١٨\٩\٢٠١٧
ژن تا شەپۆلی
هۆشیاریی نەگەیەنێ ناتوانێ شوناسی ژنبوون دەستنیشان بکا.

تاڤگە سابیر
مرۆڤ هەتا درك بەوە نەکات تەنها بە هۆشیاری دەتوانێت خەونی رەوا بخاتە
نێو شەرعیەتی مرۆییەوە ، هەتا دڵنیا نەبێت هۆشیارییەکی دروستی هەیە بۆ
خوێندنەوەی ڕاستییەکان هەتا شەپۆلی هۆشیاری نەگەیەنێت نەکەنارەکانی
مناڵی وە رەخنە لە زەردەخەنەکە والیس دارکانی گەورەیی ناگات بەڕاستی
هۆشیاری، ئایا ژن خاوەنی ئەو هۆشیارییە ڕاستەیە؟ ئەدی مرۆڤی خاوەنی
خوێندنەوەی زانستی ، ویژدانی زیندوو ، ئایدیای فەلسەفی ، خەونی
بەرهەمهێنەر، دنیای یەکسان و داوەر و هۆشی ئاشتی بێت چۆن دەتوانێت بەبێ
میتۆدەکانی هۆشیاری بکات بەو چەمکە دەگمەنانەی ، کە لە جیهانی ئەمڕۆدا
لەگەڵ گاز و ئەتۆمدا توێنرانەوە.
ژن ئەگەر بیەوێت ژن بێت ئەو ژنەی ، کە پێکەنینی بە هەڵەکانی ژنەکانی
جیهان دێت ، جیهان بینی نوێی خۆی دەبێت بۆ جڤاتی کوردی ، رەگەزەکانی
ئایدیای پاتریاکی دەنێردرێتە مۆزەخانەی شتە لە بیر کراوەکان ، خۆی لەو
ڕاستییە لانادات ، کە لە جۆرەکانی هۆشیارت تێبگات لە دوو ئاستدا
بەرجەستە بوون ، ئەوانیش بریتین لە هۆشیاری ئاستی رەمەکی لەگەڵ هۆشیاری
ئاستی قوڵ ( ئایدۆلۆژی).
ئاستی رەمەکی ، کە دەتوانرێت پێشی بگوترێت ئاستی سایکۆلۆژی کۆمەڵایەتی
، کە هۆشیاری مرۆڤ و خوێندنەوەی دەگرێتەوە بۆ رووداوو دیاردە
رووکەشەکان لەبەرجەستە کردنی ئەو خووەی ، کە لە داب و نەریتە
کۆمەڵایەتییەکان و تیوریە کۆمەڵاتییەکان پەیڕەوی دەکەن ئەو ئاستەش
گوزارەشت لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندییە خودییەکاندا و ژیانی و
ڕۆژانە و دوورو نزیکی لە خەڵك دەکات بە رەچاوی پەیوەندی ڕەهەندە
کەلتوری و جوگرافی و چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانە.
ئاستی قوڵە ( ئایدۆلۆژی)هەندێکیش بە نوێخواز ناوزەدی دەکەن ، ئەو
هۆشیارییە کە لە رووداوەکان و دیاردە سیاسییەکان و کۆمەڵایەەتی و
کەلتوری و رۆشنبیرییەکان قوڵ دەبێتەوە و خاوەنی بیر و بۆچوون و ڕاڤە
کردنی تایبەتی خۆی دەبێت بەرامبەرەیان بەبێ رەچاو کردنی فاکتەرە
تەقلیدیەکان ، کە لەبای هۆشیاری رەمەکیدا هەیە.
مرۆڤی خاوەن بیر وڕای جیاوازیش واتا مرۆڤی خاوەن بیری تایبەتمەندی ،
مرۆڤی جاوەن تایبەتمەندیش ئەو مرۆڤەیە ، کە کۆدی لایەنە شاراوەکانی
ژیان و یاسا و رێسا کۆمەڵایەتییەکان و چۆنیێتی پێشکەوتنی هەیە ،
هەبوونی هۆشیاری ئایدۆلۆژی واتە زەن کردنی میکانیزمی سەرجەم بیر و چەمك
و تیور و باوەرەکان دەتوانێت ئەم جۆرە مرۆڤانەش ناویان بنرێت نوێنەری
کۆمەڵ ، چونکە زیاتر توانای بەرهەم هێنانی خەون و داهێنیانیان هەیە ،
دەتوانرێت ئومێدی دوا ڕۆژی فەرمی و کۆمەڵی نوێیان لێ بکرێت ، چونکە
ئەمانە فەلسەفەیەکیان هەیە بۆ ژیان جیاواز لە باو.
لە ئەمڕۆدا کە ڕۆژی بوونی بە خوودا بوونی شۆرشی زانیاری و تەکنەلۆجییە
ئایدۆلۆژیا و هۆشیاری ساکارەکان هەڵگرو وەڵامی پرسیارەکانی ئەو سەردەمە
نین ، بۆیە گەڕانەوە بۆ هۆشیاری فەلسەفی یەکێکە لە خواستەکانی ئەو
سەردەمە ، لەنێوفەلسەفەشدا زیندوو کردنەوەی بەشە مردووەکانی پرسی
فەلسەفی ، چونکە ئەمڕۆ جیهان گۆڕاوە بە جیهانی فیکرو چەمك و بیر و
باوەرەکانیشەوە.
لەگەڵ ئەم هەموو چەمکە نوێیەشدا ژنی کورد زۆرێك لەوانەش ، کە خۆیان
بەڕابەری مەسەلەکانی ژنان دەبینن هێشتا هۆشیارییان لە ئاستی یەکەمە ،
کە دەست نیشانمان کردووە واتا خاوەنی هۆشیارییەکی رەمەکییە و
خوێندنەوەی رووکەشانەی هەیە بۆ دیاردە و رووداوەکان ناتوانێت لەو
چواچێوەیە دەرچێت ، کە عەقڵە تەقلیدییەکان بۆیان دارشتووە کارەساتیش
لەوەدایە ، کە هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئازادی لە کاتێکدا هۆشیاری
ئازادی دروست دەکات دەیگەیرنێت بەو ئاستەی ، کە پێویستە هەبێت و گونجاو
بێت لەگەڵ ژیانی مرۆڤێکی ئاسایی ، کە بیەوێت بە کەرامەتەوە بژی ئەو
کارەساتانەی ئەمڕۆ ژنانی ڕۆژئاوای تێکەوتوون ، ئەو ئازادییە لە ناکاوە
بوو ، کە دەرئەنجامی شەرەکان بەر لە هەبوونی ئازادی و یاساوە لەناو
هۆشیاری دا ئەو بۆچوونەیە ، چونکە عەقڵ ئامزای مەعریفەیە وەك زانراویشە
ئەوەی خاوەنی توانای بەکارهێنانی مەعریفەکانی نەبێت ناتوانێت ببێ بە
لایەنێك لە بەرهەم هێنانیدا مەعریفەش شێوازی هەبوونی هۆشیاری دەگرێتەوە،
کە مەعریفە فەلسەفییەکان هۆشیاری دەکەن بە پێنچ بەشەوە ، ئەوانیش
لایەنی.
هۆشیاری خودی
هۆشیاریئەندێشە
هۆشیاری ئیرادە
هۆشیاری مەعریفە
هۆشیاری هەڵچونەکانی مرۆڤ
وەکو دەبینین یەکێك لایەنەکانی هۆشیاری عەقڵە و عەقڵیش ئامرازی فیکرە ،
کە واتە فیکریش دەرك کردنە ، دەرك کردنیش واتە زانینی شوناسی دەوروبەر
لە سەرەتاوە هەتا مرۆڤ شوناسی خۆی دەست نیشان نەکات ناتوانێت لەواتای
شوناس تێبگات تا متمانەی بخرێتە سەر بۆ دەست نیشان کردنی شوناسی
شتەکانی دەوروبەری ، ژنی کورد پێویستە لە رووی هۆشیاری و فیکریەوە بگات
بە ئاستێك شوناسێك بۆ خۆی دەست نیشان بکات ، ئەنجا شوناسی دەوروبەری و
شوناسێك بۆ مەسەلە پڕ جەنجاڵییەکەی بدۆزێتەوە ، من لای خۆم ئەو شوناسەم
ناو ناوە ژن ناسی ، ژن ناس و کوردیش پێویستە سەرجەم ئەو لەیەنانەی
هۆشیاری تێدا بەرجەستە بێت لە هۆشیاری سیاسی کۆمەڵایەتی و ئابووری و
لایەنە دەرونییە پەیوەندی دارەکانیش بەوتەوەرانە دانا ناتوانێت بگات بە
ئامانجەکانی، هەوڵەکانی دەبێت بە جوینەوەی بنێشتی ژنانی ڕۆژئاوای
سەدەکانی ناوەڕاست ، سیاسەت و زانستە جیاوازەکان مرۆڤێکی سیاسی ئەگەر
ئاگاداری زانستەکان نەبێت، کە ڕاستەوخۆ پەیوەستی زانستی سیاسین ، وەکو
مرۆڤێکی دیندارە ، کە نوێژ دەکات تەنها لەبەرئەوەی دایك و باوك وایان
ڕاهێناوە نوێژ بکات ئەویش پەیڕەوی دەکات ، بەڵام نازانێت قینلە
لەکوێوەیە یاخود بۆچی نوێژ دەکات.
