٢٩\١١\٢٠١٧
پەتووکی ''ژنان لە
دۆزی خۆیان دەدوێن''
کەوتە پەرتووکخانەکان.
-
تهوهری
''پیاوان
لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز''
-
سازدان و ئامادەکردنی:
پایزە ئەحمەد
پێشکەشە:
بە سەرجەم ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز و ئازادییخواز.
ئەو تەوەرە کۆمەڵێک بیروڕای هەمەڕەنگە،
دەنگی ٣٤ ژنی یەکسانییخوازی کوردە، هەر لە
کاتی بڵاوکردنەوەیاندا هەستم کرد زۆر رامان و تێڕوانینی جوان و
سوودبەخشیان تێدایە.. بۆیە بیرۆکەی ئەوەم لا دروست بوو کە لە
دووتوێی پەرتووکێکدا تۆماریان بکەم.. بەڵام سەرقاڵیی ژیان و
نەبوونی دەزگایەک تا چاپی بکا دوایخستم، ئیدی ئێستا وا دەیخەمە بەر
دیدەی خوێنەران و هیوادارم سوودێک بە رەوتی یەکسانییخوازیی
بگەیەنێ.
تێبینیی: ئێستا ئەو پەرتووکە لە
پەرتووکخانەکانی کوردستان دەستدەکەوێ.
ماڵپهڕی پایزه ئهحمهد
|