١٠\٣\٢٠١٠
(J.2.9)
ئه‌نارکیسته‌کان
له‌بریی ده‌نگدان چی ده‌که‌ن؟

و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان له
ڕووی ڕامیاریته‌وه نابن به خه‌منه‌خۆره‌کان، نابن به‌وانه که خۆیان
له مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه گرنگه‌کان بدزنه‌وه و گوێیان پێ نه‌ده‌ن.
هۆی سه‌ره‌کی که وای له ئه‌نارکیسته‌کان کردووه ده‌نگدان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه،
ئه‌وه‌یه که ده‌نگدان به چاره‌سه‌ر نازانن. ئه‌نارکیسته‌کان هێنده
لاموبالات نین به لای مه‌سه‌له گرنگه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ن و گوێیان پێ
نه‌ده‌ن. وه‌کو باسمانکرد ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به
چاره‌سه‌ر نازانن،. پاساوێکی تریش هه‌یه وایان لێ ده‌کات ده‌نگدان و
هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌کان
وامان لێ ده‌که‌ن وا بیر بکه‌ینه‌وه که ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و
بیروبۆچوونیان نییه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له به‌رده‌م دروسبوونی –ئۆتۆکارکردن-دا
له شۆێنی کاره‌کانمان، کارگه‌کان، کێڵگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان؛ واته ده‌بێته
هۆی چاندنی ڕکوکینه له ناوماندا، که ئه‌وه خۆی ده‌بێته هۆیه‌کی سه‌ره‌کی
بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ئه‌کتیڤ، به‌و جۆره ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی
گوێپێنه‌دان و گه‌ڕه‌لاوژێ و کارتێکردنه.
په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وڵاته جیاوازه‌کانی دنیادا حزبه کرێکاری
وڕادیکاله‌کان خاوه‌نی هێز و گوڕێکی بێهاوتا بوون، له‌وانه‌یه لای هه‌ندێک
سه‌یروسه‌مه‌ره بێت گه‌ر ئێمه بڵێن به دامه‌زراندنی سۆسیالیستی
ڕژێمی دووریان خستینه‌وه له سۆسیالیزم و گه‌ڕاندیانینه‌وه بۆ سه‌رده‌می
پێش سه‌رهه‌ڵدان، به‌تایبه‌تی له کۆمیون و جێگه‌ی کارکردنه‌کاندا. ئه‌وه‌نده
به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌ک هه‌ر حاڵه‌تی
گوێپێنه‌دان له‌ناو نابات، به‌ڵکو دروستکه‌ریشێتی. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه
ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه بڵێین ئێمه له
ڕووی ڕامیارییه‌وه پارتیزانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ین که بڕوای وایه ده‌نگدان
هیچ ناگۆڕێت. ئێمه ده‌بێت خۆمان خۆمان بین و کاری جیدی ڕاسته‌وخۆ بکه‌ین
دژی سیسته‌م و پیاده‌کردنی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به چاره‌سه‌ری گرنگ
بزانین بۆ مایه‌پووچکردنی گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی و ده‌ستخستنی ئه‌نجامه‌کان
و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادیی ڕاسته‌قینه و کۆمه‌ڵگای ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
لای ئه‌نارکیسته‌کان ئازادیی ڕامیاری و ده‌ستخستنی مافی ده‌نگدان
گرنگییه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه. لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره له
خۆمان بکه‌ین، ئایا ده‌نگدان و مافی ده‌نگدان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه
ڕێزیان بگیرێت که به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانی ملیۆنان مرۆڤه که
ئیسته به کار ده‌هێنرێت و سه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که
سیستمێکی ناعادیلانه به کاری ده‌هێنێت وه‌ک ئامرازێک له ئامرازه‌کان
و داماڵێراوه له مانا ڕاستییه‌که‌ی خۆی.
