١\٢\٢٠١٠
ژیان و مێژووی سوڵتانه‌کانی عوسمانی.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی:
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
- به‌شی
چواره‌م -
١٨
- سوڵتان عوسمانی دووه‌م.
ناوی
باوکی : ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی دایکی : مه‌هفیرۆز حه‌سه‌کی سوڵتان
له 3 مانگی 11 ساڵی 1604 له دایک بووه
له 10 ی مانگی 5 ساڵی 1622 کوژراوه
حوکومرانێکه‌ی ( 1617-1622 )
( 5 ) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان عوسمانی دووه‌م له شاری ئه‌سته‌نبوڵ له دایک بووه ، بۆ په‌روه‌رده
کردنی دایکی زۆر پێوه‌ی خه‌ریک بووه ، په‌روه‌رده‌یه‌کی باش و خوێندنی
باڵای ته‌واو کردووه ، سوڵتان عوسمانی دووه‌م پاشایه‌کی ژیر و به‌توانا
بووه ، هه‌رچه‌نده هێشتا سمێڵیشی ڕه‌ش نه‌کرد بوو بوو به پاشا ،
خاوه‌ن ده‌موچاوێکی جوان بووه ، له 26 ی شوباتی ساڵی 1618 کاتێک مامه‌ی
مسته‌فای یه‌که‌م که ئه‌قڵی نا ته‌واو بوو به‌م هۆیه‌وه که فه‌توای
شێخول ئیسلام ده‌رکرا له‌سه‌ر حوکام لایاندا و عوسمانی دووه‌م کرا به
پاشا ، هه‌رچه‌نده لاویش بوو به‌ڵام که‌سێکی به توانا بوو هه‌ربۆیه
به لاو عوسمانی دووه‌م ناوزه‌ند ده‌کرێت ، له سه‌فه‌ری ( له هیستا )
خۆی به‌شداری کردووه و سه‌رۆک له‌شکری کردووه ، هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن
ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشا لاوه ته‌مه‌نی درێژ بوایه وه‌ک فاتیح سوڵتان محه‌مه‌د
ئازا و چاونه‌ترس ده‌بوو ، له‌هه‌مان کاتدا خۆشنووس و شاعیر بووه .
سوڵتان عوسمانی دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستبووی ڕه‌نجی زۆر بدات و
پیلانی زۆر دابڕێژێت هه‌ندێ که‌سی حه‌سوود چاویان پێ هه‌ڵنه‌هات ، ئه‌و
وه‌زیرێک یان ڕاوێژکارێکی پێ شک نه‌برا که بتوانێت له‌گه‌ڵیاندا
پیلانه‌کانی بخاته ژیانه‌وه ، به‌شێوه‌یه‌ک که‌له مێژوودا وێنه‌ی که‌مه
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لایاندا و له زیندانی ( یه‌دی قوله ) خنکانیان و
کوشتیان ، هه‌ڵبه‌ت به فه‌رمانی داوود پاشا ، له‌وکاتانه‌دا مانگ
گیران ڕوویداوه ، له نزیک ئه‌و مزگه‌وته‌ی که باوکی سوڵتان ئه‌حمه‌دی
یه‌که‌م دروستی کردبوو واتا مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د به‌خاکیان
سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
عومه‌ر
مسته‌فا
ناوی کچه‌کانی :
زه‌ینه‌ب سوڵتان .
١٩ -
سوڵتان ئیبراهیم.
ناوی
باوکی : ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی دایکی : کۆسه‌م سوڵتان
له 5 ی مانگی 11 ساڵی 1616 له‌دایک بووه
له 18ی مانگی 8 ساڵی 1648 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1640-1648 )
( 8 ) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان ئیبراهیم له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، باڵا به‌رز و به‌ده‌نێکی
به‌هێزی هه‌بووه ، ڕیشی خه‌ناوی بووه و دایکی بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی په‌روه‌رده‌ی
بکات زۆر پێوه‌ی خه‌ریک بووه ، له دوای مردنی مورادی چواره‌م که
برایه‌تی هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له‌م باره‌یه‌وه گوتویه‌تی : خوایه
لێت شوکور بێت عه‌بدێکی وه‌کو منت به‌شیاو بینی که بیهێنیته سه‌ر ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته ، خوایه گیان به‌زه‌یت به خه‌ڵکه‌که‌م بێته‌وه و سادمان
که‌یت .
سوڵتان ئیبراهیم که هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات دواترین پیاوی بنه‌ماڵه‌ی
عوسمانێکان بوو ، دوای ساڵێک محه‌مه‌دی چواره‌م و کوڕه‌کانی تری هاتنه
دونیاوه ، به‌م شێوه‌یه نه‌وه‌ی عوسمانێکان به‌رده‌وامی پێدرا ، له
سه‌ره‌تادا سه‌رقاڵ بوو به ته‌سفیه‌کردنی که‌سانی پێشکه‌وتوخوازه‌کان
، به‌ڵام له ئه‌نجامدا نه‌یتوانی له‌ژێر کاریگه‌ری وه‌زیره‌کانی
ڕزگاری نابێت ، ئه‌و درۆیانه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌هێنرێته زمان وه بۆ
سه‌پاندنی ئه‌م درۆیانه‌شیان هه‌وڵێکی زۆریان داوه ، له ساڵی 1645 له‌گه‌ڵ
ڤه‌نیده‌کان شه‌ڕی ( گریت ) هاته ئاراوه ، له‌هه‌مان ساڵدا ( هانیا و
ڕه‌سمۆ ) فه‌تحکرا ، له ساڵی 1646 قه‌ڵای قه‌ندیه ته‌وقکرا ، له
ساڵی 1648 که‌ندییا ته‌سلیم کرا ، له هه‌مان ساڵدا له ئه‌سته‌نبوڵ
کوده‌تایه‌ک کرا و سوڵتان ئیبراهیم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا و کوشتیان
.
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی چواره‌م
سوڵه‌یمانی دووه‌م
ئۆرهان
به‌یازید
جیهانگیر
سه‌لیم
موراد
ناوی کچه‌کانی :
ئومکه‌لسوم سوڵتان
په‌یکان سوڵتان
ئه‌تیکا سوڵتان
عایشه سوڵتان
گه‌وهه‌رخان سوڵتان .
٢٠
-
سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م.
ناوی
باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : تورهان خه‌دیجه سوڵتان
له 2 ی مانگی 1 ساڵی 1642 هاتۆته دونیاوه
له 6 ی مانگی 1 ساڵی 1693 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1648-1687 )
سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، دایکی
ڕووس بووه ، سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م باڵا مامناوه‌ند و سوور و سپی و
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له منداڵیه‌وه زۆر سواری ئه‌سپ بووه پشتی هه‌ندێ
کۆم بووه .
دایکی په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی کردووه به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رزی زانستی به‌ده‌ست
خستووه ، له‌سه‌ر کوشتنی باوکی له 8 ی مانگی 8 ساڵی 1648 کاتێک ته‌مه‌نی
7 ساڵ بووه کردیان به پاشا ، زۆر حه‌زی له ڕاو و ئه‌ده‌بیات بووه ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر حه‌زی له ڕاو بووه له مێژوودا به ڕاوچی سوڵتان
محه‌مه‌د ناوزه‌نده ده‌کرێت .
ڕۆژی 5 فه‌رزه‌ی نوێژی له مزگه‌وت کردووه ، قه‌ده‌غه‌ی کحولی کردووه
و ئه‌و شوێنانه‌ی کحولیان دروستده‌کرد هه‌موویانی داخستووه ، له 8 ی
مانگی 11 ساڵی 1687 به‌کۆی ده‌نگی فه‌رمانده پله به‌رزه‌کانی له‌شکر
و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
لادرا ژیانی له کۆشکدا له ژوورێکدا زیندانی کراوه و که دوو جاریه
خزمه‌تیان کردووه ، له 6 ی مانگی 12 ساڵی 1693 له شاری ئه‌درنه
کۆچی کردووه ، ته‌رمه‌که‌یان هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له مزگه‌وتی
نوێ له‌لای دایکێوه به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
مسته‌فای دووه‌م
ئه‌حمه‌دی سێیه‌م
به‌یازید
ناوی کچه‌کانی :
خه‌دیجه سوڵتان
سه‌فیه سوڵتان
ئومکه‌لسوم سوڵتان
فاتمه سوڵتان .
