١١\۴\٢٠١٠
ژه‌نه‌راڵی پایز ...
محه‌مه‌د عومه‌ر
عوسمان
منم
ژه‌نه‌راڵی پاییز
منی هه‌رگیز ئۆقره‌نه‌دیو
ژنه‌راڵم... ژه‌نه‌ڕاڵی هه‌زاره‌ها داری رووت و
ملیاره‌ها گه‌ڵای وه‌ریو
* * *
منم ژه‌نه‌راڵی پاییز...
کاسکێته‌که‌ی سه‌رم هه‌وره و
ئه‌ستێره‌کانی سه‌ر شانم چه‌ند گه‌ڵایه‌ک به‌ڕه‌نگی زیو
پاڵتۆی به‌رم کزه‌بایه‌و
شمشێره‌که‌م لقی دره‌ختێکی ڕزیو.
* * *
منم ژه‌نه‌راڵی پاییز
خوێنێکی زه‌رد به‌نێو ده‌مارما ده‌گه‌ڕێ و
چاوم هه‌روه‌ک هه‌ور نمناک
ته‌نیا من بووم که‌له‌تابووتی شوشه‌دا
چه‌ندین گه‌ڵام سپارد به‌خاک.
* * *
منم ژه‌نه‌راڵی پاییز
من بووم له‌گه‌ڵ زریانی بیرچوونه‌وه‌دا... که‌وتمه جه‌نگ و
زۆرگه‌ڵام ده‌رهێنا له‌چنگ
من بووم شه‌وی گه‌لاکانم...
خسته‌ژێر باڵی تریفه‌و، ورشه‌ی گزنگ.
* * *
منم ژه‌نه‌راڵی پاییز
پایز به‌بی من هه‌تیوه‌و
من بووم وتم به‌ڵێ ته‌رمی نسێی سه‌وزه...
گه‌ڵای وه‌ریوی کۆچ کردوو
ته‌نیا منم که‌له‌میحرابی پاییزا...
بۆ گیانی زیندووی گه‌ڵاکان...
نوێژی شه‌هید دائه‌به‌ستم... ناوی نانێم نوێژی مردوو.
kurdpress@hotmail.com
http://www.facebook.com/pages/Hama-Omar-Osman/115248425154296
|