٢٠\٩\٢٠١٢ كاریكاتۆر لە بارەی مەسیح لە راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا.
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: سەلام عەبدوڵا
زۆر دەمێکە لە راگەیاندنەکان کاریکاتۆر لە بارەی مەسیح بڵاودەکرێنەوە و هەندێکیان هەموو سنوورێکی بڕیوە و زۆر بێ ئاستن، بەڵام مرۆڤ دەتوانێ لە بارەی هەندێکیان پێبکەنێ. زانایانی ئاین، کڵێسا، رۆشنبیران و نووسەران هەوڵدەدەن بە رێگای دیالۆگ و یاساوە چارەسەری کێشە و بیروڕا جیاوازەکان بکەن، بەڵام هەرگیز کاردانەوەکان بەرانبەر بەو کاریکاتۆرانە نەگیشتۆتە ئاستی رقوقینە هەڵڕشتن و هەڕشەکردن بە کوشتن. وەرگێڕانی نووسینەکانی نێو ئەو کاریکاتۆرانە و بڵاوکردنەوەیان لە لایەن منەوە تەنیا بۆ پێدانی زانیارییە بە خوێنەرانی کورد.
|