کاڕل مارکس و قه‌یرانی ده‌سمایه‌داری.
نووسه‌ر
:
ماڵپه‌ڕی
BBC
وه‌رگێڕ: ئه‌یوب
ڕه‌حمانی
به
دوا ڕاگه‌یاندنی وه‌رشکه‌سته بون یا ئیفلاس هێنانی "لیمێن بڕادرز"
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بانکه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا،
ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نی چاپی له‌نده‌ن نوسی که ئه‌گه‌ر کارڵ مارکس زیندو
بویایه، له‌م قه‌یرانه‌ی که ئه‌مڕۆکه نیزامی ده‌سمایه‌داری توشی
هاتوه زه‌وق زه‌ده ده‌بو، بۆ ئه‌وه‌ی که مارکس له‌م قه‌یرانه‌ی که
سه‌رانسه‌ری نیزامی پوڵی جیهانی له خۆی گرتوه، کۆمه‌ڵێک له
بیرۆکه‌کانی خۆی تێیدا به ته‌سبیت کراو و وه‌ڕاست گه‌ڕاو ده‌بینیی.
له وڵاتی ئاڵمان ڕاده‌ی فڕۆشی کتێبه‌کانی کاڕل مارکس، به تایبه‌ت
کتێبی گرنگی“kapital“
"ده‌سمایه"ی ئه‌و چۆته سه‌ره‌وه. بونگای له چاپدانی "کاڕل دیتس"
له شاری بێڕڵین ڕاده‌گه‌ێنێت که له کاتی ئاشکرا بونی به‌ر بڵاوی
قه‌یرانی پووڵی جیهان، فڕۆشتنی ئه‌سه‌ره‌کانی پێشه‌وای کومونیزم 3
به‌رابه‌ر بووه.
له ئاڵمان ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی نیزامی پووڵی وڵات، واته بێرشتاین بڕۆک،
وه‌زیری دارایی، له وتوویژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌وته‌نامه‌ی شپیگێڵ دان
به‌وه‌دا ده‌نێت و ده‌ڵێت: "مارکس ڕاستی ده‌کرد، ده‌سمایه‌دارییکی پڕژ
و بڵاو و بێ کۆنتڕۆڵ، به‌و شێوه‌ی که ئێمه بینیمان، له کۆتاییدا
خۆیشی قوت ده‌دات."
ئابوری مارکسی: ده‌ماسه‌نجی قه‌یران.
کاڕل مارکس زیاتر له هه‌ر بیرمه‌ندێکی دیکه له مێژوی زانستی ئابوری
له‌مه‌ر قه‌یران له نێو نیزامی ده‌سمایه‌داریدا بیری کردۆته‌وه و
نوسیوێه‌تی. بنه‌مای سێنتڕاڵ له بیرۆکه‌ی دامه‌زرانی "سوسیالیزمی
زانستی" له ڕه‌خنه گرتن له نیزامی ده‌سمایه‌داری ئه‌وه‌یه که
قه‌یران، له‌گه‌ڵ نیزامی ده‌سمایه‌داری له‌دایک بووه و له ئاکامیشدا
به‌ره‌و له‌ناو چون و فه‌وتانی ده‌بات.
