١٧\٣\٢٠١٠
ژیانی دوو که‌سیی.

ئیبراهیم حه‌یده‌ری
خه‌یاڵی تۆ
رێگایه‌که و بێ کۆتایی
چیم له ده‌ست دێ
به دووی تۆدا
من پووشم و تۆ گژه‌با
خه‌یاڵی تۆ
له‌گه‌ڵ خۆیدا
هه‌ر کوێ که‌وا مه‌یلی
لێبێ
بۆ هه‌زار هه‌زار
قوژبنی
سات سات
بیست ساڵ پێکه‌وه بوون
هه‌ڵمئه‌گرێ
خه‌یاڵی تۆ
ئاواته‌که‌م خه‌یاڵ نییه
ژیانێکه دووکه‌سیی
ساتێ هه‌یه
ئه‌بم به تۆ
ساتێکی تر
ئه‌بم به خۆم .
|