٢٥\٧\٢٠١٢
ژیان و هونه‌رمه‌ندیی
و بیره‌وه‌رییەکانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان.

خالید شه‌یدا
مامۆستای
گۆرانیبێژ "عه‌لی مه‌ردان" کوردێکی دڵسۆز و خاوه‌نی هه‌ستێکی پاکی
کوردایه‌تی بوو.خاوه‌نی گۆرانی و نه‌وای ڕه‌سه‌نی کوردی بووه.له ساڵی
١٩٠٤دا له شاری که‌رکووک له باشووری کوردستان له‌دایکبووه، عه‌لی مه‌ردان
کوڕی عه‌لی عه‌بدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حه‌مه گوڵه.دایکی ناوی
شاناز بوو، .مامۆستا توانی سه‌دان مه‌قامی کوردی به‌زیندویی بۆ کورد به‌جێ
بهێڵێت و ده‌ستی چه‌نده‌ها لاوی کوردی به‌هره‌داری گرت و هانیدان و
پێیگه‌یاندن. مامۆستا عه‌لی مه‌ردان جگه له زمانی کوردی ، عه‌ره‌بی،
تورکی و فارسیشی خوێندووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئاشنایی و شاره‌زایی له
سۆز و ئاوه‌زه‌کانی مه‌قامدا په‌یداکردووه.بۆ یه‌که‌م جار فێری مه‌قامی
ڕه‌سه‌ن و به‌پێزی کورده‌واری ئه‌ڵاوه‌یسی هه‌روه‌ها دوایش سه‌رباری
هۆره و ئای ئای و خاوکه‌ر وه قه‌تار فێربووه.عه‌لی مه‌ردان ده‌ڵێت:
"بۆ گۆزه‌رانی ژیانم، به‌پای په‌تی و سه‌ری کۆته‌وه، جوتیاری و شوانی
و گاوانیم کردووه.له‌شاری به‌غداد بووم به هاوڕێی مورته‌زاخانی ئیسفه‌هانی
و ئه‌سغه‌ری هه‌مه‌دانی و محه‌مه‌د سه‌عیدی سابڵاغی و زۆر شت له‌وانه‌وه
فێربووم، چل شه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی یه‌کمان
گرت و زۆر هونه‌رمه‌ندانه پێکه‌وه ژیاین." له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا
ده‌ڵێت: "یه‌که‌م مه‌قامم، مه‌قامی ئای ئای بوو، ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٣٩دا
له ئێستگه‌ی کوردی به زمانی کوردی باجه‌ڵانی بۆم تۆمارکرا.له ساڵی
١٩٦٥دا له ئێستگه‌ی ڕادیۆی تاران و کرماشان‌دا چه‌ندین مه‌قام و گۆرانی
تۆمارکردووه." دوا گۆرانی عه‌لی مه‌ردان به‌سته‌یه‌ک بووه، ئه‌وه‌ی
له ساڵی ١٩٧٢دا له ئیستگه‌ی کوردی به‌غداد تۆماری کردووه.
مامۆستاى مه‌قام بێژى کوردى ره‌سه‌ن عه‌لى مه‌ردان له نێو بنه‌ماله‌یه‌کى
هه‌ژاردا له دایک بووه له بنه‌ره‌تدا باوکى خه‌ڵکى گوندى (کانى
سارد)ى ناوچه‌ى شارباژێر بووه.به‌لام دایکى (شاناز) خان له خێڵى زه‌نگه‌نه
بووه کاتێ منداڵ بووه له ته‌کیه‌ى شێخ عه‌لى تاله‌بانى له که‌رکوک
له حوجره بابه‌ته‌کانى ئایینى و زمانه‌وانى و ئه‌ده‌بیاتی به عه‌ره‌بى
و کوردى فێربووه، له‌کاتى گه‌نجى باوکى کۆچی دوایی ده‌کات .، ئه‌نجا
خاڵى ده یباته لای خۆی، به‌ڵام له لای خاڵی ژیانی ناجۆر بووه له
خاڵی رازى نه‌بووه بۆیه ئه‌و ماوه‌یه‌ى لاى خاڵى بووه ژیانی خۆى به
شیعرێک به جوانى و زیره‌کانه ده‌گێریته‌وه.
زستانان جوتیار به‌هاوین سه‌پان
به بێ حه‌ق و حوق ته‌نها وشکه‌نان
سه‌ره‌ڕاى جنێو تف و تێهه‌ڵدان
خه‌و و خواردنى لێکردم به ژان
غه‌در و ته‌عدا و ئیشێکى واى کرد
شه‌وێ له‌ناکاو له ده‌ستى ڕام کرد.
شه‌وێک له ناکاو له ده‌ستى خاڵۆکه‌ى رایکردووه رووى کردۆته دێى (حه‌فته
غار) که ده‌که‌وێته خوارووى شارى که‌رکوک، هه‌ر له‌وێ ده‌بێته
کرێکارى سه‌ر سکه‌ى قیتار که ئه‌و کاته له که‌رکوک بۆ به‌غدا ده‌چوو
به‌ناو گوندى حه‌فته غار تێده‌په‌ڕى له‌وێش مه‌قام (قه‌تار)ى ده‌گوت.پاشان
ئه‌م گونده‌ش به جێدێڵێ و به‌ره‌و به‌غدا ده‌که‌وێته ڕێ.مامۆستا عه‌لى
مه‌ردان بۆ یه‌که‌م جار له‌ساڵى ١٩٢٤ له کۆمپانیاى هۆمۆ کۆرد گۆرانى
له قه‌وان تۆمارکردووه، جگه له مه‌قام و به‌سته مامۆستا عه‌لى مه‌ردان
ماوه‌یه‌کیش له‌چله‌کان و په‌نجاکان سه‌ده‌ى رابردوو به‌شدارى له چه‌ند
ته‌مسیلێکى ئێزگه‌ش کردووه که له رادیۆى کوردى به‌غدا پێشکه‌ش
کراون.خوالێخۆشبوو له سالى ١٩٣٢ له کۆنگره‌ى قاهیره مۆسیقاى عه‌ره‌بى
به‌شدارى کردووه، چه‌ندین مه‌قام و گۆرانى تۆمار کردووه له هه‌موو
ئێزگه کوردییه‌کان و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا هه‌یه.له‌و گۆرانیانه‌و مه‌قامانه:
مه‌قامى هیجران، شه‌و تا رۆژى حه‌شر، گۆرانى ست فاتیمه، راسته‌ى
خیابان، به‌یادم که و مه‌قامى ئه‌ى مانگ.دواى ئه‌وه‌ى نزیکه‌ى ١٠٠٠"
به‌سته و مه‌قامى تۆمار کراوى وه‌ک که‌لتورێکى گران به‌ها بۆ
جێهێشتووین، مخابن عه‌لی مه‌ردان ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ٢٤.٧.١٩٨١دا
کۆچی دواییکردووه، له شاری که‌رکووک له گۆڕستانی "شێخ محێدین" به
خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردراوه.
"٣١" ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ و له"٢٤"ى ته‌موزى ١٩٨١ ڕوحى گه‌وه‌رى
مامۆستا و مه‌قام زانى کورد "عه‌لى مه‌ردان" به‌ره‌و به‌رزایه‌کانى ئاخ
و سروشت هه‌ڵفڕى و دنیایه‌ک له بێ ده‌نگى و ماتى و حوزنى بۆ به‌جێهێشتین،
له‌م باسه‌ى ئێستا له‌به‌ر چاو دیدو ده‌ستان دایه، ده‌خوازین له‌و ده‌لاقه‌و
په‌نجه‌رانه بچینه نێو ماڵه گه‌وره‌که‌ى مامۆستامان و په‌ى به‌و
بابه‌ته هونه‌رییانه ببه‌ین، که تا ئه‌م ساته باسى لێوه نه‌کراوه.مه‌قام
و هه‌واو هه‌ستان له‌نێو ئێمه‌ى کوردا پێویستى به قووڵ بوونه‌وه‌یه‌کى
هزرى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها هه‌ر گوێگرتن و چێژى سه‌ر
پێى بێت.
شیکردنه‌وه‌ى ده‌نگ و چینه ده‌نگیه‌کانى گۆرانى بێژه‌کانمان، هه‌نگاوێکى
به په‌ڵه‌ى ئێستایه بۆ دیاریکردنى قۆناغه زێڕینه‌کانى دوێنێ و ڕۆژان
و ساڵانى ڕابردوو.هه‌ر له یه‌که‌م گۆرانى سه‌ر زاره‌کى تا ده‌گه‌ینه
گۆرانى تۆمار کراوى سه‌ر قه‌وان جانتایه‌ک له پرسیارى پڕ گومان به
ڵێشاو ده‌ڕژێته سه‌ر جه‌سته‌ى پڕ حه‌سره‌ت و برینى ئێستاى بارى گۆرانى
و ئاوازى دانراوى کوردی!!دۆزینه‌وه‌ى بنکه‌و ڕه‌گ و سه‌رچاوه‌یه‌کى
ئاشکراى گۆرانى و ئاوازى مۆسیقا، ئه‌رکێکى یه‌کجار کوردانه و پیڕۆزه.هه‌ر
کارێکى گه‌ڕانیش له بنه‌ماو سه‌رچاوه سه‌ره‌تاییه‌کانى دروست بوونى
قالبى هونه‌رى مۆسیقاى کوردى "گه‌ر هه‌بێ" ده‌ست پێنه‌کا ئه‌وا هه‌وڵه‌کان
ده‌که‌ونه به‌رگێژاوى تێکه‌ڵى و پێکه‌ڵى مۆسیقاى گه‌لانى دراوسێمان،
گرێکوێره‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌م"ئه‌دا"و ڕوحیه‌تى ژه‌نین و ده‌ربڕینى ده‌نگه‌وه
قیت ده‌بێته‌وه‌و مه‌گه‌ر هه‌ر به له‌بیرچوونه‌وه لێى ده‌ربازبین!! …
ئاوات و هێڤى گه‌لێک زۆرن به‌وه‌ى بتوانین له‌م مینبه‌ره‌دا سه‌ره‌تاییه‌کانى
ده‌نگى کوردى بناسین و ئاشکراى بکه‌ین، چونکه حاله‌تى به مۆسیقا
بوونى بابه‌ته هونه‌رییه‌کان بوارى ده‌نگ ده‌بێ له‌و "ئه‌دا"و مورک و
بزاڤه ده‌نگیه بدۆزینه‌وه که سروشت ئیلهام و سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی، که‌واته
له ده‌نگه‌کانه‌وه به‌ره‌و مۆسیقایه‌کى نه‌ته‌وه‌یى هه‌نگاو ده‌نێین
ئه‌میش به مه‌رجێک ده‌بێ ئه‌و ده‌نگ و "ئه‌دا"یانه هه‌ڵبژێرین، که
هیچ کام له‌و ده‌نگانه‌ى پێش خۆیان نه‌بوونه، ده‌نگێک وه‌ک ده‌نگى "عه‌لى
مه‌ردان" که تیایدا ئه‌م خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى به‌خۆوه هه‌ڵگرتووه.
