٤\٩\٢٠١٦
''کارن جۆنسن''
سەبارەت بە تیرۆری ''ویدات حوسین''
نامەیەکی ئاڕاستەی بارزانی کرد.
وەرگێڕانی: ھاوژین رەشید

لە نامەیەکدا کە وینەی ئاراستەی ناوەندی
ھەواڵگری فیدراسیۆن کراو سکرتێری لقی یەکیتی کریکاری پەیوەندیەکان
سەبارەت بە تیرۆری ویدات حوسین نامەیەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی دەکات
و دەڵێت "داوا دەکەین بەپەلە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی کوشتنی ڕۆژنامە نوس
ویدات حسین بکەن". ھەر لە نامەکەدا ھاتوە" ئێمە داوادەکەین حکومەتی
ھەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەی ورد لەو ڕوداوە قێزەونە بکەن و
ئەنجامدەرانیشی ببرێنە بەردەم دادگا.". داواش دەکات " داوای ئازادی
چاپەمەنی و ئازادی ڕادەربڕن لە ھەرێمی کوردستان دەکەین.".
دەقی نامەکە ببینە:
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
CLG
London Branch
3/NE Fry Building
2 Marsham St
London
Tell: 03034441114
pcsdclgmailbox@communities.gsi.gov,uk
www.pcs.clg.unionbranch.org.uk/
بەڕێز مسعود
بارزانی
من
لەجیاتی خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی لقی نیشتمانی ئەم نووسینەت
ئاڕاستە دەکەم. بەڕاستی ئێمە سەرمان سوڕماو زۆر نیگەران بووین بە
کوژرانی ڕۆژنامەنوو ویدات حسێن ی تەمەن ٢٨ ساڵ.
بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی ئاب ئۆتۆمبێلێک ڕێگا بە
ئۆتۆمبیلەکەی ڕۆژنامەنوس ویدات حسین دەگرێت لەوکاتەدا کە بەرەو شوێنی
کارەکەی دەچێت. لەوکاتەدا سێ کەسی دەمامکدار ویدات لە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی
دێننەدەرو بۆ شوێنێکی نادیاری دەبەن و پاشان بێ بەزەییانە تیرۆری دەکەن.
ئێمە داوادەکەین حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەی ورد لەو ڕوداوە
قێزەونە بکەن و ئەنجامدەرانیشی ببرێنە بەردەم دادگا.
مافی ئازادی چاپەمەنی و ڕادەربڕین یەکێکە لە پایە ھەرە گرنگەکانی ھەر
دەوڵەتێکی دیموکراتی. لقی نیشتمانی بازرگانی گشتی پشتیوانی لە
خۆپیشاندانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق دەکات کە لەبەردەم
نوسینگەی نونەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا لە ڕۆژی ١٨ی
ئاب. داوای ئازادی چاپەمەنی و ئازادی ڕادەربڕن لە ھەرێمی کوردستان
دەکەین.
دڵسۆزت
کارن جۆنسن - سکرتێری لق
karen.johnson@communities.gsi.gov.uk
Karen Johnson
Branch Secretary
Karen.Johnson@communities.gsi.gov.uk
0303 444 1114
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیونی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی
٣٠\٨\٢٠١٦
- بەریتانیا

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|