٣٠\٣\٢٠١٣
ژن و سێکس لە
مێژوودا.
- هەڵبژاردەیەک لە
پەرتووکی (ژن و سێکس لە مێژوودا) لە نووسینی ''سیامەک ستودە'' -.

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: عوسمان رەحمانی
(کار و سەروەت بۆ
پیاو و جوانیی بۆ ژن).
ئەگەر رۆژێک ژنێک لە بنەماڵەی ئیوە، بۆ نمونە خۆشک یان کچتان بڵێت
دەیهەوێ لەگەڵ پیاو یان کوڕێکدا زەواج بکا، یەکەمین پرسیار کە لێی
دەکەن چیە؟ ئاێا هەر ئەوە نییە کە بڵێن چکارەێە؟ یان داهاتی چۆنە؟
بەڵام ئەگەر کوڕیکی هەمان بنەماڵە بە ئاگاداری هەموانی بگەێەنێت کە
دەیهەوێ لەگەڵ ژنێک، کچێک دا کە تازە لەگەڵی بوەتە ئاشنا زەواج بکا،
بێگومان کەس لە بارەی کار و پیشە و داهاتی ژنەکەوە پرسیار ناکات و یان
ئەمە یەکەم پرسیاریان نابێت. بە پێچەوانەوە، شتێک کە هەموان ئەێانەوی
لێی ئاگادار بن، ئەوەێە کە ژنەکە ببینن، یانی بزانن چەند جوانە و لە
باری ئەخلاقیشەوە چۆنە؟ دیارە ئەم ئەخلاقەش بەشێکە لە تایبەتمەندیی
خودی کالای فرۆشتنەکەیە کە دواتر بە درێژە دەربارەی دەدوێم کە ملکەچ و
گوێراێەڵ بونی ژنە لەو کۆمەڵگاێانەدا کە تێیدا ژن هیچ مافێکی بەرابەری
لەگەڵ پیاویدا نییە.
دەربارەی پیاوەکە، ئەگەر ئەو بنەماڵەیە بزانن کە پیاوێکی پارەدارە و
یان پیشە و کارێکی لەباری هەیە، هەمو ڕازین و کاریان بە جوانی و
ئەخلاقیەوە نییە. ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئەم پێوەرە دەربارەی ژنەکە
ئاوا نییە. یانی پارەدار بوونی ژنەکە دەبێتە هۆی ئەوە کە هەر هەموان
بیری لێ بکەنەوە کە بۆچی ئەو ژنە پارەی هەێە؟ وە دەیهەوێ لەگەڵ پیاوێکی
نەدار و بێ کار دا زەواج بکا؟ خێرا بە دوای عەیب و هۆکارەکانیدا
دەگەڕێن.
بانێکە و دو هەوا. لە بابەت ژنەکەوە، پارەدار بونی ژنەکەێە کە نا
سروشتی دێتە پێش چاو و جێگای گومانە، بەڵام لە بابەت پیاوەکە، نەدار
بوونیەتی. دەڵیی پارەدار بون تایبەتمەندیی زاتیی پیاوە و جوانیش هین
ژنە. پیاوێک کە بێ پارەیە و کچێک کە ناشیرینە هەر دوک وەک یەک لە شانسی
دۆزینەوە هاوسەرێکی دڵخوازی خۆێان بێ بەشن. چونکە پیاو بۆ کڕینی ژن و
جوانییەکەی دەبێ پارەی هەبێ و ژن بۆ فرۆشتنی خۆی دەبێ جوان بێت. پارە
خاڵی بەهێزی پیاو و جوانی خاڵی بە هێزی ژنە. بە بێ ئەمانە، هیچکامیان
ناتوانی بە ئاسانی بچنە ناو بازاڕی گۆڕینەوە و مەعامەلەوە. هەر بۆێە
مەشغەڵەی سەرکیی ژنان جوانی و هین پیاوان پارە و پلە و دەسەڵاتە. ئەگەر
پێتان واێە کە ئەمە لە کۆمەڵگاکانی پێشکەوتو و مودێرنی سەرمایەداریدا
حەقیقەتی نییە، سەیری ئەم ئامارانەی خوارەوە بکەن:
بە پێی ئاماری گوڤاری "دەروونناسیی ئەمڕۆ" لە ئامریکادا لە سەدا ٣٠ی
ژنان بە لاێانەوە گرنگە کە مێردەکانیان جوان بن. بەڵام ئەم ژمارەیە بۆ
پیاوان لە سەدا شەستە ٦٠٪.
بەم شیوەیە دەبینین کە چلۆن لە ئامریکاشدا بۆ پیاوان زیاتر لە ژنان،
جوانیی هاوسەر گرنگە.
بۆ ژنان چی شتێک لە بابەت پیاوی جێگای پەسەندیان گرنگە؟
با چاو لە گۆڤاری "پارە" بکەین.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ئەم گۆڤارە لە سەدا ٨٥ی ئەو ژنانەی کە پرسیاریان
لێ کراوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ جوتی دڵخوازی خۆیاندا چی شتێک لاێان
گرنگە، وتویانە ئەو بڕە پارەیە کە بەدەستی دێنێ واتا داهاتەکەی. ئەمە
لە حاڵێک داێە کە تەنها لەسەدا ٢٥ی پیاوان ڕادەی داهاتی ژنی جێگای
پەسەندیان لا گرنگە.
osman_r@hotmail.no
|