٢\١٢\٢٠١٨
ژمارەیەک رێکخراو
ھاوکاری ئەو پەنابەرانە دەکەن
کە لە رێگای
فیدراسیۆنەوە دەگەنە کەنەدا.
جەلال
سەعید بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە کەندا بە سکرتاریەتی
فیدراسیۆنی راگەیاند"لە رێگای (ۆرک شۆپ)ێکەوە لە شاری تۆرنتۆ کە
باسەکەی لەسەر ئەوە بوو فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە کەنەدا چۆن بە
بێ جیاوازیی دینیی و نەتەوەیی و رەنگەزیی یارمەتیی ھەموو پەنابەران
دەدا، ژمارەیەک رێکخراوی پەنابەری و مرۆڤدۆست ئامادەیی خۆیان دەربڕی
یارمەتیی ئەو پەنابەرانە بکەن کە لە رڕێگای فیدراسیۆنەوە سپانسۆر
دەکرین و دەگەنە کەنەدا".
جەلال ئەوەشی گوت "لە ماوەی رابردوودا فیدراسیۆن سپانسۆری ژمارەیەک
پەنابەری کردوە لە وڵاتی تورکیا و کەیسەکانیان لە پرۆسەی وەلامدانەوە
دان و بەردەوامن لە ھاوکاریی پەنابەران".
١\١٢\٢٠١٨
- کەنەدا - تۆرنتۆ
فیدراسیۆنی پەنابەرانی
عێراقی
|