٢٠\٢\٢٠١٥
کاتێك.
مارتین نیمۆلەر.
و. هەژێن
کاتێک نازییەکان کۆمونیستەکانیان سەرکوتکردن
بێدەنگ
بووم؛
لەبەرئەوەی کۆمونیست نەبووم.
کاتێك سۆشیال
-
دێمۆکراتەکانیان
زیندانیکردن،
بێدەنگ بووم؛
لەبەرئەوەی سۆشیال
-
دێمۆکرات نەبووم.
کاتێك سەندیکالیستەکانیان سەرکوتکردن،
ناڕەزایەتیم دەرنەبڕی؛
لەبەرئەوەی سەندیکالیست نەبووم.
کاتێك جووەکانیان سەرکوتکردن،
بێدەنگ بووم؛
لەبەرئەوەی جوولەکە نەبووم.
کاتێك کە خۆمیان سەرکوتکرد،
ئیدی کەسێك نەمابوو، توانای ناڕەزایەتی دەربڕینی هەبێ!".
________________________
ئەم تۆمارە ڤیدیۆیە پێشکەش بەوانەی کە ڕەدووی ڕەوتی فاشیستی کەوتوون و
هەروەها ئەوانەی دەستیان بە کڵاوەکەیانەوە گرتووە، کڵاوێك کە لە
تێكشکانی ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ەوە ڕەشەبای نیئۆلیبرالیزم بردووەتی،
بەڵام خۆشباوەڕیی ناسیونالیستی بواری هەستپێکردنی نادات!
www.youtube.com/watch?v=y6QPzjuqf8E
ماڵپهڕی ههژێن
|