٣\٣\٢٠١٤
ژن له کۆمەڵگەی
کوردی چۆن پێناسە ده‌کرێ!!!

تاڤگه سابیر
نامەوێ بڵێم ژن و پیاو له دوو جیهانی جیاوازدا ده‌ژین، به‌ڵام
ناشتوانم بڵێم ژیانیان وه‌ک یه‌که و جیاوازییان
نییه. ناکرێ جیاوازییه‌کانیش که له هه‌موو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی
کورده‌واری ره‌نگی داوه‌ته‌وه و وه‌کو جیاوازییه‌کانی دیکه برینێکی
مێژووییه به له‌شی مرۆڤه‌وه.. به دوو نموونه‌هێنانه‌وه دیاربکرێ،
بێ گومان ئەوەش شەقامێکە
که ده‌بێ خه‌باتی تێدا بکرێ.
ئه‌گه‌ر باس له مافی یه‌کسانیی ژن له کۆمه‌ڵدا بکه‌ین پێویستی به
لێکۆڵینه‌وه‌ی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و یاسایی و
سیاسیی و... هتد هه‌یه ته‌نها به یه‌ک لێکۆڵینه‌وه ناکرێ و
کاری تاکه که‌سیی نییە. ئه‌گه‌ر پیاوان بیانەوێ سه‌ر بۆ ئه‌م دواکه‌وتووییه
دانه‌وێنن و ئه‌گه‌ر بیانەوێ مرۆڤ بن و هاوژین و دایک و خوشک و کچی خۆیان
به مرۆڤ بزانن، ده‌بێ وا بکه‌ن که ئه‌و
کۆنه‌په‌رستییه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و گۆڕستانەی کە لێوەی هاتووه، ئه‌مه‌ش
خه‌باتێکی که‌لتووریی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وێ و به دوو ته‌قه تفه‌نگ جێبه‌جێ
نابێ.. پێش هه‌موو شتێک زانینی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تی
و قۆڵ ههڵماڵینێکی زانایانه‌ی دەوێ.
زۆر جار که گوێبیست ده‌بم باسی ژن ده‌کرێ ده‌ڵێن ژن له ئاستی پیاودا
وه‌کو کۆیله‌یه له ئاست خاوه‌نه‌که‌یدا..
وه‌کو کاری جه‌سته‌ییه له ئاست کاری هزریی.. بێ بەرهەمە له به‌رانبه‌ر
پیاوادا.. ژن پیاوی ناته‌واوه له پڕۆسه‌ی پێشڤه‌چووندا و به‌جێماوه..
نێر به سروشتی خۆی سه‌رکه‌وتووتره و ژنیش به سروشتی خۆی ناته‌واوه..
پیاو ده‌سه‌ڵاتداره و ژنیش ملکه‌چی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، ئەو بنهمایانەش
وەک تێروانینی پیاوی نێرسالار پەیڕەو دەکرێ، به پێی ئه‌م تێروانینانه
ژن پێکهاته‌یه‌کی لاوازه بۆیه ناتوانێ پله و پایەی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ست
بێنێ.. باشترین شوێن بۆ ژن ژیانی بێدەنگیی
نێو ماڵه‌که‌یه‌تی، ژن نابێ له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌کسان بێ.
کاتێک باسی ده‌سه‌ڵات ده‌کەین له کۆمەڵگەی کورد پێمان وایه دەبێ هه‌موو
ده‌سه‌ڵاته‌کان بدرێتە ده‌ست یه‌ک سه‌رکرده و فره ده‌سه‌ڵاتیی و فره
سه‌رکرده‌یی به هه‌ڵه دهخەینەڕوو و به‌لاوه‌ی ده‌نێین، بۆیه ده‌کرێت
بڵێن وا چاکتره تەنیا ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی بکه‌نه فه‌رمانڕه‌وا و
گه‌وره‌ی خۆتان و یاساش ئامێری ده‌ستی پیاو بێ، چونکه هیچ یاسایێک له‌سه‌ر
مرۆڤی مه‌زن و به توانا پەیڕەو ناکرێ و ئه‌وان بۆ خۆیان یاسان.. جێگه‌ی
گاڵته‌جارییه یه‌کێک هه‌وڵبدا یاسا بۆ ئه‌وان دابنێ. به‌و جۆره‌ش
بیرۆکه‌ی یه‌کسانیی هاوڵاتیان له نێو ده‌سه‌ڵاتدا به لاوه دەنرێ،
تێڕوانینی ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌کسانیی زۆر جیاوازه، بۆیه له شوێنێکی
تردا "ده‌ڵێن" گرنگ نییه زۆرینه ده‌سه‌ڵاتداربن یان
کەمینە.. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه راده‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئابوورییه چه‌نده که ده‌سه‌ڵاتداران هه‌یانه، به‌ڵام
سه‌باره‌ت بە دادوەریی و داواکاریی مافی ئه‌و که‌سانه‌ی داوای ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ن.. هه‌موو که‌سێک بۆ خۆیان داوای ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و پشت به
یه‌ک بنه‌مای ره‌گه‌زیی
ده‌به‌ستن، ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالار وەک بانگەشەی دەکەن دان به‌وه
داده‌نێ هه‌موو مرۆڤێک یه‌کسانن له ماف و ئه‌رکدا، به‌ڵام من پێم وایه
کێشەکە له ده‌ستنیشانکردنی چه‌مک و واتای یه‌کسانیی و نایه‌کسانیی
دایه. ئه‌وه‌ی له یه‌ک لایه‌نی ژیاندا سهرکهتووبێ وا مه‌زنده ده‌کا
که له هه‌موو شتێکدا سه‌رکه‌وتووه.. تاکه رێگایه‌کیش بۆ ده‌ربازبوون
لەو قه‌یرانەی مافی یه‌کسانیی به‌کاربردنی ده‌سه‌ڵاتی ژنان و دانپێدانی
مافی ژنان و به‌کاربردنی ده‌سه‌ڵاتی ژنانە له ده‌سه‌ڵات و رێکخراوه
مهدەنییەکاندا هەروا دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و خێڵگەرییە
له ده‌سه‌ڵات و بواره مهدەنییەکان.
یه‌کێک له رایه‌ڵه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ئازادیی مه‌عنه‌وییه
که وا له مرۆڤ ده‌کا ببێته لێپرسراوی راسته‌قینه‌ی خۆی، ملکه‌چبوون
بۆ یاسا و بنه‌ماکانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی واتا ئازادیی چونکه مرۆڤ بۆ
خۆی ئه‌و یاسایانه داده‌ڕێژێ، بەو شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی سێکیولار
کۆمەڵگەی مه‌ده‌نیی به‌رهه‌مهێنا و توانی کۆمەڵگەی ئازادیی تاکه‌که‌س و
شکۆمه‌ندیی گه‌ل و سه‌روه‌ریی یاسا و مافه‌کانی مرۆڤ بنیات بنێ.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|