٢٧\١١\٢٠١٦
کاردانەوەی سوتانی
ژن و منداڵێكی كورد
لە ئۆردوگایەكی
پەنابەرانی یۆنان بەردەوامە.
بە هۆی سوتانی ژن
و منداڵێكی شەش ساڵانی كوردەوە لەیەكێك لەئۆردوگاكانی پەنابەران،
وەك ناڕەزایی دەربڕین، پەنابەرەكان ئاگریان لەبەشێك لەئۆردوگاكە بەردا
و فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقیش ڕەخنەی توند بەرامبەر بە بێ دەربەستی
حکومەتی یۆنانی بۆ لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی ژیانی پەنابەران لە کەمپەکان
و لە حکومەتی هەرێم دەگرێت.
پۆلیسی یۆنان ئاماژە بەوە دەكات كە ژنو منداڵە بچوكەكەی بەهۆی
تەقینەوەی بتڵی غازەوە گیانیان لەدەست داوە، پۆلیس دەڵێت “كاتێك
تەقینەوەكە رویداوە كە ژنەكە خەریكی چێشت لێنان بوەو لەئەنجامدا خۆی
سوتاوەو منداڵەكەی گیانیان لەدەستداوە، كە كوردن“.
دهشتی جهمال سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی سهبارهت به و
کارەساتە، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند:""ئهمە یەکێکە لەوتراژیدیا
ڕچلەکێنەرانەی ئازارەکانی ڕۆژانەی ژیانی پەنابەریامان بە بیر
دەهێنیتەوە و دڵمان دەگوشێت ، ئەو خێزانە هاوسەرەکەی پیشمەرگە بووە و
پارێزگاری ئەو دەسەلاتە بووە کە باکی بە ژیان وحورمەتی ئەوانەیش نیە کە
بەرگریان لێکردون ... ئەو رووداوە پێمان دەڵیت ئەو دەسەلاتە نەک هەر
وەفادار بە ئەوانەشی شەری وەلامدەرەوە داواکانیان ببون نیەو پشتی
تێکردون بەڵکۆ ئەوانیشی ناچارکردوە لەبەر بی دەرەتانی وبێ موچەی وخراپی
بژیوی ژیان وگوزەرانیان پەیوەست بن بەو لەو لەشکرە بی شومارەی کە ناچار
ببون ژیانی پەنابەریو ریگەیەکی تر هەڵبژێرن بۆ ئەوەی خۆیان دەرباز بکەن
ملی ریگای قاچاغ و پر مەترسی وریسک بە ژیانی خۆیان خیزانەکانیان
هەڵبژێرن، سەرباری ترسی شەپۆلی مەرگی دەریاکان ، لەکەمپە
پەنابەریەکاندا لەگەل ژیانێکی دژواردا بەرەو رووبن چونکە ئەوان ئەوە
دەبیننن هیشتا هیچ شتێکیان نیە لەدەستی بدەن"
كاتژمێرێك بەدوای ئەوەدا ناڕەزایی ئۆردوگای مۆریای گرتوەتە كە دەكەوێتە
دورگەی لیسبوسەوە، پەنابەران ئاگر لەبەشێك لەئۆردوگاكە تێبەرداوەو
لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی پۆلیسو پەنابەرانیشدا چەند كەسێك بریندار بون.
سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی، لەبارەی ئەو ناڕەزایەتیانەوە
ئەوەی ووت"ڕێگای کارسازو عەمەلی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی پەنابەران
وداسەپاندنی داخوزایەکانمان تەنهاو تەنها رێکخراوبون ویەک دەنگیە بۆ
فشار خستنەسەر کاربەدەستان یۆنانی بۆ بەدیهێنانی داواکاریەکانمان "
سەبارەت بەو پەنابەرە کوردانەوە ئەوەیشی وت:" ژیان و حورمەت وکەرامەتی
ئینسانیان لە ژیر سایەی دەسەڵاتی خۆماڵیدا کەوتۆتە ژیر هەڕەشەوەو وهفایهک
بۆ ماندوبونیان نابینرێت بە پێچەوانەشەوە ژیانی بەرپرس
ومەسوئەلەحزبیەکان دەبینرێت کە لەسەر حسابی ئەوان سەروەت وسامانی زیاتر
پێکەوە دەنیێن وکەڵەکە دەکەن ، ئیتر کاتی ئەوە هاتووەکە پێشەمەرگەش
لەگەل چین وتۆێژەکانی تری نارازی لە کۆمەڵگای کوردستاندا ڕێگای
ئالۆگورێکی ریشەی وداهاتوویەکی ئینسانی بۆ منالەکانیان وکۆمەڵگا مسۆگەر
بکەن"
مۆریا ئۆردوگایەكە بۆ ٣٥٠٠ كەس دروستكراوە، بەڵام زیاتر لە ٥٠٠٠ كەس
بەكولەمەرگی ژیانی تیا بەسەردەبەن.
٢٦\١١\٢٠١٦
- یۆنان
فیدراسیونی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|