په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

کاوە حسێن:                                                       

،من ئەگەر نەتوانم بەڕاستگۆیی عەشقى ڕاستەقینەى دڵى خۆم بنووسمەوە

.خوێنەر چۆن ئەتوانێ بەڕاستگۆیی بمخوێنێتەوە


دیمانە: ئارام شێخ عەزیز


کاوە حسێن لە ساڵى 1982 لەشارى کەرکوک لە دایک بووە،سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى لە شارى چەمچەماڵ بڕیوە،لە ساڵى 1995 دەنووسێت،چەندان کۆرى شیعرى لە شارەکانى کوردستان کردووە،لە زۆربەى ڕۆژنامەو گۆڤارو سایتەکانى ئینتەرنیت وبڵاوکراوە کوردیەکاندا شیعرەکانى بڵاوکراوەتەوە.
حاوەنى زۆرترین خوێنەرو جەماوەرى شیعرى یە..

دەنگێکى شیعرى جوانە لە نێو ئەدەبیاتى کوردیدا،

زۆرێک لە هونەرمەندانى گۆرانى بێژ بە تێکستە شیعریەکانى سەرسامن و چەند هونەرمەندێکیش هەوڵى بەکار هێنانى تێکستەکانى کاوە حسێن یان داوە .


پرسیار : ئێمە کاوە حسێن دەناسین بەڵام چۆن پێناسەى کاوەحسێن دەکەى بۆ کەسانێک کە ناتناسن؟
کاوە حسێن : من مرۆڤێکى سادەم وەک هەرمرۆڤێکى ئەم زەمینە،هەموو کەسێکم خۆش ئەوێ و هەموو شتێکیشم لا خۆشەویستە هاوڕێى هەرکەسێکم کە خۆشەویستى ئەزانێ.


پرسیار : کاوە حسێن هەمیشەو لەلایەن جەماوەرو خوێنەرانتەوە خۆشەویستى یەکى زۆر هەیە بۆ دەقە شیعرى یەکانى بەڕێزتان،نهێنى ئەم خۆشەویستى یەى جەماوە رو خوێنەر بۆ شیعرەکانى کاوە حسێن لەکوێوە سەرچاوە ئەگرێ؟
کاوە حسێن : من هەمیشە بەڕاستگۆی و خۆشەویستى یەوە دەنووسم،هەمیشە جگە لە حۆشەویستیش لە جەماوەرو خوێنەران چاوەروانى هیچ پاداشتێکى تر ناکەم،چونکە خۆشەویستى جەماوەر باشترین سەرمایە بۆ من.


پرسیار : لەگەڵ ئەوەى لە گۆرەپانى ئەمڕۆى ئەدەبیاتى کوردیدا ژمارەیەکى زۆر نووسینى شیعرى هەیە،بەڵام جەماوەرو خوێنەرى شیعرى بەڕێزتان تایبەتى یە،چى یە ئەو جیاوازى یە ى تۆ لە شاعیرانى ترى سەردەم جیا ئەکاتەوە؟
کاوە حسێن : من نازانم ئەبێت خوێنەر یان جەماوەر بڕیارى ئەو جیاوازى یە بدەن،گرنگ ئەوەیە من ڕاستگۆى حۆم لە نووسینى تێکستەکانمدا لە دەست نەدەم و ڕێز لە خۆشەویستى خوێنەرو جەماوەر بگرم.

پرسیار : هەمیشە عەشقێک زۆر بە زەقى لە نووسینە شیعرى یەکانتدا بە دى ئەکرێ،ئایە ئەمە لە ژیانى واقیعى کاوەحسێن دا بەو قوڵیە بوونى هەیە؟
کاوە حسێن : من ئەگەر نەتوانم بە ڕاستگۆى عەشقى ڕاسیتەقینەى دڵى خۆم بنووسمەوە،خوێنەر چۆن ئەتوانێ بەڕاستگۆى بمخوێنێتەوە.


پرسیار : دوابەدواى بڵاوبونەوەى سیدى یە دەنگى یەکەى بەڕێزتان کە کۆمەڵێک هۆنراوەى لە خۆ گرتبوو لە ناوەودەرەوە پێشوازى باشى لێکرا هەرچەندە ئەو سیدیە تۆمارکراوى بەرنامەیەکى تەلەفیزۆنى بوو سەبارەت بە چەن هۆنراوەیەکى بەڕێزتان،نەک سیدى یەکى تایبەت بێت بە شییعرەکانى بەڕێزت؟
کاوە حسێن : هەرچەندە منیش ئاگادارى تەواوى وردە کارى ئە وسیدىیە نەبووم،بەڵام منیش لە چەن هەواڵێکدا بینیم لە ناوەو دەرەوە خەڵکى گوێبیستى شیعرە دەنگى یەکانى من بوون،چونکە ئەوە چەن شیعریەکى دەنگێگى بوو لە ستۆدیۆى tv یەکدا تۆمار کرابوو تایبەت بە بەرنامەیەک بوو،بەڵام دیارە حۆشەویستى خەڵک ئەو بەرهەمەى بڵاوکردۆتەوە،منیش خۆشەویستیم بۆیان هەیە.
هیوادارم لە ماوەى داهاتوودا بتوانم سیدیەکى ڕێک و جوان کەشایستەى جوانى و خۆشەویستى ئەو جەماوەرە خۆشەویستە بێت بڵاو بکەمەوە.

پرسیار : دواى تەمەنێک لە نووسینى بەڕێزتان لە بوارى شییعردا، پرسیارى خوێنەر و جەماوەر ئەوەیە تاکەى چاوەڕێ بن بەرهەمى بەڕێزتان بڵاو ئەبێتەوە؟ چونکە دەمێکە خوێنەرو گوێگرى شیعرى کاوەحسێن پرسیار لە بێ دەنگى بڵاوبوونەوەى کتێبى شیعرى بەڕێزتان ئەکەن،تۆ وەڵامت چى یە بۆ حوێنەران و جەماوەر؟
کاوە حسێن : منیش سوپاسى خوێنەرو ئەو جەماوەرە خۆشەویستە ئەکەم ،من چەندجارى تر وتوومە ئەمەوێت بەهاوکارى چاپخانەیەکى باش چاپ و بڵاوى بکەمەوە،تا هەموو خوێنەران لە ناوەو دەرەوەى ووڵاتدا بەدەستیان بگات.

پرسیار : وەک ئاگادارین چەند هونەرمەندێکى ناسراو داوایان لە بەڕێزت کردووە تاسود لە تێکستەکانت وەربگرن بۆ گۆرانى وئاوازى بۆ دابنێن،ئایە ئەو هونەرمەندانە کێن و مەرجى تۆ چى یە بۆ بەکارهێنانى هۆنراوەکانت لە لایەن هونەرمەندێکەوە؟
کاوە حسێن : زۆرن ئەوهونەرمەندانەى داواى تێکستیان لێ کردووم،بەڵام کەمن ئەو هونەرمەندانەى کە من حەزم کردووە هۆنراوەى خۆمیان پێ بدەم،من هیچ مەرجێکم نیە .. تەنها داوام لێ کردوون تێکستەکە نەشێوێنن.

حەزئەکەین وەک دیاریەک بۆ ئێمە و خوێنەرانى ڕۆژنامەکه‌مان شیعرێکی خۆتمان پێشکەش بکەیت.

کاوە حسێن : بە چاوان بە خۆشەویستى یەوە پێشکەشى ئەکەم بە ئێوەو خوێنەرانى ڕۆژنامەکەتان.


                   تاوان.

دڵنیام کە جاران چۆن بووى ئێستاش ئەو دڵڕەقەى ئەوساى
لەوەتەى هەم بۆتۆ ژیام کەچى تۆ هەربۆخۆت ژیاى
بڕۆ لەگەڵ ئەوژیانەى کە پێت وایە بەهەشتە بۆت
پیرۆزت بێت ئەو خۆشى یەى کە خۆت هەڵتبژارد بۆ خۆت
تۆ نە خەمێک ئەتهەژێنێ و نە فرمێسکێک رووحت ئەخوات
دڵێکت هەیە زۆر سەیرە گوێ بە هیچ ئازارێک نادات
تۆ کەسێکى یەکجار دوو ڕووى سیماو دڵت زۆر لێک جوودان
ڕووخسارت پڕ بەرائەتەو کەچى ناخت پڕلەتاوان.