١٧\٩\٢٠٢٣
ژیان دەکەمە ناونیشان.

فه‌رهاد مازێ
گله‌یی ده‌کا خاوه‌ن ئاکاری به‌رز و دڵی باش
نه‌رمه له ناو مردنی ئه‌مڕۆ و ژیانی سبه‌ی
برین رژاوه‌ته ناو برین ره‌قبووه ژیان
گه‌رده‌لوول پێده‌که‌نێ، مردن رژاوه‌ته کورتی ژیان
ژیان پڕبووه له ره‌قیی مردن
مردنم رژاوه‌ته‌وه ناو ژیان
ژیانم رژاوه‌ته‌وه ناو مردن
ژیان و مردنم له شه‌ڕدان
فرمێسکی زۆری رشت ژیان، گریانی نه‌برد مردن
پڕبووه گریان، ماندووه ژیان، تینووه مردن
له مردن راناکه‌م، ژیان ناخه‌مه گۆڕ، ته‌رمم ناچێته گۆڕستان
له مردن دێمه‌ده‌رێ ژیان ناونیشان
ژیان برژێ مردن ده‌گا
مردن بگا ژیان ده‌ڕژێ
له‌وه‌ته‌ی هه‌م له شه‌ڕدام
مردنم رژاوه‌ته ناو ژیان
ژیانم رژاوه‌ته ناو مردن
با جه‌نگ به‌رده‌وام بێ
ژیان بڕژێ و مردن نا
مردن بڕژێ و ژیان نا
ژیان روونه مردن نا
رێمه‌ده مردن ژیان تاریک کا
ده‌زانم مردن هه‌ڵۆیه و ژیان نێچیر
بۆ ئه‌وه‌ی بژی فێر له هه‌ڵۆکه و مردن دواخه.
فێره
زمان به.
هه‌نگاوێ دوورم له ئاسمان، بۆم نییه باسی زه‌وی که‌م
سه‌رم رژاوه‌ته زه‌وی، بۆم نییه سه‌یری ئاسمان که‌م
په‌یوه‌ندیی زه‌وی و ئاسمان ئاڵۆزه وه‌ک من و خۆم
سه‌یری ئاسمان مه‌که بێده‌نگیت جوانه له زه‌وی
فێره زمانی دیکە به مرۆڤ رێنادا بدوێی
لەگەڵ تۆ بێده‌نگیی جوانه، دووربه له نووزانه‌وه و خواردنه‌وه‌ی خۆت
فێره زمانی باڵنده و ماسی و ئاژه‌ڵ به
لەگەڵ ده‌ریا و زه‌وی و ئاسمان بدوێ
له مرۆڤ دوورکه‌وه پێویستت به زمان نییه
مرۆڤ خاوه‌ن زمانه و نازانێ بدوێ
ده‌ڕۆمه شاخ و بازاڕ و کار
خۆم له ماڵه‌وه جێدێڵم
ئه‌وه من نیم له کار و بازاڕ و شاخ
له ژووره‌که‌م له ناو بێده‌نگیی خۆم رژاوم
ده‌ره‌وه ئاڵۆز بووه
ناوه‌وه وێرانه و چۆڵ
له ناو ئاڵۆزیی و فه‌رامۆشییدا گۆتن سه‌ر ئێشه‌ی زۆر
فێره هه‌ڵپه‌ڕینی خۆتبه سوودی هه‌یه بۆ سووڕی خوێن
له سوریالیه‌تی پێکه‌نین ئەندێشە له خه‌ون جیاکه‌وه
فێره هاڕینی گه‌نم به نان ده‌م داده‌خا
پێکه‌نه به بوون له ده‌ره‌وه دژ به خود به
خۆت له ماڵه‌وه جێمێڵه
ماڵه‌وه سارده ته‌مه‌ن ده‌سوتێ ئازادیی ناگا
مرۆڤ سواری خۆی بووه و بۆ خۆی ده‌ژی
گاڵته به ژیان و بوون ده‌کا
له رابردوو جێماوه و گیرۆده بووه به خۆی
چه‌ند جوانه ژیان له بازنه
هاتنه ده‌ره‌وه زۆر جوانتره
گه‌ر فێره زمانی باڵنده و ئاژه‌ڵ و ماسی بی.
ئاگری
سارد.
ده‌ره‌وه سارده و ژووره‌وه گه‌رم
مرۆڤ له ده‌ره‌وه گڕیگرتوه
چێژ له ساردیی ده‌ره‌وه وه‌رناگرم ئاگر له ژیان به‌ربووه
ده‌رگا داخه با ئاگر نێته ژووره‌وه
سه‌رمامان ده‌بێ به‌و ئاگره سارده
فێره ئاورخواردنبه و به ئاگر خۆت بشۆ، ئاور فێره زمانکه
به گڕ بڵێ پشوو، ژیان تۆزێ هه‌ناسه‌ی فێنکی ده‌وێ
له ده‌ره‌وه هه‌نگاوه‌کانی نه‌رمکا
گه‌رمیی له فرمێسک فێربێ
هه‌ناسه‌ی ساردیی له ئاو
ئاگر له ژیان بڕژێ و خۆی بشوا به ژیان
ئاگر ئاو بێ و ژیان نه‌خنکێ
ژیان بخنکێ ئاگر ده‌مرێ
ئاگرم خۆشده‌وێ ژیان نه‌سووتێ
ژیان جوانه به ئاگر گه‌ر سارد نه‌بێ
به ئاگری سارد ژیان ده‌سووتێ
مرۆڤ ئاگر ده‌کاته‌وه و له سووتانی سارد ناترسێ
په‌یوه‌ندیی من و ئاگر کۆنه
هێنده‌ی له مرۆڤ ده‌ترسم له ئاگر نا
به‌و ئاگره سارده‌ت سووتاوم مرۆڤ
سه‌رت له گیرفانت په‌سته
پاڵ به سه‌رته‌وه‌نێ با له گیرفانت بنوێ
ده‌مه‌وێ بڕۆمه ده‌ره‌وه له ئاگری سارد و سووتان نه‌ترسم
فوو له ئاگری سارد مه‌که له ئاگری سارد وه‌ره ده‌رێ
به ئاگری سارد سه‌رمامان ده‌بێ
به سه‌رما ده‌مرین
ئاوێ به ئاوره سارده داکه
ژیان ئاگری ده‌وێ
به‌و ئاگره سارده‌ت زه‌وی سه‌رمای بووه
ئاو گه‌رمکه‌ن بۆ شووشتنی زه‌وی
زه‌وی له سه‌رەمه‌رگه
له کوێ زه‌وی بنێژین
گوو له کوێ که‌ین؟
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|