ئەوە ئەو کارەساتەیە زۆرێك لە سیاسەتمەدارانی کوردی تێدایە ، کە ژنیش
پاشکۆیانە ، کە هەر زۆرێك لەوانە بەهۆی بارودۆخێکی تایبەتەوە شەری
عەشایەرگەری نەگەیشتن بە خواستی خۆی بەرامبەر بەو کچەی ، کە خۆشی
ویستووە ، ویستی ژن هێنان و رەت کردنەوەی لای دایك و باوك ، راکردن
لەسەربازی کردن و چەندین نسکۆی کۆمەڵایەتی دی ، کە زۆرینەی
سیاسەتمەدارانی ئەمڕۆی جیهانی دەسەڵاتی کوردی و سیاسی گەیاندووە بە شاخ
و بەبێ خواستی خۆیان ، کە بیریان چووبێت بۆلای ئازادی رۆژێ لە رۆژان ،
ئەمڕۆ هاتوونەتەسەر عەرشی دەسەڵات ، هەر لەسەر ئاستی شاخ و کەلتورەکانی
شاخ و سیاسەتی شاخ مامەڵەیان لەگەڵ شارستانیەت و سیاسەتی نوێی شاریشدا
کرد.
ئەو دیاردەیە لەدەرەوەی پلە و پایەی ژنیش نەبووە ، ژنێك کە بەهۆی
لێپرسراوێتییە کۆمەڵایەتییەکەیان و ئەو داب و نەریتەی ، کە هەیە ( پیاو
لە هەرکۆێ بێت پیویستە ژنیش دوای کەوێت) لەو ڕوانگەیەوە کۆمەڵێك ژنی
زۆر گەیشتن بە شاخ و ئەرکی کۆمەڵایەتی باوی خۆیان بەجێ هێنا ، ئیتر
لەوێ سیاسەتیان کردبێت یان نا قسە لەسەر ئەوانە نییە ، چونکە دەکرێ
کاری باش و هەڵوێستی گەورەیان هەبووبێت ، بەڵام هەلبژاردنی ئەوان بۆ
ئەو خەنات و سیاسەتە هەڵبژاردنێکی خۆ ویستانە و زانستیانە نەبووە بۆیە
کاتێك گەڕانەوە بۆ شار و ئازادی و سیاسەتی نوێ ( کە دڵنیام زۆربەیان
مافیان خورا) ن ، بەڵام ئەوانەیان ، کە بەهۆی کەس و کارو مێرد و برایان
لە شاردا لە پۆستی بەرزدا بوون ، پۆستەکان و ئەرکی سیاسیان پێ بەخشرا
ئەوانیش بارودۆخیان لە پیاوەکان باشتر نەبوو نابێت ، هەر بەو شێوە باوە
چوونە سەر کورسی دەسەڵاتیش بۆیە ئاکار و مامەڵەیان بە هەردوولا زۆر
دوور بوو لەمامەڵەی زانستیانە و ژنانیش بەهەمان شێوەی هەڵەکانی ئەوان
شەری دەسەڵات و شەری حیزب و شەری تەکەتول و ناوخۆیان کرد ، ئەو ئاکارەش
دوورە لە مامەڵەی خەڵکسنێکی کامڵی سیاسی یاخود هۆشیار دەربارەی زانستە
سیاسییەکان و گرێدراوی بە زانستەکانی ترەوە ، ڕاڤە کردنی ئاکاری هەریەك
لەوانەش لەناو زانستەجیاوازەکان نەنگی دەروونی کۆمەڵایەتی گەورە بەرهەم
دەهێنێت بۆ مێژوویان ، بەڵام ئەوان سیاسەتیان تەنها بە ئامانجی گەشتن
بە دەسەڵات گرتووە بێ ئاگان لە پەیوەندی سیاسەت بەو زانستانەوە.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|