مارکس که به ئاواتی له‌ناو بردنی نیزامی ده‌سمایه‌داری و بنیات نانی
نه‌زمێکی نوێ بو، بڕیاری دا که باوه‌ڕه سیاسیه‌کانی خۆی به یارمه‌تی
به‌ده‌ستهاتوه ئابوریه‌کان ئیسبات بکات. ئه‌و که به دوای شکست
هێنانی شۆڕشه‌کانی 1848 له مانه‌وه و ژیان له زۆربه‌ی وڵاته
ئوروپاییه ڕۆژئاوایه‌کان مه‌نع کرابو، له ڕوی ناچاریه‌وه له ساڵی
1849ه‌وه به‌ره‌و له‌نده‌ن ڕۆیشت و تا کۆتایی ژیانی هه‌ر له‌و شاره‌دا
ماوه. له بریتانیا مه‌جالی په‌یدا کرد که به دور که‌وتنه‌وه‌ێکی
نیسبی له چالاکی سیاسی، به خوێندنه‌وه‌ی زانستی ئابوریه‌وه خۆی
خه‌ریک بکات. ئه‌و هه‌مو ڕۆژێک ده‌چوه په‌ڕتوک خانه‌ی "بریتیش موزیوم"
و ته‌واوی کاتی به خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه، سه‌نه‌ده‌کان و موجه‌لله
ئابوریه‌کان به‌سه‌ر ده‌برد و ده‌ست نوسی هه‌ڵده‌گرت.
پێش له نوسینی کاره گه‌وره‌که‌ی "ده‌سمایه"، مارکس کۆمه‌ڵێکی زۆر
له ده‌ست نوسه‌کانی خۆی وه‌کو "گڕوندڕیسه، یا خۆ بن کاری ڕه‌خنه‌ی
ئابوری سیاسی" نوسی، که ماوه‌ێک دوای کۆچی دوایی له ساڵه‌کانی 1939
تا 1941 بۆ یه‌که‌مین جار له کۆماره یه‌کگرتوه‌کان شۆڕه‌وی (کۆن) له
چاپ دران. ئه‌م کتێبه که به فارسیش وه‌رگێڕدراوه، بنه‌مای کتێبی
ده‌سمایه و ژێر بینای بیڕۆکه‌ی ئابوری مارکسیستیه.
ڕه‌خنه له ده‌سمایه‌داری کلاسیک
مارکس وه‌زیفه‌ێکی گرنگی خستبوه سه‌ر شانی خۆی: ئه‌و به ته‌ما بو له
به‌رهه‌مێکی تاقانه‌دا، هه‌مو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نیزامی
ده‌سمایه‌داری ته‌حلیل و ڕه‌خنه‌ی لیبگرێت. له کتێبی ده‌سمایه‌دا جار
و بار له گه‌ڵ پێشداوه‌ری ته‌هه‌یوجی و شیعارگه‌لی توند و تیژی سیاسی
ڕوبه‌ڕو ده‌بینه‌وه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه به‌رهه‌مێکی پڕ مانا و
قوڵه. به‌م هۆیه‌وه هه‌واداره‌کانی مارکس مه‌تنه ساده کراوه‌که‌ی
ئه‌و کتێبه ده‌خویننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش که زۆرتر به شوێن بورهانه
سیاسیه‌کانی ئه‌و کتیبه‌وه‌ن.
له روی نه‌زم و پێشکه‌ش کردنی مه‌تڵه‌به‌کانیشی کتێبی ده‌سمایه زۆر
پڕ پێچ و په‌نا و تێکه‌ڵه. به‌ڵام له سه‌ر ئه‌مانه‌شه‌وه، ده‌سمایه
ته‌نانه‌ت بۆ پسپۆڕانی دژی مارکسیسمیش به‌رهه‌مێکی گرنگ له ڕوی
ڕه‌خنه‌گری له نیزامی ده‌سمایه‌داری کلاسیک، چۆنیه‌تی دروست بونی و
لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کانیه‌تی.
کتێبی ده‌سمایه، زانستی قه‌یران
کتێبی یه‌که‌می ده‌سمایه ته‌نیا له هه‌زار نوسخه‌دا له ساڵی 1867
له هامبوڕگ له چاپ هاته‌ده‌ر. (مارکس له ساڵی 1883 کۆچی دوایی کرد)
کتێبی دوهه‌می ده‌سمایه له ساڵی 1885 و کتێبی سێهه‌می له ساڵی 1894
به هه‌وڵ و تیکۆشانی دۆست و هاوبیری فریدریش ئێنگێڵس له چاپ درا.
دواتر له روی ده‌ست نوسه‌کانی مارکس، کتێبێکی تر به ناوی
"تێئۆریه‌کانی نرخی زیادی" دروست کرا که جار و بار ئه‌و کتێبه وه‌ک
کتێبی چواره‌می ده‌سمایه ناو لی ده‌به‌ن. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش هه‌ر
تایبه‌ت دراوه به باسی چۆنیه‌تی نیزامی ده‌سمایه‌داری و ڕه‌خنه له‌و
نیزامه.
کتێبی یه‌که‌می ده‌سمایه باسی ڕابردوی دور و درێژی ده‌سمایه له
مێژودا ده‌کات: له یه‌که‌مین ئاڵ و گۆڕ و داد و ستده‌کان، په‌یدا بون
و ڕه‌واج په‌یدا کردنی پووڵ تا به‌رزترین شێوه‌کانی ده‌سمایه‌ی خالسی
ئینحیساری. مارکس هه‌مو شکڵه‌کانی ده‌سمایه، مه‌رحه‌له جۆر به
جۆره‌کان و ئاڵ و گۆڕه‌کانی به شه‌رح و هێنانه‌وه‌ی نمونه‌ی زۆر شی
ده‌کاته‌وه.
ده‌سمایه له 3 مه‌رحه‌له ده‌گوزه‌رێت: مه‌رحه‌له‌ی پووڵی،
به‌رهه‌مهێنان و که‌ره‌سته. ده‌سمایه‌ی پووڵی له هاتنه ناو بازاڕی
کاره‌وه، له گه‌ل هێزی کار و که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان هاوڕی
ده‌بێت، و به شێوه‌ی ده‌سمایه‌ی به‌رهه‌مهاتو یا ده‌سمایه‌ی به‌رهه‌م
هێنه‌ری لێدێت. ده‌سمایه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ر به هۆی به‌رهه‌م هێنانی
که‌ره‌سته ده‌بێته ده‌سمایه‌ی که‌ره‌سته‌یی. ئه‌م که‌ره‌ستانه به
هاتنه نیو بازاڕه‌وه پوڵ (و: به سوده‌وه) به‌رهه‌م دێنێت که
دوباره به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م پووڵه، وه‌ک ده‌سمایه‌ی پوڵی
ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی سه‌ره‌تا و ئه‌مجاره به سورعه‌ت و هێزێکی
زیاتره‌وه هه‌ل ده‌سوڕێت. به باوه‌ڕی مارکس ئه‌م تێپه‌ڕینی
ده‌ورانییه، دایمه توندتر و خێراتر و پڕ پێچ و خه‌متر ده‌بێته‌وه.
به‌رفراوان بونه‌وه و گه‌وره بونه‌وه‌ی داییمی ده‌سمایه.
له ڕه‌وه‌ندی گه‌وره‌بونه‌وه‌ی ده‌سمایه و دوباره به‌رهه‌م هاتنی،
مارکس مه‌رحه‌له‌کانی وه‌ک کۆکردنه‌وه، ئینحیسار و ته‌مه‌رکوز شه‌رح
ده‌دات. ده‌سمایه‌ی به‌رهه‌مهێنان له سه‌ره‌تاوه له دوو به‌ش پێک
دێت: سه‌قامگیر و ناسه‌قامگیر. ده‌سمایه‌ی ناسه‌قامگیره که کار به
کرێ ده‌گرێت (به جیا کردنه‌وه‌ی کاری عادی و کاری تایبه‌ت، کاری
به‌رهه‌مهێنان و کاری غه‌یری به‌رهه‌مهێنان) به ئه‌و قازانجه‌ی که
له ڕێگای کاره‌وه (هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی) په‌یدا ده‌بێت و به شێوه‌ی
که‌ره‌سته له‌به‌ر ده‌ست دایه، قازانجێکی زیاده‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه که
ئه‌مه ده‌سمایه زیاتر ده‌کات. مارکس شکڵه جۆر به جۆره‌کانی قازانجی
زیاده‌ی به شێوه‌ێکی باش شه‌رح داوه.
ده‌سمایه له ڕه‌وه‌ندی گه‌وره‌بونه‌وه‌ی خۆیدا، به شێوه
دینامیسمێکی ناوخۆیی و بێ وه‌ستان هه‌ر کات گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه و
هه‌روه‌ک هه‌ره‌سی به‌فر که هه‌ر ده‌م گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه و هه‌مو
له‌مپه‌ره‌کانی سه‌ر ڕێگای خۆی لاده‌بات، یا هه‌مو ئه‌و له‌مپه‌رانه
قوت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی قه‌ڵه‌وتر بیته‌وه، و کاتێک که ئیتر
له‌مپه‌رێک یا کێشه‌ێکی له سه‌ر ڕێ نه‌ما ئه‌و جار خۆی قوت ده‌دات.
به باوه‌ڕی مارکس گه‌وره‌تر و زۆرتر بونه‌وه له زاتی ده‌سمایه‌دایه
و وه‌ستانی ده‌سمایه به مانای مردنی ئه‌وه. ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات به
هه‌موان بسه‌لمێنێت که ئه‌م گه‌وره‌تر بونه‌وه تا ئه‌به‌د هه‌ر
به‌رده‌وامه، به‌ڵام له شوینێکدا به ڕکود و که‌م بونه‌وه و ئه‌وجا
به قه‌یران ده‌گات، ئالێره‌دایه که کاتی مردنی ده‌سمایه ده‌گات.
ده‌سمایه جار و بار خۆی دژایه‌تیه ناوخۆیه‌کانی دروست ده‌کات، که
ئه‌مه له قه‌یرانه ئابوریه‌کاندا خۆی نیشان ده‌دات. دژایه‌تی
سه‌ره‌کی که چاره‌نوسی ده‌سمایه دیاری ده‌کات، ئه‌و دژایه‌تیه‌یه
که له به‌ینی هێزی گشتی کار بۆ به‌رهه‌مهێنانی قازانجی زیاده
(سه‌رچاوه‌ی ده‌سمایه) و شێوه‌ی که‌سێتی خاوه‌ندارێتی که‌ره‌سته‌ی
به‌رهه‌مهێنان و که‌ره‌سته به‌رهه‌م هێنراوه‌کان دروست ده‌بێت. هه‌ر
ئه‌م دژایه‌تیه‌یه که له ئاکامدا گه‌وره‌تر بونه‌وه‌ی ده‌سمایه به
بۆن به‌ست ده‌گه‌ێنێت و شه‌یپوڕی مه‌رگی ده‌سمایه لێده‌دات.
قه‌یران له زاتی ده‌سمایه‌دا
کتێبی دووهه‌م جاریکی‌تر باسی ئاڵوگۆڕه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی
ده‌سمایه‌داری ده‌کات و له دوباره دروست کردنه‌وه و خۆ سازدانه‌وه‌ی
بێ کۆتایی ده‌سمایه (له ڕه‌وه‌ندی بوونی ده‌سمایه به که‌ره‌سته و
مه‌رحه‌له‌ی بوونی ده‌سمایه به ده‌سمایه و هتد...) تا هێندێک له‌و
ته‌وه‌رانه‌ی که له کتێبی یه‌که‌مدا قسه‌یان له سه‌ر نه‌کرابو باس
ده‌کات، وه‌کو: جۆره‌ها به‌رهه‌مهێنان(به‌رهه‌مهینانی که‌ره‌سته و کشت
و کال بۆ مه‌سره‌ف، هه‌تا به‌رهه‌م هێنانی که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان)،
شێوه‌کانی قازانج و به‌هره بردن و هتد.....
