٨\٣\٢٠١٢
ژنانی کوردستان
نه‌وال سه‌عداوی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ن.

ئارام حه‌مه‌ساڵح
به بۆنه‌ی ساڵرۆژی جیهانیی
ژنانه‌وه پێشکه‌شه به خاتوو( ئه‌ڤین عه‌زیز).
که‌م خوێنهرونووسهرو بیرمه‌ند هه‌یه له‌دنیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا
به ئازایه‌تی و هه‌ول و خه‌باتی فیکریی و ڕۆشنبیریی دوکتۆر نه‌وال
سه‌عداوی ئاشنا نه‌بێ ، ئه‌و له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی
رابردووه‌وه چاکی فێمینیستانه‌ی کردووه به‌لاداو بێ‌وچان به‌هۆی
نووسین و سیمینارهکانیهوه دڕی به‌شه‌وه‌زه‌نگی کۆنه‌په‌رستانی
ئیسلام و هه‌ڵگرانی بیروههزری کولتوری عه‌ره‌بیی به‌ده‌ویی داوه ،
ئه‌م ژنه نووسه‌ره سه‌ره‌ڕای پیشه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌بواری پزیشکیدا
تا هه‌نووکه ده‌یان کتێبی به‌چاپ گه‌یاندووه‌و سه‌دان کۆڕ‌و سیمیناری
له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا ئه‌نجام داوه، له
کتێبیکیدا به‌ناوی - دوانه‌ی ده‌سه‌لات و ڕه‌گه‌ز- په‌رده له‌سه‌ر
ئه‌وپه‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه هه‌ڵده‌ماڵێ که‌له‌نێوان ده‌سه‌ڵات
ورهگهزدا هه‌یه، نه‌وال به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌یسه‌لمێنی که ده‌سه‌لات و
ڕهگهزوئایین سێ دێوه‌زمه‌ی هه‌ماهه‌نگ و هاوڕێکن له چه‌وساندنه‌وه
و مۆنۆپۆڵکردنی له‌شی ژناندا، ئه‌م سێ قوتبه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و
به بێ هاوکاریی یهکترکۆنترۆڵیان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ و ده‌پوکێنه‌وه،
ئایینه‌کان به‌شێوه‌کی گشتی و ئیسلام به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی پشکی
شێریان به‌رده‌که‌وێ له مۆنۆپۆڵکردنی ژناندا، ههرلهئیسلامدا ئافره‌ت
له‌لایه‌ک وه‌کو سێکس ئۆبژێکت به‌کارده‌هێنرێ وله‌لایه‌کیش به‌هۆی
هه‌ڵکه‌وتنی فیزیکی وفسیۆلۆژی له‌شییه‌وه به‌بێ عه‌قڵ - ناقێات العقل
- تاوانباردهکرێ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناههقییانهش به‌رانبه‌ر به
ڕه‌گه‌زی مێ، هه‌رله‌م ئیسلامه‌دا ژن وه‌کوو فریوده‌ر به‌کارده‌هێنرێ و
پیاوی پێ ته‌فره ده‌درێ به‌وه‌ی که له‌به‌هه‌شتدا ژنی جوان و
چاوگه‌شیان - حور العین - پێده‌درێ ، لهسیستێمی پیاوسالاریدا که
ئایین یه‌کێکه له دنگه‌کانی پیاو خاوه‌ن ده‌سه‌لات و وه‌چه‌و
موڵکایه‌تیی بوو ئه‌مانه‌ش پێکرا بریتیبوون له زه‌وی، ئافره‌ت و
مه‌رومالات.
سیستێمی فره‌ژنی که‌له‌ئیسلامدا حه‌لال کراوه هه‌رگیز نه‌یده‌توانی
هه‌تا ئه‌مڕۆژه بڕبکا ئه‌گه‌ر بهاتباو ده‌سه‌لاتی سیاسی نێرسالاریی
پشتی نه‌گرتایه‌و به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی نه‌کردایه، په‌سه‌ندکردنی
یاسای چوارژنی له‌ژیر ههرپهردهیهکدا بێت و به
ههربڕوبیانوویهکهوه بێت نامرۆڤانه‌ترین و بێویژدانانه‌ترین
سووکایه‌تییه که ئیسلام به‌ئافره‌تی ده‌کا، بۆیه نه‌وال هه‌رگیز
لێیان نهپرینگاوهتهوهو هه‌میشه سووک و ڕیسوای کردوون ، له‌م
سۆنگه‌یه‌وه مێشک پووته ئیسلامییه کان هه‌میشه سه‌غڵه‌تیان
کردووه‌و تا هه‌نووکه چه‌ندجارێک له‌دادگاکانی میسر‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی
و ئیسلامی‌دا سکاڵایان دژی تۆمار کردووه زۆر هه‌وڵ و تهقهلاشیان
داوه کتیب و نووسین و سیمیناره‌کانی قه‌ده‌غه بکه‌ن و له
هه‌ندێکیشیاندا به یارمه‌تی و هاوکاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
سه‌رکه‌وتووبوون.
