٥\٢\٢٠١٦
ژانە شیعر.

ستار ئهحمهد
ھێلانە.
لە شەختەی سۆزی تۆ ورکم گرت
و
لە مەلی گومڕابوون دابڕام
لانەیەک ئەشکەنجەت گۆش نەکا
لە جەرگما دەبێتە جۆگەی زام.
گرێ.
کۆڵانێک ھەر دەبێ
ئەم نازەت ھەڵگرێ
ئای کە ژانی دوورییت سەختە
نابینی لە ناخما بووەتە گرێ.
گۆڕ.
ئەو گۆڕەی ھەڵتکەند
ھەتا ئێستا چاوەڕوانی لاشەکانی براکانتە
نەبەردی
و لە کۆشش تێر نابی
پرشنگی شەھیدان ترووسکەی گیانتە.
بەرگریی.
دانای رۆژگاری و
لە گۆشەی ستەما ھەڵوەریت
کە چیرۆک ئەندێشەت نەپێوێ
بزەی ھۆنراوە دەکەیتە بەرگرییت.
هەڵوێست.
دەروونت لە سنگی ئەوینا نایە چاڵ
ئەو تەنەی وڵاتی عەشقت بوو
مافێکە لە ئەشکی وورژما ھەڵچوو
رێکەوە.. باسکم گۆچانی رێگاتە
کۆڵمەدە.. ژینی تۆ شۆڕشە
و ھەڵوێستت خەباتە.
starahmed962@gmail.com
|