١٢\٤\٢٠١١
کامیان رەوایە؟
ئاسۆ کهمال*
هەروەها دوای ئەوەش بینیمان مهسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی ئەم دەسەڵاتە پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ دادگاییکردنی هەزاران خۆپیشاندەری کوردستان دەدا، رامانگەیاند کە ئەم دەسەڵاتە شەرعیەتی لەدەستداوە و دەسەڵاتێکە شەرعیەتی خۆی لە کوشتن و سەرکوتی هاوڵاتیانی ناڕازی و خۆپیشاندەردا دەبینێتەوە و بە هێزی چەک ئەم دەسەڵاتە ناشەرعیەی دەپارێزێ.
ئێمە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و PUK Media، دەڵیین لە کوردستان دوای ١٧شوبات دنیا گۆڕاوە و لە گوێی چیدا نوستوون و باسی کلتووری سیاسی خۆتان دەکەن کە گوایە ئێوە نوێنەری خەڵکن چونکە بە هەڵبژاردن هاتوون و وەکو تاڵەبانی سەرۆکتان دەڵێ شەرعیەتی شۆڕشگێرانەتان هەیە. یەک وەڵامان بۆ ئەم بێ ئاگاییهتان هەیە لەوەی ئێوە لە دۆڵێکن و خەڵکی کوردستان لە دۆڵێکی ترە. با بەو کلتوورەتانەوە کە دوای کوشتنی خۆپیشاندەران و کردنی شارەکانی کوردستان بە سەربازگە وەرنە سەرای ئازادی و مەیدانەکانی تری ئازادی لە کوردستان و بزانن خەڵک ئێوە بە نوێنەری خۆی دەزانێ یان ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی، وەرن بزانین شەرعیەتی شۆڕشگێرانەتان و شۆڕشگێربوونتان لە کوێدایە؟ خەڵک دژ بە دەسەڵاتی میلیشیایی یەکێتی و پارتی هاتۆتە مەیدان و خوازیاری گۆڕینێتی بە سیستمێکی سیاسی ئازاد کە حیزبەکان لە چەک دابماڵرێن هەروەک سوێد، ئەگەر PUK کلتووری میلیشیایی دەگۆڕێ بە کلتوری ئازادی سیاسی ئەوکات دەتوانێ باس لە پرەنسیپی سیاسی و هەڵبژاردن بکا، ئەگەر نا.. هەڵبژاردنە ساختهکانی سایەی دەسەڵاتی میلیشیایی یەکێتی و پارتی خەڵکی خۆپیشاندەر بە پوولێکی قەڵپ چیتر نایکڕێ .
ئێمە وەک ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی نوێنەرایەتی ئەو خواستەی خەڵکی خۆپیشاندەری کوردستان دەکەین کە دەیەوێ ئەم سیستەمه حیزبییه چەکدارەی هەموو سەروەت و سامانی کوردستانی لە دەست چەند بنەماڵە و بهرپرسێکی چەکداردا پاوانکردوە بگۆڕێ بە سیستهمێکی مۆدێرنی ئازادی سیاسی کە دەنگدان و هەڵبژاردنی خەڵک دەسەڵاتیکی راستەقینە بدا بە خەڵکی کوردستان کە لەو هەموو داهاتەی کوردستان ژیان و گوزەرانی سەرجەم جەماوەر خۆش بکا.
ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی پەیامێکی بۆ حکومەت و پەرلەمانی سوێدی و دەوڵەتانی تر هەیە ئەویش ئەوەیە کە چیتر پشتیوانی سیاسی دەسەڵاتی میلیشیایی یەکێتی و پارتی نەکەن و کار و پرۆژەکانیان لە رێگەی کۆمپانیاکانی سەر بەم دوو حیزبەوە نەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ داواکانی خەڵکی خۆپیشاندەری کوردستان دهربڕن و لە رێگای رێکخراوە مەدەنیەکانەوە کار و پرۆژە خزمەتگوزارییهکانیان پێشکەش بکەن. ئەوەی تا ئێستا لە ئەندام پەرلەمانەکانی سوێد بینیومانە ئەوەیە کە نایانەوێ لە پاڵ دەسەڵاتێکدا بن کە هاوڵاتیان لەسەر خۆیشاندان دەکوژێ و بە چەک حوکم دەکا. ئەمە ئەو کلتوور و پرەنسیپە سیاسیەیە کە ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی بە دنیای دەرەوهی دەگەیەنێ.
لینکی ماڵپهڕی رادیۆکه که گفتوگۆیهکهی تێدا بڵاوکراوهتهوه: http://sverigesradio.se/sida/default.aspx?ProgramId=2200&sida=2
_______________________________
|