تێکسته ئاینییه‌کان به قورئان و حه‌دیسه‌وه سیخناخن له یاسای
دووفاقی و ناعادیلانه ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش هه‌موو هێزوو توانای پۆلیس
ومیلیتاریان به‌گه‌ڕخستووه بۆ جێکه‌وتکردنی ئه و یاسایانه که‌سه
رلهبهریان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دائه‌گرن که ئه‌رکی پیاوان بریتییه
له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و نه‌فه‌قه‌دان ، و ئه‌رکی ژنانیش بریتییه له
لنگ هه‌ڵبڕین و تێرکردنی حهززه سێکسییه‌کانی پیاوان و ملکه‌چکردن بۆ
پیاوان.
له‌ژێر زه‌بری ئایین و ده‌سه‌ڵاتدا حیجاب به‌زۆره‌ملی به‌سه‌ر ژن‌دا
سه‌پێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی جگه لهمیردهکهی خۆی هیچ که‌سێکی تر سه‌یری
بسک ولاملی نه‌کات،لهزۆرحالهتیشدا ژن نابێ به‌بێ مێرده‌که‌ی له‌ماڵ
ده‌رچێ ئه‌مه‌ش جگه له کۆیله‌کردن وملکهچکردنی ژن هیچ
لێکدانه‌وه‌یه‌کی تر هه‌ڵناگرێ...!!؟؟
دوکتۆر نه‌وال کاتێ که کۆلێژی پزیشکی ته‌واوکرد ، هه‌روه‌کوو خۆی ده‌بێژێ
هیچ زانیارییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر سێکس نهبووسێکس تابۆ بوو بڤڤهبوو،
جگه‌له‌مه‌ش خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان و کیژان که‌بریتییه له‌بڕینی به‌شێک
له هه‌ستیارترین ئه‌ندامی مرۆڤ ، به‌تایبه‌تی لهکیژاندا چونکه -
قیتکه، Clitoris - له‌ناوده‌چێت وهه‌موو ده‌ماره هه‌ستیاره‌کانی ده‌بڕدرێ
، هه‌رئه‌مه‌شه وایکردووه که ڕێژه‌یه‌کی هه‌ره به‌رزی ژن له‌کۆمه‌ڵگای
ئیسلامی‌دا له‌ززه‌ت له سێکس نه‌بینن و به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گه‌نه
ئۆرگازم Orgasm( پۆپه‌ی ڕه‌حه‌ت بوون وئاوهاتنهوه) ، هه‌ڵبه‌ته گه‌یشتن
به‌ئۆرگازم تامه‌زرۆترین وپهرهسهندووترین و باڵاترین خاڵی سێکسه که‌مرۆڤ
ده‌یگاتێ هه‌رله‌م خاڵهشدایه که دوو جه‌سته به‌شێوه‌یه‌کی فسیۆلۆژی
وکیمیاوی وبایۆلۆژی ئاوێته‌ی یه‌کدی ده‌بن، مه‌خابن ژنگه‌لێکی زۆر له‌م
چێژه به‌له‌زه‌ت و پڕ بایه‌خه بێبه‌شن ،دکتۆر نه‌وال خۆی هه‌ندێ لهوکێشه
کۆمه‌ڵایه‌تی وسایکۆلۆژی و ته‌ندروستیانه‌ی چاره‌سه‌رکردووه که‌به‌هۆی
خه‌ته‌نه‌کردنی کیژانه‌وه په‌یدابوون به‌ڵام ئه‌فسوس زۆرجار به‌هۆی
خوێن به‌ربوونێکی -نه‌زیف- زۆره‌وه کیژان ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌و
بوونه‌ته قوربانیی ، دکتۆر نه‌وال ئه‌نجامه دزێوه‌کانی خه‌ته‌نه‌کردنی
کیژان ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌ریه‌که له ئایین و ده‌سه‌لات و ڕه‌گه‌ز ،
ئایین به‌به‌هانه‌ی -عهففه- تاوانبارهودهسهلات و ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ش
که ڕوویهکن بۆ یه‌ک دراو به‌به‌کارهێنانی هێزو چه‌ک له پێناو دابێن
کردنی حه‌زه سێکسییه‌کانی پیاواندا، هه‌روه‌کوو له‌تاوانی خه‌ته‌نه‌دا
پیاو تاوانباره له‌تاوانی بهزۆرلاقهکردنیشدا- اغتێاب Rape - پیاو
تاوانباری یه‌که‌مه نه‌ک ژن چونکه ئه‌وه‌ی کهئهتک ده‌کرێ وته‌عدای
لێده‌کرێ ژنه که‌چی ههرژنیش باجه‌که‌ی ده‌دات و له‌لایه‌ن پیاوه‌وه
له‌سه‌ری ده‌کوژرێ، گومانی تێدانییه ئه‌وداب ونهریتانهی کهلهئایین
وکۆمه‌ڵگای پیاوسالارییه‌وه به‌میرات بۆمان ماونه‌ته‌وه ڕه‌وایی به‌م
دوو تاوانه ده‌ده‌ن و پیاوان وه‌کوو به‌رزه‌کی بانان قوتارده‌که‌ن،هه‌رئه‌م
دابوونه‌ریته داڕزاووبۆگهنانهشه که شه‌ره‌فی پیاوبهپهردهی
کچێنی و ئه‌ندامی مێینه‌ی ژنانه‌وه دهبهستنهوهوههزاران ژن له‌سه‌رئه‌م
