٥\٣\٢٠١٠
(j.2.1)
بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ گۆڕان به‌کاربردنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به
باشتر ده‌زانن؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
به‌بێ ئاڵۆزکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاریگه‌ره ، کارایی هه‌یه له‌سه‌ر
ڕادیکالترکردنی پراکتیکی پشتبه‌خۆبه‌ستن بۆ خۆکارکردن بۆ خۆکارکردنیش
دژی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و په‌ڕاویزکردنی خه‌ڵکه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره‌می
سه‌پاندویه‌تی. وه‌ک موره‌ی بۆخین murry bokchin وتویه‌تی: ئه‌وه‌ی
گرنگه له خه‌باتی ڕاسته‌وخۆدا ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ر به ڕه‌فزکردنی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندیی بیرۆکراتی، توانای دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه تاکه‌کانیش که‌سایه‌تیی خۆیان ده‌ست
بخه‌نه‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و ئۆتۆ جه‌ستوێن و ئۆتۆ به‌ڕێوه‌بردن
پێویستیه‌تی.[Toward an Ecological Society، p. 47]
به کاربۆخۆکردن خه‌ڵکی ده‌توانن ببنه خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته که ده‌توانن
خۆیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر تواناکانی خۆیاندا هه‌بێت، که ئه‌وه‌ش مه‌رجێکی
گرنگ و سه‌ره‌کییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆیان، وه‌ک پێویست خه‌باتی
ڕاسته‌وخۆ ئامرازێکه بۆ ئه‌وه‌ی تاک بتوانێت ئۆتۆنۆم بێت و بتوانێت
تاکایه‌تیی خۆی بسه‌لمێنێت، چونکه تاک له کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ره‌میی خاوهنئیمتیازهکاندا
به جۆرێک کپکراو و خه‌سێنراوه بڕوابه‌خۆبوون و به‌رهه‌ڵستی لای بڤه
بێت و وزه و تواناکانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌تردا ببینێت، ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ش بریتییه له ده‌وڵه‌ت و حزب و که‌لتووری باو،
تاک له‌وانه‌دا ونکراوه و توێنراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌باتی
ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه خه‌ڵک خۆویست بێت، خه‌ڵکانی خۆنه‌ویست
پارووی ئاسانن بۆ قوتدان و هه‌رسکردن و ده‌توانرێت به ئاسانی بکرێنه
خزمه‌تکار. لای ئه‌نارکیست وایه که ده‌بێت خه‌ڵک ئازاد و سه‌ربه‌خۆ
بێت و ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌ی خۆی به کار بهێنێت بۆ خزمه‌تکردنی
خۆی تا بتوانێت به‌رگری له خۆی بکات دژی یاسا ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.[Emma
Goldman، Red Emma Speaks، pp. 61-62]
ده‌بێت مرۆڤ هێنده سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ بێت تا بتوانێت به‌و سه‌ربه‌ستی
و سه‌ربه‌خۆییه خزمه‌تی خۆی بکات، ئه‌نارکیزم له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕاسته‌وخۆیه
و پشتگیری ده‌کات و دژی بڕوابه‌خۆنه‌بوون و بهرگرینهکردنه له خۆ
دژی یاسا ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رده‌م
پارتیزانی ئه‌وه بوون که ئێمه خۆمان ده‌توانین بیر بکه‌ینه‌وه و
کار بۆ خۆمان بکه‌ین، به خۆڕێکخستن ، تا بتوانین بیرکردنه‌وه‌مان و
جموجووڵمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ گۆڕانکاری. زانین پێش تاقیکردنه‌وه ناکه‌وێت،
له پراکتیکه‌وه خه‌ڵکی فێری ئه‌وه ده‌بێت که ده‌بێت ئازاد بێت. ده‌رباره‌ی
ئه‌وه ئه‌نارکیستێکی ئیسپانی وتویه‌تی به‌بێ پراکتیک و تاقیکردنه‌وه‌کان
جه‌ماوه‌ر ناتوانێت ئازاد بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه یه‌ک
ناگرینه‌وه که بڕوایان وایه ئێمه ده‌توانین به‌بێ تاقیکردنه‌وه‌کانیش
ئازادی ده‌ست بخه‌ین. [Martha Ackelsberg، Free Women of Spain، pp.
32-33]
به‌و جۆره کاری ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ مۆره‌ی بۆختین murray bookchin
هاوڕایه که وتویه‌تی تاک ته‌نها به‌و هێزه شاراوه‌یه‌ی ناوخۆی ده‌توانێت
ببێته خاوه‌نی هه‌ستێکی تازه و بڕوابه‌خۆبوون هه‌ر به له‌خه‌وهه‌ڵسانی
ئه‌و هێزه شاراوه‌یه‌ش ده‌بێته خاوه‌نی ئامرازی گۆڕانکاری. [Op.
Cit.، p. 48]
خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ پێویستی ڕێکخستنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێته کایه‌وه،
ناکرێت فۆرمی ئه‌و ڕێکخستنه کاریگه‌ریی -ئۆتۆ ئازادخوازی- له‌سه‌ر نه‌بێت،
بناغه‌ی ڕێکخستنی ئه‌نارکی –ئۆتۆڕێکخستنه- ئه‌وه‌ش، ئازادی تاکه‌کانیش
ده‌گه‌یێنێت، که ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه خۆی له خۆیدا مانای ئازادی و -خۆبه‌ڕێوه‌بردن-ده‌به‌خشێت
و ڕێکخستنی ههرهمیش ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و مایه‌پووچی ده‌کات.
خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ ته‌نها مایه‌ی ئیلهامی ئه‌وانه نییه که بڕوایان
پێیه‌تی و کاری تیادا ده‌که‌ن، به‌ڵکو به پیشاندانی تاقیکردنه‌وه‌کان
سه‌رنجی که‌سانی تریش ڕاده‌کێشێت. بۆ نموونه ئه‌و تاقیکردنه‌وانه که
کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤیان هه‌بووه وه‌ک کۆمه‌که هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی
خوارده‌مه‌نی، به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌کی کارگه و کۆمپانیاکان، پرۆگرامی
خانووبه‌ره و نیشته‌جێبوون، ئۆتۆبهڕێوهبردنی بواری ته‌ندروستی، دامه‌زراندنی
که‌مپی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی سه‌لامه‌تیی ئافره‌تان. به‌و نموونانه و
هیی تریش ده‌توانرێت بسه‌لمێنرێت که له توانادا هه‌یه ڕێکخستنی دژه
هه‌ره‌می هه‌بێت و کاریگه‌ریی به‌هێزی ببێت له گۆڕانکاریدا. [Martha
Ackelsberg، Op. Cit.، p. 33]
سه‌رباری ئه‌وانه هه‌موویان خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ پیشانی دا له مانگرتنه
خۆخۆییهکاندا که هۆشمه‌ندیی چینایه‌تی و سۆلیداریتێی چینایه‌تی په‌ره‌ی
ده‌سه‌ند و به‌هێزتر ده‌بوو وه‌ک کرۆپۆتیکین kropotkin وتویه‌تی
مانگرتنه‌کان هه‌ستی سۆلیداریتێی په‌ره پێدا، باکۆنینیش ئه‌و حاڵه‌ته‌ی
به سه‌ره‌تای جه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا زانیوه دژی
بۆرژوازیهت. مانگرتنه‌کان له دوو ڕووه‌وه جێگه‌ی گرنگیپێدانه، له‌لایه‌که‌وه
تیشک ده‌خاته سه‌ر دینامیزمی وره و وزه‌ی جه‌ماوه‌ر و له‌ناویاندا هه‌ستی
بوونی جیاوازیی په‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کان و دژایه‌تی نێوانیان،
له لایه‌کی تره‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆشیاریی هاوکاری
نێوان کرێکارانی پیشه جیاوازه‌کان له هه‌رێمه‌کان و ده‌وڵه‌تاندا.[cited
in Caroline Cahm، Kropotkin and the Rise of Revolutionary Anarchism
1872-1886، p. 256، pp. 216-217]
سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕ هۆشمه‌ندیی چینایه‌تیی کارگه‌ران به داینه‌مۆی
خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ ده‌زانێت.
خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به‌و هۆشمه‌ندییه پشتی قایمه هه‌ر به‌وه‌ش ئازادیی
پراکتیکی زامن کردووه. موره‌ی بۆختین murray bookchin وتویه‌تی خه‌باتی
ڕاسته‌وخۆ ئه‌نارکیزم و ئه‌لته‌رنه‌تیڤه ئه‌نارکیستیه‌کانی دروست
کردووه، خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ تاکتیک نییه، به‌ڵکو پرنسیپێکه وه‌ک چه‌ترێک
وایه هه‌ڵسوکه‌وت و ئاسۆمان ده‌پارێزێت. [Murray Bookchin، Op. Cit.،
p. 48]
____________________________________
په‌راوێز:
سه‌رچاوه‌ی ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که:
http://faqanar.free.fr/faqanar/secJ2.html#secj21
سه‌رچاوه‌ی ده‌قه
ئینگلیزییه‌که‌ی:
http://anarchism.ws/faq/secJ2.html#secj21
|