ئێمه
وه‌كو فیدراسیۆن هه‌میشه بڕِاوامان وابووه
به‌رگری و
داكۆكیكردن بۆ مافه‌كانی په‌نابه‌ران
و مافی
نیشته‌جێبوون
ته‌نهاو ته‌نها به‌پشتیوانی
یه‌کێتییه كرێکاریه‌كانو
خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و
مرۆڤدۆست
و پێشکه‌وتنخواز و
رێکخراوه‌كانیان ده‌توانرێت دابینبكرێت.
ده‌قی ووتاری ده‌شتی جه‌مال سكرتیَری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیَراقی له‌كۆبوونه‌وه‌ی
شاری شه‌فیلد
كه له‌لایه‌ن یه‌كیتی
كریكاری گواستنه‌وه (
T&G) رِۆژی
3-6-2008 به‌ریَخرا.
به‌ڕێزان،
نۆینه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی
یه‌کێتییه كریكاریه‌كان
،
نوێنه‌ران
پارت و ریَكخراوه
په‌نابه‌ریی و مرۆییه‌کان..
به ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقیه‌وه زۆر سوپاسی
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه
له‌ژیر ناوی(نا بۆ گیَرِانه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی جه‌نگی تیادایه)ئه‌م كۆبونه‌وه‌یان
سازداوه.
به
برِاوی من هه‌وڵیَكی له‌م شیَوه‌یه ده‌توانیَت ده‌وریَكی به‌رچاو
ببینیَت له رِاكیشانی پشتیوانی سه‌رجه‌م یه‌كیتی كریكاریه‌كانی به‌ریتانیا
به‌ئارِاسته‌ى جیَگیر كردنى داوای رِاگرتنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و
ووڵاتانه‌ی جه‌نگو نا ئه‌منه . ئه‌م هه‌وڵه ئه‌توانى ئه‌م داوایه
بخاته ئه‌جنده‌ی كۆنفرانسی سالانه‌ی TUC وله‌م رِیَگایه‌شه‌وه زه‌خت
بهیَنیت بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا تا پابه‌ند بیَت به ریَزگرتن له
پیَوانه ئینسانی ومافه‌كانى په‌نابه‌رانه‌وه. به‌تایبه‌تیش ئیَمه وه‌كو
فیدراسیۆن هه‌میشه برِاوامان وابووه به‌رگری و داكۆكی كردن بۆ مافه‌كانی
په‌نابه‌ران و مافی نیشته‌جیَ بوون ته‌نها ته‌نها به پشتیوانی یه‌كیتی
كریكاریه‌كان وخه‌ڵكی ئازادی خواز‌و ئینسان دۆست و پیَشكه‌وتن خواز
رِیَكخراكانیان ده‌توانریَت دابینبكریَت.
به‌ڕێزان..
هه‌موو ئاگادارن كه كۆمه‌ڵگای عیراق به ده‌وره‌یه‌كی ناهه‌موواردا
تیپه‌رده‌بیَ ، جه‌نگ و كوشتار و تیرۆر و ئاواره‌یى سیماسه‌ره‌كه‌یه‌كان
وحاڵه‌تیكى به‌رده‌وام و هه‌ررۆژه‌یه‌تى من نامه‌ویَت به‌دریژی باس بكه‌م
كه له‌ژیر سایه‌ی داگیركاری ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپاوه له‌وانه‌ش
ده‌وله‌تى به‌ریتانیا چ دارمانیكى ئابوورى و سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى له
چه‌ندساڵى رابردوودا رِووى له‌ژیانى خه‌ڵكى عیَراق كردووه. ویَراى له‌به‌ینچوونى
ته‌واوى به‌هائینسانى و مه‌ده‌نیه‌یه‌كان، دارمرانى یه‌كجارى ژیرخانى
ئابوورى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌كان تا نه‌مانى ئه‌منیه‌ت و
ئاسایش، عیَراق كراوه‌ته جیَگایه‌كه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هیَزه