١- تایبه‌تمه‌ندى هونه‌رى "ئه‌دا"له ده‌نگى "عه‌لى
مه‌ردان".
له ناوه‌ندى هونه‌رى مۆسیقادا، کاتێ باس و خواس دێته‌سه‌ر ئاوێته
کردنى وشه له‌گه‌ڵ نۆته واته (شیعر له‌گه‌ڵ مۆسیقا) ئه‌وا دابه‌شکردنه
هونه‌رییه‌که بۆ "٣" جۆر گوتن لق و پۆپ ده‌کا، گۆرانى بێژ هه‌یه "مغنى
یه واته: ده‌توانێ وشه‌ى ئاوازدار بڵێ) ئه‌م جۆره‌یان سه‌ر له‌به‌رى
مرۆڤایه‌تى ده‌گرێته‌وه، به‌واتایه‌کى تر: ئێمه هه‌موومان به چه‌مکى
هونه‌رى ئه‌م زاراوه‌یه "مغنى ین.جۆرى دووه‌مى گۆرانیبێژ "موئه‌ددى یه
ئه‌م چین و توێژانه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌نگیان خۆش نییه، به‌ڵام کاتێک
گۆرانییه‌ک ده‌ڵێن له ڕووى "تجوید"ه‌وه ڕوح به‌به‌ر ئه‌و شیعره‌دا ده‌که‌ن
و توانایه‌کى له ڕاده به‌ده‌ریان هه‌یه بۆ ڕاکێشانى سه‌ڕنجى خه‌ڵک
له هه‌ر کوێیه‌ک بن.جۆرى سێیه‌م که هه‌موو باره هونه‌رییه‌کان له
باوه‌ش ده‌گرێ "مگرب"ه ئه‌م جۆره‌که‌سانه خه‌سڵه‌ت و سیفه‌تى
داهێنانیان هه‌میشه به ڕواڵه‌ت و ڕوخساره‌وه دیاره، که‌چى کاتێ ئه‌و
هه‌موو خاسیه‌تانه‌ى باسمان لێوه‌کردن ده‌چنه خانه‌ى به‌راورد کردنى
زانستى له ڕووى "ته‌کنیک و ئه‌دا"وه ئه‌وا بێگومان "مۆدى گۆرانى واته(گۆرانیبێژ)
هه‌مووکات له ڕیزى پێشه‌وه‌ى ناو هێنانى هونه‌رییه.
له خاسیه‌ته هه‌ره گرنگه‌کانى ده‌نگى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" سه‌رهه‌ڵدانى
تجوید"ێکى تازه له پیت و وشه‌ى ئاوازداردا، که هه‌میشه نۆته‌ى لێ
ده‌تکێ و وشه‌ى "ئازیزم" به چه‌مکى "ئه‌دا"ى هونه‌رى ده‌نگى مامۆستا "عه‌لى
مه‌ردان" ده‌چێته خانه‌ى ئه‌و وشانه‌ى که ئاوازێکى تایبه‌ت ڕوحه‌که‌یه‌تى
درێژکردنه‌وه‌ى ئه‌م وشه شعرییه به "ئه‌دا"ى "Adlib " واته گوتنى
بێ زرمه و ڕه‌زم ئیقاعێکى هه‌میشه‌یى به‌خۆوه هه‌ڵگرتووه، ته‌نها ئه‌و
که‌سانه هه‌ستى پێده‌که‌ن، که له‌نێو دنیاى گه‌وه‌رى ئه‌ده‌ب و
نووسین و هونه‌ردا گیرساونه‌ته‌وه.یه‌کێ له خاسیه‌ته‌کانى تر‌ى هونه‌رى
ئه‌م ده‌نگه ڕاکێشانى وشه‌ى شیعرى له گۆرانییه‌کاندا به دواى ئه‌و
ئاوازه‌ی، که بۆى دایناون یاخود گوتوونیه‌تیه‌وه، کاتێ که گوێبیستى
گۆرانییه‌کى ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌بین هه‌ست ده‌که‌ین که جۆره
لادانێک له "Tempo "دا هه‌یه، به‌ڵام که‌ره‌سته مۆسیقاییه‌کان
کۆتای‌یان دێت.سه‌یر ده‌که‌یت "ئه‌دا"ى گۆرانیه‌که له ڕووى هونه‌رییه‌وه،
گه‌یشتۆته لوتکه‌ى داهێنان و ئه‌فراندن، ئه‌م خاسیه‌ته‌ش ته‌نها له