له‌بریی ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان زیاتر خه‌مخۆری ڕێکخست و په‌روه‌رده‌یی
و ڕێزگرتن له حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌رن، گه‌ر حکومه‌تێک یا
خاوه‌نکارێک سنووری دانا بۆ ئازادیی قسه‌کردن و بیروڕاده‌ربڕین ده‌بێت
ئه‌نارکیسته‌کان پێ له‌سه‌ر مافی ڕاده‌ربڕین دابگرن و خه‌بات بکه‌ن بۆ
شکاندنی یاساکان و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان، یا ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک، خاوه‌نموڵکێک،
به‌رده‌وام کرێی خانووبه‌ره‌یان زیاد کرد، ده‌بێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی
داگیرکردنیان بگرنه به‌ر یا نه‌دانی کرێدان تاو بدرێت، ده‌بێت دژی
پیسکردنی ژینگه هاتوچۆکردنی ڕێگاکان به‌ربه‌ست بکرێن و کۆڕی هاتنه مه‌یدانه‌وه
گه‌رم بکرێت. ئه‌نارکیسته‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ڕێخستی خه‌باتی
ڕاسته‌وخۆ بۆ دروستکردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کان له‌و شوێنانه‌دا که لێی
ده‌ژین و کار ده‌که‌ن.
باشتر وایه بواری خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرین. ئێمه ده‌توانین سیاسه‌تمه‌داران
ناچار بکه‌ین ڕێز له‌و ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییانه بگرن که به خه‌بات
به ده‌ست هێنراون، نه‌هێڵین ده‌سکارییان بکه‌ن و بیانگونجێنن له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا. بۆ نموونه گه‌ر ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ر
کارکردنی 8 سه‌عاتی کارکردنی ڕۆژانه، سه‌عاته زیاده‌کانی دوای 8 سه‌عات
ڕه‌فز بکرێن و فشار زیاد بکرێت له‌و بواره‌دا، سه‌ندیکایه‌ک دروست
بکرێت و فشارێکی زیاتر بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ
چاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، یان مانگرتنه‌کان گرێ بدرێن به ناڕه‌زاییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تا نه‌توانرێت یاساکان تۆتالیتر بکرێن، به
تایبه‌تی یاساکان که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به کۆمه‌ڵه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سه‌ندیکاکانه‌وه و کارکردنی کۆمه‌ک بۆ نه‌دانی
سه‌رانه و باجه‌کان به ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ک یاخیبوونه‌که‌ی به‌ریتانیا له
دانی باجه‌کان له ساڵه‌کانی1980 که تین و گه‌رموگوڕیی ئه‌و یاخیبوونه
بووه هۆی هه‌ڵاتن و په‌ڕه‌وازه‌بوونیان که حکومه‌ت لێیان خۆش بێت و
بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌رجێک باجه‌کانیان بده‌ن.rebillon dans la
royme-uni ئه‌و کاته قسه‌کردن به ڕه‌سمی به ده‌ست به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاره‌وه
بوو، ئه‌و کاره ڕاسته‌وخۆیه کارێکی وایکرد به‌رهه‌ڵستانی حکومه‌ت نه‌یانتوانی
خۆیان گێل بکه‌ن و باس و پشتگیری نه‌که‌ن.
