په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٢\٢٠٢٢

ژیان له‌ده‌ستدانی دوو کەس

بە هۆی سیاسەتی ناردنەوەی پەنابەران لە لایەن یۆنانەوە.


ئایدن:
هیوا خدر، بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانی راگەیاند لە رێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢٢ نزیکی پەنجا پەنابەران بە بەلەمێکی چوپەوە دەگەنە نزیک دوورگەی ساموسی یۆنانی بەڵام لە لایەن پۆلیسی ئێشگری دەریایی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکە لێدەکەنەوە بە گورسیک بەلەمە چوپەکە بە خێرایەکی زۆر رادەکێشن بەرەو سنووری دەریایی تورکیا بۆ ناوچەی کوشاداسێ سەر بە شاری ئایدن، بەو هۆیەوە ئاوێکی زۆر دەچێتە نێو بەلەمەکەوە و سەرەڕای نائارامیی دەریا لە ڕووی شەپۆلەوە، ئیتر لە نێو ئاوەکە بەجێیاندەهێڵن.


پاشان پۆلیسی ئێشگری دەریایی تورکیا ئاگادار دەکرێتەوە، ئەوانیش ‌رایانگەیاند کاتێک ئێمە چووین بەهانایانەوە بۆ رزگارکردنیان خەریکبوو بەلەمەکەیان ژێرئاو دەکەوت، سەرئەنجام (٤٣) پەنابەر رزگارکران و تەرمی دوو پەنابەری ژنیش لە دەریاکە دەرهێندران کە ژنێکیان لە مانگی پێنجەمی دووگیانییدا بوو.


هەرچەندە ئاماژە بە رەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە بەڵام ئەوانەی لێدوانیان لەسەر رووداوەکە دا پەنابەرانی ئەفەریقایی بوون.

 

 

ناوەندی هەواڵگری

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک