته فاشیست و فێنده‌مێنتالیزمیه‌که‌شی خه‌ڵکانی
وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی دووچاری کوشتار ده‌بنه‌وه‌و ئاڵۆزییه‌کانیش
سه‌رله‌به‌ری وڵاتانی ئیسلامی ته‌نیوه‌ته‌وه به‌بیانووی جیهادکردن دژ
به جاهیل و کافران و له دیین وه‌رگه‌ڕاوان!
پرۆژه‌ی سیاسی ئیخوان موسلمین.
ئیخوان له‌ئه‌سڵدا به‌تیا پرۆژه‌یه‌کی سیاسی نییه بۆ میسرییه‌کان،
به‌ڵکو پرۆژه‌یه‌کی سیاسی فێنده‌مێنتالیزمی گشتگیره که سه‌ره‌تا له‌سه‌ر
ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌ستی به په‌خشکردنی پرۆگرامه مه‌ترسیداره‌کانی
کردووه‌و دواتریش خۆی خزاندۆته ناو جه‌رگه‌ی به‌شێک له‌وڵاتانی تریشه‌وه
به‌دروستکردنی کاره‌کته‌ری فێنده‌مێنتالی ئیسلامی که ئیشی سه‌ره‌کیان
ره‌تکردنه‌وه‌ی ئایینی تری غه‌یره ئیسلام و بۆچوونی خه‌ڵکانی غه‌یره
ئیسلام یان پابه‌ند نه‌بووان به ئیسلامه‌وه، کاره‌کته‌رگه‌لێک
پێیوایه ئایین ده‌بێت شوناسی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، واته ده‌وڵه‌ته،
نوێژ‌و جیهادکردنه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئیخوانه‌کان له ئایین نه‌گه‌یشتوون،
واته ده‌بێت جیهاد به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا بکرێت ئیخوانی نین، گرنگ
نییه، تۆ له‌سایه‌ی ئیخواندا ته‌نیا موسڵمان بیت! ئه‌مه هیچ به‌هایه‌کی
ئه‌وتۆی نییه له ته‌سه‌وڕاتی ئیخوانییه‌کاندا، به‌ڵکو گرنگترینیان
ئه‌وه‌یه تۆ تاکێکی موسڵمانی ئیخوانی بیت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوویت،
تۆ موسڵمانێکی ناته‌واویت. به‌مانایه‌کی تریش بنه‌مای سه‌ره‌کی فیکری
ئیخوانه‌کان ئه‌وه‌یه پێویسته موسڵمانی ئێستاکه له‌ژێر چه‌تری
ئیخوانیدا بێت، ئیخوان ئاڕاسته‌ی دیندارییه‌که‌ی دیاری بکات، وه‌ک سه‌ید
قوتب گه‌وره تیۆرسیۆنی ئیخوانییه‌کان ده‌ڵێت: جیهان و وڵاتانی ئیسلامی
جاهیل بوونه، بۆیه پێویسته جیهادیان به‌سه‌ردا بکرێت و له‌ناوببرێن
بۆ ئه‌وه‌ی ئینسانییه‌ت له‌جه‌هاله‌ت پاک بێته‌وه. به‌تێڕوانینی قوتب
ئه‌و جیهانه‌ی ئێستاکه مادام ئیخوانی نین و نابن، پێویسته کۆتای‌یان
بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه فێنده‌مێنتالییه‌که‌ی ئیخوان جێگره‌وه‌ی
فیکری خه‌ڵکانی تر بێت، به دیوێکی تریشه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ید قوتب
هه‌ڵگری جه‌هلێکی مه‌ترسیداره که پیاوێکی تیۆریسیۆنی فێنده‌مێنتالی
ئیخوانی ئیسلامی به هۆیه‌وه هانی گه‌نجان و خه‌ڵکانی موسڵمانی ده‌دا
بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ناته‌بایی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا تا سوود له‌و فه‌وزا
کۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی
به‌چاوی خۆیه‌وه ببینێت و ئیدی ده‌ست به‌سه‌ر جومگه‌کانی میسر‌و ته‌واوی
وڵاتانی موسڵمان و ناوچه‌کدا بگرێت و پاشانیش جاڕی زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لاف
به‌دونیادا بدات، ئه‌و ده‌یویست له رێگه‌ی جیهاده‌وه جیهان کۆنترۆل
بکات!
ئیخوان دوای هه‌شتا ساڵ ده‌گاته ده‌سه‌ڵات.
دوای رووخانی موباره‌ک، له‌میسردا هه‌لومه‌رجێکی تازه هاته ئاراوه،
میسرییه‌کان چوونه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه تاکو دوای موباره‌ک
بتوانن ده‌وڵه‌تێکی تر بنیادبنێن که بتوانێت خه‌ونی میسرییه‌کان به‌دی
بێنێت له‌رووی ئازادی و خۆشبه‌ختی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و زۆر شتی
تریشه‌وه، به‌هۆی بایکۆتی خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر له‌هه‌ڵبژاردن،
کاندیدی ئیخوانه‌کان محه‌مه‌د مورسی توانی به‌چه‌ند هه‌زار ده‌نگێکی
زیاتر به‌سه‌ر رکابه‌ره‌که‌یدا سه‌رکه‌وێت، مورسی له‌ماوه‌یه‌ی که‌متر
له یه‌ک ساڵی حوکمڕانێتییه‌که‌یدا میسری به‌ئاراسته‌یه‌کی مه‌ترسیدار
برد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی بوونی خه‌ڵک له‌دژی به‌ئیخوانی
کردنی میسر‌و زیاتر به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان و سه‌رباری
ئه‌مانه‌ش نه‌یتوانی خه‌ونی هاونیشتمانیانی میسر بێنێته‌دی که شۆڕ‌شیان
کرد تا به‌هۆیه‌وه خۆشبه‌ختی بۆ وڵاته‌که‌یان بگه‌ڕێننه‌وه‌و زیاتر
ئازادی به خۆیانه‌وه ببینن.
هه‌موو ئه‌مانه بوونه بلقی سه‌ر ئاو‌و ده‌رئه‌نجام هاونیشتمانیان
له‌دژی مورسی ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و چه‌ندین کرده‌ی توندوتیژی
له‌دژی یه‌کتری له‌نێوان لایه‌نگرانی ئیخوان و به‌ره‌ی
عه‌لمانییه‌کاندا دروست بوو تا دواجار سوپای وڵات له‌سه‌ر داوای
هاونیشتمانیانی ناڕازیی مورسی له‌ده‌سه‌ڵات سڕکرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش
نه‌یتوانی ئارامی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی میسر بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵکو
ناڕه‌زاییه‌کان تا هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و رۆژانه‌ش چه‌ندین
پێکدادانی خوێناوی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا له‌نێوان لایه‌نه دژه‌کان
رووده‌دات که هه‌ندێکیان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مورسی ده‌که‌ن بۆ
ده‌سه‌ڵات و عه‌لمانییه‌کانیش دژی ئه‌و داوایه خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیاندا چه‌ندین قه‌یرانی ئه‌منی هێناوه که
وایکردووه حکومه‌ته کاتییه‌که‌ی میسر هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و
قه‌یرانانه بدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له توانای ئه‌و حکومه‌ته‌دا نییه،
چونکه فشاره‌کان یه‌کجار زۆرن له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌دا.
جیهان و پرسی تیرۆر.
هه‌نووکه به‌شێکی دونیا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی به‌تیرۆره‌وه
سه‌رقاڵن و زۆربه‌ی کرده تیرۆرییه‌کانیش له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا
له‌وڵاتانی ئیسلامی ئه‌نجام ده‌درێن و خه‌ڵک و شوێنه ئاساییه‌کان
ده‌کرێنه ئامانج تا بتوانن له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌کاندا فه‌وزا دروست بکه‌ن،
چونکه گروپی ئیسلامی فێنده‌مێنتال له‌ناو ئاڵۆزی و فه‌وزادا
گه‌شه‌ده‌که‌ن، یاخود دروست ده‌بن، به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانن
له‌جێگه‌یه‌کدا گه‌را دابنێن ئینسانه‌کان رێز له‌به‌های یه‌کتری
بگرن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت به‌دروستکردنی که‌شێکی نامه‌ده‌نی و
نائه‌خلاقی و تژی ئاڵۆزی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه په‌ره
به‌پێگه‌ی خۆیان بده‌ن به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندان دروشمی دیماگۆگی
ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که سه‌رچاوه‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای
دابه‌شکردنه ئایینی و ئایینزاکاندا هاتۆته کایه‌وه، هه‌میشه
له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌دا ئیخوانه‌کان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن
ئیسلام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، هه‌موو دونیا چاوی بڕیوه‌ته ئیسلام بۆ
ئه‌وه‌ی لاوازی بکه‌ن و ناشیرینی بکه‌ن، بۆیه ئێمه‌ی ئیخوانی
ده‌مانه‌وێت ئیسلام له‌و چاوانه دووربخه‌ینه‌وه‌و نا‌هێڵین به ئاسانی
زه‌فه‌ر به‌ئیسلام ببرێت و وه‌ک جه‌نگاوه‌ر له پێناوی ئیسلام و
کولتووره‌که‌یدا ده‌جه‌نگین له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا، ئه‌مانه‌و
ده‌یان دروشمی مه‌ترسیدارتر له‌لایه‌ن ئیخوانه‌کانه‌وه په‌خش
ده‌کرێن، وایکردووه جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش ببێت، هه‌ر
به‌ره‌یه‌و خۆی به‌لاوه باشتر‌و په‌سه‌ندتربێت، سه‌رئه‌نجام خودی
ئینسانه‌کانن زیانمه‌ندی ئه‌و ململانێ مه‌ترسیدارانه‌ن که دروستکراوی
ده‌ستی گروپه فێنده‌مێنتاله ئیسلامییه‌کانن.
له ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تیرۆریست.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوودا له‌تازه‌ترین رووداوی ئه‌منیدا
له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری ئه‌لمه‌نسوره‌ی وڵاتی
میسر ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویدا، به‌هۆیه‌وه نزیکه‌ی
١٢٠ که‌س بوونه
قوربانی و له‌ناو قوربانییه‌کانیشدا
١٤ کوژراو هه‌بوون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
رووداوه وایکرد حکومه‌تی میسر لێدوانی راسته‌وخۆ بدات له‌باره‌ی
ته‌قینه‌وه‌که‌و تۆمه‌تبارکردنی ئیخوان موسلمینیش به‌شێواندنی
ئه‌منیه‌تی میسر، گوته‌بێژی حکومه‌تی کاتی میسر بۆ میدیاکان گوتی:
ئیخوان موسلمین رووخسارێکی ناشیرینیان نیشانداوه‌و ئه‌منیه‌تی وڵاتیان
تێکداوه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه حازم به‌بلاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی
حکومه‌تی کاتی میسر له لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی سه‌وا له‌باره‌ی ئه‌و
کرده تیرۆرییه‌وه گوتی: کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستییه‌و کۆمه‌ڵه‌ی
ئیخوان موسلمین له‌پشت ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه‌وه‌ن.
دواتر حکومه‌تی کاتی میسر به فه‌رمی کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینی وه‌ک
کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تیرۆریستی ناساند، ئه‌مه‌ش واته قه‌ده‌غه‌کردنی کۆی
چالاکی و کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراو
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ئیخوانه‌کانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و
چه‌ندین وڵاتی تریش له‌باره‌ی بڕیارێکی له‌م شێوه‌یه قسه‌یان کردووه،
گرنگترینیان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی
ئەمەریکایه.
هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی
ئەمەریکا.
له‌به‌رانبه‌ر بڕیاری به‌تیرۆریست ناساندنی کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان
موسلمینه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی کاتی میسره‌وه، ویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی
ئەمەریکا، هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاندو ره‌تی کرده‌وه
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی
ئەمەریکا کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین بخاته
ناو لیستی گروپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه، به‌ڵام حکومه‌تی میسر سووره
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه وه‌ک گروپێکی تیرۆریستی له‌ناو وڵاتی
میسردا بناسێت و ئه‌و بڕیاره‌شی به چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی
راگه‌یاندووه که حکومه‌تی میسر ئیخوان موسلمین وه‌ک گروپێکی تیرۆریست
ده‌ناسێت، دوای ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی میسریش لایه‌نگرانی ئیخوان دژی
بڕیاره‌که ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌کانه‌وه،
ئه‌مه‌ش وایکردووه حکومه‌تی میسر له‌هه‌موو رووێکه‌وه ئاماده‌باشی
بکات دژ به‌هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له تۆڵه‌ی ئه‌و بڕیاره‌دا.
