په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٧\٢٠٢٠

کام باڵی پارتی دژایەتیی پارتی کریکارانی کوردستان دەکا؟


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


پارتی لە مێژەوە دژایەتی پەکەکە ئەکات و ھەر جاریک بە بیانوویەکی درۆستکراوو زۆر جار بە میوان ناویان ئەبەن و زۆربەی کورد ئەزانن کاتێک ‌مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ھەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی بنکە فراوانی کوردستان بوون داوایان لە میوانەکان کردو مەبەست لە میوانەکان پارتی کرێکارانی کوردستانە سەری خۆیان ھەڵگرن و برۆن و،‌ مەسرور بە روونی وتی: دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان قەندیل جێبھێڵێت، چونکە لەنێو خاکی عیراقدایە! و وتیشی: “ھێزەکانی (پەکەکە) و (یەپەگە) میوانن و، پاشان نێچیرڤان بارزانی وتی: میوانەکان ئەبێ بچنەوە شوێنی خۆیان و خاکی ھەرێم بەجێبھێڵن، من لێرەدا تەنھا پرسیارێک ئەکەم و وەڵامیش لای گەلی کوردستانە: ئایا کوردان لە سەر خاکی باوباپیران میوانن؟ دیارە ئەم داوایە پر شەرمەزارییە لە سەر خواست و ئارەزووی ئەردۆگانی شۆڤەنیست و تاقمە رەگەزپەرستکانی حیزبی "" دادو گەشەپێدان"" و ئیخوان موسلیمەکان بووەو، ھەر ئەمەش بووە زەنگی ھەڵگیرسانی شەر لە دژی گەلی کوردستان و پەکەکە.


لە پاش ھاتنی ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ٢٤/٧/٢٠١٥ بۆ ھەولێر (بەسەردانێکی گوماناوی) و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵای سەربازی و لە پاش٤ کاتژمێر رووی کردە تورکیاو، لە ٢٥/٧/٢٠٥ فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی تورکیا لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا بنکەکانی پەکەکە یان لە باکوور و باشووری کوردستان بۆمباباران کردو، ھاوکات ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند بۆماوەی کاژێرێک گفتوگۆی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ئامانجی ئۆپراسیۆنی تورکیا کردووە.


شۆڤەنیستەکانی تورکیا رایانگەیاندو ئێستاشی لە گەڵدا بێت کە چەقۆکە گەیشتوەتە ئێسقان و ئامادەن خەڵک لە ناوبەرن و قەندیل لە گەڵ زەوی تەخت بکەن و، ئەوەتا بە ئاشکراو بە بەرچاوی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و حکومەت بە فرۆکەی جەنگی و فرۆکەی بێفرۆکەوان و توبخانەکانی تورکیا لە ناو خاکی ھەرێمدا خەڵکی سڤیل و دانیشتوانی دێھاتەکان و میوانەکان لەناو ئەبەن و میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و میتی تورکی پاساو بۆ ھێرشەکانی تورکیا ئەھێننەوە.


دەوڵەتی تورکیای فاشست سیاسەتی ئاگرو ئاسنی لە باکووری کوردستان بەکارھێناو، شارە کوردییەکانی خاپور کردو، کوردی ناچار کرد خاک و ماڵ و سامانیان بەجێبھێڵن و سەرگەردان ببن و، دەیان و سەدان و ھەزاران ھاوڵاتی کوردی سڤیل گیران و کوژران و تەنانەت ئەندامانی پەرلەمان سەر بە ھەدەپە لە پەرلەمان دەرکران و گیران و، بەوەش نەوەستا رەجەب تەیب ئەردۆگانی تیرۆریست ھێرشیکردە سەر رۆژئاواو ھاوڵاتیانی کوردو پێکھاتە ئێتنیکییەکانی دەربەدەر کردو و ماڵ و سامانیان سووتێران و، شاڵاو ی ھێنا بۆ باشوورو رۆژانە بە فرۆکەی جەنگی و بە تۆپ کوردستان کاول ئەکات و، تا ئێستا بەرپرسێکی بوێرمان نەدی کردەوەکانی تورکیای دوژمن ریسوا بکات و، زمانیان بەرامبەر بە تورکیا لاڵەو، چاویان کوێرەو، بەوەش نەوەستاون بێشەرمانە ئەلێن نێوانمان لە گەڵ تورکیا باشەو، لێرەدا پێویستە بەو بەرپرسان بڵێن : بەسە گەندەڵی، بەسە کرنوش بردن بۆ دوژمن بەسە ولڕتفرۆشتن و، چیتر خاکی کوردستان مەدەن بە تورکیای فاشیست و، بە جادەی قێرتاو مەیھێنن بۆ زاخۆو سیدەکان وقەندیڵ و پێشیان مەکەون و، ئەگەر یەکریزیتان ئەوێت و راست ئەکەن دەبا بێدەنگی بشکێنین و بوێرانە کردەوەکانی ئەردۆگانی تیرۆریست ریسواو شەرمەزار بکەن و، با ھەموومان تێبکۆشین بۆ ئازادکردنی خاکی کوردستان لە چنگی دوژمنان.


لە سایەی باڵباڵینی نێو پارتی ، باڵە زاڵەکە بە تەواوەتی چووەتە سەنگەری تورکیاوەو بۆ ئەوەی ھێزو توانا پەیدا بکات ٥٠ ساڵ نەوتی خەڵکی کوردستانی بەخشیوە بە تورکیای فاشیست و، لەمرۆدا دەزگای رووداو در لە راگەیاندنەکانی پارتی پاساو بۆ تورکیا ئەھێنێتەوەو ئەیەوێت پەکەکە تاوانبار بکات و، لە پێش چەند رۆژێک ھوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی وتی : ھاتنی تورکیا بۆ ناو خاکی کوردستان مەترسیدارەو، پێشتر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی چەندین کەرەت وتویەتی ئێمە شەری کورد ناکەێن بەڵام لەو بارەیەوە سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان وتویەتی: بۆچوونی مەسعود بارزانی سەبارەت بە پارتی کرێکارانی کوردستان لەگەڵ بۆچوونی تورکیا وەک یەکەو ھیچ جیاوازییەکی تیادا نییە.


لەو تابلۆیەی سەرەوە دەرئەکەوێت لە ناو پارتی باڵ دروست بووەو ھێشتا نەتەقێوەتەوەو، رۆژانی داھاتوو ئەو راستییە دەر ئەخات و ئەو کات خەڵک ئەزانێت کام باڵ لە گەڵ خواستیان گونجاوە و، کامیان نەخشەکانی تورکیای فاشیست جێبەجێ ئەکات.


ئایا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە گەڵ پرسی پەکەکەو تورکیا چۆن رەفتار ئەکات؟، وەک نێچیرڤان بارزانی جاران و وتەپێژی حکومەتەکەی سەفین دزەیی : پەکەکە میوانەو تورکیا خاوەن ماڵە ؟ ، ئەگەر خاوەن ماڵ نییە ئەو ھەموو پێشێلکارییەی تورکیا لە پێناوی چی؟ کێشەکە پەکەکە نییە و، تورکیا نیازی چەپەڵەو ئەیەوێت بە ئارەزووی خوی بەشەکانی تری کوردستان داگیر بکات وەک چۆن قوبرسی داگیرکردووەو لە لێبیا شەر ئەکات و لەو دوو وڵاتە پەکەکە نییە. مێژوو ترسی لە کەس نییە و زۆر بێ رەحمە!‌

 

١\٧\٢٠٢٠

ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک