٢٩\٦\٢٠١٤
راگه‌یاندنی که‌مپه‌ینی
فریاگوزاریی بۆ ئاواره‌کانی عێراق:
ژنان و منداڵانی
ئاوا‌ره‌ی جه‌نگ له عێراقدا چاویان له ئێوه‌یه به هانایانه‌وه
بچن!
ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستان!
ڕێکخراوه په‌نابه‌ری و مرۆییەکان!
جه‌نگێک
که ١١ ساڵ لەمەوبەر به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا داسه‌پێنرا ته‌نها سه‌دام
حسینی نه‌ڕوخاند، به‌ڵکو شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای عێراقی داڕماند و خەڵکەکەی
لەنێو سیناریۆیەکی ڕەشدا ڕاگرت و دەرگای لەبەردەم چەندین دەستە و
گرووپی نەتەوەپەرست و ئیسلامی و تائیفی و تیرۆریستدا کردەوە. وەک لەو
کاتەوە و تا ئێستاش ئەیبینین ئەمانیش بۆ بەلاداخستنی ناکۆکیەکانی نێوان
خۆیان ژیانی هاوڵاتیانیان بە دڕندانەترین شێوە نوقمی گۆماوێکی خوێن
کردووە. ئاکامەکانی ئەم سیناریۆ ڕەشە و شەڕی نێوان ئەم دەستەوتاقمانە
تائێستا بە قوربانی کردنی گیانی ملیۆنەها هاوڵاتی بەهۆی مەرگ و
لەدەستدانی بەشێک لەجەستە و ئاوارەبوون لە شوێنی کار و ژیانیان
گەیشتووە. هاواری ژنان و منداڵان، خەڵکانی بەساڵاچوو، پاڕانەوەی خەڵکێک
کە شمشێری کۆنەپەرستی ئەمانە نەگاتە ملیان لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان
و هەواڵەکانی ڕاگەیاندندا نمونەی بەربەریەتی ئەم دەستەوتاقمانە
نیشاندەدات کەچۆن ژیان و ئەمنیەتی خەڵکی مەدەنیان بەبارمتە گرتووە بۆ
گەیشتن بەئامانجە کۆنەپەرست و دژە مرۆییەکانیان.
وەک ئەنجامێکیش لەشەڕو کوشتاری ئەم دواییانەی ئەم دەستەوتاقمانە،
کوژران و ماڵوێرانی خەڵکی شارەکانی عێراقی لێکەوتۆتەوە و بەهەزاران ژن
و پیر و منداڵ و پەککه‌وته‌ی گیرۆدەی ژیانی ئاوارەیی کردووە و بەناچاری
بۆ ڕزگار بوون لەدەست مەرگو دەربازکردنی ژیانیان ڕوویان له شارەکانی
کوردستان کردوە.
ئەم مرۆڤانە کە لە دەست کوشتار و جەنگ گیانیان دەربازکردووە، ژیانێکی
مه‌مره‌ومه‌ژی به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌شێکیان له‌ژێر ده‌وار و خێمه و
پارک و مه‌کتەب و مزگه‌وته‌کاندا دابه‌شکراون و له سه‌ره‌تاییترین
پێداویستی و خزمه‌گوزاری بێبه‌شن. تەنها ئومێد بە مانەوە و پاراستنی
ژیان، بۆتە مۆتەکەیەک کە خەونی منداڵە چاوگه‌شه ئاوارەبووەکانی بە
خۆێندن و په‌روه‌رده‌وە لە شەوەزەنگێکی ڕەشەوە ئاڵاندوە.
ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ده‌وره‌ی جه‌نگی
لایه‌نه مرۆڤ کوژه‌کانی سوریادا، له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمانه‌وه
که‌مپینی فریاگوزاریمان بۆ ئاوه‌ره‌کانی سوریا له گه‌ڵ گروپی هانا
ڕاگه‌یاند و به‌پشتیوانی بێدریغی ئێوه توانیمان جلوبه‌رگ و شیر و پێڵا
و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ به‌شێک له ئاواره‌کانی سوریا دابین
بکه‌ین. ئه‌مجاره‌یان لەگەڵ هاواری منداڵ و پەککەوتەکان و هەموو ئەو
ئاوارە عێراقیانەی کە فرمێسکی نەهامەتی لە چاویاندا قەتیس ماوە، هانا
بۆ ئێوه دەهێنین و داواتان لێ دەکەین باوەشی مرۆییان بۆ بکەنەوە.
ئۆردویه‌کی گه‌وره‌ی مرۆڤ له ژن و منداڵ وپیرو په‌که‌وته چاویان
بڕیوه‌ته هاوکاری و فریاگوزاری ئێوه.
خەڵکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکان!
مرۆڤپەرەوەریی لەسەرو هەرجۆرە ناسنامەیەکی ڕه‌گه‌زی و نەتەوەیی
وئایدولۆژێەوەیە. کاتێک هەر نەخۆشی و بەڵایەک یان هەر کارەساتێکی
سروشتی ڕومان تێدەکات ئەوە نازانێ ڕەنگی پێست و زمان و ڕەگەز و ئاین و
بیروڕامان چییە. لەبەرامبەریشدا دەبێ ئازادی و خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی
و ئەمنیەت له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئاوات و ئاره‌زوەکانمانەوە بێت. ئەمەش
هەر ئەو شتەیە کە له‌هه‌موو کات زیاتر مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه
پێویستی پێیه‌تی. ئێوه که له‌سه‌رده‌می هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی عیراقدا
ناڕه‌زایه‌تی ملیۆنیتان ده‌ربڕی دژ به جه‌نگ و کوشتار له عێراقدا، شه‌قامه‌کانتان
خرۆشان، ئێستاش دەتوانن پشت و پەنا بن بۆ قوربانیه‌کانی ئه‌و جه‌نگ و
ماڵویرانیه. هەوڵەکانی ئێمە بۆ ئەوەیە کە هەرچی لە تواناماندایە
کۆمەکی مالی و داهات بۆ ئەو ئاوارانە دەستەبەر بکەین. وە ده‌توانین به‌ڵێن
بده‌ین له ڕێگای (گروپی هانا) له کوردستانی عێراق و نوسینگه‌ی
فیدراسیۆنه‌که‌مانەوە هاوکاریه‌کانی ئێوه ڕاسته‌خۆ بگه‌یه‌نین به‌ئاواره‌کان
و ئەوەی بۆمان بکرێ پێداویستیه‌کانی ژیانی ئەم ئاوارانەی پێ پڕبکەینەوە.
هه‌ر بۆیه ئێمه له‌فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌م
که‌مپینه‌مان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک ڕاگه‌یاندوه و چاوه‌روانیمان له‌ئێوه
ئه‌وه‌یه به ده‌نگمانه‌وه بێن و بەهەر شێواز و بەهەرئاستێک
لەتواناتاندایە کۆمەك و هاوکاریمان بکەن. کۆکردنەوە و ناردنی کۆمه‌کی
مالی هەرچەندێک بێت، هەروەها کۆکردنەوەی دەرمان و خۆراک و پۆشاک و...
بەهەر ڕادەیەک دەتوانێت لە ئاستی میحنەت و ناڕەحەتیەکانی ژنان و
منداڵان و نەخۆش و پەککەوتە کەم بکاتەوە. کۆمەکە بە کۆمەڵەکانتان
هەرچەندێک بێت دڵی منداڵانی ئاوارە خۆش ئەکات، ئاسودەییەک دەدات بە پیر
و پەککەوتەکان، ئێوە بەمجۆرە نیشانی دەدەن لەگەڵیاندان، لە پاڵیاندان،
خەمیان دەخۆن.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ڵێنتان پێده‌دات
هاوکاریه‌کانتان بگه‌یه‌نێت و ئەنجامەکانیشی له ماڵپه‌ڕ و کەناڵەکانی
ڕاگەیاندنی فیدراسیۆندا بڵاو بکه‌ینه‌وه.
بنکەی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی- لقی کوردستان/ سلێمانی- لای
باخچەی گشتی.
دەتوانن لەدەرەوە کۆمەکەکانتان بە رێگای ئەم
حساب بانکە بنیرن:
(Account name:International Federation of Iraqi Refugees (IFIR
Account number:21449591
Bank name: HSBC
Sort code:40-04-07
یان بە رێگای پۆست‌دا چەکەکانتان بنیرن لەسەری
بنووسن:
(International Federation of Iraqi
Refugees (IFIR
یان به په‌ی پاڵ راستەخۆ کۆمەک بکەن:
https://www.paypal.com/uk/cgi-bin/webscr?cmd=_flow&SESSION=lhGjf5viTEEwk7eDs4ojPxD7EiMvXQus-XRSExL2M
بۆ پەیوەندی بە نۆسینگەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە
کوردستان - سلیمانی پەیوەندی بکەن بەژمارەی:
٠٧٧٠٢٢٠٤٨٤٤
ده‌شتی جه‌مال
سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٢٨\٦\٢٠١٤

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|