٢١\٧\٢٠١٠
کامیان
تیرۆریسته: پ.ک.ک یان ده‌وڵه‌تی تورک؟

مه‌هاباد کوردی
پرسیارێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌نده سووک و هاسان و به‌رسڤ
دیاریشه که هه‌ر که‌سێک، تۆزقاڵێک، ئاگای له ڕه‌وشی کوردستان و
تورکیا و ناوچه‌که بێت، ده‌زانێت چ له ئارادایه و کێ تیرۆریست و
زۆردار و کێش مافدار و دۆزه‌که‌ی ڕاست و ڕه‌وایه. ده‌سه‌ڵاتدارانی
ڕه‌گه‌زپه‌رست و تۆرانیستی ئه‌و وڵاته‌ی که به ناهه‌ق ناوی تورکیای
به‌سه‌ردا بڕاوه، که تا هه‌نووکه چ کارێکی خراپ و نامرۆڤانه و
دڕندانه نه‌ماوه به‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردیان له باکووردا
نه‌هێنابێت، ئه‌مڕۆ که له به‌رامبه‌ر نه‌به‌ردی و قاره‌مانییه‌کانی
گه‌ریلاکانی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمان دۆش داماون و حه‌په‌ساون، له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان هه‌ر ڕێیه‌ک بگرنه‌به‌ر بۆ ناو زڕاندن و له‌که‌دارکردنی
خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کورد له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا و پێشه‌نگی
تێکۆشانیش له‌وێنده‌رێ که بێگومان پارتی کرێکارانی کوردستانه، خۆیان
گۆته‌نی، له‌ناو ببه‌ن و ڕیسوای بکه‌ن. تورک له‌م کرده‌وه ترسنۆک و
نابه‌رهه‌مداره‌یاندا ده‌یانه‌وێ هه‌موو شت و هه‌لومه‌رج و ئاستێک
بقۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی پ.ک.ک له‌به‌ر چاوی دنیا و ڕای گشتی خه‌ڵکدا
ڕه‌زاگران و ناشیرین بکه‌ن. به‌ڵێ ئه‌وان ته‌قه‌ڵلا و کۆششیان بۆ
ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێزه کوردستانییه وه‌ک تیرۆریست به جیهان
بناسێنن و به‌مه‌ش ته‌واوی بزاڤی کوردان له باکوور به ناڕه‌وا له
قه‌ڵه‌م بده‌ن. جا تورکه هۆڤه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی ناداد و
ناگه‌شه‌پێدانی ناته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌م بواره‌دا تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو
بوون یا ده‌بن، ئه‌مه‌یان شتێکی دیکه‌یه و گشتمان که‌م تا زۆر هه‌ست
به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کاره دزێو و قێزه‌ونه‌یان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها
دواڕۆژ بێگومان شتی تریشی لێ ده‌که‌وێته‌وه و ئاکامه‌کانیش جوانتر
دیار ده‌بن.
ده‌وڵه‌تی تورک که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له ئیسته‌نبووڵ میواندارێتی
کۆنگره‌ی یه‌کێتی جیهانیی زانایانی ئیسلامی کرد، توانی له ڕێی
(قه‌رزاوی)یه‌کی بۆگه‌ن و دژ به خواسته‌کانی کورد له باکووری
کوردستان، به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ر بکات به مه‌به‌ستی هێڕشکردنه سه‌ر
پ،ک،ک و ناوبردنی به تیرۆریست که دیاره ئه‌م کاره‌ش بووه هۆی
ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی گه‌لێ که‌س و لایه‌نی دڵسۆز و خه‌مخۆر له‌نێو
گه‌له‌که‌ماندا. جێی داخه د.عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌کی کورد که
ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی ناوهاتووه، چۆن ده‌بێ ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا
تێپه‌ڕ بووبێت و له‌سه‌ری ڕازی بووبێت و هاوڕای ئه‌و به‌ناو زانا و
موسڵمانپه‌روه‌رانه بووبێت؟ تۆ بڵێی د. قه‌ره‌داغی که به گوێره‌ی
هه‌ندێ ماڵپه‌ڕی کوردیی ئیسلامی داوای وه‌ستاندنی تۆپببارانکردنی
ده‌ڤه‌ره سنوورییه‌کانی باشووری کوردستانی کردووه، نه‌زانێت که
پارتی کرێکارانی کوردستان له باکوور ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره و
به‌شێکی جیانه‌کراوه و زۆر گرنگیشه له‌وێ؟! یان کابراش مینا به‌ناو
زانا عه‌ره‌ب و تورک و فارس و ڕه‌گه‌زپه‌رست و شۆڤێنیستانی دیکه بیر
ده‌کاته‌وه و نه‌فره‌تیش له کوردی باکوور و پ.ک.ک ده‌کات؟؟!! سه‌یره
کاتی خۆی هه‌ر نوێنه‌ری یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له تورکیا، که
د. عه‌لی قه‌ره‌داغیش هه‌ر له هه‌مان بازنه‌ی ڕێکخراوی ناوهاتوودا
ده‌خولێته‌وه، به توندی په‌لاماری تاکه پارتی ڕێگه‌پێدراوی له
باکووری کوردستان و تورکیا(د.ت.پ) دابوو، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی یه‌کگرتوو
وه‌ک له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانیشدا باسی کرابوو (د.ت.پ)ی به تێکده‌ر
و ئاژاوه‌گێڕ ناوزه‌د کردبوو. شایانی باسه پارتی ئاماژه‌بۆکراو(د.ت.پ)
له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نادادپه‌روه‌ری تورکان دواتر قه‌ده‌غه کرا و،
له جیاتی ئه‌و پارته‌ش ئێستا ڕێکخراوێکی سیاسی دیکه‌ی کوردان خه‌بات
و چالاکی ئه‌نجام ده‌دات. هه‌روابێته‌وه ئه‌ردۆغانێکی نادیموکرات و
ساخته‌چی و ناجوامێر که له‌سه‌ر گه‌لێ په‌ت یاری ده‌کات، جێی داخه
لای هه‌ندێ که‌سی کورد و لایه‌نی باشوور وه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئاشتی
ته‌ماشای ده‌کرێت.
