په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٠\٢٠١٩

کاروانی رۆشنبیریی ''کەژاڵ''.



کەژاڵ ئیبراھیم خدر ساڵی ١٩٦٨ لەشارە شیرینەکەی قەڵادزێ لەدایک بووە. ساڵی ١٩٨٧وە دەستی کردوە بە نووسین سەرەتا بە شیعر و چیرۆکی منداڵان دەستی پێکردوە و چەندین بەرھەمی بڵاوکردۆتەوە لە رۆژنامەی ھاوکاری و رۆژنامەی ئاسۆ. ھەر لەو ساڵەدا یەکەم شیعری بە ناوی "دوو ھێڵی تەریب "بڵاوکردۆتەوە" لە رۆژنامەی ھاوکاری. ساڵی ١٩٨٩ چەند شیعرێکی لە رۆژنامەی ئاسۆ بە ناوی (شەونم محەمەد قادر) بڵاوکردەوە. ساڵی ١٩٩٨ رووی لە جیھانی شیعر کردوە و تاکو پێش کۆچی دوای بە مانگێک ھەر بەردەوام بووە.


خاوەنی ئەم دیوان و نامیلکە شیعریانەیە:


١- دوودڵۆپ فرمێسک و خەندەیەک ساڵی ١٩٩٣.
٢- کارەسات و راپەرین ساڵی ١٩٩٤.
٣- لەحزوری زکری ئەمشەو ساڵی ١٩٩٩.
٤- شەڕو ئاشتی پەنجەکان ساڵی ٢٠٠٠.
٥- گریانی ووشەکان ساڵی ٢٠٠٢.
٦- چاوێک بۆعشق باوەشێک بۆخۆشەویستی (شیعرو رەخنەولێکۆڵینەوەیە لەلایەن شاعیران و نوسەران و ئەدیبانەوە لەسەریان نوسیووە بەزمانی عەرەبی لە دیوانێکدا کۆکراونەتەوە)، ساڵی ٢٠٠٣" دووجار چاپ کراوە.
٧- جەژنی مەرگ ساڵی ٢٠٠٤.
٨- دڵ و رەنگ ساڵی ٢٠٠٤.
٩- نامرێ و چڵە نێرگزێک ساڵی ٢٠٠٥.
١٠- بەپێنوسی ژنێک ساڵی ٢٠٠٦.
١١- پیتەکانی پایز ساڵی ٢٠٠٦.
١٢- ئاونگی وەرینی گوڵەکان ساڵی ٢٠٠٧.
١٣- دەستێکم پڕە لەباران ساڵی ٢٠١١.
١٤- تاریکی شەو پەنجەرەی عەشق ساڵی ٢٠١٤.
١٥ –پرووشەکانی عەشق ساڵی ٢٠١٣ وەرگێردراوە بۆسەر زمانی فارسی لە لایەن خوشکە (نەسیم مروت جوو).
١٦- دیوانی کەژاڵ سێ بەرگ "ساڵی ٢٠١٦- بەرگی یەکەم ،بەرگی دووەم،بەرگی سێھەم.
١٧- با دڵم ھێشووی تۆ بگرێت "ساڵی ٢٠١٧.
١٨- دیوانی رەخنەو لێکۆڵینەوە"بە زمانی عەرەبی ساڵی ٢٠١٨.
١٩- نامیلکەی شیعری وەرگێردراوی عەرەبی "دەستت بخەرە نێو دەستم" ساڵی ٢٠١٨.
٢٠- نامیلکەی شیعری وەرگێردراو بەزمانی عەرەبی "ژن و شیعرشاعیر"ساڵی ٢٠١٨.
٢١- نامیلکەی شیعری وەرگێردراو بەزمانی عەرەبی "بە بێ دەنگی بۆت دەدوێم ساڵی ٢٠١٨.
٢٢- نامیلکەی شیعری وەرگێردراو"بەزمانی عەرەبی "پێش ئەوەی خۆشت بوێم ساڵی ٢٠١٨.
٢٣- نامیلکەی شیعری وەرگێردراو بەزمانی عەرەبی " بەپێنوسی ژنێک "ساڵی ٢٠١٨.
٢٤- دیوانێک بە زمانی ئەمازیغی لەووڵاتی جەزائیر چاپ کراوە لەلایەن "مازیغ یدر ساڵی ٢٠١٨.
٢٥- دیوانێک شیعری وەرگیرَدراو بەزمانی عەرەبی ساڵی ٢٠١٨.
٢٦- دراسات نقدیە " چوار نامیلکەی رەخنەو لێکۆڵینەوەیە کە شاعیرە عەرەبەکان لەسەریان نووسیوە چاپکراوە "ساڵی ٢٠١٨.
٢٧- نواڵەو تۆپەکەی "شیعر بۆمنداڵان "ساڵی ٢٠١٨.
٢٨- نامرێ و چڵە نێرگزێک "چیرۆک بۆمنداڵان "چاپی دووەم ساڵی ٢٠١٨.
٢٩- دیوانی شیعری وەرگێردراو بەزمانی عەرەبی " باخچەی عشق "ساڵی ٢٠١٩.
٣٠- دیوانی شیعری "ژنێک لەباخی گێلاس "ساڵی ٢١٠٩.
٣١- نامیلکەی (Şer Û Aştiya Tiliya) لە لایەن برای بەرێز کاک "قەندیل ئەحمەد "وەرگێردراوە بۆ سەر زمانی کرمانجی "لاتینی " بەناوی شەڕو ئاشتی پەنجەکان"ساڵی ٢٠١٩.
٣٢- رەخنەو لێکۆڵینەوە"ژنێک لە تریفەی مانگ "ساڵی ٢٠١٩.
٣٣- رەخنەو لێکۆڵینەوە "ژنێک لە پەلکەزێڕینە"ساڵی ٢٠١٩.
٣٤- رەخنەو لێکۆڵینەوە "ژنێک لەپەڕەی گوڵ "ساڵی ٢٠١٩.


• خاوەنی ٢٤٠ خەڵاتی رێزلێنانی لە لایەن نێوەندە ئەدەبی و روناکبیری و رۆشنبیری، کوردی و عەرەبی و وڵاتانی جیھانەوە پێ بەخشراوە".
• پلەکانی یەکەم، دووەم، سێھەم، چوارەم، پێنجەم، شەشەم, حەوتەم، نۆیەمی بەدەستھێناوە, کە لە لایەن نێوەندەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامیان داوە بۆ پێشبڕکێی شیعر.
• ھەموو شیعرەکانی کراون بەعەرەبی " لەزۆربەی رۆژنامەو گۆڤارە عەرەبیەکان بڵاوکراونەتەوە".
• زیاتر لە ٢٠٠ نووسینی رەخنە و لێکۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی و کوردی لەسەر نووسراوە".
• شیعرەکانی وەرگێردراون بۆ سەر زمانەکانی "ئینگلیزی، فارسی، لاتینی، فەرەنسی، ئەڵمانی، روسی، ئسپانی، عەرەبی".


• لە شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ی ساڵی ٢٠١٨ بەھۆی جەڵتەی دڵ "کۆچی دوای کرد لە گۆڕستانی "قولە رەیسی" بە خاک سپێردرا".

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک