په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

کاکم گای بەگونی دەناسێتەوە!


سەرکەش     


لە ماوەی بووری ئێمە چەند کەسێکی خەلکی باشوری کوردستان، نیشتەجێی تاراوگەی دەرەوە و ناوە، نامەیەکی کراوەمان بۆ رای گشتی بە ناونیشانی (شارستانیه‌تی شاری هه‌ولێر له‌ تێکدان ڕزگار بکه‌ن!)* بلاوکردەوە، ژمارەیەک لە دلسۆزانی بەرێزی ئەم پرسە نیشتیمانی نەتەوەیی مرۆڤایەتییەش لە هەستکردن بە بەرپرسیارەتی پشتگیریان کردین، تاچەند لە کارەکەمان سەرکەوتوو بووین، تا چەند توانیمان گۆمی مەنگی بێدنگی بشلەقێنین؟ ئەمە جێگای پرسیار و بەدوا داچوونە!


بەلام پێویستە ئەوە بلێم نامەی ناوبراو، راو دیتن و تێبینی ئازادانەی ئێمە بوو وەک کەسانێکی ئازادیش بەمافی خۆمانی دەبینین لەسەر شوێنەواری گرانبەها و مێژوویی پیرە هەولێر، هەلبدەینێ، ئێمە لەخەمی کلتوور و دیرۆکی زیندووی قەلا و منارە و تەواوی ئەو شوێنەوارە شارستانییانەین کە لە هەولێر هەولی وێرانکردنی بدرێ، تێکدان و کاولکردنی گەرەکە کۆنەکانی ئەم شارە، بە لەناو بردنی بەشێک لە مێژوو و شارستانی بوون و ناسنامەی دیرۆکی شاری ئەربائیلۆ، ئەربیللای دەبینین.


لە ژمارە 39ی هەفتەنامەی رووداو/ رۆژی دووشەممە 2009.1.12ە و لە لا4ی بە ناوی راپۆرت/ رووداو/ هەولێر، راپۆرتێرێک کە ناوی خۆی نەنووسیوە، راپۆرتێکی لینگاوقوچی بۆ چەواشەکردن و بەلارێ دابردنی باری سەرنج و رای گشتی کوردستان و دەرەرەوە بلاوکردۆتەوە.


ئەم بەرێزە بە مەبەست لە راپۆرتەکەی تەنێ باس لە بەرەی تورکمانی و تورکمانە بەرێزەکانی شاری هەولێر دەکا، رای تورکمانە بەرێزەکان دەکاتە دەسکەلای دەستی وەک ئەوەی دانیشتوانی شاری هەولێر جگە لە هاونیشتمانی تورکمانی کەسی تری وەک کورد، عەرەب، جولەکە تیا نەبووبێ، وەک ئەوەی خاوندار و خودانی سەرەتا و دیماهی هەر ئەم بەرێزانە بن، راپۆرتێری بەرێز بەدلی تورکچیە کەمالیستەکانی تورکیای نووسیوە، ئەم بەرێزە وەک رۆژنامەڤانێک دەبوو، دیدار و چاوپێکەوتن پرسیارەکانی لەگەل مێژوونووسان، شوێنەوارناسان، رۆژهەلاتناسان، ئەکادێمی و پسپۆرانی بواری شارستانی کۆن بکا نەک لەگەل دوو مامۆستای بەرێز، کەلەم بارەیەوە تایبەتکارنین، تەنێ لەدایک بووی ئەم گەرەکانە کۆمەکێک ناکا بەم پرسە گرنگە، دیارە رای ئەم دوو مامۆستا هێژایەش گرنگە و دەبێ بەهەند بگیرێ بەلام نەدەبوو ئاوا خەمسارد و کەمتەرخەم بۆ راپۆرتێکی ئاوا تەنیا بە بە راگیری دووکەس واز بێنێ.


نەدەبوا هەر لە خۆیەوەش ئەم چەند دەنگە نارازییەی هەندەران بە بچوک و کەم بخوێنێتەوە لە پێناو نووسینی راپۆرتێک و دەستکەوتێک لە ماستەر پلانە عەربییە لوبنانییەکە**، نزیک کردنەوەی ئێمە و بەرەی تورکمانی، گومانکردن لەوەی ئێمە چاومان لە موچە و بەراتێکی بەرەی تورکمانی بێ کارێکی نامورالی و پۆلیسیە، هەمدیس ئەم چەوت خوێندنەوەیە میتودێکی ئەو پەری نادیموکراتییە و لەگەل داب و نەریت و پرنسیپەکانی رۆژنامەوان نایەتەوە
.


لە کۆتاییدا ئەوە ماوە بلێم:
توائهوو کاکم گای بەگونی دەناسێتەوە، ئێمە باسی چی دەکەین ئەم بەرەو کوێمان هەلەتە و دەستخەلەت دەدا.


_____________________________________________
* ئەم وەلامە رای تایبەتی خۆمە دەربارەی راپۆرتی گۆرین، نازانم چەند کەس هاورامە، بۆیە بەناوی تایبەتی خۆم بلاوی دەکەمەوە!
** بروانە هەفتەنامەی روداو، لا4 ژمارە 39ی 2009.1.12


ئوپسالە/سوید

2009.01.14
a_sarkash@hotmail.com