مارکس ته‌ئکید له سه‌ر خاڵێک ده‌کاته‌وه که بۆ تێ گه‌یشتنی
قه‌یرانه‌کانی نیزام گرنگه: به دوا ئه‌وه‌ی که ده‌سمایه زیادی کرد
و کۆ ده‌کریته‌وه، به‌شێک له ده‌سمایه‌که له ڕه‌وه‌ندی
به‌رهه‌مهێنان جیا ده‌کرێته‌وه و به شێوه‌ی ده‌سمایه‌ی سه‌ربه‌ست و
خالێس ده‌خرێته گه‌ڕه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا له سه‌ر یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی
ده‌سمایه فه‌ردیه‌کان به سه‌ر هه‌مو ڕه‌وه‌ندی به‌رهه‌م هێنان زاڵ
ده‌بێت و ته‌ئسیر ده‌خاته سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش چونی. ئه‌سڵی "
که‌مترین ده‌سمایه بۆ زۆرترین قازانج" کێبه‌رکێ و ڕه‌قابه‌تی سروشتی
کار له گه‌ڵ ده‌سمایه ده‌کاته کێ به‌رکێی توندی ده‌سمایه له گه‌ل
ده‌سمایه. له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سمایه به قازانجی هاو
ته‌راز له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به پێی قاعیده‌ی دیاریکراو له بازاڕدا
باوه، نه‌گات، هه‌مو نیزام توشی قه‌یران ده‌بێت.
مارکس جارێکی دیکه به‌م ئاکامه ده‌گات که : "به ئینحیسار ده‌ر
هاتنی ده‌سمایه بۆ ئه‌و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ی که خۆی(ده‌سمایه)
هه‌ر به‌و شێوه پێک هاتوه و گه‌وره بۆته‌وه، وه‌کو ڕیگرێکی بۆ
گه‌وره‌تر بونه‌وه لێدێت. زید و نه‌قیز بون له به‌ینی کۆ بونه‌وه‌ی
که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان له لاێکه‌وه و خیسڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌ی هێزی
کار له لاێکی دیکه‌وه تا ئه‌و جێگایه ده‌گه‌ن که ئیتر پێکه‌وه
مانه‌وه‌یان له ناو به‌رگی ده‌سمایه‌داریدا نامومکین ده‌کات. ئه‌م
به‌رگه له ئاکامدا ده‌ته‌قێت."
مژده‌ی له ناو چونی ده‌سمایه‌داری.
به‌رگی سێهه‌می ده‌سمایه به په‌یدا بووه‌کان و چۆنیه‌تی کارکردنی
نیزامی ده‌سمایه‌داری له سه‌ر بنه‌مای دراوه‌کان و ته‌حلیله
تێئۆریه‌کانی دوو به‌رگی پێشتری ئه‌م کتێبه ده‌خاته به‌ر باس.
ڕابیته‌کانی کار و قاعیده‌کانی حه‌قده‌ست، نیسبه‌ته‌کانی به‌رهه‌مهێنان
و فڕۆشتن و به‌کار هێنان، کێبه‌رکێی بونگا پووڵی و ته‌جاریه‌کان،
خستنه گه‌ڕی ده‌سمایه له زه‌وی و مڵکدا و له ئاکامدا به‌رگری
حه‌قده‌ست بگیران (و: کرێکاران) به شێوه‌ی شۆڕشی ڕێکخراوی
چینایه‌تی....
مارکس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که به پێشکه‌وتنی ته‌کنیکی، نیسبه‌ته‌کانی
به‌ینی ده‌سمایه‌ی سه‌قامگیر و ده‌سمایه‌ی ناسه‌قامگیر به قازانجی
سه‌قامگیر ته‌واو ده‌بێت، له حاڵێکدا که زۆرترین قازانج دایمه له
ده‌سمایه‌ی ناسه‌قامگیر به‌ده‌ست دێت. به هاتنه خواره‌وه‌ی قازانج،
ئه‌نگیزه بۆ به‌رهه‌م هێنان که‌م ده‌بێته‌وه، به‌م شێوه دسمایه له
گه‌وره‌تر بونه‌وه، واته زاتی وجوودی خۆی دور ده‌که‌ویته‌وه.
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه وه‌کو کۆمه‌ڵێک زه‌ره‌ری ئابوری و
کۆمه‌ڵایه‌تی زاهیر ده‌بێت. له ئاکامدا به هێڕشی ئه‌و قه‌بر
هه‌ڵکه‌نانه‌ی که ده‌سمایه خۆی خه‌ڵقی کردون (پرۆلێتاریا) شه‌یپوڕی
مه‌رگی ده‌سمایه لێده‌درێت.
مارکس مژده‌ی له‌ناو چونی حه‌تمی حکومه‌تی ده‌سمایه ده‌دات: "هه‌ر
نه‌زمێکی مێژوویی له ته‌کمیل بونی کۆمه‌ڵگادا، بنه‌ما مادیه‌کانی سه‌ر
و سامانێکی باشتر پێک دێنێت. هه‌ر فۆڕمێکی کۆمه‌ڵگا له مه‌رحه‌له‌ی
گه‌یشتن به کامیل بون، جێگای خۆی ده‌دات به نه‌زمێکی باڵاتر. کاتێک
که دژایه‌تی له به‌ینی نیسبه‌ته‌کانی دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت، له گه‌ڵ
هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و زه‌رفیه‌تی به‌رهه‌م هێنان به کۆتایی بگات،
لێک هه‌ڵوه‌شانێکی به‌رین و قوڵ په‌یدا ده‌بێت. له‌م کاته‌دا تێک
هه‌ڵچونێک له به‌ینی ته‌کمیل بونی مادی به‌رهه‌م هێنان و فۆڕمی
کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دروست ده‌بێت." مارکس ئه‌م حاڵته به کاتی
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێت.
مارکس و جیهانی ئێمه.
ئایا باوه‌ڕه‌کانی مارکس به تێگه‌یشتن و ته‌حلیل کردن یا خۆ گرێ
کردنه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌ربڵاوی ئێستا یارمه‌تی ده‌گه‌ێنێت؟ بۆ ولامی
ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له پرسیارێکی تردا بگه‌ڕێین: ئایا ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌ی که مارکس باسی کردوه و ڕه‌خنه‌ی لێ گرتوه، ئه‌مڕۆکه
هیچ ئاسه‌وارێکی ماوه؟
هێندێک له قوڵ بینیه‌کانی کتێبی ده‌سمایه هه‌ر ئیستاش ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی
ڕێیه:
بۆ نمونه ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌بونه‌وه‌ی سالم و هه‌ماهه‌نگی ده‌سمایه
له سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌مهێنانی داییمی قازانج داندراوه. بۆ مارکس
ته‌نیا کاری مرۆڤدۆستانه سه‌رچاوه‌ی هه‌رجۆره قازانجێکه.
ده‌سمایه‌داری له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی قازانج ته‌ئکید ده‌کات، به‌ڵام
له نه‌زمێکی بێ سه‌ر و سامان و هاوسار پچڕاودا، شێوه ئینحیرافیه‌کان
و به‌ده‌ڵه‌کان ڕه‌واج په‌یدا ده‌که‌ن که ئیمکانی به ده‌ست هێنانی
قازانج له سه‌ر شتی بێ ئه‌رزش ڕه‌واج ده‌دات. وه‌کو کایه به بوڕس و
مه‌عامه‌له بێ کۆتایه‌کانی وه‌ره‌قه به‌هاداره‌کان .....