٢١ -
سوڵتان سوڵه‌یمانی دووه‌م.
ناوی
باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : سه‌لیمادیلاسوب سوڵتان
له 15 ی نیسانی 1642 هاتۆته دونیاوه
له 22 ی حوزه‌یرانی 1691 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1687-1691 )
( 4 ) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان سوله‌یمانی دووه‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، له‌لایه‌ن
دایکێوه په‌روه‌رده کراوه ، سوڵتانێکی قه‌ڵه و ڕیشی لوول بووه ،
پاشایه‌کی ژیر بووه .
کاتێک هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌و فه‌رمانده پله به‌رزانه‌ی ناو له‌شکره‌که‌ی
له‌ناودا که خه‌ریکی گێره شێوێنی بوونه ، توانی ئه‌گه‌ر به شیرازه‌یه‌کی
که‌میش بێت ئارامی سه‌قامگیر بکات ، کاتێک بوو به پاشا ده‌وڵه‌ت له
ڕه‌وشێکی خراپ‌دا بوو ، ئه‌و شوێنانه‌ی له سه‌رده‌می محه‌مه‌دی چواره‌م
که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه توانی له‌ژێر ده‌ستیان
رزگاری بکات ، پاشایه‌کی چاونه‌ترس و دیندار و به به‌زه‌یی و ڕێزدار
بووه ، زۆر دژی گه‌نده‌ڵی بووه سه‌ره‌رای ناڕه‌زایش فازل مسته‌فا
پاشا کۆپورلی کرد به سه‌رۆک وه‌زیران ، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له‌یه‌ک
کاتدا شه‌ڕی به‌رامبه‌ر به له‌هیستان .. ڕووسیا .. ئه‌ڵمانیا و ڤه‌نه‌دیک
کردووه ، به‌رامبه‌ر به له‌هیسه‌کان و ڕووسه‌کان سه‌رکه‌وتنی موتڵه‌قی
به‌ده‌ست خستووه .
سوڵتان سوڵه‌یمانی دووه‌م له ساڵی 1691 بۆ فه‌تحکردنی جارێکی تری ماجه‌ریستان
که‌وته ڕێ ، سوڵتانی ناوبراو 3 ساڵ و 7 مانگ و 4 ڕۆژ پاشایه‌تی کردووه
، کاتێک له‌سه‌ره مه‌رگدا بووه خۆی له‌شکره‌که‌ی ڕێکخستووه بۆ سه‌فه‌ری
ئه‌وروپا ، له‌م سه‌فه‌ردا له ته‌مه‌نی 49 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه
کۆچی کردووه و ته‌رمه‌که‌یان هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له‌لای
قانوونی سوڵتان سوڵه‌یمان به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی منداڵه‌کانی نازانراوه.
٢٢ -
سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م.
ناوی
باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : خه‌دیجه موعه‌زه‌ز سوڵتان
له 25 ی شوباتی 1643 له‌دایک بووه
لو 6 ی شوباتی 1695 کۆچی کردووه
حوکمڕانێکه‌ی ( 1691-1695 )
( 4 ) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، دایکی په‌روه‌رده‌ی
کردووه و خوێندنی باڵای پێ ته‌واو کردووه ، ئه‌و خۆی ویستویه‌تی که
ئیداره‌ی هه‌موو شتێک بکات ، له نوسیندا زۆر به توانا بووه ،
توانیوێتی چه‌ندین جار قورعانی پیرۆز بنوسێته‌وه ، زمانی عه‌ره‌بی و
فارسی زۆر باش زانیوه ، به هه‌موو کاروباره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رقاڵ
بووه و ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بوایه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بوایه کۆبونه‌وه‌ی
گشتی کردووه .
