١٦\١١\٢٠١٣
ژمارەکان
چی دەڵێن.

نازم
حیکمەت. و. لە فارسییەوە: ھەژێن
ژماره باڵۆسه‌ى
ساوایانه
ژماره تابووتى شارانه
ئه‌و شارانه‌ى که کوژران
یان ده‌کوژرێن
ژماره وێژه‌رى شتگە‌لێکه که لێمان نزیکده‌بنه‌وه
ژماره وێژه‌رى شتگه‌لێکه که لێمان دوورده‌که‌ونه‌وه
ئه‌وه چییه لێمان نزیکده‌بێته‌وه و
ئه‌وه‌ى لێمان دوورده‌که‌وێته‌وه چییه؟
جه‌نگى جیهانى: یه‌که‌م
جه‌نگى جیهانى: دووه‌م
له ١٤وه تا ١٨و له ٣٩وه تا ٤٥ ده ساڵ ٥٤ ملیۆن کوژرا و
٤٩ ملیۆن په‌ککه‌وته
وڵاتى کوژراوان و په‌ککه‌وتان
وڵاتێکى ١٠٣ ملیۆن که‌سى
به هەتیو و دێوانە و به‌رده سوتاوه‌کانیشیه‌وه
یه‌کێ له‌ده‌ستچووان له ماڵه‌که‌ى ئێمه بوو
ڕۆیی و چیدی نه‌گه‌ڕایه‌وه
له بیرمنییه، که نۆزده ساڵه بوو یان چل ساڵان
به دوو چاوى کوێره‌وه گه‌ڕاوه
له بیرمنییه، که چاوشین بوو یان چاوڕه‌ش
به لاقى له ئه‌ژنۆوه بڕاوى چه‌په‌وه گه‌ڕاوه
گه‌ڕواوه و نه‌یتوانى ده‌رگه‌ى خانووه‌که‌ى بدۆزیته‌وه
له ١٤وه تا ١٨و له ٣٩وه تا ٤٥ ده ساڵ ٥٤ ملیۆن کوژرا و
٤٩ ملیۆن په‌ککه‌وته
له‌سه‌ر زه‌وى به ھە‌ژمارى سه‌ر ، ئێسته ٢،٥ ملیارد که‌سین
له سه‌دا هه‌شتامان برسین
دندانه‌کانمان دادەڕ‌زێن
پووکمان پڕ له زامه و
پێستى مردووى له‌شمان شه‌ق شه‌ق
به‌تایبه‌ت ماناڵانمان
به سه‌رى زلى له‌رزۆکه‌وه
به چاوى گه‌وره و خه‌ماوى له ڕوومه‌تى پر چرچ و لۆچیانا
زگیان به‌سه‌ر لاقه له‌ڕ و لاوازه‌کانیانا، وه‌کو ته‌پل
له‌سه‌ر زه‌وى به ھە‌ژمارى سه‌ر ، ئێسته ٢،٥ ملیارد که‌سین
له سه‌دا هه‌شتامان برسین
لە ساڵى ١٩٦٢وه
له ساڵى ٦٢دا گه‌ر دوو فڕۆکه‌ى جه‌نگى بخه‌ینه سه‌ر خوان
بیانکه‌ینه ساڵاد و شه‌راب و گۆشت و نان
٤٠ ملیۆن مرۆڤ ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه و تێرده‌بن
پاشماوه‌ى نان و گۆشت بۆ ٤٠ ملیۆن پشیله‌ش به‌سده‌بێ
پشیڵان ساڵاد ناخۆن و شه‌راب ناخۆنه‌وه
من میوانیى پشیله‌م کردووه
موشه‌که بالیستیکه‌کانم له تێله‌فزیۆندا دیتوون
دوو موشه‌کى بالیستیک ١٥٠ پەرتووکخانه به‌رله‌وه‌ى دامه‌زرێن
ده‌سوتێنن و ده‌که‌نه خۆڵەمێش
له‌وانه‌یه په‌رتووکى منیش له‌نێوانیاندا بێ
له ساڵى ٦٢دا فڕۆکە‌ى بۆمبوه‌شێنت دیتووه؟
دوا مۆدێلیان
دوو فڕۆکە‌ى بۆمبوه‌شێن چوار نه‌خۆشخانه لەتەک بۆمبه‌کانیان
له‌خۆ بارده‌که‌ن
چوار نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره و ڕوناک، که هێشتا سازنه‌کراون و
به چەرپا و ده‌زگه‌ى وێنه‌گریی و هیواکانیانه‌وه
له ساڵى ٦٢دا پێشبڕکێى پڕچه‌کبوون به ئه‌تۆمی و نائە‌تۆمییه‌وه
ساڵانه ١٢٠ ملیارد دۆڵار
له ١٠ ساڵا ٢٠ هه‌زار ملیارد لیره
نازانم له ھە‌ژمارى ئه‌ستێرانه‌وه نزیکه یان نا؟
١٢٠ هه‌زار ملیارد
یا ١٥٠ ملیۆن خانووى چێنەکراو
خانووگه‌لێک که ده‌بوو چێبکرێن به‌ڵام نەکران
تارمایى ١٥٠ ملیۆن خانوو
پێنج ژوور به ئاو و کاره‌با و گەرماوه‌وه
ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌ى ١٥٠ ملیۆن خانوو
شوشه‌کانیان کاتێ که خۆر ھەڵدێ و
سێبه‌ریان له خۆرئاوابوونا و
بالکۆنه‌کانیان له ژێر تریفه‌ى مانگه‌شه‌وا
ورچ لانه‌ى هه‌یه و
شه‌یتانۆڵکه قاوخێک
به‌ڵام بارى ئێمه ئه‌مه‌یه
پیاوێک ده‌ناسم
به دوو ده‌ست و لاقەوە
به سمێڵى ڕه‌شى قه‌یتانییه‌وه
ئه‌و ساڵ بۆته سى ساڵ
دوو کوڕه‌که‌ى ئەو یه‌کێ حه‌وت ساڵان و ئه‌و دیکه شه‌ش مانگان
له‌ته‌ک خه‌سوو و خه‌زوورى و
وێنه‌یه‌ک که له سه‌ربازییا گیراوه، یان هى ئەو خۆیه‌تى
یان هى باوکى مردووى
یان هى خه‌زوورى
له‌گانێک و
ته‌نیا یه‌ک ژوور
سه‌د و په‌نجا ملیۆن خانوو و
هه‌ر یه‌ک له‌م خانووانه
به ژوور و ده‌رگه و ئاو و مێزى نانخواردنیانه‌وه
له ساڵى ٦٢دا پێشبڕکێى پڕچه‌کبوون به ئه‌تۆمی و نائە‌تۆمییه‌وه
ساڵانه ١٢٠ ملیارد دۆڵار
له ١٠ ساڵدا ١٢٠ هه‌زار ملیارد لیره
یان ١٥٠ ملیۆن خانووى چێنەکراو
خانووگه‌لێک که ده‌بوو چێبکرێن، به‌ڵام نەکران
خانووى ئه‌و پیاوه‌ش که ده‌یناسم له‌نێوانیاندا
له بالکۆنه‌که‌یدا ڕوناکى مانگ
له ساڵى ٦٢دا پێشبڕکێى پڕچه‌کبوون به ئه‌تۆمی و نائە‌تۆمییه‌وه
ساڵانه ١٢٠ ملیارد دۆڵار
یان به ھە‌ژمارى سه‌ر، یه‌ک ملیارد که‌سى ناونووس، کوژراو
لایەنیکه‌م نیوه‌ى وشکانییه‌کان ئاماده‌ى مه‌رگ
نیوه‌ى گشت دره‌خت و ماسی و گشت بارانه‌کان
لایەنیکه‌م نیوه‌ى کۆرپه‌له‌کان ئاماده‌ى مه‌رگ
ئایا ده‌کرێ سه‌راپا له چه‌ک داماڵڕێین
له ساڵى ٦٣دا یان ٦٥دا ئایا ده‌کرێ
خۆزگه به ئه‌تۆم و بێئه‌تمه‌وه له‌چه‌کداماڵرێین له گشت هه‌رێمه‌کان
هه‌روه‌ک مرۆڤ له خۆشییە‌کانى ڕووى زه‌وى به‌هره به‌رین و
ئه‌و خۆشیانه چوار به‌رابه‌ر که‌ین
به‌و جۆره، له ماوه‌ى سێ مانگدا برسیه‌تیمان ڕیشه‌کێشده‌کرد
ئیدی دندانه‌کانمان دانه‌دەڕ‌زان
پوکه‌کانمان نه‌ده‌بوونه برین
به‌تایبه‌ت مناڵه‌کانمان
خه‌م له چاوانیان ده‌ڕه‌وییه‌وه
لاقه لارووێره‌کانیان ڕاستده‌بوونه‌وه و
زگه باکردووه‌کانیان داده‌مرکانه‌وه
ژماره‌کان چێ ده‌ڵێن؟
ده‌بێت چێ بڵێن؟
ئه‌وه چییه که لێمان نزیکده‌بێته‌وه؟
ئه‌وه چییه که لێمان دوورده‌که‌وێته‌وه؟
١٧\٦\١٩٦٢
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|