٢٦\٦\٢٠١٥
کاتێک
فرمێسکەکانی ژنێک رایگرتم.

هاوار تەیب
کاتێك گوڵی ناو
ژووره‌که‌م
له سیمام ده‌ڕوانێ،
هێدی هێدی فرمێسك له چاوانی ده‌تکێ و
تهنیاییەکانم پڕ ده‌کات له خۆی.
کاتێك شه‌قامه‌کان تهی ده‌که‌م،
گوڵه‌کانی سه‌ر رێگام
باوه‌شی پڕ له غهمگینییم بۆ ده‌که‌نه‌وه.
ئااااي پياو!
چ به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی،
چ ئافاتێك له هزرتدا شاردۆته‌وه؟
چ رقێك له دڵتا حه‌شارداوه؟
چ سارديیهك به ده‌ورمدا
ده‌کێشی؟
به چ چه‌قۆیه‌کی كول
سه‌ری هه‌سته‌کانم ده‌بڕی؟
ئااااي پياو!
له خه‌ونتدا، چ نشووستییەکم بۆ دێنی،
به چ خوانێك بێهۆشم ده‌که‌ی
به چ خواردنه‌وه‌یه‌ك دهممرێنی.
رانيه
ماڵپەڕی هاوار تەیب
|