٥\٣\٢٠١٠
(J .2.3)
به‌شدارییه ڕامیارییه‌کان له ده‌نگداندا کامانه‌ن.

و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
له بنه‌ڕه‌تدا مافی ده‌نگدان گونجاوه له‌گه‌ڵ بار و سیستمی ئێستادا،
سۆسیالیستی ئازادیخوازی libertaire سکۆتله‌ندی جه‌یمس کێلمان james
kelman ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه و وتویه‌تی:
“ به‌پێی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت، هۆی نه‌چوونی له 85%ی ده‌نگده‌ران
له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ڕامیارییه، که خۆی له‌ڕاستیدا هۆکه‌ی
ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌ی ده‌نگدان گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه لای جه‌ماوه‌ر،
خه‌ڵکی ئاره‌زوومه‌ندانه نایانه‌وێت ئه‌و زه‌حمه‌ته بکێشن و بچن بۆ
ده‌نگدان، تۆمارنه‌کردنی ته‌نها ده‌نگێکیش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیستمی
ڕامیاری ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تیش به‌شێکه له مه‌سه‌له‌که و سیستمه‌که
و ئه‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌یه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیشه له هه‌مان کاتدا.
ده‌نگدان به که‌سێک یا به حزبێک، ده‌نگدانه به سیستمی ڕامیاری، هه‌رچۆنێک
ڕاڤه بکرێت و شی بکرێته‌وه هه‌ر ده‌نگدانه به ئامێره‌که، واته په‌سه‌ندکردنیه‌تی.
ئه‌و ئامێره لێره‌دا مه‌به‌ست له حکومه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ت
دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته، ده‌بێت به‌رده‌وام گۆڕانی تیا بکرێت،
چونکه تاکه‌ڕێگه‌یه بۆ زامنکردنی ته‌مه‌ندرێژیی ده‌وڵه‌ت. خۆ گه‌ر
بێت و به پێچه‌وانه‌وه بێت، ده‌بێت ئه‌و سیسته‌م و ئامێره ده‌موده‌ست
هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. بوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ئامێره به‌ستراوه
به گۆڕانکارییه‌کانه‌وه له سیستمی ڕامیاریدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه
ڕێگه به جه‌ماوه‌ر دراوه و ده‌درێت ئاماده‌ی گۆڕه‌پانه ڕامیارییه‌کان
بن، خه‌ڵکی هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان
له خۆیندگهکان فێر ده‌کرێن ڕاده‌هێنرێن که ده‌نگدان مافه و ئه‌رکیشه
له هه‌مان کاتدا، زۆرجار بۆ ڕاهێنان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆکێک یا ئه‌ندامانی فه‌رمانگه و ئه‌وه به‌شێکی گه‌وره و گرنگه
له کاری په‌روه‌رده‌کردن بۆ داهاتوو له‌و بواره‌دا.
براین مارتین Brin martin له‌و بواره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه
و ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له پراکتیکدا بۆ خزمه‌تکردنی خاوه‌نێتیی
تایبه‌تی و به‌هێزکردنی کاری سه‌ربازییه، سه‌رباری ئه‌وه ڕۆڵێکی گه‌وره
ده‌گێڕێت له سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی نێرینه‌دا، هه‌ڵبژاردنه‌کان هیچ کات
نابێته مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچ کام له‌مانه؛ خاوه‌نێتیی تایبه‌تی، کاری
سه‌ربازی و سوڵتانی ڕه‌گه‌زی نێر.
له‌و بواره‌شدا کاری ڕه‌خنه‌ی بێنامین گینسبێرگ Benjamin Ginsberg به
جۆرێکی تر تێبینی کردووه و وتویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن به‌ر له هه‌موو شتێک مافی ده‌نگدان بۆ شه‌رعیدانه
به ده‌سه‌ڵات. کاتێک تینی گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنه‌کان کز ده‌بێت لای
جه‌ماوه‌ر، گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنه‌کان زیاتر ده‌بێت و درێژ ده‌کرێنه‌وه
و به‌رفراوانتر ده‌کرێن بۆ ڕاکێشانی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداریکردن.
له حاڵه‌تی شه‌ڕ و شۆڕشدا، هێزی ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر ڕۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه
بۆیه ئا له‌وێدا حکومه‌ت ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته چاو‌دێر و ڕێکخه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان،
ئه‌وه‌ش ده‌بێته باشترین فۆرمی شه‌رعیی به‌شداریکردن له ژیانی
ڕامیاریدا، که دوور نییه ببێته هۆی ڕاپه‌ڕین و یاخیبوونی
زوڵملێکراوان و پهڕاویزکراوان به گرووپ گرووپ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته
دابڕان له جه‌می جه‌ماوه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نابێت
گه‌ر جه‌می جه‌ماوه‌ر کاری ئه‌و گرووپانه به ناماقوڵ و ناشه‌رعی
بزانن. گینسبێرگ Ginsberg وتویه‌تی دوور نییه له ئه‌نجامی گۆڕانێک
زیادبوونی ئه‌و به‌شداریکردنه له حاڵه‌تێکی نهێنیدا خۆی بنوێنێت، ئه‌و
حاڵه‌ته‌ش مه‌ترسی ئه‌وه دروست ده‌کات که بزووتنه جه‌ماوه‌رییه‌که
ڕادیکالتر نه‌بێتdisem powers ڕه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که به لاڕێدا ده‌بات
و بێ وزه‌ی ده‌کات. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش، واته وه‌رچه‌رخانی ئاڕاسته‌ی
بزووتنه جه‌ماوه‌رییه‌که حه‌ز و ویستی ئه‌و ههڵبژێردراوانهیه که
گوایه چاوساغ و نوێنه‌رانی ئێمهومانانن به وته‌ی خۆیان، به لای
ئێمه‌شه‌وه، ئه‌نارکییه‌کان، ده‌بێت هه‌موو کۆششێک بۆ ئه‌وه بێت ڕێگه
خۆش بکرێت خۆمان کار بۆ خۆمان بکه‌ین و گیروگرفته‌کانی خۆمان چاره‌سه‌ر
بکه‌ین و کارێک نه‌که‌ین دژی ئه‌و لۆجیک و پرانسیپه ئه‌نارکییه بێت.
به کورتی، حکومه‌ت کاری ئه‌وه‌یه ئێمه بخاته داوهکانیهوه و پابه‌ند
و ملکه‌چی کۆمه‌ڵگه‌ی ههرهمیمان بکات و ئیفلیج بین و ده‌سبه‌رداری مه‌سه‌له
گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کانمان بین و جێیان بهێڵین بۆ پسپۆڕه‌کان؛ واته بۆ
ده‌سه‌ڵات.
ئه‌نارکیسته‌کان ڕه‌خنه له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌گرن و دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه،
چونکه هاووڵاتیان ده‌خه‌نه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که وا بزانن حکومه‌ت
به‌که‌ڵکه و ده‌توانێت خزمه‌تکاری میلله‌ت بێت، وه‌ک مارتین martin
باسیکردووه و وتویه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌و ڕووی به‌رگرییه‌کی به‌هێز بووه‌وه و خه‌ڵکی دژی
ئه‌وه بوون باج بده‌ن، بکرێن به سه‌رباز، ملکه‌چی ئه‌و یاسایانه بن
که حکومه‌ته نیشتمانییه‌کان ده‌ریانده‌که‌ن. هه‌روه‌ها دژی هه‌نگاوه
سه‌ره‌تاییه‌کانی مافی ده‌نگدان و به‌رفراوانکردنی بوون که ڕۆژ دوای
ڕۆژ ڕه‌گیان داده‌کوتی، تا ئه‌و ڕاده‌یه که خه‌ڵکی بڕوا به ده‌وڵه‌ت
بکات و ده‌توانرێت به کاری بهێنێت بۆ خزمه‌تی خۆی، جگه له‌وه‌ش به‌شداریکردن
له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بووه مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌رموگوڕی دژی
باجه‌کان و خزمه‌تی سه‌ربازی و کۆمه‌ڵه یاساکان که ده‌رده‌کرێن بۆ
حکومڕانی و هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی. به واتایه‌کی تر هه‌ڵبژاردنه‌کان
کران به ماده‌ی خاوکردنه‌وه‌ی ڕقوکینه‌ی خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات.
op ; cit ;126
به‌و جۆره له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌نگدان شه‌رعیه‌تی به‌خشی به ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه به به‌شداریکردن هه‌لومه‌رجه‌کانی پاراستن
و پێشکه‌وتنی خۆی زامن کردووه. جارێکی تر گینسبێرگ Ginsberg ده‌ڵێت
فکری به‌شداریکردن به جۆرێک بۆته ئامرازی کۆنترۆڵکردن له لایه‌ن
حکومه‌ته‌وه، خه‌ڵکی ناتوانن فکری به‌شداریکردن هه‌روا به ئاسانی له
بیر خۆیان ببنه‌وه یا بیخه‌نه خانه‌ی گومانه‌وه.les cons ésquences
de constent op ;cit p.241
لای ده‌وڵه‌ت به‌شداریکردنی ڕامیاری گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به
جۆرێک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت ماهیه‌ت و ناسنامه‌ی خۆی به ده‌وڵه‌ت پێوانه
بکات و تیایدا بتوێته‌وه. ئه‌و کاته ده‌وڵه‌ت ده‌یکاته پاساو بۆ
باروزروفی باو، جگه له‌وه‌ی که ده‌کرێته چه‌کی ئه‌وه که به
ئاسانی پیشان بدرێت که ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه، هه‌روه‌ها به کار ده‌هێنرێت
که ئاماده‌بوونی حزبه ڕامیارییه‌کان له بیرۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان حه‌ز
و ئاره‌زووی خه‌ڵک خۆیه‌تی و ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی خۆی خاوه‌نی
به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆی ده‌کات و کۆنترۆڵی ده‌کات. هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ڵکی
له یه‌ک دادهبچڕێت و ئاژاوه دروست ده‌کات، خه‌ڵکی ده‌دات به‌گژ یه‌کتردا،
هه‌لومه‌رجێکی وه‌ها ده‌خوڵقێنێت تا بتوانرێت تیایدا به‌ڕێوه‌به‌ران و
بهڕێوهبراوان ته‌بان و هاوڕێگه و هاومه‌به‌ستن، هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ران
له به‌شداربووانی کارامه و کاریگه‌ره‌وه ده‌کاته ته‌ماشاکه‌ران.
واته جه‌ماوه‌ر تا ئه‌و کاته به‌شداره که ده‌نگه‌کانیان وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌و بیروبۆچوونانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن، که دیکتۆریهت یا ترووسکه‌ی
مه‌لیکی باشترن، ده‌شێت دیموکراتیکردنی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوێک بێت بۆ له‌ناوبردنی
ده‌وڵه‌ت خۆی.
لای ده‌وڵه‌ت به‌شداریکردنی ڕامیاری گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا له خه‌ڵکی
ده‌کات ناسنامه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا پێ پێوانه بکات و بکرێته
پاساوهێنانه‌وه بۆ باروزروفی باو، جگه له‌وه وا پیشان بدرێت که ده‌وڵه‌ت
بێلایه‌نه.
