١٩\٢\٢٠١١
ژیان،
ره‌گه‌ز، ناسنامه و ئازادیی!

ئه‌یوب ره‌حمانی
ئه‌م زه‌وییه خڕه‌ی ئێمه که به بلاوه پلانێت واته ئه‌ستێره‌ی
شین-یش ده‌یناسین یه‌کێک له ده‌گمه‌ن ئه‌ستێره‌کانی گه‌ردوونه که
ژیانی له سه‌ر پێک هاتووه، به‌ڵام به دڵنییاییه‌وه یه‌که‌مین
پلانێتیش له‌م جۆره نییه و دڵنیام له داهاتووی نه زۆر دووردا ئێمه‌ی
مرۆڤ ژیانی دیکه و هه‌ساره‌ی دیکه‌ی وه‌ک زه‌وی له گه‌ردووندا ده‌دۆزینه‌وه
و ئه‌مه زانایانی بواری هه‌ساره‌ناسی و گه‌ردوون ناسی و هیدیکه‌ش ته‌ئکیدی
له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه و پێشتر له‌و بوارانه‌دا وتارم نووسیوه.
به‌ڵام ژیان چییه؟ دیاره ژیان خۆی له خۆیدا هیچ ئاڵۆز نییه و
بوونه‌وه‌رێک دێته بوون، ئێستا له ڕێگای چاندنی تۆوه‌وه بێت یا سک و
زا و یا خود له ڕێگای هێلکه‌وه بێت، ئیتر که ئه‌و تۆوه چێندراوه پێ
گه‌یشت و قۆناخه‌کانی پێگه‌یشتن و ته‌کامۆلی پێکا و تێپه‌ڕاند ئه‌وجار
ژیان دێته بوون و ئێمه شاهیدی له دایک بوونێک یا له هێلکه بوونێک
یا خۆد ڕووانێک له ژێر گڵه‌وه ده‌بین وه‌ک سه‌وزه‌ڵانی و دارستان و
گوڵ و هتد. که‌واته هاتنه ژین ئاڵۆز نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که هێلکه‌یه‌ک
یا تۆیه‌ک له مرۆڤ و ئاژه‌ڵاندا یا خود له ژێر خۆڵدا چێندرا ئیتر
سرووشتی هه‌ساره‌ی زه‌وی له خۆیدا هه‌موو شتێکی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
ژینه پێک بێت، مه‌گه‌ر ده‌ستانێکی ناسرووشتی وه‌ک ئیراده‌ی مرۆڤه‌کان
و مه‌ترسییه‌کان به‌ر به‌و هاتنه ژینه بگرن، بۆیه هاتنه بوون ئاڵۆز
نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاڵۆزه، له ژین‌دا مانه‌وه و له ژین‌دا ژیانه!
ئاژه‌ڵان به گشتیی ژینێکی سروشتی له ژیاندا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی
ناسروشتییه ئه‌و ژینه‌یه که مرۆڤ گرتوویه‌تیه به‌ر! مرۆڤ که بووه
خاوه‌نی ئینتێلیگێنس یا ژیری و ئه‌قڵ، هه‌موو شتێکی ئاڵۆز کرد بۆ ئه‌وه‌ی
بیری کرده‌وه. بیرکردنه‌وه خراپ نییه و باشه، به‌ڵام که بیرکردنه‌وه
هاته ئاراوه ته‌ماحی هێز و به هێز بوون هاته گه‌ڕ و بۆ گه‌یشتن به
هێزیش مرۆڤ هات و سیاسه‌تی کرده پیشه. بیر و باوه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ری
له‌مه‌ڕ بوون و نه‌بوون هێنایه گۆڕ و ئایینیان خووڵقاند، خودا یا
خوداکانیان خه‌لق کرد و له دار و به‌رد و مس و زێڕ و ئاسن دایان تاشین
و سووجده‌یان بۆیان برد. پاشانیش ئه‌وه‌ی خۆیان خووڵقاندبوویان به
سیاسه‌ت کردیانه خووڵقێنه‌ری خۆیان، به‌م شێوه خودا له دایک بوو، ئه‌وه‌یش
نه‌ک به سروشتی، به‌و شێوه‌ی که ئێمه‌ومانان هه‌موونان هاتووینه
بوون، به‌ڵکو ته‌نیا له نێو بیر و هزر و فکری مرۆڤدا دروست بوو. خودا
لانیکه‌م ئه‌وه‌ی مرۆڤ خووڵقاندوویه‌تی و ئایین باسی ده‌کات ته‌نیا وه‌همێکه
له مێشک و هزری ئێمه‌ی مرۆڤدا. ئه‌م وه‌همه ئاژه‌ڵان نییانه، ته‌نیا
مرۆڤ هه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بیر ده‌کاته‌وه!
ئێستا ژیان بوونی هه‌یه، وه‌همیش که به‌م زووانه له کۆڵ مرۆڤ
نابێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا قۆناخی جه‌هاله‌ت له مرۆڤدا کۆتایی پێ
نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر چی له باری پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژیاشه‌وه زۆر له
پێش بین، به‌ڵام به بڕوای من ئه‌م قۆناخی جه‌هاله‌تی مرۆڤه ئه‌و ڕۆژه
کۆتایی پێ دێت که مرۆڤ بوونه‌وری دیکه (که به هه‌ڵه پێیان ده‌ڵێین
فه‌زایی، له حاڵێکدا ئێمه‌ش بۆ ئه‌وان فه‌زایین) له گه‌ردووندا
بدۆزێته‌وه، یا خۆ ئه‌وان بێن بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی، بۆ لای ئێمه،
هه‌ر وه‌ک هه‌زاران ساڵ پێشتریش هاتوون و مرۆڤیان له نیاندێڕتاڵه‌وه
و به ئاڵ و گۆڕی ژێنێتیک یا جووت بوونی جنسیی و سیکسی خۆیان له‌گه‌ڵ
ئاژه‌ڵی نیاندێڕتاڵ مرۆڤی ئینتێلیگێنت یا خاوه‌ن ژیرییان خووڵقاندووه
و پاشان ڕۆیشتوون. (تکایه بۆ زانیاری و خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌وه
وتاری ژێنێتیک که به تێر و ته‌سه‌لی له‌مباره‌وه ئه‌دوێت و ماوه‌یه‌ک
پێش ئێستا بڵاوم کردۆته‌وه بخوێننه‌وه) له‌و ڕۆژه‌وه که په‌یوه‌ندی
ئێمه‌ی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی و ئه‌وانی هه‌ساره‌ی دیکه دروست ده‌بێت،
ئیتر جه‌هاله‌تی مرۆڤ ئه‌مرێت و قۆناخێکی دیکه له ژیان (واته
قۆناخێکی نوێ له مه‌عنه‌وییاتی ژیان) ده‌ست پێ ده‌کات، جا ئیتر ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ مرۆڤه زیندووه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، که ئه‌وان چلۆن قۆناخی نوێ
ده‌ست پێ ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وانیش ده‌ست ده‌که‌ن به دروست کردنی وه‌همگه‌لی
نوێ، یا خود ژیانێکی ڕاسته‌قینه و نائاڵۆز ده‌دۆزنه‌وه؟ وڵامه‌که‌ی
ئێستا ساکار نییه، ئه‌و کات ئه‌زانرێت که چی و چلۆن پێش دێت. ئایا ته‌مه‌نی
ئێمه تا ئه‌وکات بڕ ده‌کات؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه که
ئه‌و دیدار و په‌یوه‌ندییه که‌ی ده‌بێت؟ وه ئایا دیدار و په‌یوه‌ندییه‌کان
به ئاشتییانه و ئاشتیخوازانه ده‌بێت، یاخود وه‌ک له فیلمه
هۆلیوودییه‌کاندا ئه‌یبینین ئه‌بێته شه‌ڕی داگیرکردنی زه‌وی له مرۆڤ؟
یا ڕه‌نگه مێژووی چیرۆکه ئایینیه‌کانی وه‌ک سێڵاوی نوح بۆ له‌ناو
بردنی ڕه‌گه‌زی شه‌ڕخوازی مرۆڤ دووپات ده‌کرێنه‌وه؟ ئایا له ساڵان و
ده‌یه‌کانی داهاتوودا ده‌بێت یا له سه‌ده‌ی داهاتوودا؟ پسپۆڕان به‌ڵێنی
15 تا 20 ساڵی دیکه ده‌ده‌ن! ئه‌مانه ته‌نیا پێشگوویی و پێشبینین، ڕه‌نگه
ڕوو بده‌ن یا نه‌یده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له دڵنیا بوونی من که‌م ناکاته‌وه
که بوونه‌وه‌ری دیکه له گه‌ردوون بوونیان هه‌یه.
ڕه‌گه‌ز چییه و بۆچی ناسنامه گرنگه؟ په‌یوه‌ندی چییه به ئازادییه‌وه؟
ئێمه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌ژین بوونه‌وه‌رین
به‌ڵام له نێو بوونه‌وه‌راندا ئێمه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی ژیریین. ئێمه بیر
ده‌که‌ینه‌وه، تێکنۆلۆژی ده‌خووڵقێنین و هاوکات وه‌همه‌کانیش دروست ده‌که‌ین.
له نێو مێشکی هه‌ر مرۆڤێکدا به قه‌ده‌ر پانتایی و گه‌وره‌یی حافیزه‌ی
ئه‌و مرۆڤه خانوو و بینا و به‌هه‌شت و جه‌هه‌نده‌م و سوسیالیزم و شه‌یتان
و سۆز و خۆشه‌ویستی و هه‌ست و ڕاستیی و درۆ و هتد بوونیان هه‌یه، هه‌مووی
به وه‌هم! مرۆڤین و له مرۆڤبوونمان هیچ وه‌هم و دوودڵییه‌ک نییه،
ئه‌وه‌ی وه‌همه ئه‌وه‌یه که له مێشکماندا ده‌یانهێنین و ده‌یان به‌ین
و بینایان ده‌که‌ین و ده‌یانڕووخێنینه‌وه و هه‌مدیسان بینایان ده‌که‌ینه‌وه!
به‌ڵام مادام ئه‌ژین، مادام مرۆڤین، مادام خاوه‌ن هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستین،
که‌واته ئه‌بێت ئازادیش بژین، ئه‌بێت خاوه‌ن ناسنامه و هۆوییه‌تی
خۆمان بین. ته‌نیا به‌وه‌ی که هه‌موومان مرۆڤین، ئازاد نابین. لانیکه‌م
ئێستا له‌م قۆناخه‌دا ته‌نیا به مرۆڤ بوون ئازاد نین، به‌ڵکو هه‌ندێک
وه‌همی بچکۆله‌تریش هه‌ن، که ئه‌گه‌ر چی وه‌همن، به‌ڵام بۆ ئازاد بوون
ئێستا گرنگن! ئه‌وه‌یش ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌زیمانه!
به‌ڵێ هه‌موومان مرۆڤین، ئێستا کورد بین یا ئاڵمانی و ئینگلیسی، یا فه‌ڕانسه‌یی
و تورک و فارس و عه‌ره‌ب و هتد، هه‌موو مرۆڤین، به‌ڵام ناسنامه‌کان
جیاوازن. شی کردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ئه‌م هه‌وێت باسی بکه‌م بۆ من خۆشم
ساکار نییه، نازانم چۆن ده‌ستی پێ بکه‌م، به‌ڵام هیوادارم بتوانم ئه‌وه‌ی
ده‌م هه‌وێت بیڵێم، به خوێنه‌ره‌که‌می بگه‌یه‌نم. چاو لێبکه‌ن، مادام
ئێمه ده‌ڵێین هه‌موومان مرۆڤین، ئایا ئاسانتر نییه بڵێین هه‌موومان
بوونه‌وه‌رین؟ وه هه‌موومان مافی ژیانمان هه‌یه له سه‌ر زه‌وی، هه‌ر
له کرمێکی خاکییه‌وه بگره هه‌تا ئێمه‌ی مرۆڤ؟ لێره‌دا ئێمه‌ی مرۆڤ
خۆمان و ڕه‌گه‌زی خۆمان له ئاژه‌ڵان جیا ده‌که‌ینه‌وه و ده‌ڵێین هه‌موومان
مرۆڤین، واته ته‌نیا مرۆڤه‌کان هه‌موویان مرۆڤن، لێره‌دا ئاژه‌ڵه‌کان
له مرۆڤ جیا ده‌کرێنه‌وه، واته بوونه‌وه‌رانی سه‌ر زه‌وی که هه‌موو
به قه‌ده‌ر یه‌کتر له سه‌ر زه‌وی مافی ژیانمان هه‌یه، ده‌کرێنه دوو
به‌ش، مرۆڤ و ئاژه‌ڵ. پاشان مرۆڤه‌کانیش و ئاژه‌ڵه‌کانیش هه‌روه‌ها به‌ش
به‌ش ده‌کرێن و ده‌بنه ڕه‌گه‌زگه‌لی جۆر به جۆر. له نێو ئاژه‌ڵاندا
بنه‌ماڵه‌ی دایناسۆڕه‌کان، بنه‌ماڵه‌ی ماسییه‌کان یا ئاوزییان، بنه‌ماڵه‌ی
باڵنده‌کان یا هێلکه‌که‌ران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌گه‌کان، پشیله‌کان، بێ
پێکان، نه‌رمه‌لیقه‌کان، ئێسقانداره‌کان، ورچه‌کان و هه‌تا دووایی لێک
جیا ده‌کرێنه‌وه و ڕه‌گه‌زه‌کانیان به‌ش به‌ش ده‌کرێن. ئه‌م به‌ش به‌ش
کردنه له چاولێکردنێکی سه‌ره‌تاییدا زۆر گرنگ نییه، به‌ڵام که
وردتر چاوی لێده‌که‌ین و خوێندنه‌وه‌ی وردتریان بۆ ده‌که‌ین ئه‌بینین
که گرنگن. نمونه‌یه‌ک دێنمه‌وه، له بنه‌ماڵه‌ی بۆ نمونه پشیله‌کاندا
که خۆیان شێر و به‌بر و پڵنگ و پشیله‌ی وه‌حشی و پشیله‌ی ماڵیی و هتد
له خۆیان ده‌گرن، ئه‌گه‌ر گریمان (فه‌ڕز بکه‌ین) ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه
زمانیان هه‌بوویایه و قسه‌یان بکردایه و له شێرێکت پرسیبایه تۆ چیت؟
وڵامی چی ده‌بوو؟ ئایا ئه‌یوت من شێرم، یا ئه‌یوت پشیله‌م بۆ ئه‌وه‌ی
له بنه‌ماڵه‌ی پشیله‌کانم؟ ئایا به‌بر ئه‌یوت من به‌برم یا ئه‌یوت من
له بنه‌ماڵه‌ی پشیله‌کانم؟ مه‌علوومه که شێر ده‌یوت من شێرم و به‌بریش
ده‌یوت من به‌برم و هتد. یا نمونه له بنه‌ماڵه‌ی سه‌گه‌کان، ئایا
ڕێوی ده‌یوت من له بنه‌ماڵه‌ی سه‌گه‌کانم یا ئه‌یوت من ڕێویم و ناو و
ناسناوی خۆم هه‌یه و چه‌قه‌ڵ و شوغاڵ و ئه‌مانه‌ش هه‌ر کامه و به
ناوی خۆیان، خۆیانیان پێناسه ده‌کرد. که‌واته ئه‌وه مافی هه‌موو
گیانله‌به‌رێکه که وه‌ک خۆی بناسرێت. ئه‌م باسه لێره‌شه‌وه گرنگایه‌تی
په‌یدا ده‌کات که ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی مرۆڤ یا مرۆڤه ئاژه‌ڵپارێزه‌کان هه‌ست
به‌وه بکه‌ن که ڕه‌گه‌زێکی ئاژه‌ڵێک بۆ نمونه ورچی پاندا که به
زۆری له وڵاتی چین ده‌ژین خه‌ریکه ته‌واو ده‌بێت و کۆتایی ڕه‌گه‌زیی
ورچی پاندا نیزیکه، ئایا ئاژه‌ڵپارێزان ده‌یان وت، جا قه‌ی چ ده‌کات،
ئه‌وه نییه له بنه‌ماڵه‌ی ورچه‌کان، ورچی قووتبی و ورچی وه‌حشی و
هیدیکه‌مان هه‌یه، جا چ ده‌بێت با ڕه‌گه‌زی پاندا نه‌مێنێت! ئایا ئاژه‌ڵپارێزان
ئه‌م کاره ده‌که‌ن یا خۆ هه‌موو حه‌ولی خۆیان ده‌ده‌ن که ڕه‌گه‌زی
پاندا بپارێزن؟ زۆر ڕوونه که ئه‌مکاره‌ی دووهه‌میان ده‌کرد و هه‌ر
ئێستاش ئه‌زقه‌زا شتێکی وه‌ها بۆ ورچی پاندا و کۆمه‌ڵێکی دیکه له ڕه‌گه‌زی
به‌بر و پڵنگه‌کانی ئه‌فریقا له ئارادایه و ئاژه‌ڵپارێزان به ته‌مای
زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زیانن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زیان نه‌فه‌وتێت و
بمێنن.
نمونه‌یه‌کی دیکه قه‌بیله‌یه‌کی کۆنی مرۆڤی ئه‌مریکایی ( وڵاتانی پێڕۆ
و بوولیڤی) ئه‌سڵ بوون که له دوورگه‌کانی شیڵف (Schilfinseln) به
واتای دورگه‌کانی قامیشه‌ڵان، له گۆلی تیتیکاکا (Titicacasee) ده‌ژیان
و ناوی ڕه‌گه‌زییان ئورۆس (Uros) بوو، که به شکڵ و قه‌واره هه‌ر وه‌ک
ئێمه مرۆڤ بوون و خاوه‌ن ئه‌قڵ و ئینتێلیگێنت و ژیری بوون، به‌ڵام
خوێنی نێو له‌شیان سوور نه‌بوو، به‌ڵکوو ڕه‌شێکی تۆخ بوو. ته‌قریبه‌ن
هه‌موو شتێکیان له قامیش ساز ده‌کرد و ته‌نانه‌ت به‌له‌م و خانوو و
خواردنیشیان به زۆری له قامیش بوو. ئه‌م قه‌بیله مرۆییه خوێن ڕه‌شه
به هۆی جیاواز بوونی ڕه‌نگی خوێنیان، تووشی وه‌همێکی ترسناک له نێو
مێشک و هزری خۆیاندا ببون و خۆیان به ڕه‌گه‌زێکی موومتازی مرۆیی و
خودایی ده‌زانی که گۆیا نامرن، نه‌خۆش ناکه‌ون، له ژێر ئاودا ناخنکێن،
هه‌وره‌تریشقه نایانسووتێنێت و هه‌تادووایی. ئه‌م وه‌همی خودایی بوونه
هێند توند و قووڵ له مێشکیاندا له توێی هه‌زاران ساڵ جێگیر ببو که
ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵ مرۆڤی غه‌یری ڕه‌گه‌زی خۆیان ئیزدیواجات و زاد
و وه‌له‌د بکه‌ن و دایمه له ده‌ست ڕه‌گه‌زه‌کانی دیکه ڕایان ده‌کرد
و خۆیان حه‌شار ده‌دا، هه‌ر که‌سیان ئه‌وه‌ی بکردایه، واته تێکه‌ڵ ڕه‌گه‌زی
دیکه ببویایه، به پێی وه‌همی ناو مێشکیان ئه‌وا له خودایی بوونی
ڕه‌گه‌زی ئه‌و خه‌له‌ل دروست ده‌بوو و گۆیا تووشی قیامه‌ت و سزای
خوداوه‌نده‌که‌یان ده‌بووه‌وه و ده‌ریان ده‌کرد. ساڵی 1960ی زایینی
هێشتا هه‌شت که‌س له ئورۆسه ئه‌سڵه‌کان به پیری له ژیاندا مابوون و
هیچ عیلاجێک بۆ مانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زییان نه‌کرا و دوو ساڵ دواتر له ساڵی
1962 ئیتر ئه‌وانیش نه‌مان. هه‌موویان مردن و ڕه‌گه‌زی خوێن ڕه‌شه‌کان
بۆ هه‌میشه کۆتایی پێ هات، ڕه‌گه‌زیان وه‌ک دایناسۆڕه‌کان چووه
مێژووه‌وه. دیاره ئێستا هه‌ر له‌و شوێنه مرۆڤی دیکه به ناوی ئۆرۆس
ده‌ژین، (www.youtube.com/watch?v=ZST9CO81W2E) به‌ڵام خوێنی ئه‌مان ڕه‌ش
نییه، ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن تێکه‌ڵاو ڕه‌گه‌زی دیکه بوون و خوێنیان کاڵ
بۆته‌وه، واته سوور بووه. قه‌بیله‌ی ئورۆس خه‌تای خۆیان و وه‌همی
نێو مێشکیان بوو که بووه هۆی کۆتایی ڕه‌گه‌زییان، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر
قه‌بیله‌یه‌ک، یا ڕه‌گه‌زێکی دیکه‌ی تایبه‌ت، یا خه‌ڵکێکی دیکه کۆتایی
ڕه‌گه‌زییان له مه‌ترسی تووانه‌وه‌دا بوو، پێویست نییه که له‌و
توانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زییه پێشگیری بکرێت و ئه‌و ڕه‌گه‌زه زیندوو
ڕابگیرێت؟ من ده‌ڵێم زۆر گرنگه و ده‌بێت بکرێت. مادام بۆ ئاژه‌ڵانی ده‌که‌ین،
ده‌با بۆ مرۆڤه‌کانیشی بکه‌ین. خۆ ئێمه ناڵێین مادام چه‌ند جۆر ورچ هه‌ن،
ده قه‌ی چ ده‌کات با پاندا نه‌مێنێت، نابێ بیشڵه‌ین ده‌ی خۆ هه‌موومان
مرۆڤین، جا قه‌ی چ ده‌کات با کورد ناسنامه‌ی نه‌بێت و ناوی بتوێته‌وه!
