٢٠\٥\٢٠٢٢
ژن هەیە و ژانیش
هەیە!
دارا خونچە
هەرچەندە
لە کوردەواریی کە دەبێژن ''ژن هەیە ژانیش هەیە'' واتە ئەو ژنەی کە
لە ژێر
تێڕوانینی پیاوسالاریی سوپاسگوزار و ملکەچ و خانومانە بۆ پیاوان ئەوە
ژنی باشە، بەڵام ئەو ژنەی بەرانگژ دەبێتەوە تەنانەت ئەگەر لە پێناو ماف
و ئازادییەکانیش بێ ئەوە ژنی خراپە. بەڵام من ئەو گوتەیە ''ژن هەیە
و
ژانیش هەیە''
کە وەک داڕشتەی زمانیی گوزارشتێکی جوان و پڕ واتایە
تەنیا لە بەرانبەر ئەو ژنانە
بەکاردەهێنم کە پەروەردەی فەرهەنگی سیستەمی چەوسێنەرانەی سەرمایەداریین
و بڕوایان بە یەکسانیی وەک یەکی نێوان ژنان و پیاوان نییە.. هەر
کە
دەسەڵاتێک دەگرنە دەست ئیدی بە ئارەزووی خۆیان بەنێودەکەون و دژ بە
ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ دەوەستنەوە!
دوا نموونەی ئەو ژنانەش (پریتی پاتێل) وەزیری نێوخۆی بەریتانیایە کە
خۆی لە بنەچەدا (ئۆگەندیی - هیندیی)یە کەچی دەستی سەرەکیی هەیە لەو
بڕیارە دژەمرۆییەی بەزۆر ناردنی پەنابەران بۆ ئەفەریقا!
لە لاپەڕەی
''ناوەندی کاری ئازادیی
دەربڕین''ەوە
www.facebook.com/photo?fbid=420789210050152&set=a.128484632613946
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|