٢٨\١\٢٠١١
ژیانی حسه‌ین
به‌شیریه و ئه‌ندیشه‌کانی.

محه‌مه‌د حه‌کیمی
بشیریه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه په‌ره‌پێدانی ئایین له پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌بێته هۆی به‌رگرتن له هه‌ر پێشه‌وه چوونێک و ده‌یه‌وێت به جێگه‌ی
هه‌ر شتێک ئایین نیشته‌جێ بکات، چۆنکا هیچ شتێک به قه‌د ئایین کار له
سه‌ر مێشکی خه‌ڵکی سونه‌تی به تایبه‌تی ئێران ناکات و ئێستا چ شتێک
باشتر له پرسی ئێران و ئێرانی بوون.
حسه‌یه‌ن به‌شیریه له ساڵی 1332 له شاری هه‌مه‌دان له دایک بووه،
لیسانسی زانستی سیاسی له زانکۆی تاران و فه‌وقی ئاکار ناسی سیاسی له
زانکۆی ئکسسی ئنگلیس و دوکتۆرای تئۆری سیاسی له زانکۆی لیورپوول
خۆێندووه و له سه‌ره‌تای ساڵ 1370 گه‌راوه‌ته‌وه وله زانکۆی تاران وه‌ک
ئوستاد ده‌ستی به کار کرد.
حسه‌ین به‌شیریه که دوکتۆرای تئۆریه سیاسیه‌کانی خۆی له ساڵی 1982 له
بریتانیا گرتووه و مانای دموکراسی وه‌ک دموکراسی ئه‌و وڵاتانه ڕاڤه ده‌کات
و ده‌خۆێنێته‌وه.
ئاکار و هه‌ڵس و که‌وتی به‌شیریه کاری کردبووه سه‌ر زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژێمی تاران و ته‌نانه‌ت تا ئه‌و جێگه پێشه‌وه چوونی به خۆوه بینی که
به‌شێکی زۆر له به‌رنامه ی توسعه‌ی چواره‌می ئێرانی ئه‌و دارشت و ده‌ستی
هه‌بوو له به‌رنامه و تئۆریدانان بۆ خاته‌می و زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌ی
ئه‌و سه‌رده‌می که خاته‌می کردی به‌شێک بوون له تئۆریه‌کانی به‌شیریه.
به‌شیریه هه‌میشه و له ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمدا وتوویه‌تی که ئێران
هیچ رێگه‌ێکی نیه بێجگه له‌وه که په‌ره بدات به سیاسه‌تی ئازاد و
ماناێک به ناوی دموکراتیزاسیونی نیه و ئه‌مه ئه‌و تزه بوو که به‌شیریه
بۆ ئێرانی پێشنیار کردبوو و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمه‌وه به
تۆندی ره‌د کرایه‌وه.
حه‌سه‌ین به‌شیریه کاتێ له زانکۆ ده‌رسی ده‌وت به سه‌دان خۆێندکاری بار
هێنا و ئاشنای کردن به کاره‌کانی یورگن هابرماس و مه‌کته‌ب فرانکفورت و
هێنده هابرماسی ناساند بوو که خۆێندکاره‌کانی به گشتی کاره‌کانی
هابرماسیان له به‌ر کرد بوو و هه‌میشه ده‌یووت که ئه‌گه‌ر ئێران بێه‌وێت
بێته ناو جیهانی نوێ وه ده‌بێ له سه‌ره‌وه به خۆدا بێته‌وه و مه‌به‌ستی
له رێبه‌رانی ئێران بوو که یا ده‌بێ گۆڕان له خۆدا بکه‌ن یا ده‌بێ بڕۆن
که ئێتر ئه‌مانه مێووی خۆێندنه‌وه‌یان ته‌واو بووه.
له ساڵی 1381 کتێبێکی به ناوی پێشه‌کێک بۆ کۆمه‌ڵ ناسی سیاسی له ئێران،
له سه‌رده‌می رژێمی کۆماری ئیسلامی‌دا بڵاو کرده‌وه و له‌م کتێبه‌دا
دوای لێکۆلێنه‌وه‌ی ته‌به‌قاتی و سیاسی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی له ساێ
به‌شدا دارشت.
حکومه‌تی ئیدئولوژیک کۆ قوا مه‌به‌ست حکومه‌تی میر حسه‌ینی موسه‌وی له
ساڵی 60 تا68
حکومه‌تی دموکراسی سوری حکومه‌تی هاشمی ره‌فسه‌نجانی له 68 تا76
حکومه‌تی شێوه دموکراسی حکومه‌تی خاته‌می
به‌شیریه له‌م کتێبه‌دا چاو ده‌خشێنێت به چاکسازی سیاسی و تێپه‌رینی
گوزار به دموکراسیو هه‌ر وه‌ها چاکسازی ده‌سه‌ڵات و به‌شیریه له‌م
کتێبه‌دا زۆر به جوانی نه‌خشی حکومه‌تێکی ئایینی نیشان ده‌دات به هه‌موو
که‌م و کۆریه‌کانیه‌وه وزاڵ بوونی به سه‌ر خه‌ڵکدا.
حسه‌ین به‌شیریه سه‌ده‌ی 21 به سه‌ده‌ی جیهانی دموکراسی ناو ده‌بات و
له وتارێکدا به ناوی رۆشنفکران له گوزار به‌ره‌و دموکراسی ئاوا ده‌ڵێت:
ئه‌زموونی مێژوو نیشانی ده‌دات تێپه‌رین یانی هه‌ر کات که خه‌ڵکی خواره‌وه‌ی
ناو کۆمه‌ڵگا دێنه ناو سیاسه‌ت!! گ دموکراسی له سه‌ره‌وه روو ده‌دات یا
له رێگه‌ی داسه‌پاندنی دموکراسی له هه‌وه‌ڵی کاره‌وه به‌ره‌و توتالیتر
ده‌چێت.
به‌شیریه به هۆی نووسینه‌کانی نه‌یتوانی له ئێران بمێنیته‌وه و ناچار
وڵاتی به جێ هێشت و تا ئه‌و کاته‌ی حسه‌ین به‌شیریه له ناو خۆی ئێران
بوو ده‌یان کتێبی له مه‌ڕ دموکراسی و زانستی سیاسی نووسیوه که برێکیان
بریه‌تین له:
زانستی سیاسی
مێژووی ئه‌ندیشه سیاسیه‌کان له سه‌ده‌ی بیسته‌م
کۆمه‌ڵ ناسی سیاسی
ڕاهێنانی زانستی سیاسی
سه‌رچاوه: پێشه‌کێک بۆ کۆمه‌ڵ ناسی سیاسی
زانستی سیاسی
وتوێژ له گه‌ڵ به‌شێریه
تۆره ئینترنته‌کان
|