٢٧\١\٢٠١٤ کابینه‌ی هه‌شته‌م و زۆر شتی تریش.
به پێی ده‌نگۆی
میدیاییش بێت پارتی داوای زیادکردنی دوو جێگری تری بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت
کردووه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی له نێوان دوو حیزبه‌که‌دایه
له‌سه‌ر وه‌رگرتنی جێگری حکومه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه پێشنیارێکی تائه‌وپه‌ڕی
ناواقعییه‌و ناکرێت بۆ رازیکردنی حیزبی سیاسی پۆستی کارتۆنی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه
زیاد بکرێت، چونکه ئه‌مه له دواییدا ده‌بێت شوێن و بودجه‌و فه‌رمانبه‌رو
پاسه‌وان و ئیمتیازی جۆراوجۆر بۆ دوو جێگره تازه‌که زیاد بکرێت و
ئینجا له‌رووی میدیاییشه‌وه هه‌ر رۆژه و جێگرێک دێته سه‌ر شاشه‌و به
شان و باڵی حیزبه‌که‌یدا هه‌ڵده‌دات، به‌مه‌ش حکومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی
هی خه‌ڵک بێت ده‌بێته هی حیزبه‌کان و به‌های نامێنێت له‌به‌رچاوی تاکی
هاونیشتمانیدا، که‌واته پرۆژه‌ی زیادکردنی دوو جێگر به یه‌کێک له
پرۆژه پێشنیارکراوه فاشیله‌کان هه‌ژمار ده‌کرێت و ته‌نیا هاونیشتمانی
باجی ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییه ده‌دات، چونکه ناکرێت له هه‌رێمێکی
لۆکالی بچووکی وه‌ک باشوور حکومه‌ت سێ جێگری هه‌بێت و هه‌ر یه‌که‌شیان
له حیزبه سیاسییه‌کان خاوه‌ن مێژووی رکابه‌رایه‌تیبن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا،
ئه‌گه‌ر ئه‌مه روویدا به‌بێ هیچ ئه‌ملاوئه‌ولایه‌ک کابینه‌یه‌کی
کارتۆنی ده‌بێت و ته‌نیا مه‌به‌ست لێی کپ کردنی ده‌نگه ناره‌زاییه‌کانه.
کاره‌ساتێکی تری ئه‌و حکومه‌ته بنکه‌فراوانه ئه‌وه‌یه که ئیسلامییه‌کان وه‌ک هێزی براوه ده‌چنه ناو حکومه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش پلان و به‌رنامه‌ی کۆنه‌په‌رستی داده‌ڕێژن له ناو هه‌ناوی حکومه‌تدا، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی به‌ر بکه‌وێت هه‌رچی مه‌لا هه‌یه ئاڕاسته ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به ئازادی و مافی قسه‌کردنی خه‌ڵکی بگرن له‌رووی رۆشنبیری و ئازادی قسه‌کردنه‌وه‌و هاوکات ئیش له‌سه‌ر به ئیسلامی کردنی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌یاری فێنده‌مێنتالی ئیسلامی‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاریش بدرێته یه‌کگرتوو ئه‌وکات ره‌وشی گه‌شتیاری په‌کی ده‌که‌وێت، چونکه ئه‌وه‌نده سانسۆر له‌سه‌ر ئازادی گه‌شتیاری خه‌ڵکی داده‌نێت تا به‌هۆیه‌وه ئازادی گه‌شتیار ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئاخر ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو پرۆسه‌ی به گه‌شتیاری
کردنی کوردستانی بکه‌وێته ده‌ست، چۆن رێگه به‌وه ده‌دات له سه‌یرانگه‌یه‌کدا
یان شوێنگه‌یه‌کی گه‌شتیاریدا، کوڕ و کچێک ماچی یه‌کتری بکه‌ن یان
پێکێک مه‌شروب بخۆنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه قه‌ده‌غه ده‌بێت،
چونکه بینیمان ئیسلامییه‌کانی کوردستان چ فه‌وزایه‌کیان دروست کرد
کاتێک دوو هاوسه‌ر له سلێمانی ماچی یه‌کتریان کرد، بۆیه من باسی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف و گه‌شت و گوزارم کرد، چونکه وه‌زاره‌ته سیادییه‌کان بۆ سێ
حیزبه‌که‌ی تر ده‌رۆن، که‌واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه من زۆر گه‌شبین
نیم به‌و کابینه بنکه فراوانه، چونکه ئه‌وکات رۆڵه‌کان و به‌رپرسیاره‌تییه‌کان
بزر ده‌بن و که‌س هه‌ڵه‌ی که‌س ناخاته ملی خۆیه‌وه، بگره ئیش له‌سه‌ر
شکست پێ هێنمانی پرۆژه‌کانی یه‌کتریش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به
هاونیشتمان بڵێن ئها ئه‌وه فلانه حیزبه ناتوانێت ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌که‌ی
بکات بۆ خزمه‌ت کردنی هاونیشتمانی!
ماڵپه‌ڕی شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|