"٣تا٤" گۆرانیبێژى تر‌ى دواى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" ده‌نگى داوه‌ته‌وه،
ئه‌مه له‌لایه‌ک.له‌لایه‌کى تره‌وه "ئه‌دا" کردنى گۆرانییه ڕه‌زم
خاوه‌کان "گۆرانى گوڵه‌باخ" له‌گه‌ڵ گۆڕانه ڕه‌زم مامناوه‌ندییه‌کان
"Moderato " "کراسه‌که‌ت چیتى مۆره" ئیقاعى ٥/٨ به‌بێ هیچ پسانێک
یاخود وه‌ستانێکى کت و پڕ له‌بڕینى وشه شیعرییه‌کاندا واى کردووه هه‌میشه
گوێگر به هه‌موو هه‌ست و هۆشى گیانى تێکه‌ڵى ئه‌و ساته گه‌وره‌یه
هونه‌رییه بێت، که زه‌مه‌نى گۆرانیه‌که له باوه‌شى گرتووه.
٢- چینه ده‌نگ و میانه‌ى هونه‌رى ده‌نگى
مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان".
ده‌نگ وه‌کو دیاریده‌یه‌کى سروشتى و زانستى له ڕووى لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى
جۆره‌کان و له‌رینه‌وه‌کانى له‌کاتى گوتندا دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو
گروپى سه‌ره‌کی: "ده‌نگى پیاوان" به ته‌نها و ده‌نگى "ئافره‌تان و
مناڵان‌یش"به‌یه‌که‌وه.ئه‌م دوو گروپه سه‌ره‌کیه‌ش هه‌ریه‌که‌یان "٣"
لقى تر‌ى لێده‌بێته‌وه."ده‌نگى پیاوان" له گڕه‌وه "قرار" بوێژ "جواب"
ده‌نگى باس "Bass " باریتۆن "Bariton " تینۆر "Tinor " ده‌نگى ئافره‌تان
و مناڵان‌یش به هه‌مان شێوه‌ى پێش‌و له گره‌وه بۆ ده‌نگى تیژ ئالتۆ
"Alto " کونترئالتۆ "Conter Alto " میزوسوپرانۆ "Mizzo Sprano "
سوپرانۆ "Sprano " مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى هێنانه‌وه‌ى نمونه‌ى ئه‌م ده‌نگانه
له‌م باسانه‌ماندا ته‌نها بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه نییه، به‌ڵکو بۆ زانین
و هه‌ست کردنه به‌و چینه ده‌نگیانه له‌لایه‌ن خودى گۆرانیبێژه‌کانمانه‌وه
ئینجا ئاواز دانه‌ر و مۆسیقا ژه‌ن.داخى هه‌ره‌گه‌وره‌مان هه‌ر له ساڵى
١٩١٩"ز یه‌وه بگره تا ئه‌مڕۆ گۆرانیبێژى کورد نه‌بووه شاره‌زاى چینه
ده‌نگى خۆى ببێ! هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ش واى کردووه، که زۆر دره‌نگه وه‌خت
گۆرانیبێژه‌کانمان بوونه‌ته خاوه‌ن که‌سایه‌تى و ده‌نگى تایبه‌تى
خۆیان.
بۆ شیکردنه‌وه‌ى ده‌نگى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" ده‌ڵێین ئه‌م ده‌نگه
کۆمه‌ڵێک چینه ده‌نگى "٥
- ٦" تۆنى به‌کارهێناوه، له هه‌مووشیان سه‌رکه‌وتنى
چاکى وه‌ده‌ست هێناوه.له ڕووى دابه‌شکردنى زانستى ئه‌م ده‌نگه، ده‌نگى
مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" زیاتر به‌ره‌و چینه ده‌نگى تینۆرى "٢ + ١" هه‌نگاو
ده‌نێ.له‌سه‌ر پلیکانه‌ى مۆسیقادا بڕوانه نمونه "١".
ده‌نگى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" له ده‌نگى "مى گره‌وه تا ده‌نگى "دۆ"ى
تیژ واته "١٣" ده‌نگ و نیو ده‌نگ "ئه‌دا" ده‌کات، بێگومان ئه‌و
میانانه‌ى که ده‌که‌ونه نێوان ده‌نگه‌کانیشه‌وه له سکێلێک بۆ
سکێلێکى تر ده‌گۆڕێن.ئه‌و "ئه‌دا" کردنى مه‌ردانیش به‌پێى پێداویستى
هونه‌رى بابه‌ته‌که له خزمه‌تى گه‌وره‌یى خودى داهێنان دایه.ئه‌گه‌ر
"تیتراکۆردێک" ببێته مایه‌ى ناسینه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ده‌ست پێکردنى مه‌قامێکى
ڕۆژهه‌ڵاتی، ئه‌وا ئه‌م چوار ده‌نگه واته ئه‌م تیتراکۆرده له‌لاى
مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" به‌شێوه‌یه‌ک ده‌که‌وێته به‌رگوێ، که مانا
هه‌ڵگرى "٣ ــ ٤" مه‌قامى تر به‌خۆیه‌وه هه‌ڵبگرێ!!.میانه هونه‌رییه‌کانیش
چ له "ئه‌دا"ى مه‌قام بێت یاخود له به‌سته‌کاندا به زنجیره یه‌ک له
دواى یه‌ک بن یاخود میانه سیانى بچووک یان هه‌ر میانه‌یه‌کى تر‌ى هونه‌رى
دوو خاسیه‌تى زۆر گرنگیان پێوه دیاره:- له هیچ میانه‌یه‌کدا وشه‌ى
شیعرى دابڕ نه‌کراوه له گۆڕینى میانه‌یه‌کدا به‌واتایه‌کى تر وشه‌ى
ده‌ست پێکردنى مه‌قامى قه‌تار و ئه‌ڵڵاوه‌یسى "ئازیزم" میانه‌یه‌کى
"٤"ى ته‌بایه، ئه‌م وشه‌یه له‌کاتى "ئه‌دا" کردنى به مۆسیقاوه
ڕوحیه‌تێکى هونه‌رى مۆرک و ڕه‌سه‌نایه‌تیت پێ ده‌به‌خشێ.هه‌ست ده‌که‌ى
ده‌نگ له‌بڕى مۆسیقا‌و ڕۆڵى سه‌ره‌کى ناساندنى "ئه‌دا"ى کوردى ده‌بینێ!!
خاسیه‌تى دووه‌میش هه‌موو میانه‌کانى ده‌نگى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان"
له خزمه‌ت ئه‌و سکێله سه‌ره‌کیه‌دان، که بابه‌ته ئه‌ده‌بیه‌که
خواستى و مه‌رامیه‌تى.
٣- ئیقاع له گۆرانییه‌کانى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان".
ئیقاع هه‌میشه دیوى ناوه‌وه‌ى گۆرانى و مۆسیقا و سه‌ما و ده‌نگ ده‌خاته
ڕوو، به‌واتایه‌کى تر رێکخستنى زرمه و ترپه‌کانى ئیقاعى گۆرانییه‌کان
له دابه‌شکردنى باڕو مازۆره‌کانى ڕه‌زمى سه‌ره‌کى خۆى ده‌نوێنێ، که
گۆرانیه‌که تیایدا خۆى ده‌خاته قاڵبى قۆناغى کۆتایى گوێگرتنى بیسه‌ر
و دیده‌نى بینه‌ر.له قالبدانى هه‌ندێ گۆرانى به ئیقاعى جۆراوجۆر جۆره
تێکه‌ڵیه‌کى ئاڵۆز له‌گه‌ڵ ئیقاعى هاوبه‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى دروست ده‌کات،
بۆ نموونه: ئیقاعێکى ساده‌ى وه‌ک ٢/٤ یان ٤/٤" بۆ کۆمه‌ڵێک ترپه و
زرمه ده‌ژه‌نرێن، به‌ڵام هه‌موویان تێکڕا له ڕووى ژماره‌وه
سنووردارن و هه‌ر ده‌رچوونێکى لاوه‌کى ده‌بێته هۆى له یه‌ک دابڕانى
شیعر و ئاواز و ئیقاع و "Tempo "، ده‌نگ و سۆز، به‌کارهێنان و گه‌وزاندنى
ئیقاعى ڕۆژهه‌ڵاتى به تایبه‌تى ئیقاعى عه‌ره‌بى "الوحده الکبیره"و "المێمودى
الکبیر" له نێو ئاوازێکى دانراوى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" ده‌بێ به چ
ڕوحیه‌تێکى داهێنه‌رانه به‌کاربێت کاتێک ئه‌م ترپه و زرمانه له‌گه‌ڵ
کێشى شیعرێکى کوردى ئاوێته ده‌بن!! … شتێکى ئاساییه کاتێ ئه‌و
ئاوازانه‌ى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان"ى هونه‌رمه‌ند دانراون بیر له‌وه
نه‌کرابێته‌وه چۆن ترپه‌کانى ئیقاع لاسایى که‌ره‌وه‌ى ئه‌و ئیقاعانه
نه‌بن، که ئه‌و کات له‌نێو مۆسیقاى عێراقى به تایبه‌تى و عه‌ره‌بى به‌گشتى
