١٤\٣\٢٠١٣
هه‌واڵ له ئاژانسی ده‌نگی
رۆژئاوای ''رۆژاڤا'' کوردستانه‌وه:
کارمه‌ندانی
ئاسایش و پۆلیس،
به لێدان و
سووکایەتی پێکردن هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئاواره سوریه‌کانی که‌مپی
دۆمیز.

وەرگێڕانی: ئازاد به‌کر
به‌پێی ئه‌و زانیار‌یانه‌ی له دانیشتوانی که‌مپی دۆمیزی نزیک پارێزگای
دهۆک، ده‌ست ئاژانسی ده‌نگی ڕۆژئاوا که‌وتووه. به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رنامه داڕێژراو ، ئاواره سوریه‌کان له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشی
حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ره‌وڕووی لیدان و سووکایەتی پێکردن
بونه‌ته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و دزینی
یارمه‌تیه مرۆیی و داراییه‌کانی تایبه‌ت به که‌مپه‌که.
ئه‌و که‌مپه ٧٠ هه‌زار په‌نابه‌ری کوردی تێدا نیشته‌جێیه که
له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه (باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا)
هه‌ڵهاتوون، هێندێک له دانیشتوانی ناو که‌مپه‌که ده‌گێڕنه‌وه،
ژماره‌یه‌کی زۆریان به‌بێ هیچ هۆکارێک، به‌دار لێیان ده‌درێت و جنێویان
پێده‌درێت و سووکایەتیان پێده‌کرێت، هه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان ئاسایش وه‌ک
شه‌بیحه‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌ته‌کیاندا مامه‌ڵه ده‌که‌ن. ئه‌و
که‌سانه ده‌ڵێن ناتوانن ناوی خۆیان بده‌ن له‌ترسی تۆڵه‌کردنه‌وه
لێیان، له‌لایه‌ن لێپرسراوانی که‌مپه‌که‌وه. به‌جۆرێ گه‌ر که‌سێک
لێبدرێت ناتوانی به‌رگری لێبکه‌ی، وه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی لێپرسراوانی
که‌مپه‌که بکه‌ی و بپرسی هۆکاری ئه‌و لێدانانه چییه؟ ئه‌وا
له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی ناوه‌ده‌که‌وه تۆش به‌ر لێدان و سووکایەتی کردن
ده‌که‌ویت، دانیشتوانی که‌مپه‌که وه‌ک که‌مڕه‌وشت و نامرۆڤ سه‌یری
ئه‌م لێپرسراوانه ده‌که‌ن.
دوا چیرۆکی ترسناک که به ئاژانسی ڕۆژئاوا گه‌یشتووه، باسی ڕۆژی
پێنجشه‌ممه‌ی ناو که‌پمه‌که ده‌کات، که‌سێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارمه‌تی
خه‌ڵکی ناو که‌مپه‌که‌ی دابوو، له‌جیاتی پاداشتی ئازایه‌تی، به حه‌وت
ئاسایش دڕندانه به شیش لێیاندبوو. که‌سێک یارمه‌تی دراوسێکه‌ی دابوو
کاتێک خه‌یمه‌که‌ی ئاگری گرتبوو، ووتی له‌جیاتی ئوتومبیلی ئاگر
کوژێنه‌وه و یارمه‌تی دانیان، ئوتومبیلی ئاسایش هاتبوو، به شیشه
ئاسنه‌کانی ده‌ستایان به‌ر بوو بوونه گیانی په‌نابه‌ره‌کان و دوو
که‌سیان بریندار کردبوو، سه‌ره‌ڕای سوتانی که‌می چه‌ند که‌سێک،
ئه‌وانیش چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسه‌که له زاری که‌سانی ناو که‌مپه‌که‌وه
ڕۆژانه لێدان به‌دار و ئاسن هه‌یه و زیندانیشیان ده‌که‌ن و له‌ڕووی
جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه هه‌ره‌س په‌نابه‌ران دێنن. سه‌رچاوه‌که
ووتی، له ئاکامی لێداندا لانی که‌م دوو که‌س به‌سوکی برینداربون،
به‌ڵام تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێکی پزیشکی نه‌کراون، به‌ناچاری له
سته‌می ئاسایش رایانکردووه، له‌ناو سه‌رسوڕمان و ترسی دانیشتوانی
که‌مپه‌که‌دا که ئه‌و ڕووداوه‌یان بینیوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هێندێک
له‌وانه‌ی توشی سوتانی که‌م هاتن له‌به‌رپابوونی ئاگره‌که‌دا.
ڕ.ب یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی تێر لێدانی خوارد. چونکه پاڵینا به
هاوڕێکه‌یه‌وه تا تۆزێک له لێدانی که‌م کاته‌وه. به ئوتمبیلی پۆلیس
به‌ره‌و ناوه‌ندی ئاسایشی که‌مپه‌که برا و زیاتر لێدان و سووکایەتی
پێکرا، هه‌روه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی تر بۆ ئاژانسی ڕۆژئاوای گێڕاوه‌یه.
کاتێک که‌س و کاره‌که‌ی به‌ره‌و ناوه‌نده‌که چوون، کارمه‌ندانی ئاسایش
به جنێودان و هاوارکردن و به‌هێز بڵاوه‌یان پێکردن و داخوازیان بۆ
بینینی ئه‌فسه‌ری ئاسایشی لێپرسراوی ناوه‌نده‌که ڕه‌تکرایه‌وه.
یه‌کێک له ئاماده‌بوان گێڕایه‌وه که له‌ژورێکی ته‌نیشتی ناوه‌نده‌ی
ئاسایشه‌که‌وه ده‌نگی ڕ.ب ده‌بیسترا، به‌ئازاره‌وه هاواری ده‌کرد و
داوای یارمه‌تی ده‌کرد. پاشان زانرا که ئه‌و گه‌نجه به‌ده‌ست
به‌ستراوی به گۆچانی دار و ئاسن له‌لایه‌ن پێنج ئاسایشه‌وه به‌ره‌و
ڕووی لێدانێکی زۆر بۆته‌وه.
دوای چه‌ند کاتژمێرێک له ئه‌شکه‌نجه‌دان له دۆخێکی داڕماوی ده‌روونی
و جه‌سته‌یدا ڕ.ب له ناوه‌نده‌که ئازاد کرا، ئه‌و گه‌نجه‌ی که
ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵێک ده‌بوو به ئاژانسی ڕۆژئاوای ڕاگه‌یاند: تا ئێستا
هۆکاری هێرش و لێدان و سووکایەتی پێکردنی ناڕه‌وا له‌لایه‌ن
کارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه به‌و به‌ربه‌ریه‌ته تێنه‌گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها ووتی ئه‌م ڕووداوه جگه له‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه
نه‌بێت که له‌لایه‌ن ڕژێمی سوریا‌و شه‌بیحه‌کانیه‌وه له سوریا و
په‌ناهێنانی بۆ ئه‌م که‌مپه زیاتر هیچی تر نیه.
ئێمه مامه‌ڵه‌ی کارمه‌ندانی ئاسایشی پاراستنی که‌مپه‌که
ده‌رده‌خه‌ین، سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵی و دزی و پاره‌خواردن ( که‌به‌م
زووانه به دوورودرێژی بڵاویده‌که‌ینه‌وه)، ناوه‌ندی په‌نابه‌رانی
سوری و ده‌سه‌ڵاتدارانی خاوه‌ن بڕیار له هه‌رێمی کوردستان ده‌وروژ
ده‌وروژێنین، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بێده‌نگه لێکردنی ئیداری و ڕاگه‌یاندن
له‌م جۆره ڕوداوانه.
له نامه‌یه‌کدا که ئاژانسی ڕۆژئاوا کۆپیه‌کی ده‌سکه‌وتووه،
دانیشتوانی ناو که‌مپی دۆمیز داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رپرس
ده‌که‌ن، که به‌خێرایی لێکۆڵینه‌وه له په‌لاماردان و لێدانی ئه‌و
گه‌نجه(ر.ب) و ڕووداوه‌کانی تری لێدان و هێرش و په‌لاماری دانیشتوانی
که‌مپه‌که‌وه له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه بکه‌ن.
ئه‌مه‌و قسه‌که‌ری فه‌رمی کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان دووپاتی کرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان له‌باره‌ی
ڕووداوه‌که‌وه پێگه‌یشت، کۆمسیۆن ده‌ست به‌لێکۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌که
ده‌کات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی کوردستانی
عێراق سه‌رنجدانیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ڕه‌تکرده‌وه، به زانیاری و
چوونه پێشه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که ئاگادارتان ده‌که‌ین.
________________________________
سەچاوە:
http://dengerojava.net/node/74
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|