جیهانیه‌كان كه هیچ په‌یامیَكیان پیَ نیه بۆ به‌شه‌ریَت جگه له جه‌نگ
وئینسان كوشتن، چه‌ندین ئینسان له‌ژنو منداڵ و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كراوه‌ته
خۆراكی هه‌ر رۆژه‌ی نه‌زمی نۆی جیهانی وسیاسه‌تى نامرۆڤانه‌ى ده‌سته‌و
تاقمی تیرۆریستی و هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌ش هیچ سنوریَكیان بۆ ئینسان
كوشتن نه‌هیَشتۆته‌وه. له هیَزه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا وه تا ده‌گات
به‌حكومه‌تى مالیكى و ده‌سته‌و تاقمى میلیشیاى چه‌كدارى تایه‌فه‌گه‌رى
و مه‌زهه‌بى و قه‌ومى هه‌موویان هاوبه‌شن له‌ویَرانكاركردنى كۆمه‌ڵگاى
عیَراق و له‌خۆین هه‌ڵكیشانی ژیانى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى وبیَتاوان. به
جۆریك كه خه‌ڵكى هیچ ناوچه‌یه‌ك وهیچ شۆیَنیَكی ئه‌م وڵاته نه‌ماوه
قووربانى بۆ ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه نه‌ده‌ن. له‌لایه‌كىتره‌وه ئه‌م فه‌وزاو
كوشتارگایه بوارى داوه به جۆره‌ها ده‌سته‌و تاقمی كۆنه‌په‌رست كه
سه‌ره‌تارین ماف‌و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكیان له‌ژیر پیَناوه. به‌م جۆره‌ش
نه‌ك هه‌ر ژیانى ئیَستاى خه‌ڵك له‌نیو سیناریۆیه‌كى ره‌شدا رِاگیراوه،
بگره داهاتووی كۆمه‌لگای عیَراق سه‌رتاپا نارۆشن و تا دیَت ده‌بیَته
مه‌یدانى كایه‌كردنى سیاسه‌تى كویَرانه‌و ئینسان كوژى وئاسۆیه‌ك بۆ
دامه‌زارندنى ده‌وڵه‌تیَك و قانونیَك كه ژیانى هه‌مووان بپاریزى و
مافى هاولاَتى یه‌كسانیان بۆدابین بكات، ئه‌منه‌یه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگا بگه‌رینیته‌وه،
به‌ته‌واوى دورو كه‌تۆته‌وه و ناموحته‌مه‌له.
له‌كه‌نار ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌شدا ئه‌وه ئه‌مریكایه كه وه‌ك
دواین هه‌واڵ خه‌ریكه له‌رِیَگاى ده‌ستگرتنی كۆنه‌په‌رستانه‌ترین ئه‌حزاب
و لایه‌نه‌وه به‌ناوى دیموكراسیه‌وه ئیدعاى ئه‌منه‌یه‌ت و پیشكه‌وتنى
كۆمه‌لایه‌تى له‌عیراقدا به‌سه‌ر رِاى گشتى دنیادا داسه‌پیَنى و له‌هه‌موو
ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره چاوبپۆشیَت. ئه‌وه له‌كاتیَكدایه كه
كوشتن وئاواره‌یى و بیَده‌ره‌تانى ئیَستا له‌عیَراقدا كراوه‌ته وه‌ره‌قه‌یه‌كی
سیاسی و بزنس ورۆژ نیه هه‌واڵی كاولكارى وپاكسازى وكوشتنی ژنان و به‌رده‌بارانكردن
و ئیختیسابی ژنان نه‌بیسترىَ.
له‌ناوچه‌كانى كوردستانیش كه به‌رِواڵه‌ت له‌چاو باوردۆخه‌كانى عیَراق
ئارام دیَته به‌رچاو به‌لاَم وه‌زعى خه‌ڵكیش له‌م چاوارچیوه‌یه به‌ده‌رنیه،
هه‌ڵواسراوى ونادیارى چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگاى كوردستان ترس‌و دله‌رِاوكىیه‌كى
هه‌میشه‌یى له‌نیو خه‌ڵكدا پیَكهیَناوه، ئه‌مه جگه له هه‌ره‌شه‌و
وده‌خاڵه‌تى هه‌ر رۆژه‌ی ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه، هه‌ره‌شه‌ى تیرۆر‌و ته‌قینه‌وه.
