١٣\١٢\٢٠١١
کاڵه‌ک خۆری
بێستان رن.
جه‌لال محه‌مه‌د
نکۆڵی له بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌ڕۆیی و نادادپه‌روه‌رییه‌ی سه‌رانی
باشووری کوردستان ناکرێت ، به تایبه‌ت سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی پارتی
دیموکراتی کوردستانی عێراق . مێژووی ئه‌م پارته بریتییه له
دیکتاتۆریه‌ت و چه‌واشه‌کاری و کوشتنی ده‌نگی ئازادیخوازان . ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌شه په‌رده‌لادان له‌سه‌ر مێژووی پارتی
دیموکراتی کوردستانی عێراق نییه به‌ڵکو بریتییه له‌و چه‌واشه‌کاریانه‌ی
که دیرۆکی ئه‌م پارته‌ی لێوان لێو کردووه ، که ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به
" کاڵه‌ک خۆری بێستان ڕن " پێناسه ده‌کرێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا " 2-12-2011 " چه‌ندین ڕووداوی نه‌خوازراو
به‌ڵام چاوه‌ڕوانکراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراو له ده‌ڤه‌ری بادینان
ڕوویدا. ئه‌و ڕووداوانه‌ش بریتی بوون له هێرشکردنه سه‌ر مه‌یخانه و
شوێنی مه‌ساجه‌کان و پاشان په‌لاماردانی باره‌گا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتووی
ئیسلامی " کوردستان!".
لێره‌دا مه‌به‌ست له جوانکردنی ڕوخساره دزێوه‌که‌ی یه‌کگرتوی ئیسلامی
و بێ‌تاوان نیشاندانی ئه‌م لایه‌نه پڕ گوماناویه نییه ، چونکه
ڕووخسارێک که له زگماکیه‌وه ناشیرین بێت به گوته جوان ناکرێت ،
لایه‌نێک که له داگیرکه‌ران مه‌ترسیدارتر بێت و ناوه‌ندی بڕیاردانه‌که‌ی
ئه‌نقه‌ره‌ی ئاکه‌په‌یی" سی.ئای.ئه‌ی " و ده‌وحه‌ی موسادی بێت ئه‌وا
نه‌ک هه‌ر نابێته بێ‌تاوان به‌ڵکو له تاوانبار تاوانبارترن و له
داگیرکه‌ریش مه‌ترسیدارترن ( به تاوانبار ناوهێنانی یه‌کگرتوی ئیسلامی
په‌یوه‌ست نییه به ئایدۆلۆژیای ئیسلامه‌وه به‌ڵکو به‌هۆی گرێدراوی
ئه‌م لایه‌نه‌یه به داگیرکه‌رانه‌وه چونکه نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته
هیچ دژایه‌تیه‌کی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی ئیسلامی‌دا نییه که داکۆکی له
مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان بکات ) . به‌ڵام مه‌به‌ست له ڕاستی
ڕووداوه‌کانه ، ڕاستی ڕووداوه‌کانیش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که جگه له
پارتی و ده‌زگای پاراستن زیاتر ئه‌وا هیچ لایه‌نێکی دیکه ئه‌نجامده‌ری
ئه‌و ڕووداوانه نه‌بوون . چونکه هیچ لایه‌نێک هێنده‌ی پارتی دژ به
ده‌نگه جیاوازه‌کان نه‌بووه ، نموونه‌ی ئه‌م ئازادیکوژیه‌ش نه‌ک هه‌ر
به بابه‌تێک به‌ڵکو به په‌ڕتوکخانه‌یه‌کیش ته‌واو نابێت.
دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران ( به‌تایبه‌ت پارتی ) باشترین
ڕێگه خۆشکه‌ربوون بۆ نه‌شونماکردنی لایه‌نێکی گوماناوی وه‌کو یه‌کگرتوی
ئیسلامی ، چونکه جگه‌له‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیاردانی یه‌کگرتوو ئه‌نقه‌ره
و که‌نداوه له هه‌مان کاتدا سه‌رچاوه ئابوریه‌که‌شی دوور له ئیراده‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووره ، واته بوونی گه‌نده‌ڵکاری و دیکتاتۆریه‌ت
له ده‌سه‌ڵاتداراندا و ئابوریه‌کی دوور له ویستی ده‌سه‌ڵاتداران
باشترین هۆکار بوون بۆ گه‌شه‌کردنی یه‌کگرتووی ئیسلامی.