باو بوون.ئه‌م کاره‌ش بۆیه ئاسایى بووه، چونکه هه‌ڵس و که‌وت و دایه‌لۆگى
هونه‌رى هونه‌رمه‌ند مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" هه‌میشه له‌گه‌ڵ که‌ڵه
هونه‌رمه‌ندانى ئه‌وساى عێراقى وه‌کو: "محه‌مه‌د گوبانچى و هاشم محه‌مه‌د
الرجب و روحى خماش" و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى تر بووه.مامۆستاى گه‌وره‌مان
له به‌کارهێنانى هه‌ندێ ئیقاعى نامۆ به کوردیش ڕۆلێکى هونه‌رى گه‌وره‌ى
بینیووه، بۆ په‌رده لادان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌مومژانه‌ى، که هه‌ندێ به‌رهه‌مى
ڕه‌سه‌نى داپۆشیوه‌و ئیقاعى جۆرجینه (٥/٨ یاخود ١٠/١٦) ئاوێته‌یه‌کى
چاکى ئه‌و شیعرانه کراوه، که پێش ئه‌و مه‌حاڵ بوو به‌و جۆره
بگووترێن.خالێکى تریش، که په‌یوه‌سته به ڕه‌خساندنى بوارى بیرکردنه‌وه
له ئامێره پێستداره‌کان به ڕاى ئێمه: ئامێرى ئیقاعى تایبه‌ت به
میلله‌تى کورد، که ئه‌و کات نه‌توانراوه بکرێ به ئامانجێک و ده‌ستى
بگاتێ له هه‌ندێ گۆرانى وه‌ک "خاڵۆ هۆ خاڵۆ"و "خۆم و عوده‌که‌م" هه‌ندێ
جارى تریش دواى مه‌قام واته دواى به‌شى "Adlib " ئیقاع وه‌ک
باگراوند(پاشینه)ێکى هونه‌رى به ته‌نها ئاوێته‌ى ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌که
بووه، چونکه به ئاشکرا له هه‌ندێ گۆرانى مامۆستاى گه‌وره‌مان بۆنى
مۆسیقاى غه‌یره کوردى دێ و بژه‌نه‌کان نه‌یان توانیوه ڕه‌دووى ئه‌و
ده‌نگه ڕه‌سه‌نه بکه‌ون و هه‌ر هیچ نه‌بووایه ته‌رجومه‌ى ئه‌و ده‌نگه‌یان
کردبایه له ڕووى ئه‌دا و گوتنى کۆپڵه و هه‌ستانه‌کان.ئه‌گه‌ر ئیقاع
وه‌ک بابه‌تێکى زانستى له‌نێو گۆرانى کوردی‌دا بچه‌سپێ پێویسته له
ترپه و زرمه‌کانى نێو سروشتى کوردستان بناغه لێبده‌ین و ته‌کیه و خا‌قاو
ئیقاعه‌کانى ده‌روێش عه‌بدوڵا، بکه‌ینه بنکه‌ى گه‌ڕان و سه‌رچاوه‌ى له
دایک بوونێکى تازه‌ى نه‌زم و کێش.
٤- ده‌نگى ئامێره‌کانى مۆسیقا له گۆرانییه‌کانى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان"دا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین له‌رینه‌وه‌ى ژێى ئامێره‌کانى مۆسیقا، له یه‌که‌م
ئاهه‌نگى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" له ٢٩/١/١٩٣٩ تا دوایین گۆرانى "کۆڵان
به کۆڵان جاده به جاده"ى ئه‌م هونه‌رمه‌نده دڵ گه‌وره‌یه له
(١٤/٧/١٩٥٧) مۆسیقاى ئامێره‌کانى هاوبه‌ش له گۆرانییه‌کانیدا نه‌یانتوانى
ئه‌و ڕۆڵه به‌رچاوه ببینن "بۆ دروستکردنى هاوسه‌نگیه‌ک له‌نێوان
مۆسیقاى کۆپله‌کانى گۆرانیه‌ک یاخود مۆسیقاى نێوان گۆرانییه‌کان به‌گشتى
و ده‌نگى ڕه‌سه‌نى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان"یش به‌تایبه‌تی.ئه‌و دیارده
ماڵ وێرانه‌ى له زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى گۆرانیبێژه ڕه‌سه‌نه‌کانمان له‌به‌ر
چاوه‌و مۆسیقا هه‌رگیز نه‌گه‌یشتووته ئاستى ئه‌دا کردنى گۆرانییه‌که.ئه‌م
باره ناشارستانیه ئاکامه‌کانى وان به‌سه‌ر ئه‌مڕۆى مۆسیقاى کوردى له
ڕووى نه‌بوونى میتۆدێکى هاوبه‌ش بۆ دروستکردنى (ژه‌ن)ى به‌هره‌دار له‌سه‌ر
هه‌ر "٣" گروپه ئامێره مۆسیقاییه‌کان "ژێدار ــ نوودار ــ
پێستدار".مۆسیقا له گۆرانییه‌کى کوردى ساڵانى "١٩٤٠ ــ ١٩٥٠" ته‌نها
بۆ پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه بوو، که له‌نێو مه‌وداى گۆرانییه‌که‌دا
هه‌بوو.داخى هه‌ره گه‌وره‌شمان بۆ ئه‌و مۆسیقا ژه‌نه کوردانه بوو،
که ئه‌و کات له ئێزگه‌ى به‌غدا بوون و کارى مۆسیقایان ئه‌نجام ده‌دا،
ئه‌وانیش نه‌یانتوانى خۆیان له کاریگه‌ریه‌تى مۆسیقاى عه‌ره‌بى ڕزگار
بکه‌ن و چه‌مکێکى کوردى بده‌نه ئه‌و ده‌نگه ڕه‌سه‌نانه‌ى له
کوردستانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چوون."تایه‌ر تۆفیق ــ حه‌سه‌ن زیره‌ک
ــ ڕه‌سوڵ گه‌ردى ــ حه‌سه‌ن جزراوى چه‌ندین گه‌وره مه‌قام زان و ته‌نانه‌ت
"کاوێس ئاغا"ى به زمان ڵاڵ و به ده‌نگ بولبول هه‌ر هه‌موویان به ده‌ست
ئه‌م باره ده‌یانناڵاندو به ده‌یان گۆرانى میلۆدى ڕه‌سه‌ن له ئه‌نجامى
نه‌ژه‌ندنیان به شێوه‌یه‌کى ڕاست و دروست له‌ناوچوون یاخود ڕۆژگار
لوولى دان و خستینه باوه‌شى که‌له‌پورێکى تر‌ى غه‌یره کوردی.ئه‌مه له
ڕۆژگارێکدا کاره‌ساتێکى تر‌ى هونه‌رى خسته‌سه‌ر نه‌هامه‌تیه‌کانى ئه‌م
گه‌له پڕ ئازاره، نه‌بوونى مۆسیقایه‌کى به ڕواڵه‌ت و ڕوخسار و ناوه‌ڕۆک
کوردى هه‌میشه ده‌بێته هۆى له‌ناوچوونى ده‌یان ئاوازى سه‌رزاره‌کى که
به‌هره ده‌یان ده‌داته به‌ر شه‌ماڵى فیکه و گوتنه‌وه‌ى ئێره‌و ئه‌وێ.ئه‌وه‌ى
لێره‌دا مه‌به‌ست ده‌یه‌وێ مۆسیقاى گۆرانییه‌کانى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان"
"هه‌ندێ گۆرانى له‌ڕاده به‌ده‌ر بێ".ئه‌وانى تر ده‌بوایه ته‌نها و ته‌نها
به میلۆدیه‌کى زۆر ساده و ساکار تۆمار بکرابان گه‌ر به ئامێره‌که‌ى
" قادر دیلان"ى هونه‌رمه‌ند بووایه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌نگ و تام و بۆى
سروشت و ئیش و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌کانى هونه‌رمه‌ندانى کوردى پێوه
دیار بوایه.مۆسیقا له‌و بارانه‌دا ڕۆڵى به‌رچاوى ده‌بێ، کاتێ ده‌نگ
توانستى ده‌ڕبڕینى نامێنێ، وه‌ک وه‌لێ له گۆرانییه‌کانى مامۆستا "عه‌لى
مه‌ردان"دا ده‌نگى ڕه‌سه‌ن ئه‌و کاته ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ کاتێ مۆسیقاى
باگراوندى بژه‌نه‌کانى گۆرانییه‌کانى به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه، ئه‌گینا
له‌م بواره‌شدا لاپه‌ڕه‌یه‌کى ڕه‌ش له چاوه‌ڕوانى ئێمه و نه‌وه‌کانى
داهاتوو ده‌بوو.
٥- له "ئاى ئاى"ى که‌رکوکه‌وه بۆ موخالیفى به‌غدا!
ئه‌وه‌ى سه‌رنجێ بۆ بوارى مۆسیقا و مه‌قاماتى ڕۆژهه‌ڵات ڕابکێشێ، تووشى
گێژاوێکى پڕ غوربه‌ت و نامۆیى دێت، به قسه‌ى "فارابى زانا و فه‌یله‌سوف
نزیکه‌ى "١٥٠٠" مه‌قاماتى جۆراوجۆرى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ن!!… ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م
قسانه‌ى سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌بێ له‌وبواره‌دا له‌گه‌ڵ
ڕۆژهه‌ڵاتدا یه‌ک ده‌گرینه‌وه کاتێ، باس له چۆنیه‌تى گوتنى ئه‌و مه‌قامانانه
ده‌که‌ین، که له‌نێوان گه‌له‌که‌ماندا هاوبه‌شن "مه‌قامى ئه‌وج و ئه‌وشار
و هیجران و ماهور و حجازکار و سێگا و ڕاست و موحه‌یه‌ر و تاد…" مه‌قامى
سه‌ربه‌خۆ و سه‌ره‌کین که له‌نێوان "کورد و عه‌ره‌ب و فارس و تورک و
ئه‌رمه‌ن" و هه‌ندێ گه‌لانى ڕۆژئاواى کیشوه‌رى ئاسیا به کۆمه‌ڵێک ئادا
و مۆرکى جیا له‌یه‌کتر ده‌گوترێن هه‌موویان له خاسیه‌تى پله و تۆنه
