ژنانی
هودرسفێڵد
له خۆپیشاندان و رێپێوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان له
له‌نده‌ن
به بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار.
ئه‌مڕۆ
(٨⁄٣⁄٢٠٠٣)
که یادی سه‌د ساڵه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه .. ژنانی (هودرسفێڵد)ی
به‌ریتانیا
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی(کۆمه‌له‌ی
ژنانی کورد
-
هودرسفێڵد)
بۆ
'' رێگرتن له
روودانى توندوتیژى بەرامبەر ژنان و منداڵان
و وه‌ده‌ستهێنانی خزمەتگوزاریی پێویست و
گونجاو بۆ پشتیوانیکردن لێیان و پاراستنی
یاساییانه‌ی کاریگەر بۆ ژنان و منداڵان
لەدەست سه‌رکوت و توندوتیژى و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر
به هه‌موو ئه‌و بێ‌مافییانه‌ی وه‌ک لێدان و
توندوتیژى سێکسى ، توندوتیژى نێو ماڵ ، بازرگانى سێکسى ،
بە زۆر بە شوودان ، خەتەنە و نێرسالاریی و به‌که‌مزانینی ره‌گه‌زی مێ و
کوشتن بە بە بیانووی پاراستنى ره‌وشت و چه‌ندین چه‌وساندنه‌وه‌ی
سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تر که ته‌نیا کاری دڕنده‌کانه '' .
به به‌پیره‌وه‌چوونی
بانگه‌وازی
(
رێکخراوی ژنانی په‌نابه‌ری کوردستان
و
سه‌نته‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ مافه‌کانی ژنان
)
کاتژمێر (١٢)ی
نیوه‌ڕۆ خۆیان گه‌یانده له‌نده‌ن و بۆ به‌شداریکردن له
خۆپیشاندانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی شکۆداری ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز بێ
گوێدانه جیاوازیی ره‌نگ و زمان و نه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و جیاوازییه
ناڕه‌وایانه‌ی که پیاوانی چه‌وسێنه‌ر دروستیان کردوون بۆ
پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و هێشتنه‌وه‌ی ژنان له‌وباره
چه‌وسێنه‌ره‌یان که شه‌رمێکی گه‌وره‌یه تا ئێستا کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیی تێیدا ده‌ژی.
سه‌رئه‌نجام به هه‌زاران ژن و پیاوی یه‌کسانیخواز له (
هاید پارک)
کۆبوونه‌وه و له‌نێو جۆشوخرۆشی
مۆسیقا
و هه‌ڵپه‌ڕکێ و به هه‌زاران دروشمی جۆراوجۆ به‌هه‌موو زمانه‌کان دژ
به جیاوازیی ره‌گه‌زی نێر و مێ که‌ش و ئاسمانی کۆنه‌پارێزیی
ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی چه‌وسێنه‌رانه‌ی له‌نده‌نیان دادڕی و
هه‌ر له‌وێشه‌وه نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان بۆ تێكڕا ی
سیسته‌می پیاوسالایی و باوکسالاریی و نێرسالاریی دڕندانه‌ی
تێکڕای جیهان نارد .. پاشان کاتژمێر (٣)ی
پاشنیوه‌ڕۆ له‌نێو هاڕمۆنیکی ده‌نگ و ئاوازی دروشم و سرووده
یه‌کسانیخوازییه‌کان به رێپێوانێکی
به‌رفراوان و شکۆدار به‌ره‌و
گۆڕه‌پانی
(
تراڤل - گار- سکوێر
) به‌ڕێکه‌وتن و له‌وێش نوێنه‌رانی ته‌واوی کۆمه‌له
و رێکخراوه‌کانی
ژنانی زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیا وته‌ی خۆیان
پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.

سه‌رکه‌وێ
خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز .
پایزه ئه‌حمه‌د
Payzeehmed@hotmail.co.uk
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد - هودرسفێڵد
هه‌شتی ئاداری
٢٠٠٨
|