ڕه‌نگه بڕیارێکی له‌م جۆره‌ش نه‌توانێت ئارامی بۆ ئه‌و وڵاته
وێرانه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵکو ئاماژه‌کان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن
به‌هۆی بڕیاری به‌تیرۆریست ناساندنی ئیخوانه‌وه نائارامییه‌کی زیاتر
روو له‌و وڵاته بکاته‌وه‌و کاردانه‌وه‌ی زیاتری ناوخۆیی و ناوچه‌یی
لێ بکه‌وێته‌وه، چونکه له‌ئێستاکه‌دا ئیخوان باڵی له زۆربه‌ی
وڵاتانی ناوچه‌که‌دا به‌تایبه‌تی وڵاتانی موسڵمان نشیندا هه‌یه.
ئیخوان و ئیسلامییه‌کانی باشووری کوردستان.
ئه‌وکاته‌ی ئیخوانه‌کان له میسردا توانیان کاندیده‌که‌یان به‌رنه
ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئیسلامییه‌کانی باشووری کوردستان زیاتر
له‌ئیخوانه‌کانی میسر به ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن دڵخۆش بوون تا
ئه‌و ئاسته‌ی میدیاکانی خۆیان کرده مینبه‌رێکی سه‌ره‌کی بۆ رێکلامکردن
له‌باره‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی مورسی به‌سه‌ر نه‌یاره عه‌لمانییه‌کانیدا،
ئیسلامییه‌کان به‌هۆی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی مورسییه‌وه ده‌یانویست
په‌یامێکی سیاسی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان بکه‌ن که
به هاتنه ده‌سه‌ڵاتی ئیخوانه‌وه ئه‌وانیش پێگه‌یان به‌هێزتر ده‌بێت
له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و پشتگیرییه‌وه له‌ناوخۆی هه‌رێم و
میسری لانکه‌ی له‌دایکبوونی ئیسلامی سیاسی‌دا. که‌متر له ساڵێکیش دوای
سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی مورسی، ئیدی به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌کانی شه‌قامی
میسره‌وه مورسی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سڕکرا له‌لایه‌ن سوپای بێلایه‌نی
وڵاته‌وه، ئه‌مه‌ش ئیسلامییه‌کانی تا ئاستێک تووڕه‌کرد هه‌ڵسن به
ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی، ئه‌مه‌ش له کاتێکدابوو له‌گه‌ڵ
هاتنی ئیخوانه‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات به یه‌ک وشه‌ش باسیان له‌کورد نه‌کرد
بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردانه‌وه، ئه‌وه‌ی له میدیای
ئیسلامییه‌کاندا ده‌خوێنرێته‌وه زیاتر فرۆشتنی نیشتمانه له‌پێناوی
فریودانی هه‌ستی فێنده‌مێنتالی ئیسلامییه‌وه، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی
پێمان‌دا ئیسلامییه‌کان بایه‌خ به‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ناده‌ن و
ئیسلامیان به‌لاوه پیرۆزتره له‌و خاکه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژین، چونکه
هه‌ستی ئایینی دژ به‌بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ییه‌و له ناوخۆیدا نه‌ته‌وه‌و
خاک ده‌توێنێته‌وه به‌و بیانووه‌ی گوایه خودا له‌سه‌رووی هه‌موو
شتێکه‌وه‌یه‌و هه‌ر بستێکی زه‌وی له‌هه‌ر شوێنێکدا بێت هی خودایه‌و
خودای ئیسلامیش خودای ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه‌و ئیسلامیش دوایین ئایینی
راسته‌قینه‌ی خودایه‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی محه‌مه‌د په‌یامبه‌ری
راسته‌قینه‌ی خودایه بۆ مرۆڤایه‌تی نێردراوه.
به درێژایی مێژووی دروست بوونی گروپ و رێکخراوه فێنده‌مێنتاله
ئیسلامییه‌کان ئیشی سه‌ره‌کییان ئه‌وه‌بووه ئیسلام وه‌ک
راسته‌قینه‌ترین ئایینی مرۆڤایه‌تی بناسێنن و محه‌مه‌دیش وه‌ک دوایین
پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی ناوبێنن، ئیدی ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیهانداو
به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن گروپ و رێکخراوه فێنده‌مێنتاله مه‌سیحی و
یه‌هودییه‌کاندا ره‌ت ده‌کرێته‌وه که ئیسلام ئایینی راسته‌قینه
یاخود ئایینی سه‌ره‌کی مرۆڤایه‌تی بێت، به‌ڵکو یه‌هودییه‌کان واته
جوله‌که له‌به‌رانبه‌ردا ده‌ڵێن ئێمه یه‌که‌م ئایینی خوداین و
پێویسته ئێمه ئایینی راسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی بین، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر
ئاستی فێنده‌مێنتالی ئیسلامی و یه‌هودی و مه‌سیحییه‌وه ناکۆکی
گه‌وره‌ی دروست کردووه‌و پشکی شێریش به‌ر فێنده‌مێنتالی ئیسلامی
ده‌که‌وێت له‌دروستکردنی ناکۆکییه‌کاندا، چونکه ئه‌وان ده‌چن له‌ناو
جه‌رگه‌ی وڵاتانی مه‌سیحی کرده‌ی تیرۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاوڵاتیانی
ئیسلامی له‌ناو وڵاتی ئیسلامی ده‌کوژن به‌بیانووی جاهیل بوونه‌وه که
ئه‌مه سه‌ره‌کی ترین فیکری مه‌ترسیداری سه‌ید قوتبی تیۆرسیۆنی
ئیخوانه‌کان بوو پێیوابوو جیهان و وڵاتانی ئیسلامی دووچاری جاهیل بوون
بوونه‌و پێویسته جیهاد به‌سه‌ر جه‌هاله‌تدا بکرێت، ئه‌م فیکره
مه‌ترسیداره‌ی سه‌ید قوتب کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سایکۆلۆژییه‌تی
تاکی ئیخوانی و فێنده‌مێنتاله ئیسلامییه‌کان به‌جێ هێشت و ئه‌وان
له‌سه‌ر بنه‌مای فیکره شه‌ڕانگێزه‌که‌ی سه‌ید قوتب خه‌ریکی دروستکردنی
فه‌وزان له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا. باشووری کوردستانیش به‌ده‌ر نییه
له‌و کاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌ی سه‌ید قوتبه‌وه، له ئێستاکه‌دا
خه‌ڵکانێکی وا له ناو کورددا په‌یدابوونه توندتر له قوتب بیر
ده‌که‌نه‌وه‌و جیهادکردن به‌سه‌ر سه‌رکرده‌و حیزبه غه‌یره
ئیسلامییه‌کان وه‌ک پێویستییه‌ک ده‌زانن و بۆ جیهادکردن ده‌چنه سووریا
بۆ پاڵپشتی به‌ره‌ی نوسره.
له‌کاتێکدا رۆژئاوا‌و باکووری کوردستان له ناو سه‌خترین دۆخ و قۆناغی
هه‌ستیاری سیاسیدان میدیای ئیسلامییه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی
سه‌رقاڵه یاخود خه‌ریکی رووماڵکردنی هه‌واڵ و چالاکییه توندڕۆکانی
کاره‌کته‌ره ئیخوانییه‌کانن نیو هێنده به‌و پرسانه‌ی تایبه‌ت
به‌کوردن سه‌رقاڵ نین، بگره ته‌واو بوونه‌ته دارده‌ستی ئیخوانه‌کان
له‌باشوورو خه‌ریکه شه‌ڕی ئیخوانه‌کان بێننه ناوخۆی هه‌رێمه‌وه.
کاتێک ئیسلامیه‌کانی کوردستان ره‌خنه له سیسی ده‌گرن و به‌دیکتاتۆری
وه‌سف ده‌که‌ن به‌شێکی زۆر له‌و ره‌خنانه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه تا له
باشووری کوردستاندا ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر سه‌رکرده‌و سیاسییه
عه‌لمانییه‌کان دروست ببێت و له‌ناو شه‌قامی گشتیدا کاره‌کته‌ری
عه‌لمانی کوردی پێ ناشیرین بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه ئه‌و ئازادی
قسه‌کردنه‌ی هه‌یه به‌رهه‌می کاریگه‌ری عه‌لمانییه‌ت و دیموکراسییه
له‌سه‌ر باشووری کوردستان، سه‌رباری ره‌خنه‌و سه‌رنجه‌کانمان له‌و دوو
کایه هه‌ستیاره‌دا، ئیسلامییه‌کانی کوردستان ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی
گواستنه‌وه‌ی چالاکی ئیخوانه‌کانه‌وه باشوور به‌ئیخوانه‌بکه‌ن تا
دواتر به‌ئاسانی بتوانن ته‌راتێنی تێدابکه‌ن بۆ گرتنه‌ده‌ستی
ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵبه‌ت له سیسته‌می دیموکراسیدا رێگه‌پپێدراوه هه‌ر
لایه‌نێکی سیاسی بگاته ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه
به‌هۆی دیموکراسییه‌وه ئیسلامییه‌کان بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، باشترین
نموونه‌ش ئیخوانه‌کانه له‌میسردا که نه‌یانتوانی به‌خته‌وه‌ری بۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی میسری بگه‌ڕێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه بوونه هۆی
زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کان له‌وڵاتێکی ئاڵۆزدا، چ له‌باری ئه‌منی و چ
له‌باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌کخستنی گه‌شت و گوزارو گه‌شتیاری و
جێگیری سیاسی له ناو وڵات‌دا، سه‌رباری ده‌رکردنی چه‌ندین یاسای دژ
به‌مافه ئینسانییه‌کان که راسته‌وخۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ستی
فێنده‌مێنتالیزمی ئیسلامیدابوون.
شایه‌نی باسه کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین له‌ساڵی ١٩٢٨ له‌سه‌ر ده‌ستی
شێخ حه‌سه‌ن به‌ننا له‌میسردا دامه‌زراوه‌و له‌و کاته‌وه‌ش به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت به‌شێوازی توندوتیژی هه‌وڵی گه‌یشتن به
ده‌سه‌ڵاتی داوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سلیان نه‌کردۆته‌وه
له‌دروستکردنی فه‌وزاو ئه‌نجامدانی هه‌وڵی کرده‌ی تیرۆری دژ به
سه‌رکرده میسرییه‌کان. سه‌ید قوتب دوای حه‌سه‌ن به‌ننا به‌یه‌کێک
له‌سه‌رکرده تیۆرسیۆنه هه‌ره کاریگه‌ره‌کانی ئیخوان داده‌نرێت و
بۆچوون و فه‌تواکانی بوونه‌ته هۆکاری نانه‌وه‌ی پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی له‌ناوخۆی میسر‌و وڵاتانی ئیسلامی و جیهانیدا، پێیوابوو جیهان
جاهیل بووه، بۆیه جیهادکردن پێویسته به‌رانبه‌ر به جاهیل بوونی
جیهان و سیاسییه‌کانی میسر، چونکه ئه‌و جه‌هاله‌ته دژی خودا‌و ئایینی
ئیسلام هاتۆته ئاراوه، جیهادکردنیش تاکه رێگه‌ی پاراستنی ئایینی
ئیسلامه له‌چنگ نه‌یاره‌کانیدا. سه‌ید قوتب توانی به‌و قسانه‌ی سۆزی
هه‌زاران گه‌نجی جیهادی به‌لای خۆیدا رابکێشێت که تا هه‌نووکه‌ش
جیهانیان به خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ کردووه له‌دروستکردنی پشێوی و
شێواندنی ئه‌منیه‌تی وڵاتان و کوشتنی خه‌ڵکانی بێ تاوان ته‌نیا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئیخوانی نین یان به شێوه‌ی ئه‌وان پابه‌ندی ئایینی ئیسلام
نین.
دوای رووخانی موباره‌ک، ئیخوانه‌کان توانیان بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام
له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵ له ده‌سه‌ڵاتیاندا نه‌یانتوانی نموونه‌یه‌کی جوان
پێشکه‌ش بکه‌ن، بۆیه ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان سڕکرا، ئه‌مه‌ش له‌دوای خۆیدا
کاردانه‌وه‌ی توندی ئیخوانه‌کانی لێکه‌وته‌وه‌و وڵاتی میسر بووه
گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسی نێوان ئیخوانه‌کان و لایه‌نگرانی سیسی، له
دوایین هه‌ڵوێستی حکومه‌تی میسردا له‌به‌رانبه‌ر شێواندنی ئه‌منیه‌تی
وڵات، ئیخوان موسلمین وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تیرۆریستی ناسێنرا، پێویسته
ئه‌مه‌ش بگوترێت ئێستاکه ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه لەلایەن محەممەد بەدیع
سەرۆکایەتی دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی
محەمەد به‌دیع لەلایەن حکومەتی
میسرەوە ده‌ستگیرکراوه، به‌شێوه‌یه‌کی کاتی مەحمود عیزەت رێبه‌رایه‌تی
ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ده‌کات و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوای به‌تیرۆریست
ناساندنی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ش ناڕه‌زایی و ئاڵۆزییه‌کان له میسر روو له
زیادی بکه‌ن و کاردانه‌وه‌ی جیاوازی تریش به‌دوای خۆیدا بهێنێت که
ئیخوانه‌کان کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی پشێویه‌کانن.
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|