نووام چۆمسکی Noman chomsky ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتویه‌تی که دامه‌زراوه‌کانی
ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران له چه‌قی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و خاوه‌نێتیی
تایبه‌تیدان و بڕیار بڕیاری خۆیانه بڕی باجه‌کان خۆیان دیاری ده‌که‌ن،
جا که ئه‌وان به‌و جۆره دیاری ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه نییه
پیاوخراپن نه‌ء له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌ستوور هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێگه‌ی
پێداون و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان داوا لێده‌کات. چۆمسکی درێژه به باسه‌که
ده‌دات و ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه ده‌یانه‌وێت دیسپلین و
گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی بڵاو بکه‌نه‌وه له لایه‌کی تره‌وه مل به
جه‌ماوه‌ر که‌چ بکه‌ن و نه‌وێرێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت ناڕازی بێت به
ئیمتیازاته‌کانی ئه‌وان؛ واته به‌ڕێوه‌رانی کۆمه‌ڵگه، یا ناڕازی بێت
به پله‌وپایه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی؛ گه‌ر ناڕازیش بێت نه‌توانت
ده‌ریبڕێت و ڕازی بێت به‌وه‌ی که دراوه و هه‌یه و نابێت خه‌ڵکی ساده
و ساکار گڕی ئه‌و بوحرانه خۆش بکه‌ن که دیموکراتیه‌ت و جۆری ڕێکخستنی
ڕامیاری و ئابووری تێکه‌وتووه و ببێته مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
و پاشان هه‌نگاوه‌کان بکرێنه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی.
turing the tide.p.251-2 ئا به‌و جۆره دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر
حکومه‌ته‌کان دروستکه‌ری هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن
و پاشان به‌کاریشیان ده‌هێنن بۆ درێژه‌دان به ئۆتۆریتێی خۆیان.
anarcho syndicalist :anarchistes
له زمانی ئه‌نارکیستێکی ئیسپانیه‌وه که وتویه‌تی: ناکه‌وینه سه‌ر
چۆک و داوای هیچ دیارییه‌ک له حکومه‌ت ناکه‌ین، ئێمه له جاده‌کانه‌وه
داواکانمان فه‌رز ده‌که‌ین، داواکانمان ئه‌و داوایانه‌ن که په‌رله‌مانکاران
و نوێنه‌ره‌کان ناتوانن ئه‌نجامیان بده‌ن له په‌رله‌مانه‌کانیاندا.
grahman ketsy له کتێبیanarcho syndicalst ; le communist libertaire
et l ;état p.79 ئه‌و وته‌یه ستراتیژی دروستکردنی چاره‌سه‌ره‌کانن بۆ
گۆڕانکاریی سروشتی، ئه‌و ستراتیژه له ستراتیژی یه‌که‌مه‌وه دێت واته
له ڕێکخستنه ئه‌نارکییه‌کانه‌وه دێت که تۆوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی
داهاتووه که جێگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه وه‌ک باکۆنین
وتویه‌تی به خۆڕێکخستنمان له شوێنی کاره‌کانمان و کۆمیونه‌کانمان ده‌توانرێت
تۆڕێک له خه‌باتگێڕان و سه‌ندیکالیست دروست ببن بتوانن پشتگیریی ڕاپه‌ڕین
و هه‌ڵچوون بکه‌ن دژی ئۆتۆری، هه‌روه‌ها پشتگیری مانگرتنه‌کان و
کۆمیونه‌کان -گه‌ڕه‌که‌کانمان- ده‌توانین خه‌باتی ڕاسته‌قینه بکه‌ین
دژی ده‌وڵه‌ت و کاپیتال. له جۆری یه‌کێتییه ئه‌نارکییه‌کانی ئیسپانیا
و ئیتالیا سه‌لماندیان ده‌توانین زۆر شت بکه‌ین تا ئه‌و ڕاده‌یه
خۆێندگاکانمان، ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان دروست بکه‌ین، شانبه‌شانی
هه‌ره‌وه‌زییه ناوچه‌ییه‌کان که ته‌واو خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی خۆیان بن
