٦\٧\٢٠١٢
کات
له ده‌سرازه‌دا.

شوان حه‌سه‌ن
به تامی ماچ بمخه
سه‌ر لێوه‌کانت و
تا له ترازانی موچڕکا
ده‌بم به ده‌مار
ئێواره پیاسه به فێکیی ده‌کات و
نایێیت شوێن پێیه‌کانمان
به گه‌رمیی
جێبهێڵین
پێمگوتی ئه‌و به‌رده‌یان گواسته‌وه
که شوێنی وشه‌ی پڕکردبۆوه له‌و شاره؟
کات... با بڕوا
شوێن... با بڕووخێ
نا... نا... یاده‌وه‌ریی... نا
له ده‌لاقه‌یه‌ک خۆرم بۆ دێنێ
که پێستم هه‌ڵنه‌وه‌رێ
ئه‌و پیره‌مێرده‌ی له پێشم ده‌ڕۆیشت
تا نه کۆخی ته‌نیایی لێی جودانه‌بۆوه
کێ دێ ئالۆزییم له
ئینجانه‌یه‌ک بچێنێ و
تا بابه‌تێکی لێ شین بێت
به مه‌رگی خۆم بیکه‌م به هۆنراوه
ئه‌و سه‌فه‌ره به بێ پرسی ده‌مژمێر ده‌که‌م
ئه‌دره‌سه‌که‌م ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ک و
رۆژمێریشم با له بازنه‌ی ده‌ره‌وشانه‌وه
بخولێته‌وه
تا قورسایی له شوێنێک هه‌ڵمداواسێ
بێ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م کاته‌کان چک ده‌بنه‌وه
به گه‌ڕان به دوای هه‌تاودا
چی ده‌بێت با بێت... با مۆمێک بۆ یاسایه‌ک پێکه‌ین
که جه‌نگه‌ڵ مووی کوڵم و مه‌چه‌که‌کانی
ده‌کات.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|