د.عه‌لی قه‌ره‌داغی که له قه‌ته‌ر نیشته‌جێیه و له باشووری
کوردستان بێگومان ناسراوه و به‌پێی بۆچوون و ڕێچکه‌ی تایبه‌تی خۆی
خزمه‌تی کوردیشی کردووه، به ڕاستی شه‌رمێکی مه‌زنه بۆ ئه‌و که
هه‌روا سووک و سانا به‌یاننامه‌یه‌کی له‌م جۆره‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت
یانیش واژۆی خۆی بخاته سه‌ر و ڕه‌زامه‌ندیشی له‌سه‌ر ده‌ربڕێت. هه‌تا
کاتی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕانه‌ش له ماڵپه‌ڕی (موسوعه النهرین)
هه‌واڵێک بڵاو کراوه‌ته‌وه له‌مه‌ڕ ناردنی شاندێکی یه‌کێتی جیهانیی
زانایانی ئیسلامی، به سه‌رۆکایه‌تی خودی د.عه‌لی قه‌ره‌داغی بۆ
قه‌رغیزستان، به مه‌به‌ستی ئاشتکردنه‌وه‌ی ئۆزبه‌گ و قه‌رغیزییه‌کان
له‌و وڵاته‌دا. هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که که له ماڵپه‌ڕی
یه‌کگرتوو وه‌رگیراوه، شانده‌که توانیویه‌تی گرژییه‌کانی نێوان
هه‌ردوو میلله‌ت که‌م بکاته‌وه و ناوبژیکردنه‌که‌ش سه‌ری گرتووه. من
ده‌پرسم: کوردێک که بکارێت وه‌ها ڕۆڵێک له قه‌رغیزستان بگێڕێت، بۆچی
ده‌بێ له ئیسته‌نبووڵ ڕازی بێت تا سووکایه‌تی به گه‌له‌که‌ی خۆی
بکرێت و پێشه‌نگه‌که‌شی به تیرۆریست ناو ببرێت؟! ئه‌گه‌ر د.عه‌لی
قه‌ره‌داغی ئاگای له به‌یاننامه‌که نییه و قه‌رزاوی خۆی ئه‌م کاره‌ی
ئه‌نجام داوه، که ڕێی تێناچێت، با کابرا بێت ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر
بدات و ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش ڕه‌ت بکاته‌وه. ئه‌وسا من و که‌سانی
تریش قسه و هه‌ڵوێستی جیامان له‌وه‌ی ئێستا ده‌بێت.
تیرۆریستبوونی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ر و خوێنمژ و نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست و
زه‌وتکه‌ره‌کانی کوردستان و کرده‌وه هۆڤ و دڕندانه و نامرۆییه‌کانیان
شتێک نییه به‌دزی بن و که‌س پێیان نه‌زانێت. وه‌ک ڕۆژی ڕووناک
ئاشکرایه کێ تیرۆریسته، کێ له‌سه‌ر هه‌قه، کێ زۆرداره، کێ
زۆرلێکراوه، کێش ڕۆژ نییه زوڵمی لێ نه‌کرێت و نه‌چه‌وسێنرێته‌وه. خۆ
ئه‌گه‌ر که‌س ئه‌مه نه‌زانێت، ده‌بێ د.عه‌لی قه‌ره‌داغی جوان جوان
بیزانێت و بشیبینێت.
من پێموایه گه‌لێ پێویسته گه‌ر که‌سانێک، با له هه‌ر پله و
پایه‌کیشدا بن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه و ناماقووڵییان کرد به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و
میلله‌ت و خاکی خۆیان، ده‌ستبه‌جێ و بێ چ بڕوبیانوویه‌کی بێ بنه‌ما و
پووچه‌ڵ داوای لێبووردن له گه‌ل و وڵاته‌که‌یان بکه‌ن و جارێکی تریش
ئه‌م کاره نابه‌جێیانه دووباره نه‌که‌نه‌وه. داوای لێبووردن له
میلله‌ت و زێدی خۆت جوانترین و شارستانیترین ڕێگه‌یه بۆ یه‌کێک که
هه‌ڵه‌ی کردبێت به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی. به‌رده‌وامبوون
له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کردنه‌که و سووربوونیش لێی خۆی له خۆیدا قێزه‌ونترین
کاره بۆ مرۆڤی به‌هه‌ڵه‌داچوو.
19\7\2010 - ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|