سونه‌تی پارتیش به جۆرێکه که له هه‌ر جێگه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتداربن ئه‌وا نه‌ک هه‌ر لایه‌نێک قبووڵ ناکه‌ن که ببێته
خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و شان له شانی پارتی بدات به‌ڵکو له ناو خودی
پارتیشدا که‌سایه‌تییه‌ک قبووڵ ناکه‌ن که ببێته خاوه‌ن ئیراده و شان
له شانی ساده‌ترین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بدات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێرشکردنه سه‌ر مه‌یخانه و مه‌ساجخانه‌کان
باشترین شانۆگه‌ریه که ده‌زگای پاراستن دروستی کرد بۆ سه‌رکوتکردنی
یه‌کگرتوی ئیسلامی و که‌مڕه‌نگکردنه‌وه‌یان له ناوچه‌ی زه‌رددا ،
چونکه هێرش کردنه سه‌ر مه‌یخانه‌کان وه‌کو دارێکه که هه‌ردوو سه‌ری
پیس بێت و درابێته ده‌ستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ، ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو
ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار بکات که کرانه سه‌ر مه‌یخانه‌کان ئه‌وا دژ
به بارنامه‌که‌ی خودی خۆیان ده‌وه‌ستنه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌حکومی
ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ش نه‌که‌ن ئه‌وا شانۆگه‌ریه‌که‌ی پارتی به‌سه‌ریاندا
ساخ ده‌بێته‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش پارتی به تیرێک دوو نیشانه‌ی شکاند ، تیری یه‌که‌م
سوتاندنی مه‌یخانه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه و به
تاوانبارنیشاندانی یه‌کگرتووش به‌م کرده‌وه‌یه ، تیری دووه‌میش
سوتاندنی باره‌گا و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتوو و چاوشکاندنیان
له ناوچه‌ی بادیناندا.
شانۆگه‌ریه‌کانی ئه‌م جاره‌ی پارتی له بادینان دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان
شانۆگه‌ری ساڵی 1980یه که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ حیزبی
دیموکراتیان سازکرد به ده‌رهێنانی ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا ،
چونکه به‌و شانۆگه‌ریه‌ش نه‌ک هه‌ر حیزبی دیموکراتیان خه‌ساند به‌ڵکو
به جۆرێک وڵاتبه‌ده‌ر و سه‌رکوتیشیان کرد که له خه‌ونیشدا نه‌توانن
له فه‌رمانی منداڵێکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لابده‌ن.
ده‌رهێنانی ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فاش له‌لایه‌ن خودی پارتی
دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه بوو تاوه‌کو بیکه‌نه شانۆی
بیانوهێنانه‌وه بۆ سه‌رکوتکردنی حیزبی دیموکرات و به‌جێ گه‌یاندنی فه‌رمانه‌کانی
کۆماری ئیسلامی ، تاوانبارکردنی حیزبی دیموکرات به‌و کرده‌وه‌یه‌ش هه‌ر
له‌لایه‌ن خودی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه بوو تاوه‌کو
خۆیان بێ‌تاوان نیشان بده‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی که به‌رنامه
ڕێژیان بۆ کردبوو دژ به حیزبی دیموکرات.
شانۆگه‌ریه‌که‌ی پارتی به ده‌رهێنانی ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا
هه‌مان ئه‌و داره‌ی دایه ده‌ستی حیزبی دیموکرات که هه‌ردوو سه‌ری پیس
بوو . واته ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکرات نکۆڵی له‌و کرده‌وه‌یه بکردایه
ئه‌وا دژ به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خودی خۆیان ده‌وه‌ستانه‌وه چونکه ته‌نها
ده‌سه‌ڵاتدارێک بوون له‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر نکۆڵیشیان له‌و کرده‌وه‌یه
نه‌کردایه ئه‌وا داسه‌پاندنی شه‌ڕی پارتی به‌سه‌ر حیزبی دیموکرات‌دا ڕه‌وایه‌تی
ده‌دا به ماڵی بارزانی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م شانۆگه‌ریانه نه‌کرێن ئه‌ی چاره‌سه‌ری چییه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران؟
نابێت ئێمه له بیرمان بچێت که له ڕابردوودا پارتی سه‌رکوتی حیزبی
دیموکراتی کرد به‌ڵام به‌و سه‌رکوتکردنه هیچ سودێک به پارتی نه‌که‌وت
، چونکه به لاوازبوونی حیزبی دیموکرات نه‌ک هه‌ر پارتی نه‌بوویه
خاوه‌ن هێز به‌ڵکو زیاتر له جاران له جه‌ماوه‌ر دابڕان و پوکانه‌وه
، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌ڵه‌ت و تاکڕه‌ویه‌کانی یه‌کێتی نه‌بوویایه ئه‌وا هیچ
کاتێک پارتی نه‌ده‌بوویه‌وه به‌و هێزه که بتوانێت ته‌نانه‌ت حوکمی
ناوچه‌ی بارزانیش بکات.
سه‌رکوتکردنی ئه‌م جاره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامیش نه‌ک هه‌ر خزمه‌ت به
پارتی ناکات به‌ڵکو دیکتاتۆریه‌تیان زیاتر له جاران ئاشکرا ده‌بێت و
زیاتر له جارانیش له گه‌ل داده‌بڕێن . ته‌نها چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه
که کۆتایی به گه‌نده‌ڵێ و دیکتاتۆریه‌ت بهێنن و له جیاتی ئه‌وه‌ی
هانا به‌رنه به‌ر چه‌واشه‌کاری و ده‌ستی هاوکاری بۆ داگیرکه‌ران درێژ
بکه‌ن ئاوڕێک له ده‌نگه ئازادیخوازه‌کان بده‌نه‌وه و زیاتر یه‌کڕیزی
و یه‌کده‌نگی کوردان به بنه‌ما بگرن و هه‌وڵی سازکردنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی
بده‌ن.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|