زۆر حه‌زی له شیعر و ڕێزی شاعیره‌کانی گرتووه ، له مه‌یدانی جه‌نگی
( سه‌له‌نکه‌مان ) فازیل مسته‌فا پاشا کۆپورلو شه‌هید بوو ، له‌ساڵی
1691 شه‌ڕی ( هاینا ) دژ به ڤه‌نیده‌که‌کان هاته ئاراوه و ئه‌م شه‌ڕه‌ی
برده‌وه ، له مانگی 8 ی ساڵی 1692 و 1693 له ئه‌سته‌نبوڵ دوو ئاگر
که‌وتۆته ئاراوه ، 5000 خانوو باڵه‌خانه سووتان ، له هه‌مان ساڵدا
ئه‌ڵمانه‌کان ته‌وقی به‌لگرادیان دا ، دوای ئه‌وه‌ی 10،000 کوژراویان
لێکه‌وت کشانه‌وه ، سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م له 6 ی شوباتی ساڵی 1695
له شاری ئه‌ده‌رنه کۆچی کرد ، ته‌رمه‌که‌یان هێنایه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ
و له‌لای قانوونی سوڵتان سوڵه‌یمان به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
ئیبراهیم
سه‌لیم
ناوی کچه‌کانی :
ئه‌تیکا سوڵتان
خه‌دیجه سوڵتان
ئاسیا سوڵتان .
٢٣ -
سوڵتان مسته‌فای دووه‌م.
ناوی
باوکی : مورادی چواره‌م
ناوی دایکی : ئه‌مساتولله رابیه سوڵتان
له 5 ی حوزه‌یرانی 1664 له‌دایک بووه
له 29 ی مانگی ساڵی 1704 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1695-1703 )
( 8 ) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان مسته‌فای دووه‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، پله‌ی به‌رزی
زانستی ته‌واو کردووه ، له سێیه‌مین ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتیدا نوسراوه‌یه‌کی
نووسی بۆ شێوازی نوێی کاروباری ده‌وڵه‌ت ، له نووسینه‌که‌ی ده‌ڵێت (
زه‌وق و سه‌فا و شادی له خۆمان حه‌رام ده‌که‌ین ) هه‌روه‌ها له یه‌کێ
له نووسینه‌کانیدا ده‌ڵێت ( من پێویستیم به قورسایی و خه‌زێنه نییه
، گه‌ر پێویست بکات نانی ووشکیش ده‌خۆم ، هه‌موو توانام له پێناو
دیندا ده‌خه‌مه گڕ ، سه‌بری هه‌موو ناخۆشییه‌ک ده‌که‌م ، هه‌تا خزمه‌تی
خه‌ڵکه‌که‌م ته‌واو نه‌که‌م له‌سه‌فه‌ر ناگه‌ڕێمه‌وه ، من خۆم سه‌فه‌ره‌کان
ده‌که‌م ) له‌سه‌رده‌می سوڵتان مسته‌فای دووه‌م 8 دوورگه ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیراوه ، له ساڵی 1695 سه‌رکه‌وتنی ( Lugos ) به‌ده‌ست هێنا ، ڕووس
چارلی پێترۆی گه‌وره شکێنرا ، به‌ڵام دوای ساڵێک ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (
ئازاک ) دا ، له‌ساڵی 1696 دا قه‌ڵای ئازاک 5000 سه‌ربازی ئازاک و
100،000 له‌شکری ڕووس هه‌رمانگێک خۆیان پێڕا گیرا ، دژ به ئه‌ڵمانه‌کان
شه‌ڕی ئۆلاس قازانجکرا ، توانی سه‌رکه‌وتنی باش له شه‌ڕه‌کانی به‌رامبه‌ر
به له‌هینه‌کان .. ئه‌ڵمان و ڤه‌نه‌دیک به‌ده‌ست هات ، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا
له ( زێنتا ) له‌م شه‌ڕه‌دا باسده‌کرێت که 30،000 سه‌ربازی عوسمانی
کوژراون ، له ساڵی 1699 ڕێککه‌وتن نامه‌ی کارلۆفا ئیمزا کرا .
له ساڵی 1703 ڕاپه‌ڕین له ئه‌سته‌نبوڵ هاته ئاراوه ، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه
گه‌شه‌ی کرد و سوڵتان مسته‌فای دووه‌م له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا ، دوای
4 مانگ کۆچی کرد ، که ته‌مه‌نی 39 ساڵ بووه ، له ئه‌سته‌نبوڵ له
مزگه‌وتی یه‌نی به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی یه‌که‌م
عوسمانی سێیه‌م
ئه‌حمه‌دی سێیه‌م
ناوی کچه‌کانی :
ئومکه‌لسوم سوڵتان
عایشه سوڵتان
ئه‌ماتولله سوڵتان
ئامینه سوڵتان
ڕوقییه سوڵتان
سه‌فیه سوڵتان
زاهیده سوڵتان
ئه‌تیکا سوڵتان
فاتمه سوڵتان
زه‌ینه‌ب سوڵتان .
٢۴ -
سوڵتان ئه‌حمه‌دی سێیه‌م.
ناوی
باوکی : محه‌مه‌دی چواره‌م
ناوی دایکی : ئه‌مه‌تولله ڕابییه سوڵتان
له 31 ی مانگی 12 ی ساڵی 1673 له دایک بووه
له 1 ی ته‌مووزی 1736 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1703 – 1730 )
( 27 ) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان ئه‌حمه‌دی سێیه‌م باڵا به‌رز و چاو ڕه‌ش بووه ، خۆشنووس و
شاعیر بووه ، له سه‌رده‌می ئه‌ودا شاری ( ۆران ) له ژێر ده‌ستی
ئیسپانێکان ده‌رهێنراوه ، له ساڵی 1711 سه‌فه‌ری ( پروت ) کراوه ،
له زۆزانی پروت ڕوبه‌ڕوی له‌شکری ڕووسه‌کان بونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیاندا
ڕێککه‌وتن نامه کراوه ، له هه‌مان سه‌رده‌مدا پاشای سوید میوانداری
کردووه و 4 ساڵ ماوه‌ته‌وه .
دوای ماوه‌یه‌ک ئازاک له ڕووسه‌کان وه‌رگیراوه‌ته‌وه و له ساڵی 1715
سه‌فه‌ری مۆرا کراوه و مۆرایان له‌ژێر ده‌ستی ڤه‌نه‌دیکه‌کان ده‌رهێناوه
، له ساڵی 1718 له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمان و ڤه‌نیدیکه‌کان ڕێککه‌وتنی پاسۆرۆفا
ئیمزا کراوه ، شۆڕشی لالی له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستی پێکردووه ، له ساڵی
1722 داغستان خرایه ژێر کولتوری تورکه‌وه به‌ڵام له ساڵی 1723 شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ستی پێکرده‌وه ، 5 شاری گه‌وره‌ی ئێران داگیر کرا
، له ساڵی 1727 ڕێککه‌وتنی هه‌مادان ئیمزا کرا ، دوای ماوه‌یه‌ک
ئێرانێکان توانیان هه‌ندێ له‌و شوێنانه بگرنه‌وه که داگیر کرابوون ،
له ساڵی 1727 دا یه‌که‌م چاپخانه‌ی تورک دروستکرا .
له‌وده‌مه‌دا ته‌مه‌نی 62 ساڵ بووه سوڵتان کۆچی کردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
عه‌بدولحه‌میدی یه‌که‌م
مسته‌فای سێیه‌م
سوله‌یمان
به‌یازید
محه‌مه‌د
ئیبراهیم
نه‌عمان
سه‌لیم
عه‌لی
عیسا
موراد
سه‌یفه‌دین
مه‌جید
عه‌بدولمه‌لیک
ناوی کچه‌کانی :
ئامینه
ڕابیعا
حه‌بیبه
زه‌ینه‌ب
زوبه‌یدا
ئێسما
خه‌دیجه
روقه‌یه
سه‌لیما
ئاتیکا
ره‌یحان
ئه‌سیما
فه‌ردانه
نازیفه
نایله
عایشه
فاتمه
ئه‌مه‌تولله
ئومسه‌لما .
|