کاندیدەکانى
دەربەندیخان بەخەونیش ناگەنە پەرلەمان.
(تەنها لەبەر ئەوەى شارێکى
یاخین ، هەموولیستەکان فێڵێکى سیاسیانەیان لێکردین)

پێشڕەو حەمید
شارى دەربەندیخان گەرچى پەروازێزترین شارى کوردستانە و هێندەى ئەو
سامانەسروشتیانەىکەهەیەتى و ئەو هەموخەباتە پڕلەشکۆمەندیەى ڕابردوى
نەوکانى و قوربانى دانیان بۆ سەرخستنى خەونى نەتەوەى کورد ، هێشتا
لەلایەن دەسەڵاتى کوردیەوە وەک پێویست ئاوڕى لێنەدراوەتەوەو ئەگەرچی
وەک مافى خۆیشى هەرشتێکى بۆکرابێت وەک هەرشارێکى ترى کوردستانى بەدەیان
جار لەلایەن کاربەدەستنانەوە پێمان فرۆشراوەتەوە وەک ئەوەى بەپارەى
گیرفانى ئەوان خزمەتى شارەکە یان کردبێت .
دەربەندیخان شارێکە جیاوازتر لەهەموشارەکانى ترى کوردستان بۆهەر سەردەم
و هەر ساتێک جیاوازدەردەکەوێت و هەمیشە یەکەم شاربوە کە مل کەچى هیچ
جەبەروتییەتێکى دەسەڵات نەبوە ، شارێک بوە هەمیشە لەئاست ناعەدالەتیە
کۆمەڵایەتى و سیاسیەکاندا دەنگى هەڵبڕیوەو گەنجە خوێن گەرمەکانى
سەرشەقامەکانیان تەنیوەو لەئاست توندوتیژى و زۆردارى دەسەڵاتدا
بێباکانە بەردەوام بون لەسەر کارکردن لەژێر دروشمە بەناوبانگەکەیاندا (
نەوەیەک بەڕێوەیەدژى گەندەڵى شەڕدەکات ).
دەربەندیخان لەماوەى دوخولى هەڵبژاردنى پەرلەماندا لەماوەى 17 ساڵى
ڕابردودا شانسى ئەوەى نەبو کە نەوەیەکى خۆیى بباتە پەرلەمانى کوردستان
و نوێنەرایەتى بکات و کێشەو گرفتەکانى بباتەناوپەرلەمانەوە ، ئەگەرچى
هەندێک جار لەڕێگەى ئەندامانى ترەوە ئەو کارەکراوە ، بەڵام ئایادەکرێت
شارێک لەماوەى دوودەیى ڕابردودا تائەمڕۆ نوێنەرێکى نەبێت لەپەرلەمانى
کوردستاندا ؟ دەکرێت خەڵکى ئەم شارە هەمیشە لەپەراوێزى
هاوکێشەسیاسیەکاندابێت لەکاتێکدا قورسایى لەسەر گۆڕانەکان هەیە ؟ ئایا
لەدیدى حیزب و سەرۆکى لیستەکان و کاربەدەستەباڵاکانى کوردەوە،
دەربەندیخانەیەکان شایەنى ئەوەنین کە کەسیان ببنەئەندام پەرلەمان ؟ یان
لەوەدەترسێن کەدەربەندیخانییەک بڕواتەپەرلەمانەوە ئەندامە گوێگرەکانى
تر فێرى یاخیى بون بکات ؟
لەپرۆسەى ئەمجارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلیستى ( کوردستانى
) و لیستى ( گۆڕان ) سێ کەس بەناوەکانى ( محمد حاجى فایەق ) و ( دڵشاد
حسێن قادر ) و ( مستەفاشێخ براهیم ) کاندید کراون ، بەڵام چۆن
کاندیدکردنێک ، چۆن هەڵخەڵەتاندنێک ، چۆن فێڵ لێکردنێک ، چۆن ئیهمال
کردنێک ؟! لەلیستى کوردستانی دا ( محمد حاجى فایەق ) لەلیستەکەدا
لەژمارە ( 90 ) دانراوە کەژمارەیەکە وەک ( سەراب ) وایە بۆخودى ( محمد
حاجى ) و هەرگیز چانسى ئەوەى نییە کە ببێتە ئەندامى پەرلەمان ؟!چونکە
هەڵبژاردنى ئەمجارە جیاوازترەو پێشبینى دەکرێت لەبەر زۆرى لیستەکان
لیستى کوردستانى لەو ( 100 ) کورسیەى کەماوەتەوە بەلایەنى کەمەوە ( 30
) تا ( 35 ) کورسى لەدەست دەربچێت ، کەواتە ژمارە ( 90 ) بۆ
پاڵێوراوەکەى لیستى کوردستانى لەشارى دەربەندیخان خەونێکەوە هەرگیز
نایەتەدى ، بەڵام ئایا ( محمد حاجى فایەق ) لەبەرامبەر پێدانى ئەو
ژمارەیەدا چى هەڵوێستێکى دەبێت ؟ لەکاتێکدا دەنگۆى ئەوەیە کە پێشتر
لەژمارە ( 22 ) لیستى یەکێتیدا بوەو پاشان دورخرا وەتەوە بۆ ژمارە ( 44
) و ئێستاش لە ژمارە ( 90 ) ى لیستى کوردوستانی دایە ؟!
لیستى گۆڕان ( دڵشاد حسێن قادر ) یان لەژمارە ( 30 ) دا داناوەو کە
بەهەمان شێوەش ئەو ژمارە بۆئەو وەک خەونێک وایە ؟ چونکە وەک پێشبینى
دەکرێت ئەگەر لیستى کوردوستانى ( 30 بۆ 35 ) کورسیى لەدەست بدەن ،
ئەوالیستى گۆڕان لەنێوان لیستى چوار حیزبەکەو لیستى چەپەکانى کوردستان
و ئەوانى تردا لەکۆى ئەو چەند کورسییە ئایا دەبێتە خاوەنى ( 30 )
کورسیى ؟ بیگومان ئەوەیان پێشبینى یەکى دورەو بەو شێوەیەش دەتوانین
بڵێن لەلیستى گۆڕانیشدا دەربەندیخان ناتوانێت ئەو نەوەیەى خۆى بباتە
پەرلەمانەوە ، هەروەها بەهەمانشێوە لەلیستى گۆڕاندا نەوەیەکى ترى
دەربەندیخان بەناوى ( مەستەفا شێخ براهیم ) لەژمارە ( 35 ) دانراوە ،
ئەگەر ناوى ژمارە ( 30 ) ى لیستى گۆڕان خەونێکى دوربێت ، ئەوا ناوى
ژمارە ( 35 ) خەونێکى مەحاڵەکە بەدیبێت ؟! بەم شێوەیەدەتوانین بڵێن
دەربەندیخان لەنێوان سێ کاندیدو سێ نەوەى چالاکدا ناتوانێت هیچ کامیان
بباتە پەرلەمانەوە و ئەم جارەیش غەدرێکى تر لە خەڵکى شەرفمەندو
تێکۆشەرى خەڵکى دەربەندیخان و چواردەورى کراو هەموو لیستەکان فێڵێکى
سیاسیانەیان لێکردین ، بەڵام ئایا دەکرێت خەڵکى دەربەندیخان تەنها
لەبەر ئەوەى ناتوانێت ئەمجارەیش نوێنەر بباتە پەرلەمانەوە بەشدارى
لەپرۆرسەى هەڵبژاردندا نەکات ؟ دەکرێت لەوادەى هەڵبژاردنى پەرلەماندا
لەماڵەکانمان نەیەینەدەرەوەو مانبگرین لەبەشداریکردنمان ؟ بێگومان
نەخێر ،چونکە بەشدارى کردن لەهەڵبژاردندا بەشێوەیەک لەشێوەکان بەشدارى
کردنە لەپرۆسەى سیاسی داو دەبێت نەک هەرخەڵکى دەربەندیخان ، بەڵکو
تەواوى خەڵکى کوردستان بەشدارى چالاکانەبکەن لەپرۆسەى هەڵبژاردنەکاندا؟
چونکە لەڕێگەى سندوقى دەنگ دانەوە دەتوانین ئەداى حکومەت باش بکەین
بەروەئاراستەکردنى ژیانێکى پڕلەسەربەرزى و خوشنودى بۆخەڵکى ، ئیدى دەنگ
بەکێ ئەدرێت و کێ پەسەند دەکرێت ، ئەوەیان پەیوەندى بەسەربەستى و
هوشیارى کەسى دەنگ دەرەوەهەیە.
|