په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠١٦

(جین لامبێرت) ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە پارتی سەوز
داوای لێکۆڵینەوە لە کوشتی رۆژنامەنووسان دەکا.



(جین لامبێرت) ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و لە پارتی سەوز نامەیەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی ونۆێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانکرد سەبارەت بە تیرۆری رۆژنامەنووسان.


رۆژی سێشەمە ١٨ ئۆکتۆبەر (جین لامبێرت) ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و لە پارتی سەوز دوای ئەوەی لەلایەن فیدراسیۆنەوە ئاگادارکرایەوە لە کوشتنی رۆژنامەنووس ویدات حوسین و ڕەوشی رۆژنامەنوسان وپیشیلی ئازادی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا سەرباری ئەوپەری نیگەرانی خۆی نامەیەکی ئاڕستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانکرد لەڕێگای نووسینگەی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلەندەن.


لە نامەکەدا هاتووە" ئەم نامەیە دەنوسم تاوەکو خەمی قوڵی خۆم دەرببڕم سەبارەت بە کوشتنی ڕۆژنامەنووس ویدات حوسین لە دهۆک لە ١٣\٨\٢٠١٦ کوژراوە.".


جین ئەوەشی وت: "تکایە ئایا ئەتوانن دڵنیای ئەوە بدەن کە لێکۆڵینەوەیەکی پڕو ڕێک و پێک لە نزیکترین دەرفەت دا بەجێ بهێنرێت، هەروەها من ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسم تاوەکو داواتان لێ بکەم ئەم لێکۆڵینەوە پڕو ڕێک و پێکە لەسەر کوشتنی ئەم سێ ڕۆژنامەنووسەی تریش کە لە خوارەوە هاتوە جێبەجێ بکرێت: سۆران مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوەگەرمیانی".


جین داواش دەکات" جێگای گرنگییەکی زۆرە کە تا ئێستا ئەم کوشتنانە بە بێ چارەسەر ماونەتەوە. بۆیە داواتان لێ ئەکەم هەرچیتان پێ ئەکرێ بیکەن تا تاوانباران ڕاپێچی دادگا بکەن".

 

 

 

دە‌قی نامەکە، وەرگێڕانی: چنار عەلی (نۆێنەری فیدراسیۆن لە میونخ):


جین لامبێرت، ئەندام پەرلەمانی پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ شاری لەندەن ٨\١٠\٢٠١٦


سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێز کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

23 Buckingham Gate
London SW1E6LLB

 

بەڕێز سەرۆک بارزانی،


ویدات حوسێن عەلی: کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە کوردستان.


ئەم نامەیە دەنووسم تاوەکو خەمی قووڵی خۆم دەرببڕم سەبارەت بە کوشتنی ئەم ڕۆژنامەنووسەی کە لە سەرەوە ناوی هاتووە کە لە دهۆک لە ١٣\٨\٢٠١٦ کوژراوە. بە پێی وتەی شایەتحاڵەکان ویدات حوسێن علی بە ڕۆژی ڕووناک لە سەیارەکەی دەرکێشراوەتە دەرەوەو دوای چەند سکاتژمێرێکی کەم بە مردوویی دۆزراوەتەوە. ئەم کوشتنە سەرنجی نێو دەوڵەتی ڕاکێشاوە. لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ و ئەمنیستی ئەنتەرناشناڵ ئاماژەی پێکراوە.


تکایە ئایا ئەتوانن دڵنیایی ئەوە بدەن کە لێکۆڵینەوەیەکی پڕو ڕێک و پێک لە نزیکترین دەرفەت دا بەجێ بهێنرێت، هەروەها من ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسم تاوەکو داواتان لێ بکەم ئەم لێکۆڵینەوە پڕ و ڕێک و پێکە لەسەر کوشتنی ئەم سێ ڕۆژنامەنووسەی خوارەوە جێبەجێ بکرێ:

 

١- سۆران مامە حەمە. لە ٢٢\٧\٢٠٠٨ کوژرا.

٢- سەردەشت عوسمان لە ٣\٥\٢٠١٠ کوژرا.

٣- کاوە گەرمیانی لە ٥\١٢\٢٠١٣ کوژرا.


جێگای گرنگییەکی زۆرە کە تا ئێستا ئەم کوشتنانە بە بێ چارەسەر ماونەتەوە. بۆیە داواتان لێ ئەکەم هەرچیتان پێ ئەکرێ بیکەن تا تاوانباران ڕاپێچی دادگا بکەن. سوپاس بۆ هەڵسەنگاندنی میهرەبانانەتان بۆ ئەم بەباتە.


چاوەڕێی وەڵامتان لێ ئەکەم.


ئازیزتان: جین لامبێرت

ئەندام پەرلەمانی پارتی سەوزی لەندەن لە پەرلەمانی ئەوروپا
نووسینگەی لەندەن: نووسینگەی ئەندام پەرلەمانانی پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەوروپا


 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
٢٣\١٠\٢٠١٦ - لەندەن

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک