٢٠\٦\٢٠١١
کارهکانی
مهریوان جهلال له زانکۆی کهمبریل ویل.
لە
ڕۆژانی 16-06 بۆ
25-06-2011 لە زانکۆی کەمبریل ویڵ
(University of the Arts London ،Camberwell College of Arts)
لە لەندەن وەک نەریتی ساڵانە وە و کۆتایی هاتن بە ساڵی خۆێندن پیشانگەی
زانکۆ کرایەوە.
هونەرمەند مەریوان جەلال بە ١١ کاری سیرامیک
بەشداری لەم پیشانگەدا کردووە.
هونەرمەند بەم شێوەیە لەسەر کارەکانی دەدوێ:
ئەو کارانەی لەم پیشانگەیەدا پیشان دراون بریتین لە دوو بەش کاری سەر
چەرخ وە کاری دیوار بۆ ئەم کارەش چەند تەکنیکێکی جیاوازم بەکار هێناوە
کە لەگەڵ سروشتی کارەکاندا دەگونجێت، بۆ ئەم کارانە چەند شێوە قوڕم
بەکا هێناوە وە چەند تەکنیکێکی جیاوازی برژاندن، دابەزاندنی چەند
وێنەیەک لەسەر کارەکان بە تەکنیکی چاپی دیجیتەڵ پاشان لە پلەی گەرمای
نزمدا 800 دەرجەی سەدی چەسپێنراون.
سەرچاوەی کارەکانم لە پیس بوونی ژینگەو وە بە کارهێنانی کانزا و
ماتریاڵەکانی لە ناو سرووشتدان بە شێوەیەکی خراپ بیر نەکردنەوە لە
باروو گووزەرانی مرۆڤەکان، وە بەکارهێنانەوەی ئەم ماتریالانە دژ بە
مرۆڤایەتی. یەکێک لەو بابەتانی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام فلمێکی
دۆکۆمینتەری بوو لە چەناڵی بی بی سی بەریتانی کە لەسەر ژینگە و نەوت کە
چۆن نەوت دەبێتە تێکدانی ژینگەی ناوچەیەک کە پێشتر ناوچەیەکی زۆر ئارام
و بێ گرفت بووە، وە ئەم ماددەیە چۆن دەبێتە مۆتەکەو ئامرازێکی تێکدەر
زیاتر لەوەی کە خەڵکی ئەو شوێنە سوود مەند بن لێی لە هەمان کاتدا جوانی
بەهاکانی سرووشت دەبنە قوربانی ئەو ماددەیە وە شێواندنی سرووشت.
سەرەتا هەندێک کارم بە جۆشدان بە دوکەڵ ئەنجام دا ئەویش بە بەکار
هێنانی ئاردە دار بۆ بە دەست هێنانی رەنگێکی ماتی ڕەش کە یارمەتیدەر
بوو بۆ بیرۆکەی کارەکەم، وە سەرکەوتنێکی زۆر باشم بە دەست هێنا وە لە
هەمان کاتدا هەندێک کاری ڕاکۆ م کرد کە بە هەمان شێوە بە پەنگ
خواردنەوەی دوکەڵ لە ناو شێونیکی داخراودا زیاتر ئە رەنگە ڕەشەم بە دی
دەکرد. ئەم کارانی کە ئێستا نمایش کراون بەشێکن لەو ئەزموونانە وە
پاشان گۆرینی شێوەکان بۆ ئەم بەرمیلانە هەرچەند سەرەتا زۆر ئاسان نەبوو
کە بەرمیلە کان بە یەک ئاست درووست بکەم بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر ئەو
کارانەمبە ئەنجام گەیاند.
|