٦\٤\٢٠١١
کاری دەسەلات و
ئۆپۆزیسیۆن.
ئەنوەر فەتاح محهمهدئەمین
سیستمی بەریوەبردن لە کوردستاندا تا بلێی دواکەوتووە، ناجیگیرە،
نەگونجاوە لە رووی ئابووری و کۆمەلایەتیەوە. کەچی حکومەت لە لووتکەی
حوکمرانیەوە، کە هیچ نیە دابران نەبیت لە خەلکی، هەرگیز دان بەوەدا
نانیت کە لە ئاستی داخوازیی خەلکدا نیە، بەلکو لە لایەک بە زمانلووسی و
لە لایەک بە هیزیکی عەسکەریی گەورەوە، بەرپەرچی داخوازیەکانی خەلکی
دەداتەوە. وە ناتوانن واقیع وەک خۆی ببینن و دان بەوەدا بنین کە ئەمەی
ئەمرۆ دەیبینین، راپەرینە نەک خەونیک یان دەستی دەرەکی. هەربۆیە
ناتوانن، بەلکو نایانەویت واقیعبینانە مامەلەی بکەن، بەلکو بەچاوی
گومانەوە تێیدەروانن و گومرایانە مامەلەی دەکەن.
ئەوەی لیرەدا دەمەوی روونی بکەمەوە ئەوەیە کە ئیستا تیکرای خەلکی لە
کارو کردەوەی دەسەلات بە ئاگایە، تەنانەت نهینیەکانی ناو چوار
دیوارەکانیشیان. بۆیە لیرەدا زیاتر رووم لە ئۆپۆزیسیۆنە کە ئەویش وەک
مشەخۆریک، لە هەموو شتیکی هەیەو زیاتریش داوا دەکات، بەتایبەت لە
گریبەستەکانی نەوت. ئەوەی حکومەت هەیەتی لە رادیۆو تەلەفزیۆن و
رۆژنامەو گۆڤارو سایت، وە هەروەها لە پەیوەندیی ئیقلیمی و نیودەولەتی،
وە سەرچاوەی پارەو پوول، حیزبی لە قالبدراو، ئۆپۆزیسیۆنیش بە زیادەوە
هەیەتی. کەچی لە پشتی ئەوەیشەوە، سواری ملی بزووتنەوەی جەماوەریی بوون
و خەلکیان کردووە بە چاوەڕێکەر، چەپڵەلێدەر، وە کەسانێکی بێ ئیرادە کە
گوایە خۆی ناتوانیت دەنگ هەلبرێ و داوای خواستەکانی خۆی بکات، ئەبێ
ئۆپۆزیسیۆن لە پارلەماندا بۆی بنەخشێنێ.
بۆیە ئیمە زۆر بە ئاشکرا دەلیین: ئەگەر گەندەلی دەسەلات تا کەشکەلانی
فەلەک نەگەیشتایە، ئەم ئۆپۆزیسیۆنە بوونی نەبوو لە هیچ ئاستیکدا، چونکە
ئەوان خۆیان لە هەمان کەشتیی دەسەلاتدان، بەلکو بەشیکی هەمان دەسەلاتەو
چالاکەکانی بە هەموو جومگەکانی گەندەلیدا تیپەریون. بۆیە هەمیشە مەرجە
پیشوەختەکانی یەکگرتنەوەو تیهەلکیش و تیکەلبوونەوەی بە حیزبەکانی تری
دەسەلات، لە خۆیدا هەلگرتووە. ئەو ئۆپۆزیسیۆنە هەوەک حیزبی دایک
رەفتاری کردووە هەر لە سەرتاوە، ئیتر ئیستا چۆن دەتوانیت نوینەریی
جەماوەر بکات؟
ئەوەتا بە پیشچاومانەوە خۆپیشاندان لە خۆپیشاندانیکدا روودەدات کە
ئۆپۆزیسیۆن کۆنترۆلی کردووە. ئەوەتا دەبینین نە ئۆپۆزیسیۆن نە
خەتیبەکانی سەرا، ناتوانن شەقام دامرکیننەوە. خەلکی بە تەواوی لەوە
گەیشتووەو هاوار دەکات کە سوپەرمانەکانی سەرا گەندەلترینی دەسەلاتن.
ئۆپۆزیسیۆن بە سەرایشەوە، داواکاریەکانی خەلکیان خستە پشت شیعروشانامەو
پیکهاتنەوە لەگەل دەسەلات. وە هەر بەم جۆرە ئۆپۆزیسیۆن داریکی پر لە
شکستی خستە ژیر هەنگلی راوەستینراوی خەلکی راپەریو لە سەرای ئازادی، وە
هەر بەو جۆرە هیواکانی ئەوان لە کیس چوون و بوونە ئیلهامی چەند شیعریکی
خەماوی.
anwar.amin2011@hotmail.com
|