٢٠\٦\٢٠١٢
گۆنا
سەعید:
ژن له
هاوسه‌رگیریی
ئیسلامییدا کاڵایه نه‌ک مرۆڤێکی یه‌کسان.

ئا: سارا قادر
سارا قادر:
ره‌وشی ژنانی کوردستان، له
رووی ئازادیی
و ده‌سته‌به‌ری مافه‌کانیانه‌وه چۆن ده‌بینی؟
گۆنا
سه‌عید: ئه‌وه‌ی که هه‌یه له کوردستان ئازادییه‌کی رووکه‌ش
به‌دی ده‌کرێ له بڕیاری هاوسەرگیریی لای گه‌نجان و رووکردنه خوێندن
و کارکردن و به‌شداریی له چالاکییه وه‌رزشی
و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا و ستایلی تازه له پۆشاک پۆشیندا و... هتد،
ئه‌مانه که به هۆی کرانه‌وه به
رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌و هوشیاریی
کۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر بووه، به‌ڵام هێشتا بۆشاییه‌کی گه‌وره هه‌یه
له نێوان ئه‌م ئازادییه
و ئازادییه‌ک که ژن وه‌ک یه‌ک مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ
و خاوه‌نی ئیراده و بڕیار له‌سه‌ر
ژیان و چاره‌نووسی خۆی بێ. ئازادییه
کەسییەکانی ژنان له‌ژێر چاودێریی
و کۆنترۆڵی به‌رده‌وامی خێزان و
کۆمه‌ڵگادایه، نه‌ک ته‌نها له ماڵی خۆیدا،
به‌ڵکو له‌سه‌ر شەقام و له
شوێنی کار و شوێنه
گشتیی و خوێندنگاکانیشدا. له
باری ئابوورییه‌وه، ئابووریی ژنان گرێدراوه به ئابووریی
خێزانه‌وه، نه‌بوونی هەلی کار
و کرێی یه‌کسان، چه‌ندین بواری کارکردن که تابۆ
و قه‌ده‌غه‌یه بۆ ژنان، ژنانی کرێکار که به
فراوانیی له‌نێو کارگه ئه‌هلی
و تایبهتییەکاندا
کار ده‌که‌ن له خراپترین هه‌لومه‌رجی کاردا،
کاری نێوماڵ که ژنان به خۆڕایی
و بێ هیچ بیمه‌یه‌ک ده‌یکه‌ن، ئه‌مانه
واتایە‌کیان بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی
ئابووریی ژنان نه‌هێشتۆته‌وه. ئازادییه‌کانی
ژنان له‌نێو یاساشدا وه‌ک ئازادیی کەسیی و
مه‌ده‌نی پارێزراو نییه و مافه
مرۆییەکانی ژنان له‌نێو یاساکاندا کراوه‌ته
قوربانی دیین و پیاوسالاریی
وه‌ک له یاسای باری که‌سێتی
و فره‌ژنییدا، تاوانه‌کانی کوشتن له‌سه‌ر
نامووس یه‌کێکه له
دیارده هه‌ره قێزه‌ون
و شه‌رمه‌زاره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان که یه‌ک نموونه‌ی
به‌رجه‌سته‌یه له‌وه‌ی که چۆن ژنان له‌سه‌ر ساده‌ترین ئازادیی خۆیان
مافی ژیانیان لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و تیرۆر ده‌کرێن.
سارا قادر: له
حیزبه‌که‌ی به‌ڕێزتاندا جۆرێک له ئازادی بۆ ژنان هه‌یه، که
له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا په‌سه‌ند نییه
بۆچی؟ رات له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
گۆنا سه‌عید: ئه‌و ئازادییه‌ی ژنان که له
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارییدا هه‌یه
جێگای په‌سه‌ندی ده‌سه‌ڵات و ره‌وتی کۆنەپه‌رستی
نییه له کوردستاندا، نه‌ک جێگای په‌سه‌ندی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان نه‌بێ. ئه‌و ئازادییه‌ی که له‌نێو کۆمۆنیسته‌کاندا
به‌دی ده‌کرێت به‌شێکه له هۆشیارییه‌کی
گشتی‌و ئازادییخوازیی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان و به‌فراوانی له‌نێو کۆمه‌ڵگادا
له ده‌ره‌وه‌ی ریزی کۆمۆنیسته‌کانیش پیاده
ده‌کرێ، به‌ڵام شتێکی ئاساییه که کۆمۆنیسته‌کان وه‌ک پێشه‌نگی په‌یامی
یه‌کسانیی و ئازادیی ژن ده‌رکه‌ون له
کۆمه‌ڵگادا، چونکه ئه‌و ئازادییه‌ی که ژنانی کۆمۆنیست له
خۆیان نیشانده‌ده‌ن نموونه‌یه‌کی به
کرده‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه کەسیی و
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه که ئێمه له
به‌رنامه‌ی "دنیایه‌کی باشتر" بۆ ژنان به فەرمیی
ناسیومانه و به‌شێکه له
رێگاچاره‌ی حیزب بۆ به‌دیهێنانی یه‌کسانیی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان فرەژنیی و سووکایه‌تی
و کوشتنی ژنان و بێ
مافی ژنانی لا په‌سه‌ند نییه و هه‌موو
رۆژێک خه‌بات ده‌که‌ن بۆ کۆتایی پێهینانی.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی که ئازادیی
ژنان به ناپه‌سه‌ند بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
داده‌نێ ئه‌وه چینی ده‌سه‌ڵاتدار و هێزه
کۆنه‌په‌رسته‌کانن که بیروباوه‌ڕی پیاوسالاریی
و پله دوویی ژنان و یاساکانی دژی
ژنان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنن. ئه‌وانه‌ن که له
ڕێگه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن و مزگه‌وته‌کان
و ئامرازه‌کانی تری پڕوپاگه‌نده‌وه هه‌موو
رۆژێک که‌شوهه‌وای کۆمه‌ڵگا پڕ ده‌که‌ن له
کولتووری دژی ئازادیی ژن و هانی
توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به
ژنان ده‌ده‌ن و له‌م رێگه‌یه‌وه
به‌زۆر ئایدۆلۆژیا و کولتووری دژی ئازادیی
ژنان ده‌که‌نه کولتووری زاڵی کۆمه‌ڵگه.
سارا قادر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازادییه‌کی زۆرتان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زوو جیاده‌بنه‌وه، بۆ؟
گۆنا سه‌عید: من پێموانییه ئه‌م رێژه‌یه له‌نێو خه‌ڵکی
کۆمۆنیست‌دا زۆر تر بێ، به‌ڵکو به گشتیی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان رێژه‌ی جیابوونه‌وه
تێیدا به‌رزه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی
به هۆشیاریی
زیاتری ژنان به مافه‌کانیان
و باشتربوونی باری ئابووریی ژنان
و خێزان و چیتر ملنه‌دان به
سه‌رکوت و پله‌دوویی هه‌یه.
جیابوونه‌وه هه‌رچه‌نده نه‌خوازراو بێ، به‌ڵام
مافێکی مرۆڤه به ژن و پیاوه‌وه
و به‌شێکه له ئازادیی
کەسیی. جیابوونه‌وه‌یه‌ک
که تێیدا هیچ لایه‌نێک له‌ژێر هیچ
گوشارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوورییدا نه‌بێ
و هه‌ردوولا له‌سه‌ر چۆنێتی پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه
و سه‌رپه‌رشتیی منداڵ رێکبکه‌ون زۆر
هه‌ڵبژاردنێکی ته‌ندروستتره وه‌ک له به‌رده‌وامیی
هاوسه‌رگیرییه‌ک که لایەنێک
تێیدا هه‌میشه سه‌رکوتکراو
و مافخوراو
و منداڵانیش له‌ژێر سایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ناته‌ندروستی خێزانیی
پڕ له توند‌وتیژییدا
ژیان به‌سه‌ر به‌رن. بۆیه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی جیابوونه‌وه
زۆر بێ له‌نێو خه‌ڵکێکی کۆمۆنیست‌دا، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی
به هۆشیاریی هه‌ردوو
لاوه هه‌یه به مافه‌کانی یه‌کتر
و نه‌بوونی سه‌رکوت و
گوشاری ده‌ره‌وه.
سارا قادر: ئێوه باوه‌ڕتان به
هاوسه‌رگیریی شه‌رعی
هه‌یه یان مه‌ده‌نی؟
گۆنا سه‌عید: ئه‌وه‌ی که به‌ڕێزت به
هاوسه‌رگیریی شه‌رعی ناوی ده‌به‌ی،
من به هاوسه‌رگیریی ئیسلامیی ناوی ده‌به‌م،
هاوسەرگیریی ئیسلامیی له‌سه‌ر بنه‌مای مامه‌ڵه
به ژنه‌وه له‌و گرێبه‌سته‌ی
هاوسەرگیریی دامه‌زراوه، ژن وه‌ک کاڵایه‌ک
که له‌ش و خزمه‌ته‌کانی بۆ فرۆشتنه به
پیاوێک و نرخی له‌سه‌ره. واته ژن
له هاوسه‌رگیریی
ئیسلامییدا کاڵایه نه‌ک مرۆڤێکی یه‌کسان، دیارده‌کانی گه‌وره به
بچووک و
ژن به ژن و
شیربایی و دانانی ماره‌یی نزم
و به‌رز و که‌م
و زیادکردنی نرخی ژن به پێی ئه‌وه‌ی
کچه یان "بێوه‌ژنه"، هه‌موو ئه‌مانه
بەڵگەی ئه‌و به‌کاڵابوونه‌یه. له‌به‌ر ئه‌م
هۆیانه و له‌به‌رئه‌وه‌ی که هاوسه‌رگیریی
یه‌کگرتنی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی دوو مرۆڤه که له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستیی
و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ردوو که‌سه‌که داده‌مه‌زرێ،
پێویستی به هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکی دینی
و که‌سانی دیکه نییه. ئێمه باوه‌ڕمان به
هاوسه‌رگیریی مه‌ده‌نی هه‌یه،
هاوسەرگیرییه‌ک که دوو مرۆڤ گه‌یشتنە ته‌مه‌نێکی
دیاریکراو بڕیار له‌سه‌ر هاوسەرگیریی خۆیان ده‌ده‌ن
و تۆمارکردنی ئه‌و هاوسەرگیرییه له
لای ده‌زگایه‌کی فەرمیی له
پێناو پاراستنی ماف و ئه‌رکه‌کانی
هه‌ر هاوسه‌رێک به‌سه بۆ بە فەرمیی ناسینی.
سارا قادر:
ئایا له کوردستاندا
ئه‌و شێوه هاوسه‌رگیرییه‌ی ئێوه داوای ده‌که‌ن که نه‌فه‌قه
و ماره‌یی تێدا نه‌بێ، زامنی مافی ئافره‌ت ده‌کا؟
گۆنا سه‌عید: زامنی مافی ژنان له
هاوسەرگیرییدا په‌یوه‌ندیی به
بوونی یاسایه‌ک هه‌یه که تێیدا
ژنان و پیاوان یه‌کسان بن له
ماف و ئه‌رکه‌کانیان له
بواری خێزان و سه‌رپه‌رشتیی
منداڵدا. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی به
دابینکردنی کار یان بیمه‌ی بێکاریی بۆ هه‌موو
ژنێک هه‌یه که له ته‌مه‌نی
هاوسەرگیرییدایه، به‌ڵام ماره‌یی و نه‌فه‌قه
رێککه‌وتنێکی ماددیی و بازرگانییه به
ژیان و جه‌سته‌ی ژنه‌وه له
گرێبه‌ستی هاوسەرگیرییدا. ژن وه‌ک
کاڵا له‌م هاوسەرگیرییە پێناس ده‌کا
و پیاویش وه‌ک کڕیار، کاڵا و کڕیار
ناتوانن یه‌کسان بن، به‌ڵکو کڕیار ده‌بێته خاوه‌نی کاڵا. له‌به‌رئه‌وه‌ی
که ژن خاوه‌نی ئابووریییه‌کی سه‌ربه‌خۆ و
بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه، له رێگه‌ی
ماره‌یی و نه‌فه‌قه‌وه جه‌سته
و خزمه‌ته‌کانی ده‌فرۆشێته پیاوێک
و بۆی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی دابینکرنی ژیانی. بۆیه له
جیاتی ماره‌یی و نه‌فه‌قه که ژن
ده‌کاته کۆیله‌ی پیاو له خێزاندا، پێویسته
ده‌سه‌ڵات ئه‌رکی دابینکردنی بژێوی ئه‌و ژن
و منداڵانه‌ی که به هۆی جیابوونه‌وه
و بێکارییه‌وه بێ ده‌رامه‌ت ده‌بن له
ئه‌ستۆ بگرێ.
ماڵپه‌ڕی
گۆنا سه‌عید
|