و -ئۆتۆ جه‌ستێۆن- ئۆتۆ ڕێکخستن- پیاده بکه‌ن، که‌ڵک له هه‌موو سه‌رچاوه‌کان
وه‌ربگرن له به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌کیدا و بتوانن به‌رهه‌مه‌کانیان
بهێننه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و هه‌ر له‌وێ پێویستییه‌کانیان وه‌ربگرن به
پشتبه‌ستن به خۆیان له‌و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و
ئاڵوگۆڕه‌دا، به‌بێ پشتبه‌ستن به کاپیتالیست و حکومه‌ته‌کان. به
واتایه‌کی تر جموجووڵه‌کان ئه‌نارکی بن وه‌کو تێکۆشه‌رێکی CNT وتویه‌تی
ئێمه ده‌توانین به‌شێک له‌و شیوعیه‌ته ئازادیخوازییهcommuniste
libertaire دابمه‌زرێنین له کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیدا و دژی کۆمه‌ڵگه‌ی
بۆرژوازی بجه‌نگێن به چه‌که‌کانی خۆمان -لێره‌دا مه‌به‌ست له چه‌ک و
ته‌قه‌مه‌نی نییه. op.cité.cit.p.79 ئێمه بڕوامان وا نییه دووره‌په‌رێز
بوه‌ستین و بڵێین هیچ ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان به
وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌رده‌وام چاره‌سه‌ره‌کان ده‌خه‌نه ڕوو و خه‌بات
ده‌که‌ن له پێناویان‌دا. جۆن تورنه‌ر jon turner به‌ریتانی باسی ده‌کات
و ده‌ڵێت ئه‌نارکیست خاوه‌نی هێڵێکه، ئه‌ویش ڕێنوێنیی خه‌ڵک ده‌کات بۆ
ئۆتۆنۆمی و نه‌فره‌ت له سیاسه‌ت کردن، به واتایه‌کی تر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستگرتن به بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیانه‌وه به مه‌به‌ستی
له‌ده‌ستنه‌دانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵک له‌وه
گه‌یشتن پشت به خۆیان ببه‌ستن، کاریش بۆخۆیان ده‌که‌ن. ئێمه خۆمان له‌سه‌ر
ڕێگه‌ی-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ده‌دۆزینه‌وه و ڕێنوێنییان ده‌که‌ین سوور بن
له‌سه‌ر ڕێکخستنی کۆمیته‌کانیانی خۆیان و نه‌فره‌ت له سه‌روه‌ری و سه‌رکردایه‌تی
کردن و قێزکردنه‌وه له یاسا نیشتمانییه‌کان.cité par john qual ;the
slow burning ;p.87 ئێمه به‌و جۆره هانی-ئۆتۆجموجووڵ-
ئۆتۆڕێکخستن-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ناده‌ین که گوێپێنه‌دان و خه‌باتنه‌کردن
باڵی کێشابێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی جموجووڵکردنه‌کاندا.
له سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کاندا به هیچ کلۆجێک یارمه‌تیدانی خه‌ڵک هه‌ست
پێ ناکه‌ین و نابینین. ئه‌نارکیسته‌کان ڕاڕا نین له دژایه‌تیکردنی ئه‌و
سیاسه‌ته‌دار و تاوانباری ده‌که‌ن و سیاسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی حکومه‌ت
ده‌خه‌نه ڕوو که ته‌نها حکومه‌ت خۆی تیایدا سوودمه‌نده و سوود له
جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرێت، حکومه‌ته‌کان ته‌نها له‌وه‌دا سوودمه‌ند نین که
خۆمان بۆ خۆمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وا ده‌رده‌خه‌ن
که خۆیان تیایاندا سوودمه‌ند بن.
له شیکردنه‌وه‌ی کۆتایدا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کاپیتالیست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
ئێمه خۆمان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، به جموجووڵی خۆمان و ده‌توانرێت
به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێ بدرێت و کاربکه‌ین بۆ پاراستنی.
