په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

ژمارەیەک لە حزب و لایەنی سیاسی بەڵێنیان دا

دژ بە سیاسەتی دیپۆرت و ناردنەوەی 64 پەنابەری کورد ناڕەزایەتی دەربڕن.

 

14-6-2008:

ڕۆژنامەی (Morning Star) کە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی چەپی بەریتانیایە لە کۆنفرانسێکی خۆیدا لە شاری لیدز بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوانی بەرەی دژی شەر و یەکیتی کریکاریەکان وحزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا ونیهادی پەنابەری بەڵێنیان دا بەناوی سکرتێرو و نۆینەرانی ڕێکخراوەکانی بەشدار لەو کۆنفرانسە نامەی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بکەن دژ بەسیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق و داوا بکەن دیپۆرتی ئەو 64 پەنابەرە کوردە بەفەوری رابگیرێ.


دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی ئێمە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە بانگهێشتکرا بووین لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق و کوردستان ئەو هۆکارانەی دیاردەی پەنابەری لە عێراقدا بەرهەم هێناو لە جەنگ و نائەمنی تیرۆر و هەڵسوراوی ئایندەی کوردستان و هەرەشەی دەوڵەتانی دراوسێ.. قسەو باسمانکرد هەروەها تازەترین هەواڵەکانی پەنابەران لە ووڵاتانی ئەوروپا بەگشتی و بەریتانیا بەتایبەتی سەبارەت بە خراپی ڕەوشی پەنابەرانی کورد و عێراقی ئاگادارکردەوە و لە کۆتایدا داوامان کرد پشتیوانی بکەن لەکەمپینی فیدراسیۆن لە ئاستی ئەوروپا دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کوردو عێراقی و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن لە گرتووخانە دەستبەسەرەکاندا وبەتایبەتی ڕاگرتنی ناردنەوەی ئەو 64 پەنابەرەی وابڕیارە پێچەوانە بەخواستی خۆیان ڕەوانەی کوردستان بکرێنەوە.


دڵشاد نامق نۆینەری فیدراسیۆن لەشاری دۆنکاسەر ووتی لەم کۆنفرانسەدا ژمارەیەکی زۆر ئیمزامان کۆکردەوە کە خواستەکانی پەنابەرانی تیا هاتبوو داوا دەکات سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران ڕابگیرێت ومافی پەنابەری ونیشتەجێ بوون بۆ پەنابەرانی کورد عیراقی بەرەسمێت بناسرێت ،هەروەها ووتی ئێوارەی هەمان ڕۆژ لەگەڵ سکرتیری فیدراسیۆن لەو شارە چاومان کەوت بە هیوا محمد لە کۆمەڵەی کوردی لیدز لەسەر ئەو کارانەی دەتوانرێت ئەنجام بدرێت لەو شارە لەپێناو داکۆکی و بەرگری لەمافەکانی پەنابەران.
 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com