له بوڕسدا هیچ شتێکی به ئه‌رزشی نوێ به‌رهه‌م نایات، به‌ڵکو هه‌ر
ئه‌و ئه‌رزیشی سه‌قامگیره‌یه که دایمه و ده‌رهه‌م له به‌ینی بوڕس
بازه‌کاندا ده‌ست به ده‌ست ده‌گه‌ڕێت و نرخه‌که‌ی زیاتر و زیاتر
ده‌کات. به‌ڵام ئه‌م شێوه گه‌وره‌بونه‌وه‌ی پف کراو حه‌د و حدودی
هه‌یه، له شوینێکدا ئه‌م حوبابه ده‌ته‌قێت. بیرۆکه‌ی نێئۆلیبڕاڵ که
له ئه‌وه‌ڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1980 له ناو نیزامی پووڵیدا ڕه‌واجی په‌یدا
کرد، نه ته‌نیا کاری به‌م بێ سه‌ره و به‌ره‌ییه نه‌دابو، به‌ڵکو
ته‌شویقیشی ده‌کرد.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که مارکس به‌رهه‌مه‌کانی خۆی له ده‌وره‌کانی
کلاسیکی ده‌سمایه‌داریدا، له ڕه‌خنه گرتن له بۆچونه‌کانی ئادام سمیت
و دێوید ڕیکاردۆ و زۆربه‌ی ئابوریزانانی سه‌ده‌ی نۆزدهه‌م نوسیبو. له‌و
نه‌زمی ئابوریه‌ی ئه‌و کات ئێستا ئیتر هیچ ئه‌سه‌رێک نه‌ماوه. کار و
باره په‌یوه‌ندیداره‌کان به پوڵ و بازاڕ له جیهاندا ئه‌مرۆکه به
شێوه و قاعیده‌گه‌لێکی به ته‌واوی جیاواز له گه‌ڵ سه‌ده‌ی نۆزده‌دا
کار ده‌که‌ن و هه‌ڵده‌سوڕێن. ئاڵوگۆڕه داییمیه‌کان له شێوه‌ی کاری
ده‌سمایه‌داریدا، به تایبه‌ت به بیر و بۆچونه‌کانی کینز له نیوه‌ی
یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ده‌سمایه‌داری به نه‌زم و شێوه‌ێکی
ماقوڵتر موجه‌هه‌ز کرد و ڕوخسارێکی هادیئتر و هێواشتری دا به نیزامی
ده‌سمایه‌داری، که هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تر بونه‌وه‌ی ئابوری،
یه‌کسانی و هه‌ڵس و که‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشی تا حه‌دێکی زۆر
مومکین کردوه.
له‌و قوڕبه‌سه‌ری و بێ ده‌ره‌تانیه ترسناکه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میش،
واته ئه‌و کاتانه‌ی که زه‌حمه‌تکێشان "هیچ شتێکیان بێجگه له
زنجیره‌کانیان نه‌بو" تا له ده‌ستی بده‌ن، ئیتر له‌مه‌ش هیچ
ئاسه‌وارێک نه‌ماوه.
له نێوان به‌رهه‌مه‌کانی کاڕڵ مارکس، نوسراوه ئابوریه‌کانی ئه‌و
زۆرترین قه‌واره‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه که‌متر رو ده‌کرێته ئه‌م
به‌رهه‌مانه، ته‌نیا به‌م هۆیه ساده‌یه که ده‌وره‌یان به سه‌ر
چوه. ڕێ پیشانده‌ره ئابوریه‌کانی مارکس‌یش، یا هه‌رگیز به کرده‌وه
ده‌رنه‌هاتن و یا ئه‌گه‌ر له شوێنێکیش به کرده‌وه ده‌رهاتبێتن، هیچ
شتێکیان بێجگه له فه‌ساد و رکود و به ئیفلاس گه‌یشتن نه‌هێناوه‌ته
بار.
________________________________________
سه‌رچاوه
ماڵپه‌ڕی
BBC
http://www.bbc.co.uk/persian/lg/business/2008/10/081026_shr_aan_marx.shtml
وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری
کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م
دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک،
به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و
نوسه‌رانه نیه! سپاس"
14ی گه‌ڵاڕێزانی
(خه‌زه‌ڵوه‌ری) 2708
rahmayub@yahoo.de
|