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه داهاتوو هی ئه‌وانه‌یه که به‌رده‌وام
چاونه‌ترسن و هاوکارن له خه‌باتکردندا دژی ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریتێی
حکومه‌ت. داهاتوو هیی ئێمه و فه‌لسه‌فه سۆسیاله‌که‌مانه، که تاکه
ئایدیالی سۆسیاله که ڕێنوێنی سه‌ربه‌خۆبوون و ئه‌قڵی به‌شداریکردنی
ڕاسته‌وخۆی کارگه‌ران ده‌کات. پێشکه‌وتنی ئابووری و خه‌بات ده‌کات له‌ناو
خه‌باتکردنی سۆسیالی چینی کارگه‌راندا، به‌ڵام خه‌باتێکی خواروخێچ نا
که لاڕێی گرتبێت، به‌ڵکو خه‌باتێکی ڕێکخراوی ئابووری و سۆسیالیی
زۆرینه که بیه‌وێت و بتوانێت سیستمی کاپیتالیست و هه‌موو ئه‌و نه‌گبه‌تییانه
که دروستی کردوون له ناو به‌رێت، هه‌روه‌ها ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه
که بوون به مایه‌ی دواخستنی بزووتنه‌وه‌که‌مان؛ له‌وانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان
که خۆیان نووساندووه و هه‌ڵواسیوه به بزوتنه‌وه‌که‌وه. emma
goldman ;la vison sur le feu.p.92
(J.2.10)
ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئه‌نارکیستەکان
ناڕامیارین؟
ئه‌وه که ئه‌نارکیسته‌کان ناڕامیارین دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌وه‌ی
هه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیاری نین به پێناسه مارکسیسته‌که. بۆ
ڕامیاری ئه‌نارکیست ته‌نها ڕامیاری نییه و به‌س، ئه‌نارکیست له‌گه‌ڵ
گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیدایه، ئه‌نارکیست به پێناسه‌کردنی مارکسیسته‌کان ته‌نها
نه‌خشه‌یه‌کی ئابووریه ده‌رباره‌ی هه‌قده‌ست و هه‌لومه‌رجی کارکردن....هتد،
دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌کانی تر واز لێ ده‌هێنن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کاپیتالیزم،
ئه‌وه‌ش ماڵوێرانییه بۆ چینی کارگه‌ران.
ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باکۆنین وتویه‌تی کارگه‌ران ناتوانن
خۆیان له سیاسه‌ت لاده‌ن و وه‌لاوه‌ی بنێن و خۆیان نه‌ده‌ن له قه‌ره‌ی،
به‌وه‌ش کاپیتالیزم ده‌توانێت به‌باشی کۆنترۆڵی بکات. باکۆنین بڕوای وا
بووه ئه‌نارکیست گرنگی تایبه‌ت به بیروباوه‌ڕی ڕامیاری و خه‌باتکردن
ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ناو دنیای کارکردنی چینه‌کانه‌وه بێت و ببێت،
بڕواشی وا بووه که ئینته‌رناسێۆنالیزم ناتوانێت تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت
نه‌بێت، ئه‌وه‌ش خه‌باتکردن دژی بۆرژوازی ده‌یسه‌پێنێت، ئه‌نارکیست
سیاسه‌تی بۆرژوازی ڕه‌تده‌کاته‌وهla philosophie politique de
baconine .p.313 ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له دژایه‌تیکردنی سیاسه‌تی
بۆرژوازییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئێمه ئاگاداری سیاسه‌تین و لێی
غافڵ نین، هه‌روه‌ها ئاگاداری موباره‌زه‌ی ڕامیارین، ئه‌نارکیسته‌کان
هه‌موو کات سه‌نگیان بۆ موباره‌زه‌ی ڕامیاری داناوه و هه‌ڵیانسگاندووه،
به‌ڵام باکۆنین دژی ئه‌وه بووه زیادله‌پێویست گرنگی بدرێته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه بووه که ئه‌و بڕوای وا بووه و وتویه‌تی ئینته‌رناسیوناڵ
ڕێکخستنێکی ئینته‌رناسیوناڵی چینی کارگه‌رانه-سه‌ندیکا و گرووپه‌کانه-
ئیتر به‌سه سه‌رقاڵبوون به مه‌سه‌له‌ی ڕامیاریی فه‌لسه‌فییه‌وه.
