٨\٣\٢٠١٦
ژیاننامەی زێنەب
جەلالیان، گیراوی سیاسیی، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان.
زێنەب
جەلالیان لە دایک بوویی ساڵی ۱۳٦۱ گوندی دێم قشلاقی ماکو لە ناوچەکانی
سەر بە پارێزگایی ورمێیە. لە تەمەنی گەنجی و زۆر کەم دا لە ماڵ دەر وات
و دوایی چەند ماوە تەولی پارتی کرێکارانی کوردستان(پ ک ک ) دەبێت.
ناوبراو لە ۱۳٨٦.۱۲.۲۰ لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان دەسبەسەر دەکرێت.
لە مانگی ۷ ساڵی ۱۳٨٨ لە شوعبەی یەکی دادگا ئینقلابی کرماشان لە لایەن
قازی باهنر بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازاد(پژاک)حوکمی
سێدارەی بەسەر دادەسەپێ کە دوایی دیوانی باڵایی وڵاتی ئێران حوکمەکە
پەسەند دەکات. دادگایی ناوبراو بە بێ بوونی پارێزەر بەرێوە دەچێت و
تەنیا چەند چرکە دەخایەنێت.
کەسانی نزیک لە زێنەب جەلالیان باس دەکەن کە ناوبراو هیچ کام لە
تۆمەتەکان قبوڵ ناکەت و دەبێژێ تەنیا هاوکاری پ ک ک کردوە ، ئەوێش بە
شێوازی مەدەنی و بێ چەک.
سەرەتاکانی مانگی ۷ ساڵی ۱۳٨۹ هەواڵ بڵاو بۆوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران
دەیهەوێ ناوبراو لەسێدارە بدات. عەلی جەلالیان باوکی زێنەب بە
راگەیاندنەکانی راگەیاندبوو، دە رۆژ پێش کچەکەی بینیوە بەڵام هیچ باسێک
سەبارەت بە لەسێدارەدانی نەبووە، ئەو درێژە دەدات و دەبێژێ کە هەواڵی
لەسێدارەدانی کچەکەی لە لایەن راگەیندنەکان بە ئەو و پارێزەری زێنەب
گەیشتووە.
لەو کاتە دا خەلیل بەهرامیان رایگەیاند کە ئێشی پارێزەری و وکالەتی
زێنەبی گرتۆتە ئەستۆ، بەڵام هیچ زانیاریێکی لە شوێنی زیندانی زێنەب نیە.
درێژە دەدات و ئێژێ سەرەتا سەردانی گرتوخانەی کرماشانی کردوە، بەڵام
بەرپرسانی زیندان پێیان راگەیاندوە، مانگێک لەمەو بەر راگوێزی شوێنێکی
تر کراوە. بەهرامیان دوایی لێکۆڵینەوەی زۆر بۆیی دەردەکەوێ کە زێنەب
ڕاگوێزی بەندی ۲۰۹ گرتوخانەی ئەوین کراوە، لە کۆتایی دا ۹ تیری ساڵی
۱۳٨۹ بەهرامیان سەردانی گرتوخانەی ئەوین دەکات و بەڵگەی فەرمی
پارێزگاری لە زێنەب دەداتە گرتوخانە، لەوێ وەڵامی دەدەنێ کە گیراوێک
بەو ناوەیان نیە.
بەرپرسانی بەندی ۲۰۹ پێی ئێژن: ” ئێوە نە ئیزنی دیتنی گیراویی
ناوبراوتان هەیە و نە دەشتوانن بە بێ ئیزنی دیوانی باڵا مافی پاراستن و
وەکالەتی زێنەبتان هەبێ و ئەو ئیزنی ئیمزا کردنی ئەو مۆڵەتەی نیە،
مەگەر دادستانی باڵا ئیزن بدات”.
لەو کاتەدا دوایی زۆربوونی ئەگەرەی لەسێدارەدرانی زێنەب،
نارەزایەتیەکان هەم لە ناوخۆیی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و هەم لە
دیاسپۆرا زۆر بوون.
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ، لە بەیانیەیێکدا وێرایی ئاماژە دان بە
مەترسی لەسێدارەدانی زێنەب، داوایی لە ناوەندی قەزایی ئێران کرد،
فەرمانی لەسێدارەدانی زێنەب و ۱۷ کەسی تر بە زووترین کات ڕابگرن.
زەهرا رەهنەوەرد، هاوژینی میر حسێن موسەوی و لە بەرهەڵستکارڵنی حکومەتی
ئێران رخنەی لە ئەگەری لەسێدارەدانی زێنەب گرت و لە بەیانیەیێک دا ئاوا
رخنەی گرت: ئەم رۆژانە ئەگەری لەسێدارەدانی زێنەب جەلالیان لەسەر
زمانەکانە، بۆ؟ مەگەر زێنەب ئەندامی لایەنێکی بە ناو محارب بووە؟ مەگەر
زێنەب تا ئێستا ئەسلەحەی بەدەستەوە بووە؟
شۆڕایی نەتەویی ئەمریکیه ئێرانیەکان لە بەیانیەیێک دا داوایی لە سەرۆک
کۆماری ئەمریکا، باراک ئۆباما کرد بۆ پێشگرتن لە لەسێدارەدانی زێنەب
کچە ۲٨ سالانە کوردەکە لە ئێران هەڵوێست بگرن و پێشی پێ بگرن ناوەندە
ماف مرۆڤیەکان، بە تایبەت کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە چەندین
راپۆرت و هەواڵ دا باسی لە پێشێلکاریە حقوقیەکان لە پەروەندەی زێنەب
جەلالیان کرد، لەو گوزارش و راپۆرتانەدا ئاماژە بە خاڵەکانیی خوارێ
کراوە:
۱- دەسبەسەرکردنی رەمەکی و بەبێ بریاری دادگا
۲- پێشێلکردنی مافی هاوفکری و دیدتن و هەبوونی پارێزەر
۳- پێشێل کردنی بریاری قەدەخە بوونی ئازار و ئەشکەنجە و پێشێل کردنی
مافی دادگایی و بریاری عادلانە
٤- پێشێل کردنی مافی گیراو وەک : نەبوونی مافی پێوەندی بە ماڵبات،
نەبوونی دەرفەتی دەرمانی و نەبوونی ئەمنیەت و پێداویستیە سەرەتایەکان.
بە پێی هەواڵە بڵاو کراوەکان لە کۆتایی دا لە ۲۹ مێهری ۱۳۹۰ بریاری لە
سێدارەدانی زێنەب جەلالیان هەڵوەشایەوە و بوو بە زیندانی هەتاهەتایی،
بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگە یا بڕیارێکی لەو شێوە نەدراوەتە ناوبراو. لە
مانگی ۱۲ ساڵی ۱۳۹۲ ، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی ژن و لە حەوتەمین ساڵی
دەسبەسەرکرانی زێنەب جلالیان ، یەکێ لە مەحدود گیراوانی سیاسی ژن
مەحکوم بە زیندانی هەتاهەتایی لە ئێران، رێکراوەی نێونەتەویی Redress
بە سەبت کردنی سکاڵایێک لە سەر کاری دەسبەسەرکردنی نایاسایی لە نەتەوە
یەکگرتوەکان ، داوایی بریاری رایی دوبارە سەبارەت بە گرتن و زیندانی
کرانی ئەو چالاکە کوردە کرد.
ئەو سکاڵایە بەپێی مەدارک و ئەو بەڵگانە بوو کە دادگایی ناعادڵانە و
ئەشکەنجەی گیراویی ناوبراو دەسەلمێنێ و بەپێ ئەو بەڵگانە تاوان و هەوڵی
نایاسایی دەزگا ئەمنی و حوکمیەکان ئینکار ناکرێت. بەشێک لەو
ئەشکەنجانەی لەو تۆمارە دا باسیان کراون، ئەو خاڵانەن: لێدان لە نایەی
سەری گیراو و کوتانی بە دیوار کە بۆتە هۆیی شکانی ناوچاوان و هەڵمسانی
چاوەکانی ، شەلاق دانی گیراو، لێپرسینەوە بە چاوی بەستراو، هەرەشەی
دەستدرێژی بۆ سەر ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکران و لە کاتی دادرەسی دا.
زێنەب جەلالیڵن بە هۆیی ئەو ئەشکجانەوە لە چاوەکانی کێشەی بۆ ساز بووە
و کێشەکەی رۆژ بە رۆژ قوڵتر دەبێت، ئەو لە لایەن بەرپرسانی زیندانی
کرماشان رەوانەی کلینیکی تایبەتی چاو کرا و تەواو خەرجی دەرمانی
لەلایەن ماڵباتیەوە درڵ، بەڵام هیچ چاک بوونەوەیێک بەدی نەهات.
لە مانگی حەوتی ۱۳۹۳ بەبێ ئەوەی زێنەب، ماڵبات و پارێزەرەکەی ئاگادار
بکرێنەوە، راگوێزی گرتوخانەی خۆیی کرا، ئێستاکەش بەبێ لەبەرچاو گرتنی
یاسایی دیاری کردنی تاوانەکان لەگەڵ گیراوانی تاوانبار بە تاوانی
کۆمەڵایەتی لە زیندان راگیراوە.
ناوەندی لێبوردنی ناونەتەویی لە مانگی سێی ساڵی ۱۳۹۳ بە سرنج دانە سەر
مەترسی سەلامەتی ئەو گیراوە سیاسیە، داوا دەکات هەوڵی چارەسەری پزیشکی
بۆ ئەو گیراوە سیاسیە کوردە بکرێت.
بەپێی دواین هەواڵەکان چاوەکەی تری ئەو زیندانیەش توشی کێشە بووە و هەر
رۆژ خراپتر دەبێ و لە ئێستادا دەکارین بێژین چاویی لە دیتن کەوتوون.
ماوەیێکپێس ئێستا زێنەب نەخۆشی تری لە بەشی ددان گرتوە وتا ئێستا هیچ
هەنگاوێک بۆ چارەسەری هەڵنەگیراوە. بە پێی زانیاری و هەواڵەکانی گەیشتو،
چارەسەری پزیشکی زێنەب پەیوەست کراوە بە ئیعترافی تێلوێزیۆنی،کە
ناوبراو حازر نیە بە هیچ شێوەیێک ئەو کارە بکات.
زێنەب لە تەواوی ئەو نۆ ساڵە هیچ دەرفەتی چونە دەر و مەرەخەسی
پێنەدراوە، و چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی زیندان لێی دراوە و
ئەشکەنجە کراوە.
وەبیرهێنانەوەی ژیانی زێنەب لە رۆژی جیهانی ژن دا وەبیرهێنەری ،
جیاوازی رەگەزی، نابەرابەری کۆمەڵایەتی و ئەشکەنجەگەڵێکە کە ژنان لە
رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژانە روبەروی دەبنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmfsverige@gmail.com
|