كوردستان كه نه‌ده‌وڵه‌تیكى به‌رِه‌سمى ناسراوى نیونه‌ته‌وه‌یىیه‌و نه
قانونیكى ده‌نگ بۆدراوى خه‌ڵك تیَدا به‌رِیوه ده‌چیَت. ژیانى خه‌ڵكى
له‌ژیر رِه‌حمه‌تى دووحزبى چكداردا رِاگرتووه. وه ئه‌وه‌ى به‌كرده‌وه
به‌رِیَوه ده‌چیَت به‌رهه‌مى سیاسه‌تى جه‌نگ و داگیركارى ئه‌مریكایه‌و
به‌كشانه‌وه‌ى ئه‌م هیَزانه له‌عیَراق ئاینده‌ى كوردستان ده‌سپیَردریَت
به شه‌روململانیَى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و هیزه نیوخۆیه‌كانی عیَراق
و كوردستان كه‌هیچ شتیَك له‌به‌رنامه‌یاندا نییه جگه له شه‌رو
كوشتار‌و كۆنه‌په‌رستى و نائارام كردنى ژیانى كۆمه‌ڵگا.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتیَك ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا هه‌یه كه‌به‌زه‌بری
چه‌ك خۆى به‌سه‌ر خه‌ڵكدا داسه‌پاندووه و به‌دریژایى 17ساڵى رِابردوو
جگه له‌رِاگرتنى خه‌ڵكى كوردستان له‌نادیارو بیمافیدا هیچ شتیَكى
تریان به‌رهه‌م نه‌هیَناوه. به‌تایبه‌تى له‌ژیر ده‌سه‌لاَتى حیزبه‌چه‌كداره‌كانى
وه‌ك یه‌كیتى نیشتمانى وپارتى دیموكراسى كوردستاندا، ئه‌وه‌ى روویداوه
و ئه‌نجام ده‌درىَ، په‌لاماردان و سه‌ركوتى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى كوردستانه،
ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشاندانى خه‌ڵك، گرتن و هه‌رِه‌شه له رۆژنامه‌نوسان
و خه‌ڵكى ئازادیخوازان، په‌لاماردانى ئه‌حزابه‌كان و مونافه‌سه‌ى شه‌رو
هه‌ره‌شه‌كردن له‌هه‌رلایه‌نیكى موخالیف به‌خۆیان، تا تیرۆر‌و رِاكیشانى
ده‌ستى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌و ده‌زگاى جاسوسیكردنیان، ئاوه‌لاَكردنى
ده‌ستى مه‌زهه‌ب و گروپه تیرۆریستىیه‌كانیان له‌سه‌ر ژیانى كومه‌ڵگا و
ژنان و منداڵان، ئه‌مرۆ دیارده‌ى كوشتنى ژنان و به‌رده‌بارانكردنى كچان
و منالاَن خه‌ریكه ده‌كریَته مۆدیَك كه‌هه‌واڵه‌كانى گه‌یشتۆته شاشه‌ى
ته‌له‌فزیۆنه‌كانى ولاَتانى ده‌ره‌وه‌ش. وه‌زعیه‌تى ژیانى خه‌ڵك تا
دیَت له‌سه‌ختى و گرانى وناهه‌مورایدا راپیَچ ده‌دریَت. ئه‌م ده‌سه‌لاَته
جگه له‌وه‌ى بۆخۆیان و ده‌ست و پیوه‌ندى چه‌كداریان ژیانیكى فیرعه‌ونى
و ده‌وڵه‌مه‌ندیان پیَكهیناوه نه‌یان توانیوه ته‌نانه‌ت ئاو كاره‌با
بۆخه‌ڵكه‌كه‌ى دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كانى خودى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریكا، وئه‌منستى ئه‌نته‌رناسیۆنال و هومان رایت وه‌چ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،
شاهیَدی وه‌زعیه‌تیكى ناجیگیرى كوردستان ئه‌ده‌ن و مافه‌كانى مرۆڤ
تییدا ناپاریَزریَت. ئه‌مه ئه‌و واقعیه‌ته سیاسى و كۆمه‌لایه‌تیانه‌یه
كه لاوانى كوردستانى هانداوه كه شه‌پۆل شه‌پۆل وولاَت به‌جىَ بهیَڵن
و رووبكه‌نه ژیانى په‌نابه‌ریَتى. كه وولاَتانی ئه‌وروپا نایانه‌ویت
ئه‌و رِاستی یه بسه‌لمیَنن خه‌ریكی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن
له پیَناو سود و قازانج و ئیستیسمار بازرگانی به ژیان و چاره‌نووسی
په‌نابه‌ران ده‌به‌نه پیَشه‌وه.
به‌ڕێزان..
زیاتر له 4 ملیون ئینسان له‌خه‌ڵكی عیَراق له‌به‌رامبه‌ر سه‌ختی هه‌ڵَومه‌رجیَكانی
ژیان وجه‌نگ نه‌بوونی ئه‌منیتدا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر وبیَ په‌ناكراون
وژیانى ژیر خیمه‌و ئۆردوگایىیان به‌سه‌ردا داسه‌پاوه و محروم كراون له‌سه‌ره‌تاترین
پیَداویستیه‌كان ژیانی رۆژانه‌یان چ له‌ناوخۆی عیَراق چ وولاتانی
دراوسیَ. ئه‌مه‌ش رِاسته‌وخۆ به‌ر هه‌می كیَشه‌ی جه‌نگ وسیاسی ئه‌مریكاو
ده‌وڵه‌تانى رِۆژئاوا و ده‌سته‌و تاقمى قه‌ومى وئیسلامى سه‌ربه‌م كه‌مپه‌ن
وبه‌هۆى نائه‌منی و بیده‌ره‌تانى و كوشتار‌و جه‌نگه‌وه روویان كردۆته
ده‌ره‌وه‌ى ولات وبه‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵومه‌رجیَكی ناله‌باری نا ئینسای
كه‌خۆیان هه‌ڵیان نه‌بژارده‌وه به‌سه‌ریاندا داسه‌پیندراوه.
ته‌ره‌فیكى تریش كه‌له‌به‌رامبه‌ر كیَشه‌ى
په‌نابه‌راندایه ده‌وری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. ئه‌وانیش له‌م
ماوه‌یه‌دا چه‌ند كۆنگره‌ی جۆراجۆر له جنیڤ و سوید به‌ستوه كه هیچ
یه‌كیَك له‌م كۆنگرانه بۆ رِیَگا چاره‌ی كیشه‌ی په‌نابه‌رانی عیَراقی
نه‌گیرا وه‌ته به‌ر بگره لایه‌نه‌كانی به‌شدار خۆیان هاوكار و له‌پاڵ
جه‌نگ و سیاسه‌تی ملیتاریزمی ئه‌مریكا دا راوه‌ستان موسه‌ببی خولقاندنی
ئه‌و به‌لایانه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكی عیَراقه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌همی
خۆیان كیشه‌ی په‌نابه‌رنیان كردۆته وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسی بۆ قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. و ته‌نانه‌ت رِیَكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
بیَ ده‌نگی كردوه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عیَراقی كه له‌لایه‌ن به‌شیَك له‌م ووڵاتانه‌وه په‌یره‌وی لیَده‌كریَت.
به‌ڕێزان..
حكومه‌تی به‌ریتانیا كه هه‌موو ده‌زانن لایه‌نیَكی به‌شدار بووه له
هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی عیراقدا تا ئیَستا به‌شیوازی ئه‌وپه‌ری نا
ئینسانی زیاتر 176 په‌نابه‌ری كوردی به كه‌له‌پچه‌و فرۆكه‌ی سه‌ربازی
رِه‌وانه‌ی عیراق كردۆته‌وه ته‌واوی خزمه‌تگوزاری و پیداویستیه‌كانو
مافی كاركردنی له په‌نابه‌ران برِیوه ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا په‌نابه‌ریَكی
كودریان به‌زۆر دیپۆرتكرده‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ى حامیله بووه مافی
په‌نابه‌ری بووه له‌یه‌كیان دابرِیون. .. به‌رهه‌می ئه‌م سیاسه‌ته ده‌یان
په‌نابه‌ر شۆینی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان جیَشتووه وه‌یان گیراون له‌گرتووخانه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان له بارودۆخیَكی ئیجگار خراپی ده‌روونی و كۆمه‌لاَیه‌تیدا
ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌هه‌مان شیَوه حكومه‌تی سوید و ئه‌له‌مانیاو
دانیمارك هه‌مان سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ریان له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی
كورد‌و عیراقی په‌یره‌وه‌ی لیَكردوه.
به برِاوی من رِیگا چاره‌یه‌ك ئه‌م حكومه‌تانه هه‌ڵیان بژارده‌وه ئه‌و
په‌ری نا ئینسانی یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان رِاست ده‌كه‌ن با عیراق جیَبهیَڵن
بۆ خه‌ڵكی عیراق رِیَگا به‌ره‌و دامه‌زراندی ده‌وله‌تیَكی مودریَن له
عیراقدا بگرنه به‌رو پشتیوانی بكه‌ن بۆ كۆتای هیَنان به داگیركاری
وگیَرانه‌وه‌ی ئه‌منیت پشتیوانی له ده‌سه‌لاتیَكی سكولارو مه‌ده‌نی
بكه‌ن له‌عیَراقدا، رِیَگا بده‌ن به‌خه‌ڵكی عیَراق خۆیان ئاینده‌ی
خۆیان دیاری بكه‌ن وه‌ختیَ ئه‌مه ناكه‌ن لیَشاوی په‌نابه‌ری به‌رهه‌می
خۆیانه پیَویسته له‌سه‌ریان ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ بكه‌ن.مافی په‌نابه‌ری
بده‌نه په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی .
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆمان هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ووتم بایه‌خیَكی
ئیجگار گرنگی هه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مین جاره یه‌كیَك له یه‌كیتی
كریكاریه‌كان له به‌ریتانیا كه ئه‌ویش یه‌كیتی كریكاری (T&G) ه ئه‌م
كۆبوونه‌وه‌ی رِیَكخستوه هه‌وڵیَكی جدی خستۆته گه‌ر كه هه‌موو
رِیَكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ری و لایه‌نه‌كانی ئه‌مرۆ لیَره
كۆكردۆته‌وه له پیَناو مه‌سه‌له‌یه‌كی ئینسانی كه ئه‌و یش مافی په‌نابه‌ری
یه و دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه بۆ وولاَتیَك كه جه‌نگو نا
ئارامی تیدایه... هیوادارم ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌وڵه‌كانی
ریَكخراوه‌په‌نابه‌ری و ئینسان دۆست‌و یه‌كیتی كریكاری و خه‌ڵكی ئازادی
خواز یه‌ك بخات بتوانیین فشار بهیَنین سیاسه‌تی به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
رِابگیریَ حكومه‌تی به‌ریتانیا كاربكات به پیَوانه نیو ده‌وڵه‌تیه‌كان
له باره‌ی مافه‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه و سه‌ره‌تایه‌ك بیَ بتوانریَ له
شاره جۆر به‌جۆره‌كانی تری به‌ریتانیاش ئه‌م هه‌نگاوه دووباره
بكریَته‌وه ....هاوكات داواكارم به‌ناوی به‌شدار بوانی كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌مرِۆوه یاداشتانامه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی ئارِاسته‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیاو
سوید و ئه‌ڵمانیا بكریَت كه سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
كورد و عیَراقی رِابگرن ....،په‌نابه‌رانی كورد و عیَراقی پیَویستیان
به هاوكاری و پشتیوانی ئیَوه‌یه.
سوپاستان ده‌كه‌م.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------

الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
_________________________________________________________
ژمارەیەک لە ڕێکخراوی پەنابەریی و
مرۆیی و یەکێتی
کرێکاریی
بڕیار
ده‌دەن یاداشتنامەیەکی ناڕەزایەتی دژ بە
ناردنەوەی پەنابەرانی کورد‌و عێراقی
ئاڕاستەی
حکومەتەکانی سوێد و ئەڵمانیاو بەریتانیا
بکەن.