بوونی حزبه ڕامیارییه‌کان له بیرۆی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وا پیشان ده‌درێت
که خه‌ڵکی خۆی خاوه‌نی به‌رێوه‌بردنی ژیانی خۆی کۆنترۆڵ ده‌کات، هه‌ڵبژاردنه‌کان
خه‌ڵکی له یه‌ک ده‌کات و ده‌یانکات به گژی یه‌کتردا، هه‌لومه‌رجێکی وه‌ها
ده‌خوڵقێنێت به‌رێوه‌به‌ران و بهڕێوهبراوان پێکه‌وه ئاو بخۆنه‌وه
ده‌نگده‌ران ده‌کاته ته‌ماشاکه‌ران نه‌ک به‌شداربووانی کاریگه‌ر و
کارامه، ئه‌نارکیسته‌کان له‌گه‌ڵ باکۆنین یه‌ک ده‌گرنه‌وه که
وتویه‌تی خراپترین کۆمار هه‌زاره‌ها جار باشتره له ڕازاوه‌ترین و
بریقه‌دارترین مه‌لیکی. cité guerin anarchism p ;20 به‌ڵام ئه‌و
بۆچوونه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت
ناکه‌نه‌وه، به تایبه‌ت که هوشیارن به‌وه که ئامرازی کاریگه‌رتر
هه‌یه له خه‌باتکردندا.
(J.2.4) ئایا بە
دڵنیاییەوە دەنگدان بۆ پارتە ڕادیکاڵەکان کارا ده‌بێت؟
ئه‌و سیاسه‌تانه هه‌موو ده‌ستکردن، وه‌ستاکه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت؛
کاپیتالیسته‌کانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت
به ڕووی هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کدا داخراوه، که‌چی ده‌بینین ده‌نگدان شه‌رعیه
له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی گۆڕانکاریی
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رخۆ و ڕووکه‌ش بێت، نه‌ک خێرا و ڕادیکال.
له پرۆسه‌ی دیموکراتیدا ئامانجی هه‌موو حزبه‌کان ده‌ستخستنی به‌ڕێوه‌بردنه،
حزبه ڕامیارییه‌کان که‌م تا زۆر پیشه‌یان داتاشینی ورده‌کارییه‌کانه
تا گۆڕانکاری سنووردار بێت. وه‌کو باسمانکرد ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کراوه
نییه به ڕووی ناڕه‌زایی دژی ده‌نگدان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگدان شه‌رعیه
به مه‌رجێک سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌زێنێت. واته
مه‌به‌ستی گۆڕانی ڕادیکال نه‌بێت، ئینکاری ئه‌وه ناکرێت که خێرایی قه‌یرانه‌کانی
شارستانی پێویستی گۆڕانکاری زیاتر ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێت
بمانخاته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که پشت ببه‌سین به پێشخستنی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌کان،
چونکه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانمان ده‌بێت گرنگی تایبه‌ت بدرێت به
گۆڕانکاریی ڕادیکال.
ئه‌نارکیزم ئه‌و بیروبۆچوونه ڕه‌ت ناکاته‌وه که لای وایه ده‌توانرێت
گیروگرفته‌کانمان چاره بکرێن له ڕێگه‌ی هه‌ندێک له‌و دامه‌زراوانه‌وه
که ئه‌وانیش به‌شێک له‌و نه‌هامه‌تییانه‌یان به‌سه‌ردا که‌وتووه، ئه‌و
نه‌هامه‌تییانه که به‌سه‌ر کۆمیونهکانماندا هێنراون، کۆمیونه‌کانمان
وه‌ک جێگه‌ی کارکردن، ژینگه، گه‌ڕه‌که‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه
زۆر له‌وه گرنگترن که بدرێنه ده‌ست سیاسه‌تمه‌داره‌کان، ده‌ستبژێره
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان. هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌موو کات ڕادیکالیزمکوژ بوون.
حزبه‌کان تا ئه‌و کاته‌ی ده‌بنه خاوه‌ن شانسی هه‌ڵبژاردنیان ڕادیکالن.
“هه‌ر ئه‌وانه‌ی سیستمی dismpors خالقی گیروگرفتهکانن، دوایش دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئاشکرا بووه که نه سیاسه‌تمه‌داران نه ده‌نگده‌ران ئۆتۆماتیزمی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان
پێ دابین ناکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته و تاقمه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش
که له‌و بواره‌دا جرتوفرتیانه ئه‌و کاره‌یان بۆ ئه‌نجام نادرێت. هه‌ندێک
له‌و حزبانه که به ناوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کار ده‌که‌ن
ده‌یانه‌وێت به ئاسووده‌یی بگه‌نه په‌رله‌مان، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه
کاریگه‌ریی ڕامیاریی ئه‌و کاره‌یان له‌سه‌ر ئه‌ندامه ساده و ساکاره‌کانیان.”
démocratie sans election ;reiventing anarchy encor une fois haward
;enrich red p125
ڕۆدۆلف باهرۆ Rudoph bahro ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نموونه‌یه‌کی
هێناوه‌ته‌وه که چۆن سه‌وزه‌کان له هه‌شتاکاندا له‌گه‌ڵ سۆسیال
دیموکراته‌کان له ئه‌ڵمانیا ده‌چنه بواری یاساداڕشتنهوه و ده‌بنه
هێزێکی زیاتر بۆ سیستمی باو و دوایش به‌فیڕۆدانی وزه‌یه‌کی ڕادیکال.
گومان له‌وه‌دا نییه که مه‌سه‌له‌که له‌وه ئاڵۆزتره که کۆمیته‌یه‌کی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چینی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌بێت، ته‌نانه‌ت له فۆرمه
مارکسیزمهکهشیدا، به‌رده‌وام ململانێیه‌ک له‌ناو ده‌وڵه‌تی
بیرۆکراتیدا هه‌یه، که‌سان و گرووپ هه‌ن بڕوایان وایه که کارکردن له‌ناو
ده‌وڵه‌تدا ده‌بێته کارئاسانی بۆ ده‌ستخستنی کارکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی
ڕێژه‌ی بێ‌کاری، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت هه‌لومه‌رجی باش بڕه‌خسێنرێت بۆ
پاراستنی ژینگه هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی هێزی کڕین و ئاستی ژیان.
ئه‌وانه هیچ حسابێک بۆ ئه‌وه ناکه‌ن که پێکهاتن و ڕێکخستنی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت بێلایه‌ن نین. لای ئه‌نارکیزم ده‌وڵه‌ت ئامێرێکی پیسه ده‌رهه‌ق
به ئازادی و یه‌کسانیی مرۆڤ. گه‌ر بێت و ده‌وڵه‌ت بره‌خسێنرێت بۆ هه‌ندێ
مه‌به‌ست بۆ نموونه ڕیفۆرم، ئه‌وه ڕیفۆرمئهستهمهه! چونکه بۆ ئه‌وه‌ی
ڕیفۆرم بکرێت ده‌بێت به‌ر له هه‌موو کارێک ده‌وڵه‌ت خۆی ڕیفۆرم بکرێت،
ڕیفۆرمی ئامێرێکیش ناکرێت که له قاڵب درابێت. ئه‌وان وه‌ک هه‌موو
لایه‌نه‌کانی تر باش ده‌زانن که هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژییه‌ک
ناشه‌رعییه گه‌ر لای ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ت ئه‌و
بواره‌ی مۆنۆپۆل کردووه تا خاسیه‌تێکی شه‌رعی پێ ببه‌خشێت و به کاری
بهێنێت بۆ پاراستنی موڵکیه‌ت و دامرکانه‌وه‌ی هه‌ڵچوون و ڕاپه‌ڕینه‌کان
و لهخوارهش بۆته په‌رژینی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌توانرێت بواری
ململانێی پێ ته‌سک بکرێته‌وه و به کاریش بهێنرێت بۆ داماڵین و زه‌وتکردنی
موڵک و سه‌رچاوه ئابورییه‌کان و بێبه‌شکردنی میلله‌ت لێیان.
مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاریکردنی خاوه‌نێتیی تایبه‌ت له سیستمی
کاپیتالیزمدا، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی بیرۆکراتی خاوه‌ن ئیمتیازه‌کان له
سۆسیالیزمدا، مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه که بخرێته خانه‌ی گومانه‌وه و ئه‌وسا
قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به فکری به‌کارهێنانی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ
گۆڕانکاری. پارتی سه‌وز لای خۆیه‌وه بڕاندویهتیهوه و یه‌کلای
کردۆته‌وه و یاساکانی ئاماده کردووه و کردونی به پلانی ڕۆژانه، به‌ڵام
ئه‌وان ئه‌وه‌یان له بیر کردووه گه‌ر بێت و ئه‌و پڕۆژه یاسایانه
بڕیار بدرێن ئه‌وه بۆ ڕتوشکردنیان ده‌بێت به ده‌وڵه‌تدا تێپه‌ڕ ببن و
ده‌وڵه‌ت ڕاستیان بکاته‌وه. واته هیچ یاسایه‌ک ناخرێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه
تا به کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا تێنه‌په‌ڕێت و ڕاست نه‌کرابێته‌وه. ئه‌وه‌ی
پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه ئه‌وان سه‌وزه‌کان سه‌ر به به‌ره‌ی
قوتابخانه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازانن. ناچار ڕێزی ده‌وڵه‌ت و ده‌سکاری و
ڕاستکردنه‌وه‌کانی ده‌گرن. بڕوانه: section B. ده‌وڵه‌ت لای ئه‌وان سه‌نگینه
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و مافه به مافێکی ڕه‌وای ده‌وڵه‌ت ده‌زانێت.
ده‌وڵه‌ت نه‌ک هه‌ر خۆی پێکهاته‌یه‌کی هه‌ره‌مییه، به‌ڵک پارێزه‌ری
سیستمێکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و چه‌شنه‌یه، ئه‌و سیستمه‌ش
کۆسپێکی سه‌ختی به‌رده‌می جێبه‌جێکردنی یاساکانه، به‌وه‌ش سه‌وزه‌کان
و ڕادیکاله‌کانی په‌لبه‌ست کردووه و بێهێز و بێوره‌ی کردوون.
گه‌ر بێت و به موعجزه‌یه‌ک سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی
یاسادانانیان به ده‌ست هێنا، ئایا ده‌توانێت ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه؟
ئێمه له حاڵه‌تی ده‌ستخستنی زۆرینه‌دا له sectionE باسمانکردووه و
وتومانه که حزبه ڕادیکاله‌کانیش ملکه‌چی سیستمی ئابووری و
بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌تن، ته‌نانه‌ت حزبێکی ڕادیکالی جیدی و به‌وه‌فا
گه‌ر بیه‌وێت کارێکی باش بکات په‌ککه‌وته‌یه و ناتوانێت بیکات، واته
ناتوانێت هیچ ڕیفۆرمێکی گه‌وره پێشکه‌ش بکات.
به‌لای ئێمه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان تاکهوهڵامی ڕاستوڕه‌وان بۆ
دیموکراتیه‌تی، نوێنه‌رایه‌تی، ڕابه‌رایه‌تی، داواکردنه له جه‌ماوه‌ر
که ده‌نگ نه‌ده‌ن. ده‌شێ ئه‌وه ئامرازێک بێت بۆ کێشانی سنوورێک بۆ
سیستمی ئیسته، ئه‌ویش وه‌ک مه‌رجێک بۆ پیاده‌کردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی
جیدیی ئه‌نارکی، وه‌ک چۆن ده‌رمانخست له FAQدا وا له به‌شی داهاتوودا
باسی ده‌نگنه‌دان ده‌که‌ین.
|