ئێمه ده‌ڵێین ناکرێت مه‌سه‌له ڕامیاری و فه‌لسه‌فییه‌کان پشت گوێ
بخرێن و له مه‌سه‌له ئابوورییه‌کان جیا بکرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌مه ده‌بێته گرفتێکی گه‌وره بۆ پرۆلیتاریا ڕه‌تکردنه‌وه و
خۆدوورخستنه‌وه له هێزی فکری و ئه‌خلاقی ئه‌وانه هه‌ردووکیان
پێویستن بۆ کرانه‌وه به ڕووی مافه ئابووریته‌کاندا. bakuin sur
anarchisme.p.301 ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان له بیر ناکه‌ن وه‌ک
چۆن ڤێرنۆن ڕیکاردس vernon richards ده‌ڵێت ئه‌نارکیسته‌کان ناتوانن
بێلایه‌ن بن. تێڕوانینی ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رچییه‌ک و هه‌رچۆنێک بێت ده‌رباره‌ی
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، هیچ له هه‌ڵوێستیان ناگۆڕێت به‌رامبه‌ر
خراپه‌کاریی حزبه‌کان. بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیست له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه
که جه‌ماوه‌ر مافی ده‌نگدان به کار بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندتی خۆیان،
ده‌بێت ئه‌نجامه‌کان باش هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. گریمان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکدا
ئه‌گه‌ر له 60% ده‌نگی دابوو وا تێنه‌گه‌ین له 40%که‌ی تر که ده‌نگی
نه‌داوه و ئه‌و ئه‌نجامه بکه‌ینه سه‌کۆی گه‌ڕانمان به دوای چاره‌سه‌ره‌کان
و ئامرازه‌کاندا.l ;impossibilité de la démocratie social.p.141
ئه‌نارکیسته‌کان گرنگی به سیاسه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌سه‌له‌کان پشتگوێ ناخه‌ن
و بێلایه‌ن نین به‌رامبه‌ر خه‌رافاتی کاپیتالیزم. ئێمه بۆشایی نێوان
حکومه‌ته‌کانمان هه‌ڵنه‌بژاردووه، ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژاردووه که کارێکی
وا بکه‌ین حکومه‌ته‌کان کاریان مه‌یسه‌ر نه‌بێت.
ئێمه خۆمان ڕێک ده‌خه‌ین له‌سه‌ر ئاستی شاره‌کان، هه‌رێمه‌کان،
ناسێۆنال، ئینته‌رناسیۆنال بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌ڵکشان و هه‌ناسه‌دانی
کۆمیونه‌کان له شوێنی کارکردن له‌و جۆره که باکۆنین باسیکردووه و
پاڵپشتیان بووه له خه‌باتی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و
چاکسازتی ڕیفۆرمی خێرا به به‌کاربردنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و سۆلیداریتی.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆدۆڵف ڕۆکه‌ر rudolf roker ده‌ڵێت خه‌باتی
ڕامیاری و ئابووری لێک جیاناکرێنه‌وه.
ئه‌نارکیسته‌کان بیروبۆچوونی جه‌نگێک ده‌رده‌بڕن دژی کاپیتالیزم که
خۆی له خۆیدا جه‌نگێکه دژی هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
ڕامیاری. وه‌کو وتمان له مێژوودا چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری و ڕامیاری و
کۆمه‌ڵایه‌تی هاوتا بوون و هه‌ر هاوتاشن، چه‌وسانه‌وه و زاڵبوونی مرۆڤ
به‌سه‌ر مرۆڤدا ئاڵۆز و تێکه‌ڵی یه‌کتر بوون به جۆرێک لێک جیاناکرێنه‌وه،
هه‌ر کامیان وه‌ربگریت ته‌واوکه‌ری ئه‌وانی تره و بۆته پاساو و هه‌لومه‌رجی
بوونی ئه‌وانی تر.