به‌زمه به‌رده باران ده‌کرێن وجهڵدوقامچی لێده‌درێن و له‌ئه‌نجامیشدا
یان ژیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یانژێ جه‌سته‌یان تێکده‌چێت وئیفلیج ده‌بن،
ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سووکایه‌تی و بێ ئه‌ده‌بیه که ئیسلام وده‌سه‌ڵات
به‌رانبه‌ر به ئافره‌تی ده‌که‌ن..!!؟ ئه‌م سه‌رگه‌ردانی وناعهدالهتییهی
کۆمه‌ڵگای ئیسلامیی بوونه یه‌که‌مین فڕگهوبهردی بناغه‌ی گه‌شته
توناوتوون وپڕئێشوئازارهکهی دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی،ئه‌م گه شته
درێژخایه‌نه وپڕلهزانسته که نزیکه‌ی نیوسه‌ده‌یه ده‌ستی پێکردووه‌و
خۆشبه‌ختانه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه زامێکی هێندهقووڵ وپڕسوێی
کردۆته جه‌سته‌ی ئیسلام و پرسیارگه‌لێکی ئه‌وتۆی ورووژاند که ئیسلام
هه‌تاهه‌تایه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ...!!
جائهگهرکۆمهڵگای میسریی توانیبێتی دکتۆر نه‌وال سهعداویهک به‌به‌رهه‌م
بهێنێ و ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ترادیسیۆنی کۆنه‌په‌رستانی ئایینیی بوه‌ستێته‌وه،
ئه‌وا خۆشبه‌ختانه له‌م ڕۆژه‌دا کۆمه‌ڵگای کوردی سه‌دان و بگره هه‌زاران
هاوشێوه‌ی نه‌والی لهئامێزدایهودژی کۆنه‌په‌رستانی ئاینیی له‌خه‌باتێکی
سه‌خت و دژواردان، شایانی وتنه ژماره‌ی چالاکوانانی ژنان رۆژله‌دوای
رۆژ له ههڵکشاندایهوئاستهمه جارێکی تر پیاوانی ئاینیی بتوانن به‌زه‌بری
شمشێروتوندوتیژی ژنانی کوردوستان کۆیلهبکهن ویاسای فره‌ژنی به‌سه‌ردابسه‌پێنن،
چیترناتوانن لهسهرئهنجامدانی سێکس ژن به‌رده‌باران بکه‌ن،
چیترناتوانن شه‌لاق له‌ژن بده‌ن، ژنی کورد قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته،ڕووناکبیره،ههزرمهنده،
چالاکوانه، ئازاونهبهردوجهربهزهیه.
سه‌رنج : نزیکه‌ی مانگێک به‌ر له ئێستا له‌سایتی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆدا
کاک ستێفان شه‌مزینانی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو فێمینیست خاتوو
ئه‌ڤین عه‌زیزدا سازدا ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌ڤین خان ئاماژه‌ی به چه‌ند
ڕه‌فتارێکی پۆخڵ ونابهلهدی ئیسلام کردبوو ده‌رباره‌ی ئافره‌ت وسێکس ،
له سایتی چێشتی مجێورو تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکدا هێرشێکی ناڕه‌وا
له‌لایه‌ن هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فیی ئیسلامی وئالوودهبوان به‌کولتوری
به‌ده‌ویی و ئیسلامی و نامۆبوان به شارستانێتی سه‌رده‌م کرایه سه‌ری
، ئه‌م بیربۆگه‌ن وڕیش درێژ‌و خۆکوژومرۆڤکوژانه له‌سه‌دا سه‌د کولتوری
نۆمادیک و ئیسلامیانه‌یان جێبه‌جێ کرد، به‌ئه‌ندازه‌ی تاله موویوهک
له کولتۆری تولهسهندنهوهی ئیسلامی لایان نه‌دا وده‌یان قسه‌ی
سارد‌و سووکیان دواخست وهیچ رێزێکیان بۆ که‌سایه‌تی ئه‌م خاتوونه دانه‌نا...!!؟؟
به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن که‌ئه‌م خانمه خوێندکاری ما ستهره له‌زانکۆی
ستۆکهۆڵم و فێمینیستێکی ئازاوجهربهزهیه له‌بواره‌که‌ی خۆیدا، هه‌ڵبه‌ته
ئه‌ز دڵنیام که خاتووئهڤین باسی خۆرهتاوبۆ شه‌مشه‌مه کویرهکانی
ئیسلام ناکات بۆیه ئه‌م نووسینه به ئه‌ڤین عه‌زیز پێش که‌ش ده‌که‌م
وهیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ئه‌خوازم.
کالیفۆرنیا -
ئه‌مه‌ریکا
ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح
|