په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٣\٢٠١٤

کامێرای شاراشکرای هەڵەبجارییە!*


وشەجاڕ        

- بڕۆ دەرەوە هەتیو! مردووی خۆمە و خۆم ئەیشۆرم!
- بۆچی من لە ژنە عەرەبەکەم؟!
- دە یاڵڵا قەیناکا! هەر تۆی لێیە وەرە ئاو بکە بە دەستما!
دەڵێم! دیکۆ وەرە! ئەو دەرگایە دابخە. دەڵێم؛ تۆ برسیت نیە هەڤاڵ؟
- کورە بەرەوەڵڵا، لە قالوو بەلاوە تا ئێستا کەس ئەوەندەی من برسیی نەبووە!
- هەتیو واز لە قالە و بلە بێنە! پشتی دەرگاکە بخە و ئەو چەقۆیەم بدەیە!
- باشە بە تەمای چیت کوڕە؟! بۆیە دەتویست بە تەنیا بیشۆریت هەی غەزەب!
- بۆ وادەزانی هەر خۆت پیاویت؟ هەتیو من "قابیل"ی باوکیشم هەر بە سەخوڕی زگی کاکی، ژیا!
- دەڵێی بە غەریبەم دەزانی برا؟!
- ئێ باشە، باوکمان! دڵت بەوە خۆشە؟!
- واز لەو مشت‌ومڕە قۆڕە بهێنە! لە ٢٠٠٠ ساڵی داهاتووشدا من کاتی گوێگرتن لە فەلفەسە و قۆڕیاتی سوکرات و کیفلاتۆنم نیە! زووبە هەتیو، گەرمە! زوو نەجووڵێین"قووت"ی ئەمڕۆمان بۆگەن ئەکات!
- هەڵیدڕە دە...!


کەرانە؛ وەک "کەو" و وەک "جاش" سەریان کردووە بە ژێر بەفردا و وا دەزانن کەس نایانبینێت!
هەرچەندە بەقەد کابرای بانی‌سەر سەبرۆکەم، بەڵام خۆم پێ نەگیرا و بە زمانی ئەڕنەمووکە دامخوڕی بە سەریاندا:
دە بەسی‌کەن هەی سەخوڕخۆرانە!
دادەم زگی پڕە بە سێوی مێخەک‌ڕێژ! مامە هابیلی ئێوە نیە کۆڵە سەخوڕی لە زگدا بێت! خۆ گێل مەکەن! واز لەو تەرمە بهێنن با حەیا و نامووستان نەبەم!
ئازیزان هەتا من ئامۆژگارییەکی بەخێری ئەم سەخوڕخۆرانە دەکەم، لە ناوبڕێکی بەرنامەکەدا، دایکم نوکتەیەکتان بۆ دەگێڕێتەوە:


- سڵاوتان لێ بێت ئازیزانم! نوکتەیەکتان بۆ دەگێڕمەوە لەسەر کچە جوانەمەرگەکەم! هیوادارم جێی ڕەزامەندیتان بێت و تێر؟! بکەنن!


ئەو ساڵە دەمەو-بەهار لەنجە گیان نەخۆش بوو و خواردنی پێ؟نەدەخورا! چەن ڕۆژێک پێش خنکانی لەنجە؛ سید الرئیس، براز الله الاعظم "سەگدەم حوسێن"ی باوکی برا عەرەبەکان، بڕیاری دا لە ڕێی خودادا؟ حەبی سێوی بۆ بنێرێت! دەڵێن حەبەکە لەو سێو تایبەتە دروستکرابوو کە عەلی باپیر بەردەوام خەوی پێوە دەبینێت! براز الله وتبووی من ئەشقی لەنجە گیانم و بە خۆشکە بێت یان بە غەزا و جیهاد، دەبێ ئەو حۆریە بستێنم! سەیر ئەوە بوو کە لەنجە گیان مەگیرانیی بە هەناری هەورامان دەکرد، کەچی براز الله باری یەک گاگەل کەر، ببورن جوبریلی باڵدار، سێوی بار کردبوو بۆ شارەکەی لەنجە گیان! ئەو هەتیوە وەک بیەوێ لەنجە سەرسام بکات، بێ هەواڵ بارەکەی ب‌ـەڕێ‌ک‌ردب‌وو! بارە سێو گەشتە هەڵەبجارییە! شۆربای سێو و شەربەتی سێو و بۆن و هەناسەی سێوین و حەب و دەرزی و شروبی سێو و...
سێوی
مێ‌
خە‌ک
ڕێژ!


بار گەشتە جێ و لەنجە سەرسا؟!، شایی؟مەرگ بوو! گاگەلێک جوبریلی باڵدار هاتن! باریان هەڵڕشتە بەرپێی لەنجە! بەڵێ بار گەیشتە هەڵەبجارییە و لەنجەی لێ بڕی و سێو و مێخەک بوو بە زەهری! ...

- دەڵێم، هەڤاڵ! تۆ... ژاوەژاوێکت نەبیست؟!
- بەڵێ وەڵڵا! وەمزانی گوێم دەزرینگێتەوە یان "وەحی"م بۆ هاتووە!
- کورە وەحا! "وەح"ی چی! بە زاتی خوا ئەو ژاوەژاوە یان شەیتان بوو یا وشەجاڕ!
- مەبەستت ئەوەیە،... پێیان زانیوین؟!
- ئەرە بە زاتی خوا ئەمجارەیان تێکەوتین!


کورە ئەمجارە و زەهرەممار! ئەمجارە و هەڵەبجە! ئەمجارە و دڵی‌دەرد! ئەمجارە و ئەنفال! ئەمجارە و قوزەڵقورت هەی مردووخۆرانە! ئەمجارەی چی! واز لەو تەرمە بهێنن هەی مردووخۆرانە! حەیا و نامووستان دەبەم! لەوەتەی بیرم بێت ئێوە هەر خەریکی تێکەوتن و ڕێکەوتنن و لێ‌کەوتنن! کەبا، ببورن سەخوڕ نەما لە دڵی شەهیداندا دەری نەهێننەوە و نەیخۆن! دەی بەسی‌کەن! ئەمەیان ناخورێت!


دەی شەرم بتانگرێت! دادە لەن، دادە هەڵەبجارییەم ژەهراوییە! ئەگەر ئازان بیخۆن!
______________________________
* ئەمە پێشەکیی دیوانی ژنفالە، بە تۆزێ دەسکارییەوە!
 

ماڵپه‌ڕی وشەجاڕ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک