ژنانی کرێکار و کۆمۆنیست سومبولی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ژنانن.
له پێش جه‌نگی چیهانی یه‌که‌م له کاتێکدا که نرخی خواردن جووه سه‌رێ ، ژنانی ماله‌وه‌ش ئه‌م بێ مافیانهیان پێ قبووڵ نه‌کراو هاتنه مه‌یدانی سیاسه‌ت وخۆپیشان دانیان کرد له دژی بۆرژوازی و تاڵانی ئابووری.ئه‌م خۆپیشاندانه په‌ره‌ی سه‌ندو له جه‌ند شوێنی جیاواز له‌وانه(نه‌مسا ،به‌ریتانیا،فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا).کلارا زتکین ئه‌و ژنه کۆمۆنیست و سۆسیالیسته بووکه له ساڵی 1910له کۆنفرانسی دووه‌می جیهانی کرێکارانی ژناندا،پێشنیاری ڕۆژی ژنانی کرد که ببێت به رۆژێکی ڕه‌سمی.وه له کۆنفرانسه‌که‌دا بریاریان دا که هه‌موو ساڵێ له ته‌واوی دنیادا ئه‌و ڕۆژه یادبکرێتهوهو ڕێزی لێ بگیرێ، له ژێر دروژمی(مافی ده‌نگدانی ژنان هێزو یه‌کێتی مان پێ ده‌به‌خشێ له خه‌بات بۆ سۆسیالیزم).وه له ساڵی1911یه‌که‌مین ڕۆژی جیهانی ژنان ڕویدا،وه له ساڵی 1913 ئه‌م ڕۆژه گۆڕا بۆ (8 مارس).له‌و سه‌رده‌مانه‌دا بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی ژنان له‌وپڕی هێزو توانا دا توانیان به‌شیکی زۆر له ماف و داواکاری یه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن.سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ده‌ست که‌وتانه له و وڵاتانه‌دا به‌ڵام هه‌تا ئێستاش چه‌وسانه‌وه‌و ده‌ست درێژی له سه‌ر ژنان هه‌ر درێژه‌ی هه یه،چه‌ندین سه‌نته‌رو په‌ناگا بۆ پارێزگاری له ژنان دروست بووه.
هه‌ر وه‌کو ئاگادارین ئهمڕۆبزووتنهوهی ڕزگاری له ژنان له دونیادا پاشه‌کشه‌ی به خۆوه بینیوه،ئه‌مه‌ش به‌هۆی شکستی بلۆکی رۆژهه‌ڵات وه باڵاده‌ستی تاک ره‌وی ئه‌مریکا به‌سه‌ر دنیا دا و سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆرزمی ئیسڵامی به‌م جۆره وه‌حشیگه‌رێتی یه‌ی ئێستا له ووڵاتانی ئیسلام لێدراو.وه له عێراق و کوردستان دا به هه‌مان شێوه ئه‌م شێوازه له ره‌وتی ئه‌حزابی قه‌ومی و ئیسلامی سیاسی هه‌رده‌م ڕێگرو له‌مپه‌ربوون وه ده‌ستیان به خوێنی ده‌یان و سه‌دان له ژنان سووربوهو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک پێان کرا بێت ده‌نگی ئازادی و ڕزگاری ژنانیان خنکاندووه.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و هه‌موو توندووتیژیانه و ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا که رۆژانه یه‌خه به کچان و ژنانی هه‌ڵسوراوانی مه‌یدانی دیفاع له مافه‌کانی ژنان ده‌گرێت .به‌ڵام هه‌رده‌م ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز له به‌رامبه‌ر هۆکارو فاکته‌ری چه‌وسانه‌وه‌و زوڵم وزۆرێک که ژنان چه‌ند سه‌ده‌یه‌که به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن هه‌یه به شێوازی جۆراو جۆر.وه ئه‌وه‌ی که تا ئێستا ئه‌م ده‌نگه یا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه که‌م کاری کردوه یاخود زوعفی هه‌یه،ئه‌و هۆکارانی سه‌ره‌وه‌ن ،که وه‌ک دێوه‌زمه بونه‌ته به‌ربه‌ست هه‌ر وه‌ک له عێراق دا سه‌رانی ناسێۆنالزمی عه‌ره‌ب و کورد به تاڵه‌بانی و بارزانی مالکی و...هتد .ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی ژنان بسرنه‌وه‌و هه‌ریه‌که‌یان به‌ناوێکه‌وه بیکه‌نه (ڕۆژی فاتمه‌ی زه‌هراء )که هیچ نزیکایه‌تیه‌کیان له‌گه ڵ خواست و داواکاری یه‌کانی ژنان دا نی یه.وه چاره‌سه‌ری مافه‌کانی ژنان ده‌ده‌نه ده‌ست مه‌لاکان که خۆیان سه‌رچاوه‌ی کوشت وبرو به‌رده باران کردن وسه‌پاندنی حیجاب وئهتک کردن وخۆسوتاندنی ژنانن.هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ له عێراق و کوردستان که‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی که به دژ ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌وه‌ستنه‌وه‌و داوای گۆڕین و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه ده‌که‌ن که سه‌رچاوه‌ی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی یه‌وه وه‌رگرتوه .
به پێی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی رابوودوی ڕێکخراوه‌کانی ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی دهسهڵاتدارپێویسته ئه‌و ڕاستی یه بزانن که چیتر خۆش باوه‌ر نه‌بن بو ئه‌حزابانه که نه‌ک هیچ په‌یامیکی ئینسانیان پێنی یه به‌ڵکو دژایه‌تیان به هه‌موو په‌یامێکی ئینسان دۆسی هه‌یه.ئه‌وه ته‌نها هاتنه میدانی ئێمه‌یه له ژنان وبه‌ره‌ی یه‌کسانیخوازی که ده‌توانێت مافه‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنیت .
____________________________________________
|