له‌یه‌کچووه‌کاندا هاوبه‌شن.به مانایه‌کى تر له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ى
ڵێکۆلینه‌وه‌ى تیۆرى یه‌ک مانا ده‌به‌خشێت، وه‌لێ که باس دێته سه‌ر
ناسینه‌وه‌ى سیما‌و ڕواڵه‌تى هونه‌رى ئه‌وه قوڕگ و ده‌ست په‌نچه، مانا
زانستییه‌که پێش مانا هونه‌رییه‌که به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن.مه‌قامى
کوردى لاى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان"ى مه‌قام زان زۆر جار له‌و "٧" ده‌نگه
مۆسیقایه‌ى تێپه‌ڕ کردووه که له‌نێو مۆسیقاى گه‌لاندا باوه "قه‌تار
و ئه‌ڵڵاوه‌یسى" که به‌سێ قۆناغه نه‌غمه‌که‌ى خۆى گوزه‌ر ده‌کات، په‌یوه‌ندیه‌کى
هونه‌رى گه‌وره‌ى به ئه‌داى گوتنه‌وه هه‌یه، ئه‌م دیاریده‌یه به‌هیچ
شێوه‌و کلۆجێک له مۆسیقاى گه‌لانى دراوسێدا نییه! مه‌به‌ستم شتێ نییه
به‌شێوه‌ی"Adlib "و خاسیه‌تى هونه‌رى گه‌وره به ئه‌ده‌بى ئه‌و گه‌له
نه‌به‌ستێته‌وه!!..دیاره ئیلهامه‌که‌ى حه‌زره‌تى "نالی"یشه بۆ
مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" ماوه‌ته‌وه، کاتێ مه‌ردانى هونه‌رمه‌ند به
تورکى و فارسى و عه‌ره‌بى ئاداى مه‌قام ده‌کات و گوبانچى دان به‌وه‌داده‌نێت
گه‌ر هاتوو باس هاته‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ى مه‌قام له ڕووى زانستى
مۆسیقاوه ئه‌وا هه‌ر ده‌بێ مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان" له مه‌یدانا
بێت.خاسیه‌تێکى گرنگى تر‌ى سه‌لماندنى لێهاتوویى مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان"
کاتێ که ئاداى مه‌قامێکى وه‌ک "خاوکه‌ر" یان "خاناباد"ى کردووه زۆر
جار ختووکه‌ى مه‌قامى تر‌ى کردووه‌و له تیتراکۆردى دووه‌مدا مه‌قام
گۆڕاوه‌و هه‌ندێ جاریش گۆرانکارى چاره‌گه ده‌نگ و نیو ده‌نگ هه‌ر له
پله ده‌نگییه سه‌ره‌تایه‌کانه‌وه بووه، وه‌ک: له مه‌قامى به‌یات
بۆ مه‌قامى کورت، کاتێ ده‌نگى دووه‌م له بارى چارگه ده‌نگه‌وه ده‌گۆڕدرێ
بۆ نیو ده‌نگ ئه‌م "ئه‌پۆجیاتورا"یه مۆسیقاییه بارێکى تر‌ى ئیستاتیکه‌ى
مۆسیقایه، به‌ڵام دوور له خنکانى نێو"ڕۆمانسیه‌تێکى بێ
مانا"..مامۆستا "عه‌لى مه‌ردان"ى هونه‌رمه‌ند کاتێ ئاداى مه‌قامێکى
ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌کرد به‌م شێوه‌یه ده‌یکرده مه‌قامێکى کوردی:
ڕه‌گه‌زى مه‌قامه‌که‌ى به ده‌نگ شیده‌کرده‌وه‌و هه‌میشه له‌و تۆنه
بوو، که ده‌نگى تر‌ى به‌دواوه ده‌هات.له ڕووى زنجیره به‌ستنه‌وه‌ى
هاڕمۆنى و په‌یژه‌ى هاوتا، هه‌موو ده‌م بیرى له‌وه ده‌کرده‌وه بنچینه‌ى
مه‌قام واتا "قرار" بۆ سه‌قامگیربوونى تۆنه سه‌ره‌کییه‌کان ده‌بێ
پانتایه‌کى چاکى هه‌بێ و ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر مه‌قامێکێش بنچینه هه‌بێ ئه‌وا
ده‌بێ وه‌ڵامى ئه‌و"قرار"ه‌ش هه‌بێ که ده‌نگه زبڵه‌کانن "جواب" به‌مه
هاوکێشه‌یه‌کى هونه‌رى گه‌وره له ئامێزى پڕ ئازار و مه‌ینه‌تى مه‌ردان
گه‌وره ده‌بوو له‌گه‌ڵ گڕنه و تاوییه‌که‌ى باوه گوڕ گوڕ تێکه‌ڵى هه‌ناسه
سواره‌کانى نه‌حه‌ساوه‌کان ده‌بوو.
___________________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
١- مه‌ڵپه‌ه‌کانی
ئینته‌رنێت.
٢- هه‌ڤپه‌یڤینێک
له‌گه‌ڵ کاک عه‌بدولوه‌هاب کوڕی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان.
ماڵپه‌ڕی خاڵید شه‌یدا
|