١٦\١١\٢٠١٠
کارنەواڵ. کوژانەوە.

ئیبراھیم
حەیدەری
کارنەواڵ
بە درێژایی
شەوگارێکی پاییز
تا بەیانی
چاوەکانم لە یەک نەنا
کە رەنگی سوبحی سوربیەک
بتکێنمە چاوەکانی تۆ
کاتێ خەیاڵ ھەڵیگرتم
کارنەواڵی سەردی سپی
ڕێ کەوتبوو
*
* *
مەرگ بۆ خوم
بە وەنەوزێک
توی لێ کردم.
کوژانەوە.
من رێبواری ھەر شەوەی
کوڵانی ئەشقتم
بۆ نوسەرێ
بە درامە چیروکم نەکەی
بۆ ھەستی شاعیرێ
بە قەسیدە شێعرێکم نەکەی
ئازیزەکەم
خولیای تۆ شێتانەیە
ئەمکەیتە پشکۆی بەر باران
ئەلەی
حەز لە چزکە چزک و
تەپە تەپی
کوژانەوەت ئەکەم.
ماڵپهڕی ئیبراهیم
حهیدهری
|