ڕۆژی
سێ شەمە 3-6 کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە لایەن یەکیتی کریکاریی گشتی
گواستنەوە(T&G) لەژێر درۆشمی (نا بۆ دیپۆرتی پەنابەران بۆ ئەو ناوچانەی
جەنگی تێدایە) بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەی پەنابەری و ئینسانی لە
شاری شەفیڵد سازدرا.
لەم کۆبوونەوەیەدا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی کە بانگهێشتکرا بوو بۆ ئەم کۆبوونەوەیە ووتارێکی لەسەر ڕەوشی
سیاسی عیراق و کوردستان و سیاسەتی ووڵاتە ئەوروپیەکان بەگشتی و حکومەتی
بەریتانیا پێشکەشکرد.. وێرای داواکردنی پشتیوانی لە پەنابەران و بەرگری
لە خواستەکانیان جەختی کرد لەسەر یەک خستنی هەوڵەکانی ڕێکخراوە ئینسانی
و پەنابەری و یەکیتی کریکاریەکان لەپێناو بەرگرتن بە سیاسەتی دیپۆرتی
پەنابەران و گێرانەوەی مافەکانیان ..هاوکات داوای کرد لە بەشدار بووان
کە یاداشتانامەیەکی نارەزایەتی ئاڕاستەی حکومەتەکانی بەریتانیاو سوید‌و
ئەڵمانیا بکرێت تا دیپۆرتی پەنابەرانی کورد‌و عیراقی ڕابگرن ...
شایەنی باسە ووتار بیژانی ئەم کۆبوونەوەیە کە لە نۆینەرانی ڕێکخراوە
پەنابەری ویەکیتی کریکاری وژمارەیەک لە پەنابەران لە ووڵاتەکانی
ئەفغانستان و ئەریتریاو کۆنگۆ بەشدار بوون لەسەر مامەڵەی حکومەتی
بەریتانیا بە مافەکانی پەنابەران وبارودۆخی نائەمنی ووڵاتەکانیان
هەروەها دژ بە سیاسەتی ناردنەوەی پەنابەران قسەو باسیان کرد وە پاشان
ماوە درا بە بەشدار بووان ئەوانیش بە پێشنیارەکانی خۆیان ئاکامەکانی
کۆبوونەوەکەیان بەسەر کەوتن گەیاند دوای قسەو باسێکی تێر تەسەل
بڕیاردرا:
1. خۆپێشاندانێکی گەورەی جەماوەری
لەشاری شەفیڵد لە ژیر درۆشمی( نا بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ئەو
ناو چانەی جەنگی تێدایە) لەلایەن
تەواوی ڕێکخراوە پەنابەری و یەکیتی کریکاریەکان لە نزیکترین
فرسەتدا بەرێبخرێت.
2. فشار بخرێتە سەر ئەندام
پەرلەمانی ئەو شارە تا ئەوانیش لە ڕێگای خۆیانەوە زەخت بهێنن بۆ لیبەر
پارتی ئەم سیاسەتەیان ڕابگرن.
3. فشار بخریتە سەر میدیاکان لەو
شارە هەواڵەکانی ژیان وگوزەرانی پەنابەران بڵاوبکاتەوە
4. بڕیاردرا یاداشتنامەیەکی
نارەزایەتی دژ بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ عێراق ئاڕاستەی
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا و حکومەتی سویدی و
ئەڵمانیا بکرێت.
هەمان رۆژ لە لایەن کۆمەڵەی کوردی لەشاری شەفیڵد کۆبونەوەیەک بۆ دەشتی
جەمال سازدرا و ژماربەیەک لە پەنابەران کورد بەشداریان کرد لە
سەرهەنگاوەکانی داهاتوو کەمپینی دژ بە ناردنەوەی پەنابەران.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی
5-6-2008
-----------------------------------------------------------------------------
IFIR:PO.BOX1575،ILFOD، IG1 3BZ، LONDON UK
Tel:0044
7856032991،00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
ifir2007@yahoo.com ،
d.jamal@ntlworld.com
www.csdiraq.com
، www.federation.org
|