ئێستا ورده ورده تێم ده‌گه‌ن، که ده‌مهه‌وێت بڵێم چی. ئێمه کوردین،
ئێستا به‌م پارچه پارچه بوونه‌ی وڵاته‌که‌مان، ناسنامه‌شمان وا خه‌ریکه
ئه‌توێته‌وه و ئه‌سڕێته‌وه. دیاره ئه‌گه‌ر خه‌بات و شۆڕش و تێکۆشانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕابردوودا نه‌بوویایه، ئێستا شتێک به ناوی کورد
به‌س له کتێب و په‌ڕتووکه‌کاندا ده‌خوێندرایه‌وه. کورد هه‌ر ئێستا به
گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت ده‌ناسرێت که له مه‌ترسیی توانه‌وه‌دایه
و ناوی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی له مه‌ترسی توانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زیدا سه‌بت
کراوه. ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاون و ده‌ژین زۆر جار
ئه‌زموونیان کردووه که ئه‌گه‌ر له شوێنێک لێیان پرسیبێتن تۆ کێیت؟
ئه‌و وتوویه‌تی من کوردم، به‌ڵام کورد بوون ناسنامه‌یه‌کی ناسراو نییه
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو ده‌زانن که کورد ڕه‌گه‌زێکی
زمانی و نه‌ته‌وه‌یی مرۆییه که بوونی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ست به جێ
پرسیاره‌که‌یان لێ دووپات کردۆته‌وه، که نا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که
خه‌ڵکی کام وڵاتی؟ ئه‌گه‌ر کوردێک وه‌ک من له‌جبازی بکات، ده‌ڵێت خه‌ڵکی
کوردستانم، به‌ڵام دیسانه‌وه پرسیارکه‌ر ڕازی نابێت به‌مه و هه‌ندێکجار
پێی وایه تۆ گێژ و شتی وایت و لێی تێ ناگه‌یت و ده‌نگی به‌رز ده‌کاته‌وه
و ده‌ڵێت خه‌ڵکی کام وڵاتی؟ ده‌یهه‌وێت لێت ببیستێت که ئایا تۆ
ئێرانیت، یا تورکییه‌ییت یا سورییه‌ییت یا ئێراقی و ئه‌رمه‌نیت!
ناسناوی ڕه‌گه‌زیی مرۆڤی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه و وه‌ک زمان به‌م شێوه و
به فه‌رمی ڕوو له توانه‌وه ده‌کات. ڕۆژئاواییه‌کان و چینیه‌کان ورچی
پاندا له توانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی ئه‌پارێزن، که منیش زۆرم پێ باشه، به‌ڵام
ڕه‌گه‌زێکی مرۆیی به ناوی کورد ڕوو له توانه‌وه ده‌کات، هه‌ر
بۆخۆیشیان ڕۆژی کوردیان به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه، به‌ڵام که‌م بۆیان
گرنگه که ئایا ئه‌و ڕه‌گه‌زه بمێنێت یا بتوێته‌وه.
ڕاسته هه‌موومان مرۆڤین، به‌ڵام هه‌ر مرۆڤه و ناسنامه‌ی خۆی هه‌یه،
ئازادی تاکی کورد، له ئازادی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌وه دێته دی. که منی
کورد وڵاتم بوو، پاسپۆڕتی وڵاتی کوردستانم بوو و به‌و پاسپۆڕته سه‌فه‌رم
کرد، ئیتر نه‌ک وه‌ک ئێرانی و تۆرانی و تازییه‌ک به‌ڵکو وه‌ک کوردێک
زاهیر ده‌بم، ئه‌مه هۆوییه‌تی منه و ئه‌مه مافی حاشاهه‌ڵنه‌گری منه
و ئیتر که وتم خه‌ڵکی کوردستانم، که‌س پێێ وانییه گێژم، به‌ڵکو ڕێزی
تاکه که‌سیم ده‌گرێت و ده‌ڵێت فه‌رموو به خێر هاتی بۆ وڵاتی ئێمه‌ش!
سه‌رچاوه‌ی وشایاریی نه‌ته‌وه‌یی لای من ئاله‌م ڕووانگانه‌وه گرنگه
و گرنگیشی پێ ده‌ده‌م. من هه‌رگیز حازر نیم، له گه‌ڵ ڕێزم بۆیان، وه‌ک
تورک و فارس و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نی و موسوڵمان و جوله‌که و هتد
بناسرێم، من ناسنامه و هۆوییه‌تی تاقانه و تایبه‌تی خۆم هه‌یه، من
وشیاری تاکه‌که‌سی خۆم هه‌یه، من زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتور و ڕه‌قس و
هه‌ڵپه‌ڕکێ و ڕێنووس و خاک و وڵاتی خۆم هه‌یه، من خۆئاگاییم به سه‌ر
خۆمدا هه‌یه، من خاوه‌نی خۆمم خاوه‌نی ئیراده و بیر و باوه‌ڕ و کار و
کرده‌وه‌ی خۆمم، هه‌ر بۆیه‌شه من خاوه‌نی ناسنامه و هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
خۆمم و ئه‌بێت بم بێت، ئه‌مه ئازادی تاکه‌که‌سی و پێریۆریتێری من له
پیش هه‌موو شتێکی دیکه‌وه‌یه. پاش ئه‌مانه، ئه‌وجار مر‌ۆڤم، ئه‌وجار
ئینتێڕناسیۆناڵم، ئه‌وجار، من وه‌ک تاکی خۆم باسی خۆم ده‌که‌م، ته‌نانه‌ت
گه‌ردوونی و فه‌زاییشم! که ئه‌مانه‌م بوو، ئه‌وجار زیاتر له ئێستاش
به‌رپرسیاریی وه‌رده‌گرم له ئاست زۆر ڕووداوی گرنگی ناوچه‌یی و جیهانی
و گه‌ردوونی و مرۆیی و بوونه‌وه‌رانی دیکه‌شدا. ئه‌مه به‌و مانایه
نییه که ئێستا به‌رپرسیار نیم، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئه‌وکات
که خۆم ئازاد بووم و چاره‌نووسم له ده‌ست خۆمدا بوو، به‌رپرسیاره‌تی
زیاتریش قه‌بووڵ ده‌که‌م. ئه‌مه ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره!
بۆیه سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان زه‌ڕوڕه‌تی هه‌نۆکه‌یی
و مێژوویی تاک تاکی مرۆڤی کورده و ئه‌بێت له‌و پیناوه‌دا تێ‌بکۆشین. به‌مه
نه ده‌بینه ناسیۆنالیستی به‌رچاو ته‌نگ، که ئه‌گه‌ر وابێت هه‌موو ئه‌وانیتریش
زۆر له پێش ئێمه‌وه وابوون و وا هه‌ن، نه ده‌بینه مرۆڤی خراپ و نه
هیچی دیکه، ته‌نیا له زنجیری بنده‌سته‌یی و ناسه‌ربه‌خۆیی ڕزگارمان
ده‌بێت و ئه‌وجار ده‌بینه خاوه‌نی بڕیارات و چاره‌نووسی خۆمان، ئه‌وجار
پله‌یه‌ک له ئازادی نیزیکتر ده‌بینه‌وه، به‌ڵام هێشتا تا ئازادیش
زۆرمان ده‌مێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره وه‌همییه‌کانی نێو مێشکمانمان
هێشتا نه‌پساندووه. هێشتا تابووه‌کان ماون و هێشتا چاولێکه‌ری ده‌که‌ین
و هێشتا بت سازی ده‌که‌ین و هێشتا ته‌م و مژه‌کانی سه‌ر ڕێگای ژیانی
ڕاسته‌قینه‌مان لانه‌داوه و هێشتا کارتێکه‌ری ئه‌فیوونه سڕکه‌ره مه‌عریفییه‌کان
له خوێن و له‌ش و هزرماندا ماون و هێشتا گیرۆده‌ی وه‌هم و خه‌یاڵاتی
وزه‌ی به‌ختی ڕه‌شی ئایینین.
________________________________
سه‌رچاوه‌ی قه‌بیله‌ی ئورۆس، کتێبی: "پێغه‌مبه‌ری ڕابردوو" له نووسینی
ئێریخ فۆن دێنیکن
Prophet der Vergangenheit
29ی
ڕێبه‌ندانی 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|