Anarcho syndicalisme.p.15 ئه‌و یه‌کگرتنه له‌نێوان مه‌یدانی ئابووری
و کۆمه‌ڵایه‌تیدایه نه‌ک سیاسه‌تدا، هه‌ربۆیه خه‌باتی کارگه‌ران و ئه‌نارکیسته‌کانیش
شێوازی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی له‌خۆگرتووه، ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نها خه‌باتی
ڕامیاری ناگێڕن، هه‌موو بابه‌ت و مه‌سه‌له‌کانی تر که ژیانیان هه‌راسان
و بۆگه‌ن کردووه، سیفه‌تی ڕامیاریان هه‌یه و به‌و لۆجیکه هه‌موو خه‌باتێکی
ئابووری یا کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌باتێکی ڕامیارییه که ناچێته خانه‌ی کاری
په‌رله‌مانکاریه‌وه. rudolf roker.op.cit.pp.65.66
ئایا هه‌مووان ده‌زانن که ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شداری ژیانی ڕامیاری
بکه‌ین؟ ئایا هه‌مووان ده‌زانن که ئێمه هه‌موو کات ویستومانه ئه‌و
به‌شدارییه بکه‌ین؟ ئێمه ده‌ڵێین به‌ڵێ، ئێمه له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانمانه‌وه
ده‌مانه‌وێت به‌شداریی ڕامیاری بکه‌ین، ڕاسته‌وخۆ نه‌ک به تێپه‌ڕبوون
به‌م و به‌ودا، واته نوێنه‌ره‌کان، ئێمه ئاواته‌خوازی ئه‌وه نین بگه‌ینه
شاره‌وانییه‌کان نه له شارۆچکه‌کان نه له پایته‌خت و نه عه‌وداڵی
په‌رله‌مانه‌کانیشین. cité par josé piertas anarchist dans la
révoulition espanole.p173
هه‌روه‌ها ئه‌نارکیسته‌کان دابه‌شکردن و جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ڕامیاری
و خه‌باتی ئابووری ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، چونکه ئه‌و ئامرازه ده‌ستکرده
و به‌چکه‌ی دابه‌شکردنی کاره به‌سه‌ر کاری فکری وکاری بازوودا،
کارێکی کاپیتالیستانه‌یه له‌ناو ڕیزه‌کانی چینی کارگه‌ران و ڕێکخستنه‌کان
و بزووتنه‌وه‌ی دژه کاپیتالیزمدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه
ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه ڕه‌فز بکرێت و کار و خه‌باتی ڕامیاری بکرێته
موڵکی هه‌ندێک پسپۆڕ؛ واته نوێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
ئه‌نارکیسته‌کان وای بۆ ده‌چن که ناتوانرێت خه‌باته ڕامیارییه‌کان و
فکرییه‌کان ناوکێشی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌مان بکرێت و گفتوگۆ
و ململانێی له لایه‌ن هه‌رکه‌سێک لای خۆیه‌وه چۆن بۆی ده‌ڕه‌خسێت و
چۆن ئه‌یه‌وێت له‌سه‌ر بکرێت.
خه‌باتی ڕامیاری و ئابووری و گۆڕانکاری هاوتان.
له section.j.6دا باسی پرۆسه‌ی هاتن و بوون به سۆسیالیستی
ڕیفۆرمیستمان کرد، پێویست ناکات جارێکی تر باسی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی
لێره‌دا سه‌ره‌کی و گرنگه ئه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی ئه‌و دابه‌شکردنه‌دا
ئێمه به‌وه‌فا بین له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانمان -ئازادی-یه‌کسانی-
هاوکاری و پشت نه‌به‌سترێت به‌وه که ڕێکخستنه‌کانی ده‌وڵه‌ت به کار
بهێنرێت بۆ له‌ناوبردنی ئیمتیازه‌کانی ئه‌وان.pierre kropotkin
révoulutionnaire brochures.p.170
وه‌ک باکۆنین باسیکردووه و وتویه‌تی هه‌موو ڕادیکاله‌کان که
ویستویانه ده‌وڵه‌ت به کار بهێنن بۆ گۆڕانکاری به پێچه‌وانه‌وه
بووه و سیستمه‌که ئه‌وانی گۆڕیوه، ئه‌وه‌ش وایکردووه پرۆلیتاریا
ببه‌سترێته‌وه به لۆکۆمۆتیڤی بۆرژوازییه‌وه. به واتایه‌کی تر، وه‌های
کردوه فکری کاپیتالیست زاڵتر و ئه‌کتیڤتر بێت به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
کارگه‌رانه‌وه و بیکاته -ڕیالیست- و -پراکتیک- واته بیکاته خاوه‌ن
فکری به‌کارهێنانی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ گۆڕانکاری.
هه‌روه‌ها ئه‌نارکیست ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که گرێدانی سیاسه‌ت
به ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هانده‌ر و هۆی سه‌ره‌کییه بۆ
هه‌ڕاجکردنی سیاسه‌تی ڕادیکالی و ده‌بێته هۆی ده‌رپه‌ڕاندن و
دوورخستنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا له ئۆتۆجموجووڵ و پشتبه‌خۆبه‌ستن، هه‌ر ئه‌وه‌شه
وا ده‌کات پرۆلیتاریا دژی خۆی بوه‌ستێته‌وه و دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیکالی بکات، به‌و جۆره دژایه‌تیکردنی بنیاتنانی دنیایه‌کی تازه،
دنیای یه‌کێتیی پرۆلیتاریا بکات. michael bakunin ;op.cit.p303-305
له‌سه‌ر ئاستی ئابووری خه‌باتکردن له بۆشایدا دروست نابێت، خه‌بات له
جه‌ره‌یانێکی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه
جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئابووری و خه‌باتی ڕامیاری زاده‌ی ئه‌قڵه
مانگرتووه‌کان و جه‌نگاوه‌ره ئێکۆلیجسته‌کان کاتێک به‌ره‌نگاری ده‌وڵه‌ت
ده‌بنه‌وه، ده‌وڵه‌تێک که سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردنی یاساکانه بۆ خاوه‌نکاره‌کان
و خه‌ریکی پیسبوونی ژینگه‌یه، بێگومان ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه
کاره‌کته‌رێکی ڕامیاری هه‌یه و کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌باتکه‌ران
خۆیان وه‌ک باکۆنین باسی ده‌کات و وتویه‌تی خه‌باتی خۆخۆیی و خه‌باتی
ڕاسته‌وخۆ و نه‌شونماکردنی فه‌لسه‌فی و سیۆسۆلۆجیی ئینته‌رناسێۆنال ئه‌نجامه‌کانی
خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تین. به واتایه‌کی تر یه‌کێتیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و بیروبۆچوونه‌کان که بێگومان شانبه‌شانی یه‌کتر نه‌شونما ده‌که‌ن
خۆیان به‌رهه‌می مانگرتنه‌کانن، سه‌ندیکالیزمن. op.cit.p.304 خه‌باتی
ڕامیاریش له‌وانه که‌وتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌باتی ڕامیاریی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش
که له دواجاردا خه‌باتێکی پووچ و هه‌ڵه‌یه له سیستمی ئێسته‌دا
کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و خه‌باتی ڕادیکالی
بێهێز ده‌کات.
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ڕامیاریین، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نایانه‌وێت
ئه‌وه ببینن که ڕامیای ساده و ساکاره و هه‌ر ده‌بێت له ده‌ست
سیاسه‌تمه‌داران و پسپۆڕاندا بێت و لایان وایه سیاسه‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌تر
و سه‌نگینتره که له ده‌ستی ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا بێت، ده‌بێت به
ده‌ست خواره‌وه‌ی ساده و ساکاره‌وه بێت به پشتبه‌ستن به خۆ
گۆڕانکاری بکرێت. ئا به‌و پێوانه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیارین، پڕۆسه‌ی
ڕزگاریی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له‌وه ڕامیارییتره که هه‌ندێک خه‌یاڵیان
بۆی ده‌چێت.
|